تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 42
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فۆرمالیزم/ڕووکەش پەرستی
ئەم
زاراوە
کە
بە
باوەڕی
مارکسیەکان
لە
بەرانبەر
ڕیالیستی سۆشیالیستیدا
بەکار
براوە، ئاماژەیە
بۆ
سەرنجی لەڕادەبەدەر
بە
شکڵ
و
شێواز
یا
بڕوایەکی
قووڵ
بە
پاراستنی ڕواڵەتی شتەکان
لە
بواری
ئایینی
و
ئەدەبی
و
کۆمەڵایەتی
و سیاسیدا. فۆرمالیزم
یا
ڕووکەش
پەرستی،
شێوازی
ئەو
کەسانە دەگرێتەوە
کە
گرنگی
بە
ڕواڵەتی ڕووداوەکان و لایەنی تەشریفاتی کارەکان دەدەن و
هەوڵ
دەدەن
تا
کێشە
و بابەتەکان
لە
ڕووی
ڕواڵەت
و نەریتەوە
بە
شێوازێکی
لەبار
و گونجاو بخەنە
بەرچاو
.
لە
بواری سیاسییەوە فۆرماڵیست
بەو
کەسانە دەگوترێ
کە
بایەخ
بە
ناوەرۆکی بابەتەکان نادەن و ڕواڵەتپارێزی و تەشریفاتی کارگێڕیی و
یاسایی
لەسەرووی
هەموو
شتێکەوە دادەنێن. زاراوەی فۆرمالیزم،
هەنووکە
پتر
لە
کاروباری
ئایینی
و کۆمەڵایەتیدا بەکاردێت و
بە
تایبەت
زاراوەیەکی
ئەدەبی
لە
ئەژماردێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
میلیتاریزم/سوپا پەرستی
میلیتاریزم،
چوار
شێواز
لەخۆ دەگرێ: شەڕەنگێزی، زاڵبوونی هێزەچەکدارەکان
بە
سەر
دەوڵەت
، ستایشی
سوپا
و
بە
هەرەوەز
کردن
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجی چەکداری. کاتێک
ئەم
چوار
شێوازە
بە
تێکڕا
بێتە
کایەوە (
وەک
ژاپۆن
لە
سەردەمی
هیدکی تۆجۆ 44-1940) میلیتاریزم
بە
تەواوی
پاوەجێ
دەبێت. کاتێکیش
دوو
یا
سێ
شێواز
بێتە
کایەوە، حاڵەتێکی ڕێژەییە.
میلیتاریزم، مانای
زۆری
لێبۆتەوە.
هەندێ
جار
بە
واتای شەڕەنگێزی
یان
سیاسەتی پاوانخوازانە
لە
ئاست
دەرەوە
و
ئامادەبوون
بۆ
بەرپاکردنی
شەڕ
بە
کار
هاتووە.
لە
شوێنی دیکەدا
بە
واتای
سەروەری
سوپا
بەسەر دامودەزگەی دەوڵەتە.
لە
کەشێکی وەهادا
بۆ
ئەوەی
دامودەزگەیەکی
دەوڵەتی
بە
میلیتاریزم
ناو
دەربکا،
دەبێ
بەستێنی دەسەڵاتی چەکداری و مەدەنی
بە
وردی
لێک
جودا
بکرێتەوە و دەسەڵاتی چەکداری
بە
سەر
دەزگە
ئیداری
و سیاسیەکاندا
زاڵ
بێت.
یەکەمین
نیشانەکانی
جیاوازی
ئەم
دوو
بەستێنە
لە
ڕژێمی
پادشایی
ئێران
لە
سەدەی پێنجەمی
پێش
زایین
بەدیهات.
پێودانگی
سەرەکی
بۆ
دەرکەوتنی دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکان
لە
دەوڵەتدا ڕادەی بەهرەداری سەربازەکانە
لە
دەزگەی
سیاسی
ئەو
وەڵاتەدا. نمونەیەکی
دیکە
لەم
جۆرە حکوومەتە، ئیمپراتۆریەتی ڕۆمایە
لە
سەروبەندی
کۆتایی
هاتنیدا.
