تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵەنگووتن
[[هەڵ (پێبف.) + ئەنگووتن]]
(مست. لا.) لە ڕێ ڕۆیشتنا تووشی بەرد یا هەر جوورە کۆسپێکی تر بوون، کە پێش بە خێرایی لاق بگرێ و لای ژوورەوەی لەش هەر لەسەر خێرایی خۆی بمێنێتەوە و بەو بۆنەیەوە سەرەنگرێ بوون. چاوتان لەبەر پێی خۆتان بێ با هەڵنەنگوون (نەئەنگوون)، وەیسە دوێنێ زۆر خراپ هەڵەنگووت، یاخوا ئەو جارە هەڵبنگوێ و لە ئەژنۆ بەرەژێری ورد و خاش بێ. ٢- (مج.) آ) تووشی بەڵا بوون، خراپە بەسەرهاتن، گیر و گرفت بۆ پەیدا بوون. ب) لە کاراندا بە سەهو چوون، لە قسەدا بەسەرچوون.
١-ئەمین بوون
[[عا. کو.]]
(لە کەسێ، لە شوێنێ، لەخۆ) (مست. لا.) ١- نەترسان. ئەوە هێندە لەو شوێنە ئەمیین وا پاڵتان لێ داوەتەوە؟ ٢- دڵنیابوون، خاتر جەم بوون. لەم زەمانەدا نابێ پیاو لە کەس ئەمین بێ، ئەمین بە ئەو کوڕە من بیناسم درۆت لەگەڵ ناکا. ٣- (مج.) دەخۆڕادیتن، بەخۆڕاپەرموون، بڕوا بە توانای خۆ هەبوون بۆ جێبەجێ کردنی کارێک.
٢- ئەمین بوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) دەس پاک بوون، دز نەبوون. کوڕم پیاو کە ئەمین بوو دەبێتە شەریکی خەڵک.
پێوه بەند نەبوون
«مست.لا» 1- گیربوون و ڕانەوەستانی شتێ بەشتێکی دیکەوه:: هەرچی دەکا شەدەکەی بەسەرەوه بەند نابێ.2- «کن.» بێ ئیختیار تڕ لێ بەربوون.
ڕابووردن
«مست. لا.» 1- تێپەڕینی شتی ماددی له شوێنێکەوه یا به شوێنێکدا.:: خدر دێوێنێ بێرەدا ڕابوورد. 2- بەسەرچوونی زەمان:: دوو ساڵیش ڕابوورده هێشتا نەگەڕاوەتەوه.* «مک.» ڕابردن. «بک.» بهوورتن.
کردن به بنێشتی مەلای مەزبووره
«کن.»، «مک.» ئاگاداری کردن و پاراستنی ماڵی خۆ. تێبــ.- گۆیا مەلای مەزبووره بنێشتی جایوه و کاتێ زاری شل بووە دەریهێناوە و به سەری لووتیەوه نووساندوه، گوتویانه مەلا! ئەوه بۆ وادەکەی ؟ گوتویه دەمەوێ ماڵی خۆم هەمیشە لەبەر چاوم بێ.
کەرکوڵ و بارسووک
(کن.) ١- هیچ ئەرکی بەسەر کەسەوە نییە. ب) نەدار و بێ سامانە.
برغوو
«نا.»، «کئێر.» بزمارێکه نەختێکی بەشێوەی مارپێچی لەله کراوه، بۆ لێک توند کردنی دووشت پێکەوه بەکاردێت. تێبــ.- 1» ئەو جۆره بزماره سەڕەڕای ئەوەی که له باری گەوره و بچووکی گەلێ شکڵی هەیه. به شێوەیەکی گشتی دوو چەشنه، یەکێکیان لەباتی ئەوەی وەکوو بزمار دابکووتری، ڕاستەوخۆ لەو دوو شتانەی مەبەسته لێک تووند بکرێن، بادەدرێ و به جەڕبادەر توندتی دەکەن. دووەمیان ئەوەیه شوێنێکی تایبەتی بۆ کراوه و تێی هەڵدەکێشرێ و پاشان «مووروسەموون» ی لە سەرەکەی بادەدرێ. ب» ئەگەر له جۆری یەکەمیان بۆ ئاسن دەکاربکرێ دەبێ جێگایەکی بەشێوەی لەلەکانی بزمارەکە بۆ لەلەکرابێ. ج «بەلای منەوه ئەم وشەیه له «بورمق» ی تور کی به مانای (بادان) و رگیراوه. *«کعر.» بورغی. «کئێر.» پێچ، جەڕ.
