تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 15
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەکتیویزم -چالاکیی سیاسی
ئەم
زاراوە
بە
دوو
مانا
لێکدراوەتەوە،
یەکەم
بە
مانایەکی
ئەڵمانی
کە
زیاتر
لە
بەستێنی
ئەدەبی
و ڕۆشنبیریدا گونجاوە.
دووهەم
بە
واتایەکی
بەربڵاو
کە
بە
مانای تێهەڵچوونێکی گەرموگوڕە
لە
کردەوە
و چالاکیی
سیاسی
.
ئەم
واتایە دەلالەت دەکات
لەسەر
ڕۆڵی گرینگی چالاکوانان
وەکوو
کاکڵی
ئازای حیزبە سیاسییەکان.
هەروەها
لە
جووڵانەوە
شۆڕشگێڕییەکان
بە
تایبەت
لە
سیاسەتی حیزبی بونیادگەرادا گرنگییەکی
زۆری
پێ
دەدرێ.
لە
شێوازە توندڕەوەکەیدا
بۆ
پاساودانی تێهەڵچوونی
ڕاستەوخۆ
یان
بۆ
لە
دۆخدانی
زەبر
و
زەنگ
بو
گەیشتن
بە
ئامانجی
سیاسی
بە
کار
هاتووە.
لە
سیاسەتی باڵی چەپدا
جاری
وا
هەیە
کە
خەباتکار
بە
مانای
چالاک
بە
کار
دەبرێت
بەڵام
مەبەست
، ڕادەی بونیادگەرێتی ئەوکەسەیە
لە
سیاسەتدا.
ئەم
خاڵە
بە
تایبەت
لە
بارەی
حیزبە کۆمۆنیستییەکان
پێش
گەیشتن
بە
دەسەڵات
،
زۆر
بەرچاوە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تەکتیک
وشەکە
لە
زمانی یۆنانیدا
بە
مانای «ڕێکوپێکی»یە
بەڵام
ئەمڕۆکە
دوو
مانای
لێ
ئەبێتەوە:
1ــ
زانستی
فەرماندەیی
لە
مەیدانی شەڕدا (شارەزای تەکتیکی
جەنگی
) .
2ــ
کەرەستە
و
ڕێوشوێن
و پلانی زیرەکانە
کە
بەمەبەستی
گەیشتن
بە
ئامانج
بەکار
ئەبرێ.
تەکتیک
،
بە
پێچەوانەی
ستراتیجی
*،
دەربەستی
بەرزی
و
نزمی
ڕووداوەکانە و بەپێی
زەمەن
دەگۆڕێ.
لە
واقیعدا
تەکتیک
بەشێکە
لە
ستراتیجی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دایەلیکتیک
دایەلیکتیک
لە
وشەی لاتینی
dialect
و وشەی یۆنانی dialekt
بە
واتای «پەیڤ»، «
گفتوگۆ
»، «
زمان
» و «
زاراوە
» پێکهاتووە. زاراوەی
دایەلیکتیک
،
یەکەم
جار
لە
لایەن
هێرکلیتس (540-475پ.ز) فەیلەسوفی یۆنانی
ڕوون
کراوەتەوە.
دایەلیکتیک
،
بە
کورتی
بریتییە
لە
لێکۆڵینەوەی
ورد
و لۆژیکیی مەسەلەیەک
بۆ
گەیشتنە
ئەنجام
.
بە
واتایەکی
دیکە
هونەر
و
زانستی
گفتوگۆکردن. ئینسکلۆپیدیای دالامبر و دیدرۆ (1766-1751)،
دایەلیکتیک
بە
«
هونەری
بەڵگاندن و گفتۆگۆکردن»
پێناسە
دەکات.
لەوە
بەدواوە، مانای
ئەم
زاراوە
تەنیا
لەسەر
«توانێیی
بەڵگە
هێنانەوە
» خۆلاسە بۆتەوە و بەمجۆرە
دایەلیکتیک
،
لەگەڵ
لۆژیک (
ژیربێژی
)
هاوواتا
بۆتەوە.
ئەم
زاراوە
لە
سەدەی
نۆزدە
لە
لایەن
فەیلەسوفانی ئایدیالیست
بە
تایبەت
فەیلەسوفی
ئەڵمانی
، هێگل (1831-1770)
بە
شێوەیەکی
بەربڵاو
بەکار
هێنرا. هێگل
لەو
باوەڕەدا
بوو
کە
جیهان
و
هەموو
ئەو
شتانەی
کە
تێیدایە، بەردەوام
لە
گۆڕاندایە و هەمووشتێک گرێدراوی یەکترن و
بە
کەڵکوەرگرتن
لە
دایەلیکتیک
، دەتوانین بنچاخی گۆڕانکارییەکان بدۆزینەوە و
لە
چۆنییەتی گۆڕانیان بکۆڵینەوە.
بەڵام
هێگل، «
ڕۆح
»ی
لە
پێشەوە
دادەنا و دەیگوت
ڕۆح
دایەلیکتیکە
چونکە
پێوەندی
بە
پێشکەوتنی هزرەوە
هەیە
و پێشکەوتنی هزریش، بەهۆی
گفتوگۆ
و پێکدادانی ئەندێشەکانەوە دێتە
بەرهەم
.
