تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 6
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
خەباتی چینایەتی
بە
باوەڕی
مارکسییەکان خەباتێکە
کە
بەشێوازی
جۆراوجۆر
و
لە
ئاستی
سیاسی
و
ئابووری
و ئایدیۆلۆجیک، لەنێوان
دوو
چینی
زۆردار
و
زۆرلێکراو
لە
گۆڕێ
دایە
و بەردەوام بەرژەوەندییەکانی
ئەم
دوو
چینە
خەسڵەتێکی شەڕەنگێزانەیان
هەیە
. بەپێی
ئەم
ڕێبازە
هەر
شۆڕشێک
کە
هەڵگری خەباتی چینایەتی نەبێت، پووچەڵە. مارکس و ئنگڵس
لە
بەیاننامەکەی حیزبی کۆمۆنیست دەڵێن: «مێژووی
هەموو
ئەو
کۆمەڵگە
ئینسانییانەی
کە
تا
ئیستا
سەریان هەڵداوە، مێژووی خەباتی چینایەتی
بووە
. مرۆڤی
سەربەست
و
کۆیلە
، پیاوماقووڵ و
ڕەشۆکی
،
ئاغا
و
ڕەعیەت
،
کرێکار
و خاوەنکار، خۆلاسە،
ستەمکار
و ستەملێکراو هەمیشەی
خوایی
لە
بەرانبەر
یەکتردا وەستاون و
تووشی
شەڕ
هاتوون
» . خەباتی چینایەتی
دەکرێ
شێوازی
قانوونی
یا
ناقانوونی، ئاشتیئامێز
یان
شەڕەنگێزانە
بە
خۆیەوە بگرێت. بەپێی ڕێبازی مەتریالیزمی
مێژوویی
،
تا
ئەو
کاتەی کۆمەڵگەی ئینسانی نەگەیشتۆتە ئاستی
کۆمۆنیزم
و کۆمەڵگەی
بەدەر
لە
چینایەتی
بەدی
نەهاتووە، لەنێوان
هەموو
چینەکان
کێشمەکێش
و
مشتومڕ
بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
وشیاری چینایەتی
بەئاگا
بوون
لەو
چینە
کۆمەڵایەتییەی
کە
تاکەکەس
بە
ئاخێزگەی
خۆی
دەزانێ.
هۆشیاری
چینایەتی کاتێک
خۆی
نیشان
دەدات
کە
ئەندامانی چینێک
بە
شێوەیەکی
هاوبەش
هەست
بە
ناهومێدی
و بەشخوراوی بکەن و
لە
بەرانبەر
چینی
سەردەست
و
شێوازی
دەسەڵاتداریدا
خەبات
بکەن.
هۆشیاری
چینایەتی
لە
ڕێبازی مارکسیدا
هەم
هۆشیار
بوونەوەیە
لە
بەرانبەر
چەوساندنەوەی
مرۆ
لە
لایەن
مرۆڤ
،
هەم
بڕیاردانە
بۆ
مەحفکردنەوەی
ئەم
چەوساندنەوە
.
هەروەها
بریتییە
لەو
هۆشیارییەی
کە
چینێکی
ڕەنجدەر
بە
ئاوەزی دەیفامێت و تێدەگات
کە
لە
بازاڕدا
وەک
کاڵایەکی
سادە
مامەڵەی پێدەکرێت و دەبێتە
قوربانی
خنکانێکی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
.
ئەم
هۆشیارییە،
چینی
ڕەنجدەران دەکاتە چینێکی
تایبەت
و
هۆشیار
.
ئینجا
خەباتی
خۆی
بۆ
سڕینەوە
و مەحفکردنەوەی چینەکان
دەست
پێدەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پڕۆلتاریا - چینی کرێکار
بە
زمانی لاتینی
لە
وشەی proles
بە
مانای
منداڵ
وەرگیراوە.
