تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



1-بەست
«ری، فع.» ڕەگی مەسدەری «بەستن» ه، وەکوو پاشبەند به دوایی «ناو» وانەوه دەنووسێ و ئەو مەدلوولانەیان لێ زیاد دەکا. 1- تەعەهوود و ئیلتزام، به تەنگەوەبوون بە کارێ، کەسێ یا شتێ نیشان دەدا:: دەربەست، ئەم کابرایه هیچ دەربەست نییه. 2- بێ ئیلتزامی و نەبەسترانەوه به هیچ شتێ و هیچ کەس، دەنوێنێ:: سەربەست: سەری نەبەستراوە تەوه ئازاده. 3- وەکوو «مست.» دەکاردەکرێ، ئەوەیان تەنیا له وشە گەلێ دایه که له فارسیڕا پەڕیونەته ناو زمانی کوردی له کوردستانی ئێران:: بەندو بەست: تەگبیر و ڕێک کەوتنی دوو یاچەند کەسێ.
2-بەست
[[نمف. «به‌ستن» ]]
ئەم ناوه وەکوو «پاشبەند» دەگەڵ ناو تەرکیب دە بێ و ناوێکی تازە پێک دێنێ ئەو ندەی من پێم شک بێ هەر وشەی «دەربەست» که بۆ خانوو بەکاردێت بەم پاشبەندەوه دروست بووه.
3-بەست
«نا.»، «هل.، کی.» تم: بەستۆڕه.
4- بەست
«نا.» تم: بەند/1.
باڵ بەستن
[[١- باڵ /٢ + بەستن]]
(مست. مت.) هەردوو دەستی کابرایەک لە پشتە وە بەستن.: خێرا باڵی ئەو دیلانە ببەستن و بیان بەن بۆ چەم. ئەمنیە باڵی (عەوڵای ئاغا) یان بەستوو هێنایانە لای ئاغای (مادڕوج) *باڵبەست کردن
بەستەنی
[[2ــ به‌‌ست+ ئەنی]]
(نت.)، (کئێر.) خواردەمەنێکی ساردە لە شیر و شەکر و ماددەیەکی تام و بۆنخۆش دروست دەکرێت. *(کعر.) دۆندرمە. (مک.) حەلاوێ. تێبــ.- آ)شیرەکر دەکتێکە ناو دەفرێکی ئوستوانەیی تایبەتی و تۆزێ لە شتێکی تام و بۆنخۆش شەکرەکەی تێدا دەتاوێنرێتەوە و (گوڵاو، وانیل، ئاوی میوە و..)ی تێدەکرێ و ماددەیەکی نووسەک (چڕیش یا سەهلاب...) یشی لێ زیاد دەکرێ. ئەوجار دەخرێتە ناو بەرمیلێکی بچووک (دار یا تەنەکە) و دەوروبەری بڕ دەکەن لە (بەفر) و دەست بە سووڕانی دەفرەکە دەکەن تا شیر و شەکرەکە لە ناویدا دەمەیێ و وەکوو سەهۆڵی لێدێت. ب) ئەمە شێوەیەکی سەرەتایی سازکردنی (بەستەنی) بوو لە کوردستان، پاشان وایلێهات کە دەفری ناوەڕاست بە شێوەیەکی میکانیکی (بە چەرخ) بادەدرا دەسووڕێندرا، بەڵام ئێستا مەکینەی تایبەتی هەیە کە بەکارەبا ئیش دەکا. ج)کەرتی (ئەنی) لەم وشەیەدا پاشبەندە و کاری (ئەمەنی) دەکا. من پێشان هەستم پێ نەکردووە و بۆیەس لە بەرگی یەکەمی ئەم قامووسەدا نەمنووسیوە. سووتەنی (=سووتەمەنی)/
1- بەسته
[[2ـ به‌ست +5ـ ئه/1]]
«نت.»، «کئێر.» 1- کە مێک کەلوپەل و کاڵا یا هەر شتێکی دیکه که له قوتوو یا کیسەیەکی کاغەزەوه پێچرابێ:: بەستەیەک چا، دوو بەسته سیغار.* «کعر.» پاکەت. 2-توورەکه یا پارچه قوماشێکی شتی تێ تێخرابێ و سە ری دروابێ. تێبــ.ینی: هەندێ جار ئەم وشەیه به تەنیایی وەکوو «نمف.» لە مەسدەری بەستن بەکاردێت.