هەر
بەم
بۆنەوەیە
کە
هێگل
وەکوو
فەیلەسوفێکی ئایدیالیست ناسراوە.
هەر
چەند
مارکس و ئەنگڵس
لە
هەمبەر
گۆڕانکاری شتەکان
لەگەڵ
تیۆرییەکەی هێگلدا هاودەنگن
بەڵام
لە
هەمان
کاتدا
دەڵێن
کە
وێناکانی
ئێمە
بەهۆی شتەکانەوە
دروست
دەبن و
ئەگەر
بیروڕای
ئێمە
دەگۆڕێت، بەهۆی
ئەو
گۆڕانکارییانەیە
کە
لە
دەوروبەرماندا
ڕوو
دەدەن.
لە
دایەلیکتیکی هێگڵدا «ئایدیا»
کە
لە
پرۆسەیەکی دایەلیکتیکی
لە
سروشت
و
زەین
دا
چێدەبێت، بەهۆی ناتەباییەک دێتە ئاراوە. هێگڵ
ئەم
ڕەوتە
بە
سێ
قۆناخ
دابەش
دەکات
کە
بریتین
لە
:
تێز
(دۆخی هەنووکە)، ئانتی
تێز
(دۆخی بەرانبەر)، سەنتێز (دۆخی ئاوێتە).
بۆ
نموونە
لە
بارەی
کۆمەڵگەی
سیاسی
فەرەنسەوە،
ئەم
سێ
قۆناخە
بەمجۆرە شرۆڤە دەکرێت:
لە
قۆناخی یەکەمدا
کە
تێز
دێتە ئاراوە، سیستەمی
پاشایەتی
لە
وەڵاتی
فەرەنسە دادەمەزرێت.
لە
قۆناخی
دووهەم
واتە
ئانتی
تێز
، شۆڕشی
مەزنی
فەرەنسە سەردەکەوێت.
سەرەنجام
لە
قۆناخی سێهەمدا
کە
قۆناخی سەنتێز
ناونووس
کراوە
، هێگڵ، «ئیمپراتۆریەتی ناپیلئۆن»
کە
کاریگەریی
لە
کەسایەتی
ئەو
وەرگرتووە،
بە
سەنتێزێک
لە
قەڵەم
دەدات.
بەگشتی
دایەلیکتیک
ئەم
باوەڕە
تەشەنە
پێ
دەدات
کە
هەموو
شتێک و
هەر
بابەتێکی
کۆمەڵایەتی
و چارەنووسساز بەهۆی زنجیرەیەک
پێشکەوتن
و بەپێی
گوزەران
بە
پرۆسەیەکدا
دروست
بوون
و
لەناوچوون
و
گەشە
دەکەن.
هەموو
شتێک
لە
حاڵی
جووڵە
و گۆڕاندایە و دەکەوێتە
بەر
وەرچەرخانی
مێژوویی
.
لەم
ڕووەوە
دایەلیکتیک
ئامرازێکە
کە
دەستبەجێ دەتوانێ
سەرەتا
و
کۆتایی
شتەکانمان
بۆ
ڕوون
بکاتەوە و لەڕێگەی توێژینەوە و
گفتوگۆ
،
لە
ڕاستییەکان ئاگەدارمان بکاتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دوکترین+بیرۆکە+ڕێڕەو
زاراوەی دوکترین،
لە
وشەی لاتینی docteur
بە
مانای
فێرکردن
و
فێربوون
وەرگیراوە و
بە
کۆمەڵێک بیروبۆچوونی
تایبەتی
سیاسی
دەگوترێ
کە
لە
لایەن
کەسێکەوە
ئاڕاستە
دەکرێ
و دواتر دەبێتە ڕێبازێک
بۆ
لایەنگرانی.
لە
زاراوەی سیاسیدا دوکترین، بریتییە
لە
جیهانبینی
و بۆچوونێکی
تایبەت
کە
دەسەڵاتدارانی وەڵاتێک، بناخەی دەسەڵاتەکانی
خۆیانی
لەسەر
دادەمەزرێنن و بەرنامەی کارەکانیان
بە
دەوری
تەوەری
ئەو
دوکترینەدا دەسووڕێتەوە و خەڵکیش
بە
ناچار
دەبێ
لەسەر
هەمان
ڕێباز
پێوەندییەکانی
خۆیان
ڕێک
بخەن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دوکترینی ئایزەنهاوەر
بە
کۆمەڵە
پێشنیارەکانی دووایت ئایزەنهاوەر، سەرۆککۆماری وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
(60ــ 1952) دەگوترێ
کە
لەسەر
سیاسەتی
ئەمریکا
دەربارەی ڕۆژهەڵاتی
ناوین
و ناوچەکانی دەوروبەری
لە
ژانوییەی 1957، خستییە
بەردەم
کۆنگرێس و
بەو
پێیە:
1)
ئەمریکا
بۆی
هەیە
بۆ
پاڕاستنی
سەربەخۆیی
«وەڵاتانێک
کە
لە
دەرەوە
دەکەونە
بەر
هەڕەشەی
کۆمۆنیزم
یان
لەناوەوە
تووشی
ململانآ و گێڕەشێوێنی دەبن» ، مادامێکی
ئەو
وەڵاتانە بخوازن،
بە
یارمەتی
هێزە چەکدارەکانی
خۆی
پشتیان بگرێت و داکۆکیان
لێ
بکات.