دەسەڵاتی هێزی
چەکدار
بە
سەر
دامودەزگەی حکوومەتدا
هەمیشە
بە
واتای
بە
کارهێنانی سیاسەتی شەڕخوازانە
نییە
لە
ئاست
وەڵاتانی دیکەدا.
بۆ
وێنە
ژاپۆنی
سەردەمی
توکوگاوا و دیکتاتۆرییەکانی ئەمریکای لاتین. مانایەکی
تری
میلیتاریزم کۆنترۆڵ کردنی
ژیان
و کومەڵگەیە
لە
لایەن
هێزە چەکدارەکانەوە.
بەم
هەژمۆنییە
کە
بە
حەزی چەکدارەکان
کۆمەڵگە
بەڕێوە
دەچێ، دەگوترێ کۆمەڵگەی «میلیتاریزە».
جاری
واش
هەیە
لە
دۆخێکی جەنگیدا
تەواوی
دامودەزگە کۆمەڵایەتیەکان دەکەونە
خزمەت
هێزە چەکدارەکانەوە،
بۆ
وێنە
وەڵاتی
بەریتانیا
لە
شەڕی دووهەمی جیهانیدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پاسپۆرت- پەساپۆرت
بەڵگەنامەیەک
کە
لە
لایەن
کاربەدەستانی
دەوڵەت
دەردەکرێت و
بەو
پێیە کەسێک دەبێتە شارۆمەندی کاتەکی وەڵاتێکی
دیکە
و ڕێگەی
پێ
دەدرێ
لە
وەڵاتەکەی
خۆی
بچێتە
دەرەوە
.
پاسپۆرت
بە
ناوی
جۆراوجۆر
دەردەکرێت
کە
بریتین
لە
:
1ــ پاسپۆرتی
سیاسی
(Diplomatic
Passport
)
ئەم
جۆرە پاسپۆرتە
تایبەتی
کاربەدەستانی باڵای حکوومەت و دیپلۆماتەکانە.
2ــ پاسپۆرتی خزمەزتگوزاری (Service
Passport
)
تایبەتی
کارمەندانی
دەوڵەت
بۆ
جێبەجێکردنی کاروباری حوکومییە.
3ــ پاسپۆرتی
ئاسایی
(نەتەوەیی)،
بۆ
هەموو
هاووەڵاتیان دەردەکرێت.
ئەو
کەسانەی
کە
خاوەنی پاسپۆرتی
سیاسی
و خزمەتگوزاری
بن
،
لە
وەڵاتانی
دەرەکی
مافی پارێزراوییان
هەیە
. دەرکردنی پاسپۆرتی
سیاسی
و خزمەتگوزاری
لە
لایەن
وەزارەتی
دەرەوە
و پاسپۆرتی
ئاسایی
لە
لایەن
وەزارەتی ناوخۆوە
بە
ئەنجام
دەگات.
پاسیفیزم: بڕوانە ئاشتیخوازی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەردەی ئاسنین
ئەم
زاراوە
تەعبیڕێکە
لە
دیواڕێکی
سەربازی
و ئەمنی
کە
یەکیەتی
سۆڤیەت و وەڵاتانی کۆمۆنیستی ئەورووپای
خۆرنشین
،
لەدوای
شەڕی جیهانی
دووهەم
(قۆناخی شەڕی سارد)،
بە
دەوری
خۆیان
کێشابوویان و
لەگەڵ
وەڵاتانی
ڕۆژاوا
بە
تەواوەتی
پێوەندی
خۆیان
بڕیبوو.
یەکەم
جار
وینستۆن چڕچیل
لە
ساڵی 1946
ئەم
زاراوەی
لە
مەجلیسی
عەوام
بەکار
هێنا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەرستشی کەسایەتی
ڕێزگرتن
لە
پلە
و
پێگە
و تایبەتمەندییەکانی ڕێبەڕێک
یان
کەسایەتییەکی
کۆمەڵایەتی
تا
ڕادەی پەرستشکردن
یان
هەڵکێشانی
لە
ڕادەبەدەر و زیادەڕۆیی دەربارەی
دەوری
کەسایەتی
و پاڵەوانەکان
لە
مێژوودا. زاراوەی پەرستشی
کەسایەتی
،
لە
لایەن
خرۆشچۆف
لە
پێوەند
لەگەڵ
خەبات
بە
دژی
ستالینیزم
لە
وتاڕێکی
پەنهانی
لە
کۆنگرەی بیستەمی حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت (1956)،
بەکار
هێنرا.