ئەم
زاراوە
یەکەم
جار
لە
سەدەی شەشەمی پ.ز،
لە
ئیمپراتۆرییەتی
ڕووم
بەکار
هێنرا.
لەو
سەردەمەدا پڕۆلتاریا
بە
کەسانێک دەگوترێ
کە
ماف
و
مووچە
و مڵکیان نەبووە
بەڵکوو
تەنیا
ئەرکیان
ئەوە
بوو
کە
منداڵەکانیان بنێرنە
خزمەت
دەوڵەت
. بەپێی
یاسا
دەبوایە
خاوەن
مڵک
و چینەکانی
دیکە
،
یان
بە
سەرانە
و
باج
یان
بە
چوون
بۆ
سەربازی
خزمەتیان
بە
دەوڵەت
بکردایە، ئەوانەش
کە
شتێکیان
نەبوو
دەبوایە منداڵەکانی
خۆیان
بناردبا
خزمەت
دەوڵەت
.
ئەم
زاراوە
لە
سەدەی 2ی زایینی
دا
بزر
بوو
.
لە
ساڵی 1838
لە
لایەن
سیسمۆندی (ئابوورناسی سویسی)، جارێکی
دیکە
زیندوو
کراوە
و
دەرحەق
بەو
کەسانە
بەکار
هێنرا
کە
«
هیچ
بەشێکیان
بە
دارایی
و
سامانی
کۆمەڵگەوە
نییە
و
بۆ
ژیانی
سادە
و
ساکار
و داهاتووشیان دواڕۆژێکی
ڕوون
بەدی
نەدەکرا» .
ئەم
زاراوە
زیاتر
لەگەڵ
ناوی
مارکسدا گونجاوە. مارکس
لە
کتێبی
ڕەخنە
لە
فەلسەفەی «حەق»ی هێگل (1843)، پڕۆلتاریا
بە
«چینێکی دەستوپێسپی»
پێناسە
دەکا
و مانیفیستی کۆمۆنیست (1848)
بەم
دەستەواژە
پڕ
تەنتەنەوە
دەست
پێدەکات:
«مێژووی
هەموو
کۆمەڵگە
ئینسانییەکان
لە
ئێستە
و ڕابردوودا مێژووی شەڕی چینەکان
بووە
و
سەردەمی
بورژوازی
، کێشمەکێشی چینەکانی
خاو
کردۆتەوە و کۆمەڵگەی
بە
دوو
چینی
گەورەی دژبەیەک (
دوژمن
)
واتە
بورژوازی
و پڕۆلتاریا
دابەش
کردووە» .
دیسانەوە
لە
هەمان
شوێندا دەڵێ: «
مەبەست
لە
پڕۆلتاریا،
ئەو
چینە
کرێکارە نوێباوەیە
کە
خاوەنی
هیچ
ئامێرێکی بەرهەمهێن
نییە
و
وزە
و هێزی
خۆی
بۆ
دابینکردنی
ژیانی
خۆی
دەفرۆشێت» .
زاراوەی پڕۆلتاریا،
لە
ڕاپەڕینی کۆمۆنیستی سەدەی
بیستەم
و
هەروەها
لەنێوان
هەندێ
لە
هونەرمەندان و ڕۆناکبیرانی
لایەنگری
«کەلتووری پڕۆلتاریایی»
لە
ئەڵمانیا و سۆڤیەتدا چەمکێکی
سەرنج
ڕاکێشی لێدەرهات و
لە
بابەت
گرنگایەتی و
دەوری
سەرەکی
لە
شۆڕشدا
جەختی
لەسەر
کراوە
.
دەوری
مێژوویی
پڕۆلتاریا،
لە
گوتاری مارکسیزم*
ئەوەیە
کە
بەپێی
ڕەوتی
بەپڕۆلتاریایی
بوونی
چینی
مامناوەندی
و جووتیاران ــ
بە
لەدەستدانی سەروەت و دارایییەکەیان ــ
ئەم
چینە
دەبێتە زۆرینەی
کۆمەڵگە
و
ئینجا
دەبێ
شۆڕشی سۆشیالیستی
بە
ئەنجام
بگات.