2)
ئەمریکا
دەبێ
بۆ
پەرەسەندنی
ئابووری
ئەم
وەڵاتانە
هەنگاو
بنێ
.
3)
ئەمریکا
دەبێ
بەو
وەڵاتانەی
کە
خوازیاری
هاوکاری
سەربازی
بن
،
یارمەتی
بگەیەنێت.
ئەو
هەرێمانەی
کە
دوکترینەکەی
تیا
بەڕێوە
دەچوو،
هەر
لە
لیبی
لە
ڕۆژاواوە
تا
پاکستان
لە
ڕۆژهەڵات
و تورکیا
لە
باکوور
و
نیمچە
دوورگەی عەرەبستان
لە
باشووری دەگرتەوە. نموونەی پیادەبوونی
ئەم
دوکترینە، ناردنی هێزی
سەربازی
بۆ
لوبنان
بوو
لە
ساڵی 1958، بەهۆی قەیرانی کەناڵی سۆئێز.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دوکترینی برێژنیف
ئەم
زاراوە
لە
دەرەوەی سۆڤیەت دانراوە و ناوەکەی دیکەی «دوکترینی حاکمییەتی سنووردار»ە.
بەڵام
بەگشتی
بە
ڕێبازەکانی لیئۆنید برێژنیف، ڕێبەری یەکییەتی کۆمارییەکانی سۆڤیەت (1982ــ1964)
لە
بەرانبەر
وەڵاتانی ئەقماری دەگوترا. بەپێی
ئەم
ڕێبازە، هەرکاتێک
سۆشیالیزم
لە
وەڵاتێک بکەوێتە مەترسییەوە، وەڵاتە سۆسیالیستەکان بۆیان
هەیە
لە
پێناو
پاراستنیدا
دەست
وەردەنە
ئەو
وەڵاتەوە. دوکترینی برێژنێف،
دەستی
وەڵاتانی سۆشیالیستی ئەبەستەوە
بۆ
ئەوەی
نەتوانن مافی چارەی خۆنووسین و حاکمییەتی نەتەوەیی
بەدەست
بێنن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دوکترینی بۆشی دووهەم
بریتییە
لە
کۆمەڵێک بیرۆکە و پەرچەکردار
کە
لە
لایەن
جۆرج دەبلیۆ
بۆش
،
چل
و
سێهەمین
سەرۆککۆماری
ئەمریکا
لە
ئاست
مەسەلە
جیهانییەکان
ئاڕاستە
کرا
.
بۆش
لە
کاتێکدا
بە
دەسەڵات
گەیشت
کە
نزیکەی 10
ساڵ
بوو
شەڕی
سارد
و هەڵوەشانەوەی
یەکیەتی
سۆڤیەت
کۆتایی
پێهاتبوو.
لەم
سەروبەندەدا
ئەمریکا
دەیویست
بەو
هەلەی
کە
بۆی
ڕەخساوە،
دەسەڵات
و هێزی
سیاسی
و
سەربازی
خۆی
لە
جیهاندا
پاوەجێ
بکات
تاکوو
ببێتە
یەکەم
هێزی
جیهان
. کارەساتە تیرۆریستییەکەی 11ی سێپتەمبەری 2001، کارێکی وایکرد
کە
دەسەڵاتدارانی
ئەمریکا
شێلگیرانەتر
بیر
لە
ئارمانجەکانی ویلسۆن بکەنەوە و هەنگاوی
بۆ
بنێن.
ئەمێستە
یەکەم
کارەکانی
ئەمریکا
، بەرەنگاربوونەوەیە
لەگەڵ
ئەو
ڕژێمانەی
کە
لە
ڕوانگەی واشینتۆنەوە
بە
دەوڵەتانی
لاسار
(Rouge states)
لە
قەڵەم
دراون و تیۆری پێکدادانی شارستانییەتەکان
کە
لە
لایەن
سامۆئێل هەنتینگتۆن، هاتبووە ئاراوە
وەکوو
پاڵنەڕێکی ئایدیۆلۆجیکی
بۆ
ئەم
ستراتیجیە
ناونووس
دەکرێت.
دوکترینی
بۆش
،
لە
ئاست
وەڵاتانی جیهانیش
خۆی
نیشان
داوە.
بۆ
وێنە
وەڵاتی
سۆڤیەتی ــ
وەکوو
ڕەقیبێکی دێرینی
خۆی
ــ
خانەنشین
کردووە و
بە
هاوپەیمانییەتی
لە
ڕێکخراوەی ناتۆ*، وەڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپای بەلای خۆیدا کێشاوە.