ئەم
زاراوە
زیاتر
وەک
ناتۆرەیەک
بۆ
پرۆتستۆکردنی پەرەستشی ستالین و هەڵسوکەوتی
ئەو
کەسانەی
کە
یادەوەری ستالینیان
لەپاش
مەرگی
زیندوو
ئەهێشتەوە. دوای خۆکێشانەوەی خروشچۆف (1964)،
ئەم
تۆمەتەش
بە
دژی
خۆی
بەکار
برا
. دژبەرانی پەرستشی
کەسایەتی
، لایەنگری«رێبەرایەتی جڤاتن» .
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەرلەمان
بە
زمانی فەرەنسە،
بە
شاندێک دەگوترێ
کە
لە
هەر
وەڵاتێک
لە
لایەن
خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێ
بۆ
دانانی
یاسا
و چاودێریکردن
بە
سەر
چۆنییەتی پیادەکردنیدا. پەرلەمانەکان
بە
زۆری
بە
دەنگی
نهێنی
و ڕاستەوخۆی
جەماوەر
هەڵدەبژێردرێت (بروانە هەڵبژاردن).
لەو
وەڵاتانەی
کە
دەستووری
بنچینەیی
لەسەر
جیاکردنەوەی هێزەکان (
تفکیک
قوا
) دامەزرێوە،
پەرلەمان
دەبێتە هێزی یاسادانان و ئەنجومەنی وەزیرانیش
لە
بەرانبەریدا، بەرپرسە.
هەبوونی
پەرلەمان
لە
هەر
وەڵاتێک هێماێەکە
بۆ
حاکمییەتی
خەڵک
یان
پیادەبوونی
دیموکراسی
.
پەرلەمان
لە
زۆربەی وەڵاتان
لە
دوو
کۆڕ
پێک
دێت
:
یەکەم
، پەرلەمانێک
کە
بە
دەنگی ڕاستەوخۆی
جەماوەر
و بەزۆری بێمەرج هەڵدەبژێردرێ و دەبێتە
دەمڕاست
و
نوێنەری
ڕاستەوخۆی
جەماوەر
،
وەک
مەجلیسی
شۆرا
،
یا
مەجلیسی
عەوام
(
لە
بەریتانیا)
یا
کۆنگرەی نەتەوەیی (
لە
فەرەنسە)،
یا
کۆنگرەی نوێنەران (
لە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
) .
دووهەم
، پەرلەمانێک
کە
تێیدا
مەرجی
پاڵێوراوان و دەنگدەران سنووردارە و
جاری
واش
هەیە
هەندێ
لە
نوێنەرەکانی دادەنرێن
وەک
(مەجلیسی سێنای پێشووی ئێران)،
جاری
واش
هەیە
مەقامی نوێنەرایەتی
بە
میرات
بەجێدەمێنێ
بۆ
کەسێک
وەک
(مەجلیسی لۆردەکانی بەریتانیا) . نوێنەرانی
پەرلەمان
لە
ماوەی نوێنەرایەتیدا ئەماننامەی سیاسیان
هەیە
.
واتە
کەس
بۆی
نییە
بێ
ئیجازەی
پەرلەمان
،
بە
هەر
گومانێکەوە بیانخاتە بەندیخانەوە. بەزۆری دەسەڵاتی
سیاسی
پەرلەمانی
یەکەم
لە
پەرلەمانی
جۆری
دووهەم
گرینگترە و پەرلەمانی
دووهەم
،
لە
کاروباری
سیاسی
و داراییدا
بەو
جۆرە
دەستی
ناڕوات.
