بەرگی یەکەم : تەرازووەكەی مام حەمەقا (دووكانە‌كه‌ی له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچیمه‌ن-ی شاری سلێمانی بوو) هەتا بڵیی كۆن و ناتەواو بوو، هەر كاتێ كەرەسەیەك یا شتێكیان لێ بكڕیبایە زۆر بە تەواوی و ساخڵەمی سەنگەكانی دادەنا و بەهۆی چەند كەلایەكی شووشەی چونیەكەوە پارسەنگی دەكردنەوە، ئەویش ئەوەبوو كاتێك سەنگی یەك كیلۆی بخستایەتە لای چەپ، ئەوا لە تاكەی لای ڕاستدا لەگەڵ كەرەسە فرۆشراوەكەدا هەشت كەلای وەك پارسەنگ و هاوتاپێكردن دادەنا. بەڵام كاتێك هەمان سەنگی بخستبایەتە تاكەی لای ڕاست و كەرەسە فرۆشراوەكە لە تاكەیتردا ئەوا تەنیا بە 2 دانە كەلا هاوسەنگ و هاوتای دەكردن. ئەگەر ئەو كەلا شووشانە گشتیان چونیەك بوو بن لە قورساییدا. ئاخۆ سەنگی تاكە كەلایەك چەند بوو بێت؟

نیشاندانی وەڵام