ئەم
ڕێبازە،
لەمەڕ
سێ
وەڵاتی
ئێران
و عێراق (
پێش
ڕووخانی سەدام) و کوریای باشووری، سیاسەتێکی
توندی
بەڕێوە
بردووە و
لە
ژانوییەی 2002،
ئەم
سێ
وەڵاتە
لە
ڕیزی تەوەری
شەیتانی
(Axis of Evil) ناوبردە
کراوە
.
هەر
بەپێی
ئەم
دوکترینە
بوو
کە
ئەمریکا
لە
دوای یازدەی سێپتەمبەر و
بە
ناوی
شەڕ
لەگەڵ
تیرۆریزم
، هێرشی بردە
سەر
دوو
وەڵاتی
ئەفغانستان
(ئۆکتۆبەری 2001) و عێراق ( 20ی مارسی 2003) و توانی ڕژێمەکانی
تاڵیبان
و
بەعس
بڕووخێنێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دوکترینی بۆشی یەکەم
ئەم
زاراوە
کە
دواتر
لەگەڵ
دەستەواژەی «سیستەمی نوێی جیهانی» *
بە
یەک
مانا
لێکدراونەوە، بریتییە
لە
کۆمەڵێک بیرۆکەی مژاویی.
کەچی
بەم
حاڵە،
زنجیرە
ڕووداوێک
کە
لەسەرەتای نەوەدەکانەوە سەرانسەری جیهانی گرتۆتەوە، بیرمەندان و زانایانی والێکردووە
کە
ئەم
ڕووداوانە
لە
قەبارەی «سیستەمی نوێی نێونەتەوەیی»
دا
شرۆڤە بکەن. ڕووداوەکانی جیهانی کۆمۆنیستی و دواتر گۆڕانی ڕژێمەکانی ئەورووپای
خۆرهەڵات
، ڕووخانی دیواری بەرلین،
کۆتایی
هاتنی شەڕی
سارد
و هێرشی
ئەمریکا
بۆ
پاناما و شەڕی کوەیت،
لە
جوملەی
ئەم
ڕووداوانە
لە
ئەژمار
دێن
.
لە
ڕێکەوتی 11ی سیپتەمبەری 1990، جۆرج
بۆشی
یەکەم
، سەرۆککۆماری
ئەمریکا
دوای هێرشی عێراق
بە
کوەیت و داگیرکردنی
ئەم
وەڵاتە (ئاگۆستی 1990)،
لە
وتارێکیدا
لە
بەردەم
نوێنەرانی کۆنگرێسی
ئەمریکا
،
بەم
شێوە
سیستەمی نوێی جیهانی
پێناسە
کرد:
«جیهانێکی
تەواو
جیاواز
لەو
جیهانەی
کە
ناسیومانە. جیهانێک
کە
دەبێ
تێیدا باڵادەستیی و حاکمییەتی
قانوون
لەبری
قانوونی
جەنگەڵ
،
سەروەر
بێت.
ئەو
جیهانەی
کە
تێیدا وەڵاتەکان، بەرپرسیارییەتی
هاوبەش
لە
بەرانبەر
ئازادی
و
عەداڵەت
بە
ڕەسمییەت بناسن و دەسەڵاتداران
ڕێز
دابنێن
بۆ
مافی بێدەسەڵاتەکان» .
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دوکترینی مۆنرۆ
ئەم
زاراوە
باس
دەکات
لە
سیاسەتەکانی جەیمز مۆنرۆ
کە
لە
نێوان
ساڵەکانی (1817-1825) سەرکۆماری
ئەمریکا
بووە
. مۆنرۆ
لە
2ی دێسەمبەری 1823
لە
پەیڤێکی خۆیدا
بۆ
کۆنگرێسی
ئەمریکا
، ڕایگەیاند
کە
وەڵاتانی ئەوروپی مافی
ئەوەیان
نییە
لە
کاروباری ئەمریکییەکان
دەستێوەردان
بکەن و
لە
بەرانبەریشدا ئەمریکییەکان نابێت دەستوەردەنە کاروباری ئەوروپییەکان.
ئەم
دوکترینە
لە
چوار
تەوەری
سەرەکی
پێکهاتبوو
کە
بریتین
لە
:
1ــ کیشوەری
ئەمریکا
نابێ
بکەوێتە مەترسیی پەیوەستبوون
بە
خاکی
هیچ
وەڵاتێکی ئەوروپییەوە.
2ــ وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
،
هەر
چەشنە هەوڵدانێک
بۆ
پەرەپێدانی سیستەمە سیاسییەکانی ئەورووپا،
لە
هەر
بستە
زەمینێکی وەڵاتەکەدا
بە
مەترسییەک
بۆ
ئاشتی
و ئاسایشی
خۆی
دەزانێ.
3ــ
ئەمریکا
هیچ
دەستێوەردانێک ناکات
لە
موستەعمەراتی ئەورووپادا.
4ــ
ئەمریکا
لە
شەڕی وەڵاتانی ئەوروپی
کە
لەسەر
بەرژەوەندی
تایبەت
بە
خۆیان
هەڵدەگیرسێ
خۆی
تێ
هەڵناقورتێنێ.