بوونی
پەرلەمانی یاسادانەر
بە
مانای دەسەڵاتدارێتی
جەماوەر
لە
ئەژمار
دێت
بەڵام
بە
چەشنی«
دیموکراسی
ناڕاستەوخۆ» . پەرلەمانی ئالتینگی ئیسلەندا، کۆنترین پەرلەمانی جیهانە
کە
لە
ساڵی 925 زایینی، دامەزرێوە و
تا
ئێستەش دەوامەی
هەیە
.
یەکەمین
پەرلەمانی بەریتانیا
لە
1265 دامەزرێ و نەریتی پەرلەمانی
ئەم
وەڵاتە، کۆنترین و ڕیشەدارترین نەریتی پەرلەمانی جیهانە (پەرلەمانی بەریتانیا
بە
دایکی پەرلەمانەکانی
جیهان
ناوبانگی دەرکردووە) .
دوو
پەرلەمانەکەی فەرەنسە
بەم
شێوازەی
ئێستە
،
لە
بەرایی
سەدەی
نۆزدە
دامەزرێ. پەرلەمانی ئەڵمانیا
لە
1848 پێکهات و پەرلەمانی ژاپۆن
بەناوی
«
دیت
»
لە
1889 دامەزراوە. پەرلەمانەکانی ئوسترالیا، کەنەدا، زیلاندی
نوێ
و ئەفریقای
باشوور
بە
لاساییکردنەوە
لە
پەرلەمانی بەریتانیا دامەزراون.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەرلەمانتاری
پەرلەمانتاری
بە
مانای
لایەنگری
لە
حکوومەتی پەرلەمانی، مێتۆدی
ئەو
وەڵاتانەیە
کە
تێیدا
پەرلەمان
لەگوێن هێزی یاسادانەر،
ئیش
دەکا
و هێزی
بەڕێوەبەر
(ئەنجومەنی وەزیران)
لە
بەرانبەریدا بەرپرسە و دانانی سەرۆکوەزیر و وەزیران
بە
پشتبەستن
بە
دەنگی پەرلەمانەوە
مەیسەر
دەبێ
. هەرکاتێک هێزی یاسادانەر، متمانەی
خۆی
بە
ئەنجومەنی وەزیران
لە
دەست
بدات،
ئەو
ئەنجومەنە فەشەل دەهێنێ و ئەنجومەنێکی
دیکە
دادەمەزرێت.
لە
سیستەمی سەرۆککۆماری *
کە
تێیدا سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار، جیاوازییان
نییە
وەک
(وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
و فەرەنسە) سەرۆککۆمار
بە
دەنگی ڕاستەوخۆی
خەڵک
هەڵدەبژێردرێ و هێزی یاسادانەر،
تەنانەت
ئەگەر
متمانەشی
پێ
نەکرابێ ناتوانێ
لەسەر
کار
لایبات. سەرۆککۆمار
لە
بەرانبەر
دەستووری
بنچینەیی و
ئەو
خەڵکەی
کە
هەڵیانبژاردووە، بەرپرسیارە.
یەکێک
لە
تایبەتمەندییەکانی
پەرلەمانتاری
ئەوەیە
کە
مادامێکی سیستەمی
سیاسی
لەسەر
بنەمای جیاکردنەوەی هێزەکانە* (
تفکیک
قوا)، حکوومەت
یان
سەرۆککۆمار ناتوانێ
پەرلەمان
هەڵوەشێنێتەوە
بەڵام
لە
سیستەمی کۆنڤانسیۆنیدا دەکری
پەرلەمان
هەڵبوەشێتەوە
وەک
(کۆمارییەکانی
سێهەم
و چوارەمی فەرەنسە و وەڵاتانی کۆمۆنیستی) .
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەرلەمانی ئەورووپا
ئەنجومەنی پەرلەمانی«کۆمەڵگەی ئەورووپا»
کە
بە
سەر«لیژنەی وزەی ئۆتۆمی ئەورووپا» و«لیژنەی خەڵووزی
بەرد
و پۆڵای ئەورووپا» و
کۆمەڵی
ئابووری
ئەورووپا،
یان
«
بازاری
هاوبەش
»
چاودێری
دەکات.