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا:
ڕابردن
و
هەنگاونان
بۆ
کۆمەڵگەیەکی
بێ
چین
و
توێژ
،
قۆناخ
بە
قۆناخ
بە
ئەنجام
ناگات.
یەکەم
قۆناخ
، شۆڕشی کرێکارییە،
ئینجا
بەدیهاتنی پرۆلتاریا
وەک
چینی
دەسەڵاتدار
یان
چینی
حاکم
.
پاش
سەرهەڵدانی
دیکتاتۆری
شۆڕشگێڕی
پرۆلتاریا،
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا
پەیدا
ئەبێ
تاکوو
دەوڵەت
لەناو
بچێ و
لەبری
حکوومەتکردن
بە
سەر
ئینسانەکان، ئیدارەکردنی شتەکان
بێتە
کایەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
چین
چین
،
بەو
کۆمەڵە
خەڵکانە
دەڵێن
کە
لە
چەند
ئەندام
پێکهاتوون و
هەر
یەکە
بەپێی
جێگە
و شوێنی
خۆی
لە
سیستەمی بەرهەمهێنانی
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
لەوانی
دیکە
جیا
دەبێتەوە.
بە
واتایەکی
دیکە
،
چین
بریتییە
لە
بەگرووپکردن
یا
دیاریکردنی شوێنکات و هەڵوێستی تاکەکان بەپێی هایراکی
کۆمەڵایەتی
کە
لەسەر
بنەمای
پێوەندی
ئابووری
لە
کۆمەڵگە
دابەش
بووبێت.
ئەگەرچی
جەماوەر
،
ئەغڵەب
چینەکانی
کۆمەڵگە
بە
دوو
چینی
سەرمایەدار
و
هەژار
دابەش
دەکات
بەڵام
بەکاربردنی
ئەم
زاراوە
، بۆچوونی
جیاوازی
لێبۆتەوە
کە
دەگەڕێتەوە
بۆ
شێوازی
موڵکدارێتی
ئابووری
،
نەک
تەنیا
ڕادەی بەهرەداری لەسەروەت و
دارایی
. مارکس،
کە
لە
سەدەی
نۆزدە
بەردی بناخەی بیرۆکەی چینایەتی
دانا
، پێی وابوو
کە
لە
دوای پەیدابوونی
پیشەسازی
،
دوو
چینی
سەرەکی
لەدایک دەبێ:
یەکەم
، بۆرژوازی*
یا
چینی
سەرمایەدار
کە
خەڵک
بە
ئیشەوە
سەرقاڵ
دەکات.
دووهەم
، پرۆڵتاریا*
یا
چینی
کرێکاری
بێسەروەت و
سامان
.
لێکدانەوەی زاراوەی
چین
،
سێ
تەوەری
جیاواز
لەخۆ دەگرێ: دەرفەتی
کۆمەڵایەتی
،
شوناس
و
سیاسەت
.
یەکەم
،
ئەم
پرسیارە دێنێتە ئاراوە
کە
ئایا
ئەندامانی
چینە
جۆراوجۆرەکان،
بۆ
گەشەکردن
لە
کۆمەڵگە
،
لەگەڵ
دەرفەتی نایەکسان بەرەوڕوون؟ (
بۆ
وێنە
لە
دەزگە
پەروەردەییەکان
یا
لە
مەیدانی ئیشوکار)
یا
لە
ژیانی
ڕۆژانەی
خۆیان
لەگەڵ
ڕەفتاری ڕەگەزپەرستانە
بەرەوڕوو
دەبنەوە؟
دووهەم
،
ئایا
ئەندامانی چینەکان، شوناسگەلی
تایبەتی
هاوبەشیان
هەیە
؟ (
بۆ
وێنە
خودناسین، ڕوانگەی کەلتووری
یا
شێوازە کۆمەڵایەتییەکان).