ئەم
سیاسەتە
لە
بەرایی
سەدەی بیستەمدا
بەم
ئەنجامە
گەیشت
کە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
ببێتە ژەندەرمەی ئەمریکای
باکووری
و باشووری
کە
ئەمەش
بووە
هۆی
کێشە
و
هەرا
لەنێوان وەڵاتانی ئەمریکای لاتین
لەگەڵ
ئەو
وەڵاتەدا.
بە
باوەڕی
دەسەڵاتدارانی ئەمریکی سیاسەتی مۆنرۆ، ئێستەکەش
وەکوو
بنەمایەکی
سەرەکی
لە
سیاسەتی دەرەوەی
ئەمریکا
لە
ئەژمار
دێت
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیکتاتۆری
زاراوەی
دیکتاتۆری
لە
وشەی لاتینی
dictator
لە
ڕۆمی
کۆن
،
بە
واتای مەقامی بڵیندپایە
بە
زماندا هاتووە
کە
بە
دەسەڵاتێکی
ئێجگار
زۆرەوە ئیدارەی
وەڵاتی
بەدەستەوە
بووە
.
لە
بنەڕەتدا
دیکتاتۆری
پلەیەک
بووە
کە
لە
کۆماری
ڕۆمی
کەونینەدا،
لە
کاتێکی
قەیراناوی
بە
کەسێک دەدرا.
لەم
سەروبەندەدا
ئەو
کەسە
تەواوی
دەسەڵاتی حکوومەت و هێزی
سەربازی
بۆ
ماوەیەکی دیاریکراو (6
مانگ
)
بەدەستەوە
دەگرت.
لەم
ڕووەوە
دیکتاتۆری
ڕۆمی
،
بە
چەشنێک دەسەڵاتێکی
یاسایی
بووە
بەڵام
لە
کۆتایی
سەردەمی
کۆماری
ئەو
سپاسالارانەی
کە
بە
شێوەی
ناڕەوا
دەسەڵاتیان
بەدەست
دەهێنا
خۆیان
بەم
ناوبانگەوە ناساند و
ئینجا
دیکتاتۆری
، ڕواڵەتێکی نایاسایی
بەخۆوە
گرت
.
لە
زاراوەی
سیاسی
ئەمرۆدا
ئەم
زاراوە
بەو
ڕژێمانە دەگوترێن
کە
تێیدا کەسێک
یان
حیزبێک،
مەجال
ناداتە گرووپەکانی
دیکە
تاکوو
ئەوانیش
بەشداری
بکەن
لە
دەسەڵاتدا و بەمجورە دەسەڵاتی
هەموو
هێزەکانی
وەڵات
بەدەستەوە
دەگرێت. نموونەی ڕژێمی
دیکتاتۆری
لە
سەدەی بیستەمدا
بریتی
بوون
لە
: هیتلەر (1889-1945)
لە
ئەڵمانیا، مۆسۆلینی (1883-1945)
لە
ئیتالیا، ستالین (1879-1953)
لە
یەکییەتی سۆڤییەت
کە
لە
قەوارەی حیزبی ناسیۆنال سۆسیالیست و
فاشیست
و
کۆمۆنیزم
پێکهاتن
و سەرمەشقی حکوومەتی
دیکتاتۆری
حیزبی و تاکەکەسی
لە
ئەژمار
دێن
.
دیکتاتۆرییەکان،
بە
سێ
جۆری
کۆنەپەرست
و شۆڕشگێڕانە و
تێکەڵ
دابەش
دەبن.
دیکتاتۆری
کۆنەپەرست
، ناهێڵێت پێکهاتە کۆمەڵایەتییە کۆنەکان
تووشی
وەرچەرخان
ببن.
بە
پێچەوانەوە
دیکتاتۆری
شۆڕشگێڕانە، وەرچەرخانی
ئەم
پێکهاتە کۆمەڵایەتییانە خێراتر دەکات.
بەڵام
جیاکردنەوەی
ئەم
جۆرە دیکتاتۆرییانە
لە
یەکتر
هاسان
نییە
چونکە
لە
واقیعدا زۆربەی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان
خۆیان
بە
شۆڕشگێر دەزانن و بانگەشەی
ئەوە
دەکەن
کە
لەسەر
شارە
وێرانەکان کۆمەڵگەیەکی نوێیان دامەزراندۆتەوە. هەندێجار جۆرێک
لە
دیکتاتۆرییەت هاتۆتە مەیدانەوە
کە
لە
میانەی
کۆنەپەرستی
و شۆڕشگێریدا هەنگاوی
ناوە
کە
پێی دەگوترێ
دیکتاتۆری
تێکەڵ
،
بۆ
نموونە
ڕژێمی ناپیلئۆن.
ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان بەزۆری لەڕێگەی نایاسایی
وەکوو
کۆدەتای
سەربازی
جڵەوی
دەسەڵات
بەدەستەوە
دەگرن
بەڵام
هەندێ
ڕژێمی دیکتاتۆریش
هەن
کە
لەڕێگەی
یاسایی
دەسەڵات
بەدەستەوە
دەگرن
کەچی
پاش
سەقامگیربوونی حکوومەتەکەیان
ئامادە
نین
بە
هەمان
شێوە
واز
لە
دەسەڵات
بهێنن.