2-بەسته
[ [؟]]
«نا.»، «کعر.» گۆرانی سووک و لەبار که هەوا و شێعرەکانی مایەی فولکلۆرییان هەبێ. // مەقام.:: ئاگربارانه، کراس زەردێ، کوێستانان خاڵ خاڵ، عەمر ەکەم سەڵتەنه، لە بەسته خۆشەکانی کوردین، تێبــ. ـ آ» من نازانم بۆچی ئەم ناوه له گۆرانی نراوه، له ئازەربایەجان سۆوێتی هەر ئەم وشەیه بە عەینی مانا دەکار دەکرێ و له مەش زیاتر «بەسته کار» یش بە و کەسە د ەڵێن که «هەوا» بۆ ئەم چەشنه گۆرانییه دادەنێ، دیاره که هەرتک وشە «بەسته» و «بەستەکار» پەیوەندێکیان دەگەڵ زمانی «ترکی» نییه که «ئازەربایەجانی» شێوه یا لەهجەیێکێتی. ب» دوکتۆر معین له باسی وشەی «بەستە» دا دەڵێ: «21ــ «شیعر» شیعرێکی بریتی بێ له چوار نیوه شیعر.22ــ «مۆسیقا» ئاهەنگێکی مۆسیقایه له «حەسار» و «سێگا» و «حیجاز» پێکهاتووه.»، «تم، فەرهەنگ ج1، ل-532». ج» لە موکریان وشەی «بەند» له باتی بە شێکی گۆرانی بەکاردێت و سەربەندیش ئەو شیعرانەن که له گۆرانی دووپات دەکرێنەوه و زیاتر گۆرانی بەناوی «سەربەند» ه کەیەوه هەڵدەدرێ. د» زمانی عەرەبیش له عێڕاق ئەم وشەی کردۆته «پەسته» و بە عەینی مانا بەکاری دێنێ. هـ» لەو باوەڕەدام که «بەند» ی موکریان، «بەسته» ی سلەیمانی لە پێشدا یەک مانایان هەبووه و پاشان هەریەکەیان مانایەکی تایبەتی وەرگرتووه و دەگەڕێنەوه سەر «بەند» ی ئاوێستایی و «بەستەن» ی پەهلە وی که دووەمیان له یەکەم وەرگیراوه.
ئیحڕام بەستن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) دەبەر کردنی ئەو جلکانەی شەریعەتی ئیسلام بۆ حەج دایناوە. تێبــ.- پاش دەبەرکردنیان، هەندێ کار هەیە (سەرتاشین، نینۆک کردن،...) لە حاجیان حەرام دەبێ و نابێ بیکەن.
ئەموست بەستە
[[ئەموست+بەستە]]
(نت.) دەست خەرۆ (خا:ج١-٨٠)
بازرەقە بەستن
(مست.، لا.)، (سیم.) ١- تم: بازرە کردن. ٢- دەرپەڕینی شتێک یا کەسێ بە خێرایی و لە نەکاو. مارەکە بازرەقەی بەست. ٣- فیچقە کردنی خوێن و ئەو جۆرە شتانە. (عا،) فوران.
بە ختی بەستراوه
کن.» به کچێک دەگوترێ خوازبێنی کەری نەبێ. «دەچمه سەر سوڵتانی، چلدانەی دەگرمەوه، بەختی خۆم و چاو جوانێ، به تاقی دەکەمەوه» «فولکلۆر» تێبــ.ینی: ئەم وشەیه له (ئاوێستا)دا به شێوەی ناوی مەفعوول «بەخته» بە مانای «بەشدراو. بڕیار دراو» هاتووه و له زمانی سانسکریتیدا بە شکڵ (پهەکعا) بە مانای شتێکی بەخشراو له هەندێ شوێنی ئاوێستاشدا شکڵی «بەغه، به غا» ی به مانای «بەش» وەرگرتووه. «تم: په: په.، یگد،، ج 2، ل-115، و معین، بورهان، ج1، ل-239» 2- «مج.» پەنا، داڵداده، تێبــ.ینی: یە کێک که بیەوێ کەسێکی دی له کارێک یا له ڕووداوێکدا کۆمەگی پێ بکا. یا بەلایەکی لێ وەدەر خا. پەنا دەباته بەر بە ختی ئەو کەسه. «بەختت بم.»، «خۆم خسته بەختی تۆ و تۆش کەیفی خۆته» ڕستەیێکن که لەو جووره کاتانەدا دەگووترێن، جار و باریش پەنا دەبرێته بەر بەختی کەسێکی تر لەلای کابرای مەبەست خۆشەویست بێ. «خۆم خسته بەختی بابت» ئەمه هەمووی لەوەڕا دێت که ئینسان «بەخت» ی وەکوو هێزێکی ئاگادار، بۆ خۆی داناوه که دەتوانێ هەموو شتێکی بە سەر بێنێ، جا بۆ ئەوەی «بەخت» ی خۆی له خۆی نەتۆرێنێ لەسەر خۆی بە پێویست دەزانێ ئەگەر یەکێک خۆی خسته بە ختییەوه، دەبێ ئیشەکەی هەرچی که بێت هەوڵ بدا بۆی جێ به جێ بکات.* ئیقباڵ، تاڵع، تاڵه چاره، شانس، نسیب، نگین. «بک.» سعوود..
