پرسیارەکان

71) ئاخۆ ژماره‌ نادیار‌ی ناو سێگۆشه‌كه‌ چه‌ندبێت؟

72) چوانڕۆ هەر لە بیری ئەوەدا بوو كە ئاخۆ بتوانێت له‌ شمارەی یەك، دوو ژماره‌یتری جیاواز پێكبهێنێت كه‌ ئه‌نجامی لێكدان و كۆیان هه‌ر وه‌ك یه‌ك و یه‌كسان بێت؟

73) چ ژماره‌یه‌ك كۆتایی به‌ ژماره‌كانی ئه‌م دووشێوه‌ قووچەکییە‌ دێنێت؟

74) له‌م نیگاره‌دا، هەر بازنەیەك شمارەیەك لەخۆ دەگرێت، ئاخۆ چۆن ئه‌و شمارانه‌ ڕێكده‌خرێن تاكو ئه‌م ڕاستییانه‌ بسه‌لمێنرێن؟ [1 = 11 ،، 2 = 5 ،، 3 = 9 ،، 4 = 11 ،، 5 = 8].

75) دیاکۆ گرفتێكی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ برسەدا:ــ 1) ئاخۆ چۆن له‌م شه‌ش خانه‌ چۆڵانه‌دا ئه‌و یه‌كسانییه‌ به‌ده‌سدێت، به‌و مه‌رجه‌ی سفر و هیچ ژماره‌یه‌كی جووت و كه‌رتی تێدا به‌كارنه‌هێنرێت؟ [ ؟؟ ] + [ ؟؟ ] + [ ؟؟ ] + [ ؟؟ ] + [ ؟؟ ] + [ ؟؟ ] = 30 . 2) ئه‌و سێ ژماره‌ یه‌كبه‌دوایه‌كانه‌ كامانه ‌بن كه‌ نێوه‌نده‌ ژماره‌یان بكاته‌ [ 864 ]؟‌ 3) ئاخۆ به‌بێ به‌كارهێنانی پێـژمێر Calculator چۆنچۆنی دووجای چه‌ند جاره‌كانی 5 ده‌دۆزرێته‌وه‌ وەك:ـ‌ 15 ، 25 ، 45 ، 95 ، 105 ، 145 ، 195 ، 435؟

76) چ ژماره‌یه‌ك بۆ ئه‌م بۆشاییانه‌ گونجاوه‌؟

77) ڕاسان بە دابان/ی وت:ـ با بزانم تا چەند زاڵیت و بەتوانایت لە ماتماتیكدا، دەمەوێت لە جیاوازی نێوان دووجای دووژمارەی جیاواز، تەنیا ژمارەی 1000 بەدەسبێنیت و ئاخۆ ئەو دوو ژمارەیەیش كامانەبن؟ [ واتە :ــ n2 – m2 = 1000 ].

78) ئاخۆ خاڵەكانی ناو ئه‌و دوو پووله‌ نادیارەی‌ دۆمینەكە بە چه‌ند مەزەندە بكرێت؟

79) ئاخۆ بۆ ناو کام لەو چوار شێوەندازەی لا تەنیشتەکان، ئەو خاڵە ڕەشەی ناو قەڵغانەکەی ناوەڕاست دوبارە دابنرێتەوە؟

80) كام ژماره‌ به‌ گونجاو ده‌زانرێت،‌ ئه‌و خانه‌ نادیارانه‌ پڕبكاته‌وه‌؟