ئەم
پەرلەمانە
لە
ساڵی 1958
لە
شاری
ستراسبورگی فەرەنسە دامەزرا و نووسینگەی هەمیشەییەکەشی لوکزامبۆرکە.
ناوی
پەرلەمانەکە تاساڵی 1962، کۆنگرەی ئەورووپا
بووە
. 198 ئەندامی
هەیە
کە
لە
لایەن
پەرلەمانی وەڵاتانی
ئەندام
، ناوزەد دەکرێن. فەرەنسە، بەریتانیا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، هەرکامیان، 36 نوێنەریان
هەیە
. بەلجیکا و نەمسا،
هەرکام
14
نوێنەر
و دانیمارک و ئیرلەندا، 10
نوێنەر
و لوکزامبۆرک 6
نوێنەر
.
پەرلەمان
بۆ
هەموو
بابەتێکی
گرینگ
، ڕاوێژی پێدەکرێ و ئەتوانێ کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی و ئەنجومەنی وەزیران، بخاتە
ژێر
پرسیارەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەروەردەی سیاسی
راهێنانی
تاک
بۆ
هاوبەشی
چالاکانە
لە
ژیانی
سیاسی
و قبووڵکردنی بەرپرسیاریەتی
لە
کۆمەڵگە
و ئاگەدارکردنی
لە
مافە
تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکان و
فەلسەفە
و سیستەمە سیاسیەکان.
هەروەها
ئاگەدارکردنی
تاک
لە
دەوری
سیاسەت
لە
ژیانی
کۆمەڵایەتی
،
ئاریشە
سیاسییەکانی
ڕۆژانە
و
پێگە
و شوێنگەی وەڵاتەکەی
لەناو
گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا. پەروەردەی
سیاسی
گونجاو، دەبێتە
هۆی
خۆشبەختی
و
یەکیەتی
نەتەوەیی و ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەرەسەندنی بەردەوام
بە
مانای
بەڕێوەبردن
و کەڵکوەرگرتنی
بەرێوشوێن
لەسەرچاوەی
سروشتی
و
دارایی
و وزەی ئینسانییە
بۆ
گەیشتن
بە
مۆدێلێکی
مەزاختن
و بەکارهێنانی توانستی تەکنیکی و پێکهاتەی
بەڕێوجێ
بۆ
لابردنی نیازەکانی بەرەی
نوێ
و
داهاتوو
.
پەرەسەندنی بەردەوام، پەرەسەندنێکە
کە
پێداویستییەکانی بەرەی
ئێستە
دابین
دەکات بێئەوەی زیانێک بگەیەنێت
بە
تواناییەکانی بەرەی
داهاتوو
لە
دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆیدا.
پەرەسەندنی ئینسانی
بە
واتای پرۆسەی بەرفراوانکردنی زەمینەی خۆشگوزەرانی و
بژیوی
باشی
مرۆڤ
پێناسە
کراوە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەرەسەندنی سیاسی
بریتییە
لە
: بەرزبوونەوەی ئاستی
کارامەیی
سیستەمێکی
سیاسی
بۆ
چارەسەرکردنی
ناتەبایی
و کێشەکانی
تاک
و
کۆمەڵ
،
هەروەها
بریتییە
لە
خەڵکی
بوون
و ڕادەی
ئازادی
و گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگەیەک،. پەرەسەندنی
سیاسی
پەیوەستە
بە
گەشەی
دیموکراسی
لە
وەڵاتێکدا.
تا
چ ڕادەیەک سیستەمێکی
سیاسی
لە
سیستەمێکی
داخراو
بەرەو
سیستەمێکی
کراوە
،
لە
ساکارییەوە
بەرەو
ئاڵۆزی
،
لە
دەستبەسەرییەوە
بەرەو
خودموختاری و
لە
پەرشوبڵاوییەوە
بەرەو
یەکگرتوویی
هەنگاو
بنێت،
بە
هەمان
ڕادەش پەرەسەندنی
سیاسی
لەو
وەڵاتەدا
ڕوو
لە
زیادبوون
دەبێت.
