پرسیارەکان

21) مامۆستا به‌ نامامۆستا بە نامۆی وت:ـ ئاخۆ دەتوانیت هه‌ر له‌ ژماره ‌1 تــا 41 به‌ده‌ستبێنیت بەو مه‌رجه‌ی گشتیان هەر له‌ كۆی ژماره‌ یه‌كبه‌دوای یه‌كه‌كانه‌وه‌ بێنه‌ ئه‌نجام؟

22) چۆن خانه‌كانی ئه‌م دوو خشته‌ چوار ڕسكێنانه‌ كه‌ 4 به‌ش و 16 خانەی تێدایه‌ به‌ شماره‌كانی 1 تــا 4 پڕده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر به‌شه‌ و ڕیزێكی ستوونی و ئاسۆیی و تیرەییدا بۆ ته‌نیا جارێك ئه‌و شمارانه‌ به‌كاربهێنرێن؟

23) مەشقكارێك داوای لە هەر 15 وەرزشەوانەكانی كرد كە وەك ئەوەی لە خشتەكەدایە ڕێزبن، ئەوجا داوای كرد ئاخۆ دەتوانن وا ڕیزبن كە كۆیان لەسەر هەر ڕیزێك بكاتە 30؟

24) ئه‌گه‌ر كۆی ته‌مه‌نی نامۆ و سۆما، 3 ساڵ و 6 مانگ بێت. ئاخۆ تەمەنی سۆما چه‌ند بێت ئه‌گه‌ر نامۆ به‌ 3 ساڵ له‌و به‌ ته‌مه‌نتر بێت؟

25) كام دانه‌ له‌م‌ سێ بلۆكه‌ی خوارەوە له‌باره‌ تاكو بلۆكه‌ نادیاره‌كه‌ی لای سەرەوەی پێپڕبكرێتەوە؟

26) كامه‌ له‌و چوار كارتە شمارێنراوەی خوارەوە ده‌گونجێت بۆ ئەو شوێنه‌ نادیاره‌؟

27) بۆقێك (قوڕباقە) دەكەوێتە ناو چاڵێكی 30 مەتر قووڵ، زۆر هەڵبەز و دابەز دەکات بۆ دەربازبوون لەو چاڵە. لە هەر خولەكێكدا 3 مەتر سەر دەكەوێت بەڵام 2 مەتر دادەخزێت. ئاخۆ لە دوای چەند خولەك بەخت یاوەری دەبێت بگاتە لێواری چاڵەكە؟

28) چۆن ئه‌م كه‌لایانه‌ له‌ چوار هێڵدا به‌یه‌كتر دەگەیەندرێت بێئه‌وه‌ی ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌و هێڵانه هه‌ڵ بگیرێت؟

29) ژماره‌ی گونجاو كه‌ له‌م دوو شێوه‌یه‌دا بخرێته‌ شوێنه‌ نادیاره‌كه‌ به‌ چه‌ند مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌یت؟

30) ئاخۆ کام شێوەئەندازە لەوانی دیکە جیاوازە؟