بەستران
«مست. لا. فج.»، «شێوەیێکی تری مەسدەری لازمی «بەستن» ه:: دەمت بەسترابوو قسەت نەکرد وادیاره ئە م کوڕه بەستراوه بۆیه هەر نابێ بە زاوا.
بەسترانەوه
[[ به‌ستران + 2-ـ ئه‌وه /2]]
«مست. لا.» 1- گرێ دارانی گیاندارێک بە شوێنێکەوه:: ئە سپەکه به کۆڵەکەی هەیوانەوه بەستراوەتەوه. 2- بۆڕ خواردن له مجادلەی زانستی و... و..... دا.
بەستراو
«نمف: بەستران»
بەستن
[[ ست: به‌ند.، په،: به‌ستن ]]
«کئێر، کعر، بک، سن» 1- «مس. لا.» ڕەق بوو نی ماددەیێکی تراو بەهۆی سەرمای زۆر، بوونه سەهۆڵ::ئەوشۆ هێنده سارده هەرچی ئاو هەیه به هۆی سەرمای د یبەستێ. چۆمەکە بەستوویه، تفت هەڵاویشتبا دەیبەست، دەستی به ئاڵقەڕێزی دەرکەوه بەستوویه. 2- «مست. مت.» پێکەوە لکاندن و لێک توند کردنی دوو یا چەند شت، بەبەن و پەت و....:: هەردوو دەستی دزە کەیان لەپشتەوە بەست. خێرا پشتێندت ببەسته. بارەکانیان بەستبوو برازاوا پشتێندی بوووکی دەبەستێ. 3- «مست. مت.» مەنعی هاتووچۆ کردن بەرێگایەکدا بۆ هەر مەبەستێ بێ:: دز ئەم ڕێگایەیان بەستووه. «وا ڕێگەتان دەبەسترێ عێلاتی جاف و بڵباس، گەر مردوون له گەرمان مەمنووعه بچنه کوێستان»، 4- «مست. مت.»، «سن.» د ەرمان کردنی برین و تێوەپێچانی پەڕۆیەک که بۆ ئەم کاره دروست دەکرێ یا هەر قوماشێکی دیکه. «عا.» تەزمید:: ئەوه کێ ئەم زامەتی بەستووه. 5- «مس. مت.»، «سن.» پێوەدان و داخستنی دەرگا. 6- (مست.، مت.) مەنع کردنی کەسێک - به هۆی نوشتوو، سیحر، جادوو - لەوەی شەوی زاوایەتی بتوانێ دەگەڵ «بووک» جووت ببێ. تێبــ.ینی: لەناو کوردەواریدا ئەگەر کوڕێک دڵی به کچێکەوه بێ و بدرێ به یەکی تر، کاتێ دەستی لە هەموو لایەک د ەبڕێ دەچێته لای نووشتەنووس و جادوو بازان، بۆ ئەو ەی «زاوا» ی ببەستێ تا نەتوانێ کچێنی بووکێ هەڵبگرێت، جادوو بازیش ناڵ کەرێ یا قفڵی ژ ەنگاوی دێنێ و چە ند قسەیەکی کە خۆشی مانایان نازانێ و هەر له ئەسڵیشا مانایان نیه بەسە ریدا دەخوێنێ و قفڵە که دادەخا یا ناڵه کەره که بە بزماری له شوێنێ داد ەکوتێ باوەڕ وایه که تا ئەم سیحره ڕاستەو خۆ «کردنەوەی قفڵەکه یا هەڵکێشانی ناڵه کەرەکه» بەهۆی «دووعای چاک» هەڵنەوەشێتەوه کوڕه نابێ به زاوا. ڕ ەنگە گەلێ جار وا هەڵکەوتبێ که کوڕێک یەک ئەندەر دوو به زاوا نەبووبێ، بەڵام ئەمە لەبەر ڕێ و شوێنی کۆنی بووک و زاوایی بووه که دۆست و ئاشنای زاوا لە ژوورێک کۆ بوونەوە و کوڕە یان دەکرد پەردەوه بۆ لای بووک و خۆیان چاوەنواڕییان دەکرد. * «جن.» بەسته.