1-بانوو
[[په:بانووك، بانۆی]]
«نا.» ١- ژنی گەورەپیاوان، ژنی بەڕێز و له خانەدانی گەوره. «بانووی پڕ تەمکین ساحێب سایە ی فەڕ» «بە جای تەخت نیا پەڕێش تەختەی زەڕ» «خانا -١٢٤» *خاتوون، خانم. ٢- ناوه بۆ ئافرەت تێبــ.- ئەم وشەیه له زمانی کوردیدا بەڵاوه نرابوو، تا ئەم ١٥/٢٠ساڵەی دوایی له چەند وشەیەکی مڕەکەبدا «کەیبانوو، ئاغابانوو،....» نەبێ نەدەبیندرا، هێستاش بەمانای یەکەمی هەر زۆر کەم دەکار دەکرێ، ئەگەرچی ئەدەبیاتی گۆرانی «خورشیدی خاوەر،، شیرین و خەسرەو، بە دیعولمولک و بەدیعولجەمال...» پڕن لەم وشەیه.
2- بانوو
[[١- بان/٢+ئوو]]
«نت.»، «مک.» تم: ١- بان/٢. تێبــ.- کەرتی دووە می ئەم وشەیه بەلای منەوه «ئووک» ئامرازی بچکۆله کردنەوەیه «هەروەکوو له وشە ی - بچووک -دا د بیندرێ» و «ک» ەک ی سواوه و کەوتووه. ب» فەرقێک له نێوان مەدلوولی ئەم وشەیه و «١- بان /٢» هەیە، هەرچی (١-بان/٢)ە به د شتایێکی بەرزی نسبەتەن گەوره دەگوترێ، بەڵام «٢- بانوو» دەشتایێکه لەچاو دەوروبەر ی خۆی بەرزتره و له «١- بان/٢» بچووکتر.
ئابڕوو
[[ ١- ئاب ١ + ڕوو]، [فر. کو.] ]
«نتـ..» ١- ڕەونەقی ڕوو، ورشە و گەشەی دەموچاو ٢- «مجـ.» ســەر بڵیندی، شەرەف، نامووس، حەیا. تێبــ. ـ ئەگەرچی مەعنای دووەم مەجازە، بەڵام ئەم وشەیە لە کوردیدا هەر بەم مەعنایە بە کاردەهێنرێ و هیچی تر.
ئاردەتوو
[[ ئارد + ه ـ ئە١/ + توو] ]
«نتـ..» تووی وشکی کڕەکراو. تێبــ. - لە هەورامان توو ئیشک دەکەنەوە و کڕەی دەکەن «تازۆر ورد نەبێ» وەکوو مێوژ و میوەی ئیشکی تر هەڵدەگیرێ بۆ خواردنی زستان یا بۆ فرۆتن، یەکێکە لە حاسڵاتی هەورامان.
ئاروو
«نا.»، «کیـ.» تمـ : خەیار، هاروو، هاروێ.
ئارەزوو
[[ پهـ: ئارزۆک ـ یا ـ ئارزووک ]]
«نا.» ١- ئیشتیای خواردەمەنی: ئارەزووی گۆشت ئەکا، ئارەزووت لە چییە بڵێ بۆت لێ نێن. ٢- ئیشتیای دێتنی دۆست و خزم و کەس و کار: ئارەزووی باوکی دەکا، ئارەزووی ماڵی خاڵت ناکەی؟ هەر بە ئارەزووی مەهابادەوەم. ٣- ئاوات، مەبەست، دڵخواز «هەرچێکی بێ» : دەمێک بوو بە ئارەزووی ئەم سەفەرەوە بووم، نەرمین بە ئارەزووی خۆی گەیی ئاخری ملوانکەی کڕی.