بۆ
وێنە
هۆگۆ چاڤێز سەرۆککۆماری ڤەنیزۆئیلا، لەسەرەتای ساڵی 2009
بە
دەرکردنی یاسایەک
لە
پەرلەمانی
ئەم
وەڵاتە، توانی
ڕێگە
بۆ
پاڵاوتنی
هەمیشەیی
خۆی
بۆ
پۆستی
سەرۆکایەتی
کۆمار
هەموار
بکات.
هەموو
ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان
لەم
خاڵانەی خوارەوەدا هاوبەشن:
1ــ کۆجێبوون (چەقبەستن)ی
دەسەڵات
.
2ــ پێشێلکردنی ئازادییەکانی
تاک
.
3ــ
نەبوونی
قانوون
و یاسایەک
کە
ماوەی دەسەڵاتداریەتی
فەرمانڕەوا
سنووردار
بکات.
4ــ
نەبوونی
یاسایەک
بۆ
جێنشینی
دەسەڵات
.
5ــ ملکەچکردنی
جەماوەر
بۆ
دەسەڵات
تەنیا
بەهۆی ترسەوە.
6ــ کەڵکوەرگرتن
لە
تیرۆر*
وەکوو
ئامرازی بەکارهێنانی
زەبر
و
زۆر
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیکتاتۆری پرۆلتاریا
یەکێک
لە
چەمکەکانی مارکسیزم*ــە
کە
چۆنییەنی بەکارهێنانی هێزی
دەوڵەت
لە
نیۆان شۆڕشی سۆشیالیستی و پیادەکردنی کۆمەڵگەی سۆشیالیستی
دیاری
دەکات. مارکس
لە
ڕێبازەکەی خۆیدا
بۆ
تێپەڕبوون
لە
قۆناخی
سەرمایەداری
بەرەو
سۆشیالیزم
،
باسی
قۆناخێکی
دیکە
دەکات
کە
بە
«
دیکتاتۆری
پڕۆلتاریا» ناوبردەی دەکات.
بە
باوەڕی
مارکس، دوای
ئەوەی
پرۆلتاریا لەڕێی شۆڕشەوە دەسەڵاتی
سیاسی
بەدەست
هێنا
، حکوومەتی چینەکەی
خۆی
(کرێکاران) دادەمەزرێنێ.
وەها
حکوومەتێک
مووچە
و حەقدەست
بە
ڕێژەی ئیشوکار دەدات و خاوەندارییەتی کەرەستەی
بەرهەمهێنان
و
دابەشکردن
و
مەزاختن
بەدەستەوە
دەگرێ و هەوساری چینەکانی
دیکە
مەهار
دەکات.
ئەم
حکوومەتە،
بە
لەناوبردنی
کاری
دەستی
و فیکری و جیاوازیی چینایەتی،
ڕێگە
بۆ
لە
دایکبوونی
کۆمۆنیزم
واتە
کۆمەڵگەی
بەدەر
لە
چینایەتی،
خۆش
دەکات.
لەم
کاتەدا پرۆلتاریاش
وەکوو
چینێک،
لەناو
ئەچێت و
جێی
خۆی
دەدات
بە
ئەنجومەنەکانی
هاریکاری
بۆ
بەدەستەوەگرتنی کەرەستەکانی
بەرهەمهێنان
.
بەڕای مارکس و لایەنگرەکانی،
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا قۆناخی گواستنەوەیە
لە
کۆمەڵگەی سەرمایەدارییەوە
بۆ
کۆمەڵگەی سۆشیالیستی. مارکسییەکان گرنگییەکی
زۆر
بەم
تیۆرییە دەدەن و
بە
ئامانجی
کۆتایی
هاتنی«سەردەمی ڕەنجدەران»ی دەزانن
کە
بەو
پێیە گۆڕانکارییەکی
بەرچاو
لە
هەموو
بوارە
ئابووری
و کۆمەڵایەتییەکاندا دێتەدی.