تازەگەری
سیاسی
، زیاتر
خۆی
بە
ئاڵوواڵکردنی سیاسییەوە
سەرقاڵ
دەکات
کەچی
پەرەسەندنی
سیاسی
بنیاتەکان
تووشی
گۆڕان
دەکات.
سێ
هۆکاری
پێویست
بۆ
پەرەسەندنی
سیاسی
بریتین
لە
: ڕێکخراوە،
کارامەیی
و ئەقڵانییەتی کردەیی و یەکگرتوویی ئایدیۆلۆجیایی ڕێبەران.
بۆ
پەرەسەندنی
سیاسی
،
پێویست
دەکات
سەرچاوە
و ئامرازەکانی
دەسەڵات
لەنێوان حکوومەت و گرووپە سیاسییەکانی
کۆمەڵگە
دابەش
بکرێت. کاتێک حکوومەت
بە
تەنیایی
،
دەست
بگرێ
بە
سەر
هەموو
سەرچاوەیەکی دەسەڵاتدا
ئینجا
مەیدانی ململانێی
سیاسی
دەگاتە نزمترین ئاستی
خۆی
.
لەم
ڕووەوە
بە
کورتبوونەوەی
دەستی
حکوومەت لەسەرچاوەکانی
دەسەڵات
، پانتای ململانێی
سیاسی
و هاوبەشێتی
سیاسی
لە
کۆمەڵگەدا
ڕوو
لە
زیادبوون
دەکات.
کەواتە
لەنێوان ململانێی
سیاسی
و پەرەسەندنی سیاسیدا پێوەندییەکی
بایەخدار
لە
گۆڕێدایە.
پە.کە.کە: بڕوانە ناسیۆنالیزمی
کورد
لە
تورکیا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەنابەریی
لە
ساڵی 1950 دوای
ئەو
هەموو
ڕووداوانەی
کە
بە
درێژایی
25 سەدەی
ڕابردوو
بە
سەر
پەنابەران هاتبوو، کۆمیتەی باڵای پەنابەران،
بەم
جۆرە زاراوەی
پەنابەر
پێناسە
دەکات:
پەنابەر
بەو
کەسە
دەڵێن
کە
«بەهۆی تایبەتمەندی ڕەگەزی، ئایینزایی، نەتەوەیی
یان
باوەڕی
سیاسی
،
لە
ترسی
دەسبەسەربوون بچێتە دەرەوەی وەڵاتەکەی و بەهۆی
ئەم
مەترسییەوە نەیهەوێت
دووبارە
بچێتەوە وەڵاتەکەی
خۆی
». بەپێی پێناسەی
دیوانی
نێونەتەوەیی
داد
،
ئەگەر
کەسێک
لە
لایەن
دەوڵەتێکەوە کەوتبێتە
ژێر
گوشار و لەدووی کەوتبن و وەڵاتێکی
دیکە
لەم
ڕێگەوە
پشتیوانی
لەو
کەسە
بکات،
بەو
کەسە
دەگوترێ
پەنابەر
.
پەنابەریەتی
شێوازی
جۆربەجۆری
هەیە
کە
پەنابەریەتی دیپلۆماتیک
یان
دەرەکی
بەناوبانگترینیانە. پێشێلکاران و تاوانبارانی مافی
گشتی
،
لە
جوملەی پەنابەران ناگونجێن.
هیچ
یاسایەکی نێونەتەوەیی دەوڵەتەکان پێمل ناکات
بە
بەخشینی مافی پەنابەریەتی
بە
کەسێک.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەنابەریی سیاسی
پەنابەریی
سیاسی
یان
پەنابەریی
نێوان
سنووری، داڵدەبەخشین و هانادان
بەو
تۆمەتبارە سیاسیانەیە
کە
لە
وەڵاتێکی
دیکە
بە
هۆکاری
سیاسی
دەکەونە
ژێر
فشار
و
ئازار
و
لە
مەترسی
دەستگیرکردن
یان
لەناوچووندا
بن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیماننامە
بڕیاڕێکی نێونەتەوەییە
کە
لە
چەندین
بابەتی
جۆراوجۆر
لەنێوان دەوڵەتەکاندا
مۆر
دەکرێ:
پەیمانی
یەکگرتن
:
بەڵێن
و قەرارێکە
لە
بەینی
دوو
یا
چەند
دەوڵەت
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجی
سیاسی
لەڕێگەی
سەربازی
یان
هاریکارییەوە.