ئاغابانوو
«نتـ.»، «مکـ.» قوماشێکی لۆکەیه، یا دێغ دێغی ڕەش و سپییە یا گۆل گۆل بە ئەندازەیێکی تایبەتی و چوارگۆشە دروست دەکرێ و پیاوان لەسەری دەبەستن، لە هێندێک شوێن لە باتی ڕەش و سپی، سوور و سپی باوە. * جامانه، جامانی، جەمەدانه، جەمەدانی. 2 - هەر ئەو قوماشەیە و تۆزێ باشتره، بە ئەندازەی تایبەتی بڕبڕ نەکراوە و چەشنی قوماشی تر بە تۆپه، ژنان دەیکەن بە کراس. * ئاغەبانوو.
ئاغەبانوو
«نتـ.» تمـ: ئاغابانوو.
ئاوردوو
[[ئاور+دوو]]
«نتـ.»، «مکـ.» سووتەمەنیی کە لە کوردستان باو بووە، تەندووری پێ داخەن و ئاوری پێ بکەنەوە «چرپی، تەپاڵە، پشکەڵ،...». ٭ «بکـ.» ئاوردوو «تمـ: ژابا_۴، کفـ_۴۸».
ئاوڕوو
[[ ئاو+ڕوو]]
«نتـ.» تمـ: ئابڕوو.
ئاوڕوو بردن
«مستـ. متـ.» تم: ئابڕوو بردن.
ئاوڕوو چوون
«مستـ. لا.» تم: ئابڕوو چوون.
ئاوەژوو
[[ئاواژ+ئوو]]
«سمفـ.»، «مکـ.» ۱- پێچەوانەی باری ئاسایی، هەڵگەڕانەوە «بۆ هەموو شتێ». ۲- بەروپشت کراو «بۆ جل و پۆشاک». بە ئاوەژوو_ «بنتـ.» بە شێوەیێکی پێچەوانە. بەراوەژوو_ «ستـ.» حاڵی جل و پۆشاک کە دیوی ناوەوەیان خرابێتە دەرەوە، بەر و پشت کرابن: ئەوە بۆچی کەواکەت بەرئاوەژوو دەبەر کردووە ٭«سیمـ.، هڵل.» بەرەواژ. «بکـ» واژی. واژی بووین: لەجێ چوون، وەرگەڕانی جمگەی دەست و قاچ «تمـ: ژابا_۴۲۹». تێبــ.۱» بە لای منەوە کەرتی یەکەمی ئەم وشەیە «ئاواژ» لە وشەی «ئەپانک، ئەپاک، ئەپاچ» ی ئاوێستایی کەوتۆتەوە کە بە قسەی دوکتۆر معین «تمـ: بوڕهان. جـ۱_۲۱۷، پەراوێز/۹» لە قاڵبی «ئەپاچ» دا بە مانای «بۆ دواوە، دیسان» چۆتە ناو زمانی پەهلەوی و «باز» ی فارسی تازە هەر بەم مانایانە و چەند مانایاکی تر لێ کەوتۆتەوە «ئەواژ» ی بن لەهجەکانی سلەیمانی و هەولێر وەچی ڕاستە و خۆی «ئەپاچ» ی ئاوێستایین و «ئاواژ» ی موکوریانی قۆناغێکی تازەتری گۆڕانی وشەکە حیسابە. ب» بەوەیڕا کە «ئاوەژوو» لە قاڵبی سفەتی مەفعوولیدایە من وای بۆ دەچم کە دەبێ «ئەپاچ» ی ئاوێستایی لەو قۆناغەدا کە چۆتە ناو زمانی پەهلەوی قالبی «مەسدەر» ی وەرگرتبێ و زیاتر لەوە دەکا ئەم مەسدەرە لە شێوەی «ئەپاچتەن» یا «ئەپاچیتەن» دابووبێ بەڵام نە لە کوردی و نە لە فارسیدا مەسدەرێکی ئاوام بەرچاو نەکەوتووە ڕێگەی ئەوە بدا بڵێین وەچی ئەو مەسدەرە کۆنەیە کە «ئاوەژوو» ی لێ بە جێماوە.
ئاوەژوو کردن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاوەژوو کردنەوە.