یەکێک
لەو
گرفتانەی
کە
بۆ
مارکسییەکان
بۆ
بەکار
هێنانی
ئەم
مۆدێلە
لە
وەڵاتانێکی
وەک
سۆڤیەت و
چین
بەدیهات،
ئەمە
بوو
کە
لەم
وەڵاتانە بەهۆی دواکەوتوویی
ئابووری
، پرۆلتاریا
زۆر
بێتوانا و بێحەشیمەت
بوو
بەڵام
لینین و مائۆ،
بە
دامەزرانی حیزب،
لەبری
چینێک
کە
حیزب
خۆی
بە
نوێنەری
دەزانێ،
لەم
مۆدێلە
بۆ
فەرمانڕەوایی ڕەهای حیزبی کۆمۆنیست کەڵکیان وەرگرت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دیکتاتۆریەتی
بریتییە
لە
پشتیوانیکردن
لە
حکوومەتێکی سەرکوتکار
کە
فرمانەکانی
تەنیا
لە
ترسی
سزادان
جێبەجێ
دەکرێت. لایەنگرانی
ئەم
جۆرە حکوومەتانە
لەسەر
ئەم
باوەڕەن
کە
دەسەڵاتی
فەرمانڕەوا
بە
شێوەیەکی خوڕسک، شەرعی و ڕەوایە و
پێویستە
خێرا
بەڕێوە
بچێت
چونکە
ئەم
دەسەڵاتە
لە
لایەن
خواوەند
یان
ڕەوتی
مێژوو
بە
دەسەڵاتدار
سپێردراوە. لایەنگرانی نوێی
ئەم
ڕژێمانە، سیستەمە دیموکراسییەکان
لەمەڕ
ئیدارەی
کۆمەڵگە
بەر
ڕەخنە
دەدەن و
بۆ
ئیدارەی
کۆمەڵگە
سیستەمێکی
دەسەڵاتدار
و
بەهێز
داوا
دەکەن
کە
بێسەرنجدان
بە
خواستەکانی فەرمانبەران کاروباری
وەڵات
جێبەجێ
بکات.
ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکان،
لەم
سۆنگەوە
لەگەڵ
ڕژێمە دیموکراسییەکان جیاوازییان
هەیە
کە
ئەمان
نەیاریی فیکرییان
پێ
قبوڵ ناکرێ و
دەست
دەگرن بەسەر میدیاکاندا و
لە
بەردەم
ئازادییەکانی
تاک
تەگەرە
ساز
دەکەن و دەسەڵاتیش ئەسپێرنە
دەست
تاقمێکی
ناوازە
.
لە
کۆمەڵگەی
دەسەڵات
خوازدا
بە
شێوازی
کۆن
، تاقمی دەسەڵاتخواز
بۆ
ڕاگرتنی دڵی
جەماوەر
هیچ
هەوڵێک نادات و
خۆی
بۆ
لێپرسینەوە
ئامادە
ناکات
بەڵکوو
هەوڵ
دەدات
جەماوەر
تەنیا
ملکەچی
خۆی
بکات. نموونەی
ئەم
جۆرە حکوومەتانە، ڕژێمە دیکتاتۆرییە فاشیستییەکانن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سێکتاریزم/تیرەگەری
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی لاتینی secta
بە
مانای
تیرە
و
گرووپی
بچووک
وەرگیراوە.
لە
کەلتووری کۆمۆنیستەکان
بە
واتای
دابڕان
لە
جەماوەر
و گۆشەگیرییە. لایەنگرانی
ئەم
ڕێبازە
بە
حەز
و ئارەزوویەکی تایبەتەوە
بیر
لە
بابەتە
ئایینی
و فەلسەفیەکانی
خۆیان
دەکەنەوە و
گرنگی
بە
بابەتە گرنگەکانی
کۆمەڵگە
نادەن.
بە
گشتی
سێکتاریزم
بۆ
تیرەگەری و عەشیرەگەری
لە
ناو
حیزب و لایەنە سیاسیەکاندا بەکاردێت
کە
پتر
لە
ناو
حیزب و گرووپە چەپیەکاندا باوە. ئەمەش دەبێتە
هۆی
ئەوە
کە
ئەم
گرووپانە
لق
و پۆپی جۆراوجۆریان
لێ
ببێتەوە. تیرەگەری
لە
ناو
حیزبە سیاسیەکان
هەمیشە
ناگەڕێتەوە
بۆ
جیاوازی
بیروڕا
بەڵکوو
هەندێ
جار
لە
ناکۆکی
و ململانێی
تایبەتی
و زێدەخوازی ڕامیارییەوە
سەرچاوە
دەگرێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مەتریالیزمی دایەلیکتیک
تیۆرییەکی فەلسەفی دەربارەی مێتافیزیک
کە
لە
لایەن
فردریک ئەنگڵس ـــ
بۆ
جەخت
کردن
لەسەر
بۆچوونەکانی مارکس
لەم
بارەوە ـــ
لە
کتێبی ئانتی دورینگ (1878) و دایەلیکتیکی
سرووشت
(1925)
ئاڕاستە
کراوە
. (
هەڵبەت
ئەم
زاراوە
یەکەم
جار
لە
لایەن
پولخانۆف
بەکار
براوە).
ئەم
فەلسەفە
،
پاش
ئەوەی
کلک
و گوێی
کرا
،
بوو
بە
فەلسەفەی
ڕەسمی
حیزبە کۆمۆنیستەکان و «مەتریالیزمی
مێژوویی
»
کامڵ
کرد
. مەتریالیزمی دایەلیکتیکی،
تەنها
مادە
بە
ڕاست
و
گرنگ
دەزانێ و
بە
بناغەی
گەردوون
دایدەنێت.
ئەم
فەلسەفە
، سەرچاوەی
هەموو
نیشانە
و بەرهەمەکانی
ژیان
بە
مادی
لەقەڵەم
دەدا
و
هەموو
گۆڕانکارییەکان
بە
مادە
پەیوەست
دەکات
کە
ئەم
گۆڕانکاریانەش بەپێی کۆمەڵێک یاسای
تایبەت
کە
پێی دەگوترێ «
دایەلیکتیک
»،
ڕوو
دەدەن.
