پرسیارەکان
121) ده‌ڵێن: لانكی داهێنانی گه‌مه‌ی شه‌تره‌نج وڵاتی هیندستانه. داهێنەری ئەم گەمەیە دێتە ده‌رباری (مه‌هاراجا) و شه‌تره‌نجه‌كه‌ی ده‌كاته دیاری. مه‌هاراجا-یش پاشئه‌وه‌ی به‌گرینگی ئه‌م گه‌مه‌یه ده‌زانێت، بڕیار ده‌دات كه خه‌ڵاتێكی نایابی پێ ببه‌خشێت. كابرا لە وه‌ڵامدا ده‌ڵێت جه‌ناب به‌نده هیچی ناوێت ته‌نیا ئەوە نه‌بێت كه هه‌ر له خانه‌ی یه‌كه‌مه‌وه تا دوا خانه كه 64ـه‌مینه ده‌نكه گه‌نمم بده‌یتێ، ئه‌ویش له یه‌كه‌مدا یه‌ك ده‌نكه گەنم و لە دووهه‌مدا دوو ده‌نك و له سێهه‌مدا چوار ده‌نك و له چواره‌مدا هه‌شت ده‌نك و له پێنجه‌مدا شانزه ده‌نك و به‌م شێوه‌یه تا كۆتایی 64ـه‌مین خانه. (مه‌هاراجا) له سه‌ره‌تادا زۆر بەلایەوە ئاسان ده‌بێت و فەرمانی پێدانی خەڵاتەکەی دەکات، به‌ڵام كه دێته سه‌ر ژماردن سه‌یر ده‌كات له توانایدا نییه ئه‌و خه‌ڵاته‌ی بكات. ئاخۆ هۆكاری ئه‌وه چی بێت؟
122) ئاخۆ زۆرترین شیمانە لە ژمارەیەكی دوو خانەییدا چەند بێت، تا كۆیان بكاتە 8؟
123) ئاخۆ چۆنچۆنی جێگۆركێ بەم كارتانە بكرێت تا لە هەر ڕیزێکدا كۆیان بكاتە 18؟
124) چ ژماره‌یه‌ك ئه‌و بۆشاییه له‌م دوو هێڵه یه‌كتربڕانه پڕ ده‌كاته‌وه؟
125) A ) ئەگەر ژمارەی 3618 پابەندی ژمارە 63 بێت، هەروەها ژمارە 2412 پابەندی ژمارە 42 بێت، ژمارە 5430 پابەندی ژمارە 95 بێت ، كەواتە ژمارە 4842 پابەندی چ ژمارەیەك بێت؟ B ) ئەگەر ژمارەی 22 پابەندی ژمارە 26 بێت، هەروەها ژمارە 66 پابەندی ژمارە 102 بێت، ئەی ژمارە 88 پابەندی چ ژمارەیەك بێت؟
126) ئاخۆ بە بڕینی چەند دانە له‌و چوار شێوەندازانەی خوارەوە دەتوانرێت كە چوارگۆشەیەك پێك بهێنرێت؟
127) شنە خان ڕوویکردە باوان و گوتی: ئاخۆ نهێنی ئەو 18 دانە شمارانە لە چیدا بێت کە خۆیان خزاندۆتە نێو چێوەکەی ئەو شێوەندازە هێڵکەییەوە؟
128) ده‌مانه‌وێت له فه‌رده‌یه‌ك گه‌نم به‌هۆی ته‌رازوویه‌ك و سه‌نگێكی 15 كیلۆگرامییه‌وه، تەنیا 20 كگم-ی لێ وه‌ربگرین. چۆن بتوانین ئه‌و بڕه گه‌نمه‌مان ده‌ست بكه‌وێت؟
129) چۆن خانه‌كانی ئه‌م دوو خشته پێنج ڕسكێنانه كه 5 به‌ش و 25 خانەی تێدایه به شمارەکانی 1 تــا 5 پڕ ده‌كرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر به‌شه و ڕیزێكی ستوونی و ئاسۆییدا بۆ ته‌نیا جارێك ئه‌و شمارانە به‌كار بهێنرێن؟
130) دایكێك كێكێكی كرده 10 له‌ته‌وه بۆ هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌ی، به‌و مەرجەی لێی نەخۆن هەتا دوایی نانخواردنی ئێواره. له دوایدا سه‌یری كرد له‌تێكی لێخوراوه، دایك له‌سه‌رخۆ وتی كێ ئه‌و كەتنەی كردوه با خۆی پێم بڵێ؟ وه‌ڵامه‌كان بۆ دایكیان به‌م شێوه‌یه بوو. هاژان: وابز‌انم شیلان بوو. ڕاژان: من هیچم لێنه‌خواردوه. شیلان: پێموابێت دڵان بوو. دڵان: نااا نااا شیلان بوو...... 1) له‌مانه ته‌نیا یه‌كێكیان ڕاستگۆ بوو، ئاخۆ كامه‌یان بووبێت؟ 2) دوای ده‌ركه‌وتنی ڕاستییه‌كه دایكیان بڕیاریدا كه كه‌مترین له‌ت بداته ئه‌وه‌ی ئه‌و كەتنەكه‌ی كردوه و چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئەویش بداته ڕاستگۆكه‌یان و با دوانه‌كه‌ی دیکەش دووئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و وه‌ربگرن.