پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی یەکەم
: ده‌ڵێن: لانكی داهێنانی گه‌مه‌ی شه‌تره‌نج وڵاتی هیندستانه. داهێنەری ئەم گەمەیە دێتە ده‌رباری (مه‌هاراجا) و شهترهنجهكهی ده‌كاته دیاری. مه‌هاراجا-یش پاشئه‌وه‌ی به‌گرینگی ئه‌م گه‌مه‌یه ده‌زانێت، بڕیار ده‌دات كه خه‌ڵاتێكی نایابی پێ ببه‌خشێت. كابرا لە وه‌ڵامدا ده‌ڵێت جه‌ناب به‌نده هیچی ناوێت ته‌نیا ئەوە نه‌بێت كه هه‌ر له خانه‌ی یه‌كه‌مه‌وه تا دوا خانه كه 64ـه‌مینه ده‌نكه گه‌نمم بده‌یتێ، ئه‌ویش له یه‌كه‌مدا یه‌ك ده‌نكه گەنم و لە دووهه‌مدا دوو ده‌نك و له سێهه‌مدا چوار ده‌نك و له چواره‌مدا هه‌شت ده‌نك و له پێنجه‌مدا شانزه ده‌نك و به‌م شێوه‌یه تا كۆتایی 64ـه‌مین خانه. (مه‌هاراجا) له سه‌ره‌تادا زۆر بەلایەوە ئاسان ده‌بێت و فەرمانی پێدانی خەڵاتەکەی دەکات، به‌ڵام كه دێته سه‌ر ژماردن سه‌یر ده‌كات له توانایدا نییه ئه‌و خه‌ڵاته‌ی بكات. ئاخۆ هۆكاری ئه‌وه چی بێت؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
[18 كۆینتلیۆن و 446 كوادرلیۆن و 744 تریلیۆن و 703 ملیار و 9 ملیۆن و 51 هه‌زار و 615 ده‌نكه گه‌نم]
پێشوو
دواتر