سێهەم
،
ئایا
ئەندامانی چینەکان ئارەزووی
سیاسی
هاوبەشیان
هەیە
و
لە
پێناو
گۆڕانکاری
کۆمەڵایەتی
پێکەوە
هاوکاری
یەکتر
دەکەن؟ مارکس،
بۆ
هەر
سێ
پرسیارەکە وەڵامی
ئەرێ
دەداتەوە.
بەڵام
پێی وابوو
کە
سەرەنجام
چینە
ژێردەستەکان
هەست
بە
هەژاریی و چەوساوەیی
خۆیان
دەکەن و
بە
«
وشیاری
چینایەتی» دەگەن.
لەسەرەتای سەدەی
بیستەم
کۆمەڵناسی
ئەڵمانی
، «ماکس ڤێبەر»، بۆچوونەکانی «مارکس»ی
ڕەت
کردەوە
. ڤێبەر
ئەم
بۆچوونەی مارکسی
بەلاوە
گران
هات
کە
کۆمەڵگە
تەنیا
لە
دوو
چینی
سەرمایەدار
و
کرێکار
پێکهاتبێت!
لە
لایەکی دیکەەوە،
ئەو
پێی وابوو
کە
ئەو
گرووپە هاوکووفانەی
کە
تەنیا
بەپێی
شێوازی
ژیانیی
هاوبەش
پێک
دێن
،
بە
نیسبەت چینەکان
باشتر
دەتوانن کاریگەریی دابنێن
بە
سەر
ئینتیما دەروونییەکان. ڤێبەر،
دەوڵەت
وەک
هێزێکی
چالاکی
کۆمەڵایەتی
ناوبردە دەکات
کە
تێیدا کاربەدەستان و حیزبە سیاسییەکان
لەسەر
دەسەڵات
مشتومڕیانە.
کەچی
مارکس،
دەوڵەت
وەک
گۆڕەپانێکی بێلایەن
بۆ
خەباتی چینەکان
لە
قەڵەم
دەدا
.
ئێستەکە
جگە
لەو
پۆلێنبەندییە کلاسیکەی
چین
،
جیاواز
لە
چینی
مامناوەندی
،
چەندین
چینی
دیکەی
کۆمەڵایەتی
سەریان هەڵداوە
کە
دەکرێ
بەم
جۆرە ناوبردە دەکرێن: پسپۆڕانی پیشەیی، بەڕێوەبەرانی
ناوەندی
و
خاوەن
پیشەی
بچووکی
ئازاد
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
چینی میانە+ چینی مامناوەندی
چینی
بورژوا
،
لە
باری
مێژووییەوە
بە
چینی
میانە
ناوی
دەرکردووە.
لە
سیستەمی سەرمایەداریدا
نێوان
چینی
سەرمایەدار
و
کرێکار
،
دوو
گرووپی
بەرفرەوانی
کۆمەڵایەتی
سەری
هەڵداوە:
گرووپی
یەکەم
بریتییە
لە
، خەڵکانی
بازرگان
، مامەڵەچی،
دوکاندار
،
خاوەن
دەزگەی
بچووکی
ئابووری
و بەرهەمهێنی
سەربەخۆ
.
گرووپی
دووهەم
بریتییە
لە
: خەڵکانی
خوێندەوار
،
ئەندازیار
،
پزیشک
، مافپەروەر، مامۆستای
زانکۆ
،
فێرکار
، خوێندکار، کارمەند و
مووچەخۆر
.
ئەم
دوو
گرووپە
بە
چینی
میانە
یان
چینی
وردە
بورژوا
پێناسە
کراون. (بڕوانە
وردە
بورژوازی
)
مارکسییەکان
ئەم
گرووپانە
لە
باری
عیلاقاتی سیاسییەوە
بە
دوو
گرووپی
دیکە
دابەش
دەکەن:
یەکەم
، توێژی باڵای
چینی
میانە
کە
لە
ژیانێکی
خۆش
بەهرەمەندە و
لە
بەریانی خەباتی چینایەتیدا دەچێتە بەرەی
سەرمایەدار
و تاقمی دەسەڵاتدارەوە.