بەستنەوه
[[ به‌ستن + 2- ئه‌وه /2 [، ]
«مست. مت.» 1- گرێدانی گیاندارێک به پەت و گورتس و... بە جێگەیێکی سابیتەوه «دیوار، سەنگ،....» بۆ ئەوەی ون نەبێ یا هەڵ نەبێ:: ئەسپەکه لەسەر ئاخۆڕەکه ببەستەوە. له زیندان پیاو کوژەکانیان به زنجیر دەبەستەوه. 2- بۆڕدان و پەک خستی کەسێ له مجادلەیێکی سیاسی، عیلمی و...دا:: ئەم منداڵه به مناڵی خۆیەوه ئەو پیاوه زرت و زەلامەی بەستەوە.
بەستوو
[[ ؟]]
«نا.»، «سن.» کووپەڵەیەکە لە گڵ دروست کراوە، ڕەنگێکی شینی لێدەدەن و لە ئاگرا سوور دەکرێتەوە و ڕەونەقێکی لێ پەیدا دەبێ. * بەستووکە. تێبــ.- لە زمانی عەرەبی قسەکرنا وشەی (بەستووگە) و لە فارسیشدا (بەستوو) هەر بەو مانایە بەکاردێت.
بەستووکه
[[به‌ستوو+ كه «ئم: بچووكی ] ]
«نت.» تم، بەستوو. تێبــ. - وەکوو دوکتۆر معین دەڵێ «تم: معین، فەرهەنگ ج1، ل ـ 531» له لەهجەی تەفریشی دا «بەستووله» دەڵێن.
بەستۆڕه
[[؟]]
«نت،»، «مد.» شوێنی ڕووباڕ و چۆمێکی زستانان و بەهاران پێدا دێت و هاوینان ئیشکی دەکا و خیز و چەوی تێدادەبێ 2- شوێنێکی وەختێک چەم و ڕووبار بووبێ. 3- ناوی سەیرانگایەکه له نزیکی شاری هەولێر. تێبــ.ینی: بەڕای من ئەم وشەیه له «فیستە رەک» ی پەهلەوی کەوتۆتەوه که مانای «جێگەی خەو»، پێخەفی ڕاخڕاو دەدا و ئێستاش له زمانی فارسیدا «پستەر» هەر بە م مانایه دەکار دەکرێ و لە لەهجەی باکووریدا «تم: ژاپا- 51 «بستەر به جلی ئەسپ دەڵێن، بەڵام قەناتی کوردۆ وشەی «بستەر» ی له فەرهەنگی خۆیدا نەهێناوه. فارسی «بستەری ڕوودخانه» بەو جێگایە دەڵێ کە ڕووبار و زێی پێدا دەڕوات.
بەستێن
[[3- به‌ست + ئێن]]
«نت.، مک.» تیزماڵکه زەوێکی به خیز و چەوه، له هێندێ فەسڵی ساڵا ئاوی چەم ون ڕووبارانی لێ دەکشێتەوه * «کک.» شاتی. هس.:: بەست. بەستۆرە.:: چوار بێستانێکی له بەستێنی چۆمی کردوه زۆر خۆشه.
بەستەزمان
«ست.»، «مک.» پیاوی بێ دە م و پل و دەستەوەستان. ئینسانی بێ دەسەڵات * «سیم.» بەسزمان. بەسەزمان.
بەستەک
[[بەست + ئەک/٣]]
«نت.»، «کعر.»، «بک.» پێخەفی پێویست بۆ تاقه نەفەرێک «لێفه، دۆشەک،...، پشتی» که ده جاجم یا چارشێوێکەوه دەپێچرێ::پاڵ بده به بەستەکەکەوه.* «مک.» دەستە نوێن.
بەستەڵەک
[[ به‌ست + ئه‌ڵ /1 +1- ئه‌ك /1]]
«نت.»، «مک.، سیم.» حاڵەتی دەشت و دەر و کووچه و کۆڵان، کاتێ دەرەجە ی سەرما دادەبەزی بۆ ژێر سیفر و ئاو د ەیبەستێ.:: سەرما بەستەڵەکێک بۆ ئێسترەکه به هەزار حاڵ قاچی به ئەرزەوه گیر دەبوو.* سەهۆڵ بەندان.