پرسیارەکان

91) چۆن له‌م كردارانه‌وه‌ هاوسانییه‌ك له‌ خشته‌كه‌دا به‌ده‌ستدەهێنرێت؟ ۞ بۆ ڕیزی A ته‌نیا هه‌ر [[ × ، + ، - ، = ]] به‌كاربهێنرێت! ۞ بۆ ڕیزی B ته‌نیا هه‌ر [[× ، ÷ ، - ، = ]] به‌كاربهێنرێت!

92) چەتۆ لە زینۆی پرسی:ـ ئاخۆ ئەو دوو شمارە یەك لەدوایەكە کامە بن كە كۆی هەڵگەڕاوەكانیان بكاتە 15 لەسەر 56 ((56/15))؟

93) A) كام ژماره‌ به‌ ‌هه‌ڵه‌ ده‌زانرێت له‌هەر یەك لەم دوو زنجیره‌ ژمارە جیاوازه‌دا؟ B) له‌ هه‌ردوو ژماره‌ی (25 ،، 30) چۆن به‌ كردارێكی ماتماتیكی ژماره‌ی (3025) لێبه‌ده‌سبێت؟

94) لە ڕووی زارشتەوە ( Logic ) چۆن ئەم كردارە ماتماتیكییانە دەسەلمێنیت و ژمارەی نەزانراوەكەیش چەندە؟

95) چ ژماره‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشـاییه‌كه‌ گونجاوه‌؟

96) كام له‌و چوار كارتە شمارێنراوەی خواره‌وه‌ ده‌گونجێت بۆ پڕکردنەوەی ئه‌و شوێنه‌ نادیاره‌؟

97) بە دانانی پێنج دەنكەشقارتەی دیکە، چۆن چوار نیمچەلاتەریبی وەكیەك پێكدەهێنرێت؟

98) دەشتی پرسێكی مەتەڵاسای لە وەشتی كرد بەوەی ئەگەر كۆی سێ شمارەی ئەرێنی 18/11 بن، كۆی هەڵگەڕاوەكانیشیان 18 بێت، كۆی هەڵگەراوی دوو شمارەی یەكەم و سێـیەمیان بكاتە دوو ئەوەندەی هەڵگەڕاوەی دووەمیان. ئاخۆ چۆن دەسنیشانی ئەو سێ شمارەیەم بۆ دەكەیت؟

99) له‌م نیگاره‌دا، بە كام شمارە ئه‌و شوێنە نادیاره‌ پڕدەكرێتەوە؟

100) كام له‌وچوار شێوە شمارێنراوەی خوارەوە، ده‌گونجێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو شوێنه‌ نادیارانه‌؟