پەیمانی یەکگرتنی نێونەتەوەیی:
وەک
یەکیەتی
پۆستی.
پەیمانی
یەکگرتن
بۆ
بەرگری
.
پەیمانی
یەکگرتن
بۆ
دەستدرێژی:
وەک
هاوکاری
لەمەڕ
داگیرکردنی وەڵاتێک.
پەیمانی یەکگرتنی
گشتی
.
پەیمانی یەکگرتنی
سەربازی
.
پەیمانی بێلایەنی: (
هەمیشەیی
و
کاتی
)
پەیمانی
وازهێنان
لە
دوژمنایەتی
ڕەها
.
پەیمانی
سیاسی
و
بازرگانی
و
تایبەتی
.
پەیمانی
ئاشتی
.
پەیمانی
هاوکاری
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیماننامەی بەغدا
لە
24ی فێورییە 1955 لەنێوان
دوو
وەڵاتی
تورکیا و عێر��ق ڕێککەوتننامەیەکی دووقۆڵی
بە
ناوی
«پەیمانی
هاوکاری
دوولایەنە
»
لە
بەغدا
مۆر
کرا
کە
بە
پەیماننامەی
بەغدا
ناوی
دەرکرد.
ئامانجی
ئەم
پەیماننامە
بریتی
بووە
لە
زامنکردنی
بەرگری
و
هێمنی
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست
کە
دوولایەن
لە
پێناو
داکۆکیکردن
لە
ئاسایش
و
هێمنی
و
بەختەوەری
و بەهرەمەندی نەتەوەکانی
خۆیان
،
هاریکاری
یەکتر
بکەن. بەپێی مادەیەکی
ئەم
پەیماننامە
، بەئەندامبوونی وەڵاتانی ناوچەکە
ئازاد
بووە
و
هەر
بۆیە
بەریتانیا
لە
30ی مارسی 1955 و پاکستان
لە
23ی سێپتەمبەر و ئێرانیش
لە
11ی ئۆکتۆبەری
هەمان
ساڵ
هاتنە
ناو
پەیمانەکەوە.
پێکهێنانی پەیمانی
بەغدا
، بەرئەنجامی چالاکانەی
دەوڵەتی
ئەمریکا
بە
تایبەت
«فاستر داڵس»،
وەزیری
دەرەوەی
ئەم
وەڵاتە
بوو
کە
دەیویست ڕێکخراوەیەکی
بەرگری
بەهێز
لە
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
پێک
بهێنێت
تاکوو
لە
دزەکردن
و پەرەستاندنی سۆڤیەت
بۆ
ناوچەکە
ڕێگر
بێت.
بەڵام
لە
بەر
گومان
نەکردن
و دەسخەڕۆکردنی سۆڤیەت،
ئەمریکا
خۆی
نەبووە ئەندامی
ئەم
پەیمانە
. دوای کۆدەتای 14ی ژووئیەی 1958
لە
عێراق،
دەوڵەتی
عەبدولکەریم
قاسم
، ڕایگەیاند
کە
بە
هەموو
پەیمان
و
شەرت
و قەرارەکانی وەڵاتەکەی وەفادارە.
بەڵام
بە
کردەوە
لە
هیچ
کام
لە
دانیشتنەکانی
ئەم
پەیماننامانە
بەشداری
نەدەکرد
تا
ئەوەیکە دوای
کۆتایی
هاتنی
پێنج
ساڵەی یەکەمی پەیمانەکە
لە
ساڵی 1960
خۆی
لێکێشاوە.
