پرسیارەکان
111) زێوێ و زینوێ و لاوێ هه‌رسێكیان بۆ سه‌رتاشین ده‌چنه لای وەستا شه‌وكه‌ت له‌سه‌ر شه‌قامی سابوونكه‌ران. دوای ته‌واوبوون، وه‌ستا ڕوو له زێوێ ده‌كات و پێی ده‌ڵێت بزانه چه‌ند له ده‌خیله‌كه‌دایه هەر ئەوەندە دابنێ و 10 دیناریش هه‌ڵ بگره‌وه. به زینوێ-یش ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌خیله‌كه‌دایه دایبنێ و 20 دیناریش هه‌ڵ بگره‌وه، دواجار به لاوێ ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده‌ی تێی دایه دایبنێ و 30 دیناریش هه‌ڵ بگره‌وه. بەڵام لەدواییدا كه وه‌ستا ده‌چێته سه‌ر ده‌خیله‌كه سه‌یر ده‌كات مایەپووچە و هیچ پارهیەكی تێدا نه‌ماوه هه‌رچه‌نده لای ڕوون بوو كه بڕه پاره‌یه‌كی تێدا دانابوو. ئاخۆ وەستا له‌پێشدا چەند دیناری لەو دهخیلهیهدا دانابێت؟
112) له‌م كۆمه‌ڵه چه‌رخه‌دا ئاخۆ ئاڕاستهجووڵه و خێرایی دواچهرخی نمرە (5) چۆنچۆنی بێت؟
113) نۆ یاریزانی ڤالیبۆڵ لە ساڵی 2001 دا داوایان لە مامۆستای ماتماتیکی خوێندنگەكەیان كرد كە ئاخۆ چۆنچۆنی بە هاوكێشەیەكی ماتماتیكی وایان لێ بكات كە بەردوام كۆیان بگەێنێتە 2001؟
114) لەم كۆمەڵە هێڵە ئاڵۆسکاو و مارپێچانەدا ئاخۆ كامە سەرەهێڵی لای چەپ دەتوانێت بگاتە كۆتاییەكەی خۆی لە شمارەیەكانی لای ڕاستییەوە؟
115) خاوەن كێڵگه‌یه‌كی سه‌گ به‌خێوكردن ویستی به پاسێك و 7 سەگەوان، هه‌ندێك لەو سەگانە بگوازێته‌وه بۆ كێڵگه‌یه‌كی دیکە. هه‌ر سەگەوانێك 7 قه‌فه‌زی لایه، هه‌ر قه‌فه‌زه‌یش 7 دهڵهسـهگی تێدایه و هه‌ر یه‌كه‌شیان 7 تووله‌ی بەدواوەیه. ئاخۆ به مەزەندە، بە هه‌موو چه‌ند قاچیان هه‌بێت؟
116) چۆنچۆنی ئەو بازنانە بە ڕاستەهێڵی ئاسۆیی یا ستوونی پێکبەست بکرێن، بەو مەرجەی بەسەر سپییەكاندا تێپەڕێت و لە ڕەشەكاندا بە 90 پلە وەرچەرخێت و بە چەقی خانەكانیشدا بڕوات یا لێوەی وەرچەرخێت؟
117) چۆنچۆنی ئەم كۆمەڵە شمارانە بكرێنە دووبەشەوە بەو مەرجەی كۆی لای چەپیان بە (2) زیاتر بێت لەكۆی كۆمەڵەی لای ڕاست؟
118) تەرازووەكەی مام حەمەقا (دووكانەكهی له گه‌ڕه‌كی سه‌رچیمه‌ن-ی شاری سلێمانی بوو) هەتا بڵیی كۆن و ناتەواو بوو، هەر كاتێ كەرەسەیەك یا شتێكیان لێ بكڕیبایە زۆر بە تەواوی و ساخڵەمی سەنگەكانی دادەنا و بەهۆی چەند كەلایەكی شووشەی چونیەكەوە پارسەنگی دەكردنەوە، ئەویش ئەوەبوو كاتێك سەنگی یەك كیلۆی بخستایەتە لای چەپ، ئەوا لە تاكەی لای ڕاستدا لەگەڵ كەرەسە فرۆشراوەكەدا هەشت كەلای وەك پارسەنگ و هاوتاپێكردن دادەنا. بەڵام كاتێك هەمان سەنگی بخستبایەتە تاكەی لای ڕاست و كەرەسە فرۆشراوەكە لە تاكەیتردا ئەوا تەنیا بە 2 دانە كەلا هاوسەنگ و هاوتای دەكردن. ئەگەر ئەو كەلا شووشانە گشتیان چونیەك بوو بن لە قورساییدا. ئاخۆ سەنگی تاكە كەلایەك چەند بوو بێت؟
119) ئاخۆ كام نیگارە لەوانی دیکە جیاوازە؟
120) شمارەی شـیاو كه ناو ئه‌و بۆشـاییهی پێ پڕ بكرێته‌وه چه‌ند بێت؟