ئاوەژوو کردنەوە
«مستـ. متـ.» ۱-هەڵگێرانەوەی شتێک لە بارێکەوە بۆ بارێکی تر. ۲-بەر و پشت کردنی جلک و پۆشتەنی: لە کوردەواری کە سەگ بلوورێنێ لینگە کەوشێک ئاوەژوو دەکەنەوە. ٭ئاوەژوو کردن.
ئاگر و دوو بڕان
«مستـ. لا.» ماڵ ویران بوون، ئاسەوار نەمان ● «ئاگر و دووی بڕێ» ماڵی ئاگری تێدا نەکرێتەوە و دووکەڵی هەڵنەستێ «بەو مانایەی کە کەسی تێدا نەمێنێ کە پێویستی بە ئاگر هەبێ.».
ئاگرودوو
[[ئاگر + و + دوو «دووکەڵ» ]]
«نتـ.» ١- «هلـ.» تمـ: ئاوردوو ٢- «سیمـ.»، «کنـ.» ئاگردان «بەنیشانەی ئاوەدانی ماڵ و بنەماڵە و خێزان» تمـ: «هبێد ــ ١» * وەجاغ.
ئاڵوو
[[پهـ: ئالووک، ئالووگ]]
«نا.» ١- دوو لووی بچووکن بە شکڵی بادام، لەولاولای گەرووی ئادەمیزاد، ئیشیان ئەوەیە گرموولەی سپی «کریات البیزاء» بۆ خوێن ساز دەکەن. * «عا.» لەوزەتەین. تێبــ. ــ جاروبارە هەندێ میکڕۆب پەلاماری «ئاڵوو» دەدەن و پەکی ئەوەیان دەخەن ئیشی خۆیان بە چاکی بکەن و کێم و چڵکیان تێدا کۆ دەبێتەوە، ئەگەر چارەی نەکرێ ئەو چڵک و کێمە دەچێتە ناو خوێنەوە و گورچیلەکان دەئاوسێن، پیاو بێ هێز و لاواز دەبێ. کە کار گەییشتە ئەم ڕادەیە دەبێ «عەمەلیات» بکرێن و دەربهێندرێن. ٢- دوو لووی پچکۆلەی ترن لە ژێر چەناگەوە، لە کاتی ددان ئێشە و گوێ ڕەپە و ئەوجۆرە نەخۆشییانەدا دەئاوسێن. ٣- هەموو ئاوساوێک لە لەشدا، کە ئەنجامی ئەوەبێ شوێنێکی تری لەش کوانی لێهاتبێ یا تووشی نەخۆشییەک بووبی و ژان بکا.: سوورە کوانێکی لە شانی هاتووە، ئاڵووی داوەتە بنەنگڵی. تێبــ. ــ ئەم وشەیە بە گشتی مەعنای شتی خڕ و گرموولە «کروی» یە و ئێستا بەم مەعنایە لە بیر چۆتەوە و لە شێوەی جۆربەجۆری تەرکیبیدا دەبیندرێ. هس.: ئاڵوو باڵوو، زەردەڵوو، هڵوو، هەڵووژە...
ئاڵوو هەڵدانەوە
«مستـ. متـ.» دەست پیدا هێنان و داماڵینی «ئاڵوو» لە دیوی دەرەوەڕا، بۆ نیشاندنەوەی ئاوساوییەکەی و چاککردنەوەی. تێبــ. ــ لە کوردەواریدا، کە ئاڵووکەوت بەم جۆرە چارەی دەکەن. ا» چەند بەیانییەک لە خورێنی، بە قامکی گەورە لە دیوی دەرەوە و لە ژێرڕا بۆ سەرەوە دەستی پێدا دێنن و جاروبارەش پەنجەیان چەور دەکەن تا چاتر گەرمی دابێنێ و پاشتر دابماڵدرێ. ب» چەند بەیانیان لە خوڕێنی پەنجەی گەورەی دەست دەنوشتێننەوە و قەفی ناوەڕاستی بە بەرزایی دەخەنە نێوانی دوو ڕیزی ددانەوە و ماوەیێک بەم جۆرە دەیهێڵنەوە. ئەمەیان تەنیا بۆ ئاڵووی قوڕگە. * ئاڵوو هەڵدانەوە.