بەرگی یەکەم : دایكێك كێكێكی كرده‌ 10 له‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌ی، به‌و مەرجەی لێی نەخۆن هەتا دوایی نانخواردنی ئێواره‌. له‌ دوایدا سه‌یری كرد له‌تێكی لێخوراوه‌، دایك له‌سه‌رخۆ وتی كێ ئه‌و كەتنەی كردوه‌ با خۆی پێم بڵێ؟ وه‌ڵامه‌كان بۆ دایكیان به‌م شێوه‌یه بوو. هاژان: وابز‌انم شیلان بوو. ڕاژان: من هیچم لێنه‌خواردوه‌. شیلان: پێموابێت دڵان بوو. دڵان: نااا نااا شیلان بوو...... 1) له‌مانه‌ ته‌نیا یه‌كێكیان ڕاستگۆ بوو، ئاخۆ كامه‌یان بووبێت؟ 2) دوای ده‌ركه‌وتنی ڕاستییه‌كه‌ دایكیان بڕیاریدا كه‌ كه‌مترین له‌ت بداته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و كەتنەكه‌ی كردوه‌ و چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئەویش بداته‌ ڕاستگۆكه‌یان و با دوانه‌كه‌ی دیکەش دووئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و وه‌ربگرن.

نیشاندانی وەڵام