دووهەم
، توێژی خوارووی
چینی
میانە
کە
بەهۆی لەدەستدانی ئیمتیازەکانی،
خۆی
دەخاتە
پاڵ
چینی
پڕۆڵتاریا.
کەواتە
توێژی باڵای
چینی
میانە
،
لە
ماهییەتی سیاسیدا
کۆنەپەرست
لە
ئەژمار
دێ
و توێژی
خواروو
، شۆڕشگێر.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەستووری بنچینەیی+یاسای بنەڕەتی
دەستووری
بنچینەیی بریتییە
لە
بەڵگەنامەیەکی بناخەیی و بنچینەیی
کە
لە
وەڵاتێکدا
سروشتی
دەسەڵات
و
ئەرک
و مافەکانی شارۆمەندان
دەست
نیشان
دەکات.
دەستوور
،
شێوازی
حکوومەتکردن
یا
ڕاگواستنی دەسەڵاتە.
واتە
کۆمەڵە
ڕێسایەک
کە
توانێیی و ڕەفتاری هێزەکانی
سەر
بە
دەوڵەت
و
مافە
سەرەکییەکانی
تاک
و
بەشداری
شارۆمەندان
لە
بەڕێوەبردنی
دەسەڵات
لەڕێگەی
دەنگدان
بە
نوێنەرانی
خۆیان
،
دەست
نیشان
دەکات.
لە
پێناسەیەکی دیکەدا
دەستووری
بنچینەیی بریتییەلە کۆمەڵێ
یاسا
کە
پێوەندی
و
چۆنیەتی
هەڵسوکەوتی
نێوان
دەسەڵاتداران و شارۆمەندانی وەڵاتێک
دیاری
دەکات.
دەستووری
بنچینەیی
لەو
وەڵاتانەی
کە
بنەمایەکی دیموکراسییان هەبێ،
لە
لایەن
کۆمەڵێ نوخبەی
سیاسی
کە
بەپێی
هەڵبژاردن
لە
«ئەنجومەنی
دەستوور
»
یەک
دەگرنەوە دەنووسرێ و دواتر
بۆ
پەسندکردنی
جەماوەر
دە��رێتە ڕیفراندۆمی
دەستووری
بنچینەیی (بڕوانە ڕاپرسی).
دەستووری
بنچینەیی،
تاکە
سەرچاوەی یاسادانان
لە
ئەژمار
دێت
لە
هەموو
بوارێکی
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
و
سیاسی
و کەلتووری کۆمەڵگەدا.
ئەرەستۆ،
دەستووری
بنچینەیی
بە
کۆمەڵێک
ئەرک
و کرداری وەڵاتێک دەزانێت
کە
چۆنییەتی دابەشکردنەکەی
لە
لایەن
ئەو
دەستوورەوە
دیاری
دەکرێت و دەسەڵاتی حاکمییەت و ناوەڕۆکی
ئەو
ئامانجانەی
کە
دەبێ
خەڵکی
وەڵاتێک پێی بگەن،
دەستنیشان
دەکرێت.
دەستووری
بنچینەیی
لە
بەستێنی سیاسیدا
لەو
کاتەوە
زەق
بۆوە
کە
سەرچاوەی
دەسەڵات
لە
شازادەیەکەوە گەڕایەوە
بۆ
خەڵک
و
بەم
دەرکەوتە
،
ئیدی
پاشا
و
میران
،
وەکوو
«
خاوەن
دەسەڵات
» لەئەژمار نەهاتن
بەڵکوو
وەکوو
دەسەڵاتدارانێک
لە
قەڵەم
دران
کە
هێز
و دەسەڵاتەکەیان
لە
دەستوورەوە
سەرچاوە
دەگرێت.
دەستووری
بنچینەیی ئەورووپا: بڕوانە پەیمانی ماستریخت.