دایەلیکتیک
هەم
شێوازی
گۆڕینی واقیعەکانە و هەمیش شێوەی دۆزینەوەی «یاساکانی
جووڵە
»ی
ئەو
واقیعانەیە.
ئەم
قوتابخانە
پێیوایە
کە
پرەنسیپەکانی مەتریالیزمی
دایەلیکتیک
لەگەڵ
هەموو
لقە زانستییەکاندا دەخوێنێتەوە.
مەتریالیزمی
دایەلیکتیک
،
مادە
لە
ئاوەزی
مرۆڤ
بە
گرنگتر دەزانێ و
ئاوەز
بە
ڕەنگدانەوەی جیهانی
مادە
لە
مێشکی
مرۆڤ
لە
قەڵەم
دەدات و
هەموو
شتێک
یان
دیاردەیەک
بە
دەرەنجامی جووڵەی جەوهەری
مادە
شرۆڤە دەکات.
مارکس، دایەلیکتیکی
تەنها
لە
هەمبەر
دیاردەکان و
کۆمەڵگە
دەبەستەوە
بەڵام
ئەنگڵس، ڕووبەری
ئەم
فەلسەفەی
بەرەو
سرووشت
بەرفرەوان
کرد
و
لە
ژێر
کاریگەریی بیروڕاکانی هێگل، پێی وابوو
کە
جیهان
(
سروشت
و ئەندیشە ومێژوو) دەکەونە
ژێر
باری
سێ
یاسا: 1) یاسای هەڵگەڕانەوەی چەندایەتی (
کمیت
)
بە
چۆنایەتی (کیفیت). 2) یاسای
ئاڵۆزی
دژەکان (اضداد)، بەپێی
ئەم
یاسایە
جووڵە
، دەرەنجامی
دژایەتی
نێوان
ڕەگەزە هاودژەکانی
ناو
سروشت
و
کۆمەڵگە
و مێژووە.
لە
کۆمەڵگەی چینایەتیدا
لەبەر
ئەوەی
چینەکان
دژی
یەکترن، ململانێی چینایەتی دەبێتە مەرجێک
بۆ
فراژووتنی
کۆمەڵگە
. 3) یاسای ڕەتکردنەوەی ڕەتکراو.
زۆربەی زانایانی مارکسی
کە
تەنها
مارکس
بە
سەرچاوە
دەزانن و
بۆ
ئەنگڵس و لینین بایەخێکی
ئەوتۆ
قایل
نین
،
بە
مەتریالیزمی دایەلیکتیکیش ـــ
وەک
میتۆدێکی فەلسەفی ـــ بەهایەکی
ئەوتۆ
نادەن،
بە
چەشنێک
لەم
دواییانەدا حیزبە کۆمۆنیستیەکانی فەرەنسی و ئیتالیا،
ئەم
ڕێبازەیان لەگوێن فەلسەفەی
ڕەسمی
حیزبەکەی
خۆیان
خستەلاوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ناسینەوەی دووفاکتۆ/نیمچەسەربەخۆ
لە
پێوەندی
نێودەوڵەتیدا
بە
مانای پەسندکردنی دەوڵەتێکە
لە
لایەن
دەوڵەتێکی
دیکە
و کردنەوەی
سەری
پێوەندی
و
پابەندی
دوولایەنە
لە
نێوانیان
بۆ
ماوەیەکی دیاریکراو
یا
بێ
سنوور
. دووفاکتۆ
لە
ڕوانگەی
یاسا
نێودەوڵەتییەکاندا
بە
دوو
جۆر
دێتە ئاراوە:
1) ناسینەوەی واقیع
کە
بریتییە
لە
دان
پێدانان
بە
هەبوونی
دەوڵەت
یان
وەڵاتێکی
نوێ
، لەگوێن دەوڵەتێکی
سەربەخۆ
و بتوانێ
بۆ
بەکارهێنانی
هێز
و
دەسەڵات
لە
قەڵەمڕەوی وەڵاتەکەی خۆیدا.
ئەم
جۆرە ناسینە،
بەری
تەسکە
چونکە
ئاستی پێوەندییەکان
لە
دۆخێکی نزمدا دەمێنێتەوە و
پێوەندی
دیپلۆماسی
لە
نێوانیاندا ناکرێتەوە.
2) ناسینەوەی قانوونی de jure
کە
بریتییە
لە
ناسینی
دەوڵەت
یان
وەڵاتێکی
نوێ
، لەگوێن دەوڵەتێکی
سەربەخۆ
و بەتوانێ
لە
بەکارهێنانی
هێز
و
دەسەڵات
لە
قەڵەمڕەوی وەڵاتەکەی خۆیدا و ڕاپەڕاندنی
پەیماننامە
نێودەوڵەتییەکانی
خۆی
.
ئەم
جۆرە ناسینە، کۆی
پێوەندی
دیپلۆماسی
و پارێزراویی نوێنەرانی
سیاسی
لەخۆدەگرێ.