پرسیارەکان

41) نامۆ مەتەڵەپرسێکی لە سۆما کرد و گوتی: ئاخۆ دەتوانیت بە ڕێگەیەکی ماتماتیکی بۆم بسەلمێنیت کە [ 2 = 1 ]؟

42) چۆنچۆنی بتوانرێت هەر لە [1 تـــا 16]، بازنە و شێوەدڵە گچکەکانی پێ پڕ بكرێتەوە بەو مەرجەی كۆی هەر دوو شمارەی هاوسێ لەناو شێوەدڵەكەی سەروو خۆیاندا دووجایەكی تەواو پێك بێنن و هەمدیس ئەو دووجایە بكەوێتە سەر یەك ڕاستەهێڵەتیرەی بەرانبەر بەخۆی؟

43) چۆن خانه‌كانی ئه‌م دوو خشته‌ پێنجڕسكێنانه‌ كه‌ 5 به‌ش و 25 خانەی تێدایه‌ به‌ شماره‌كانی 1 تــا 5 پڕ ده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر به‌شه‌ و ڕیزێكی ستوونی و ئاسۆییدا بۆ ته‌نیا جارێك ئه‌و شمارانه‌ به‌كار بهێنرێن؟

44) له‌م خشته‌یه‌دا چ ژماره‌یه‌ك له‌ جێگه‌ی نه‌زانراوه‌كان داده‌نرێت؟

45) لالۆ سەرگەرمی شیكاركردنی پرسێكی مەتەڵاسا بوو هەرچەندی دەکرد پەی پێ نەدەبرد و ڕووی كردە کاردۆ و گوتی: ژمارەیەكی تەواوی ئەرێنی +veـمان هەیە، گەر دابەشی 23ـی بكەین ئەوا 1ـی لێ دەمێنێتەوە، بەڵام گەر دابەشی 17ی بكەین ئەوا 13ی لێ دەمێنێتەوە. ئه‌گەر لە هەردوو دابەشەكەدا ئەنجامی دابەش هەر وەكیەك دەرچن، بزانم دەزانیت ئەو شمارەیە چەندە؟

46) كام له‌و چوار شێوە شمارێنراوەی خوارەوە، ده‌گونجێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو شوێنه‌ نادیاره‌؟

47) A/ ئاخۆ چ شمارەیەك لە بەشە نادیار و پێچەوانەکەی شمارەی 3ـدا بێت؟ B/ ئاخۆ چ شمارەیەك لە بەشە نادیار و پێچەوانەکەی شمارەی 5ـدا بێت؟

48) چ نهێنییەكی سەرنجڕاكێش لە ژمارەی (2519)دا بەرچاو دەکەوێت كە لە ژمارەكانی دیکەدا لەوانەیە نەبێت؟

49) له‌ ناو هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كدا ( A ،B), كام ‌ژمارەیەیە له‌ته‌ك ئەوانەی هاوسێیدا ناگونجێت؟

50) ئاخۆ ئه‌و ژماره‌ نادیاره‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌و دوو شوێنه‌دا‌ دابنرێت چه‌ند بێت‌؟