پاشان
ناوەندی
پەیمانەکە
لە
بەغداوە
بۆ
ئەنقەرە گواسترایەوە و ناوەکەشی
لە
مانگی
ئاگۆستی 1959
بە
ڕێکخراوەی پەیمانی
ناوەندی
(سێنتۆ) گۆڕدرا.
ئەم
ناوەش
ئاوێتەیەک
بوو
لە
دوو
پەیمانی (ناتۆ) و (سیتۆ)
کە
تورکیە و پاکستان
هەرکام
تێیدا
ئەندام
بوون
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیماننامەی سەعدئاباد
ئەم
پەیماننامە
لە
ساڵی 1937 لەنێوان
چوار
وەڵاتی
ئێران
،
ئەفغانستان
، تورکیا و عێراق
لە
کۆشکی سەعدئابادی
تاران
بەمەبەستی
دۆستایەتی
و دەستدرێژ
نەکردن
بۆ
خاکی
یەکتر
مۆر
کرا
. ناوەڕۆکی
ئەم
ڕێکەوتنە، هاوڕایەتی و
یەکدەنگی
ئەم
چوار
وەڵاتە
بوو
لە
هەڵوێستە سیاسییەکان و یەکگرتنیان
لە
کاتی
مەترسی
و شەڕدا.
ئەم
دەوڵەتانە بەڵێنیان
دابوو
کە
لە
دەستێوەردان
لە
کاروباری ناوخۆیی
یەکتر
خۆ
بپارێزن و سنوورەکانی
یەکتر
نەبەزێنن.
یەکتر
دەستدرێژی
نەکەنە
سەر
یەکتر
لە
پێکهێنانی
ئەنجومەن
و
گرووپی
بەرهەڵستکار
کە
ئامانجیان لەناوبردنی
ئاشتی
و
ئارامی
یەکێک
لەم
وەڵاتانە بێت،
خۆ
بپارێزن.
لە
کاتی
ڕووداوەکانی ساڵی 1941 (داگیرکردنی
ئێران
لە
شەڕی جیهانی دووهەم)، دەرکەوت
کە
ئەم
پەیماننامە
، سەنگێکی
نییە
و شتێکی بێقیمەتە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان (1966)
یەکێکە
لەو
دوو
پەیماننامە
گرنگە
نێودەوڵەتییە
کە
ئەو
مافانەی
لە
جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤدا
باسی
لێکراوە، لەباری یاساییەوە زەمانەتیان دەکات
تاکوو
جێبەجێ
بکرێن (بڕوانە مافی مرۆڤ). پەیماننامەکە پێکهاتووە
لە
کۆمەڵێک مافی مەدەنی و
سیاسی
هاوبەش
بۆ
هەموو
مرۆڤێک
کە
دەوڵەتەکان
پابەند
دەکات
بە
پیادەکردن
و بەرزڕاگرتنیان.
ئەم
پەیماننامە
53
مادە
لەخۆ دەگرێ و گرنگترین مافەکانی بریتین
لە
: مافی
ژیان
و
ئاسایش
،
ئازادی
بزووتنەوە
،
ئازادی
ڕێکخستنی
کۆبوونەوە
و خۆپیشاندان،
ئازادی
بیروڕا و
ئایین
و
ئەندێشە
و سڕینەوەی کۆیلایەتی، مافی چارەی خۆنووسینی نەتەوەکان و قەدەخەکردنی
ئەشکەنجە
. ڕەشنووسی
ئەم
پەیماننامە
،
سەرەتا
لە
ساڵی 1954
لە
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
پێشنیاز
کرا
و
لە
ساڵی 1966
لە
لایەن
کۆمەڵی
گشتی
پەسند
کرا
.
ئەم
پەیمانە
لە
ساڵی 1976
بە
کۆی 35
دەنگ
تەوزیم
کرا
و
وەک
یاسایەک بڕاوەتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی بەربەستکردنی چەکی ئەتۆمی
ئەم
پەیماننامە
لە
یەکەمی ژووئییەی 1968
بۆ
بەرگریکردن
لە
پەرەسەندنی چەکی
ناوەکی
لە
لایەن
وەڵاتانی بەریتانیا و
ئەمریکا
و سۆڤیەت
مۆر
کرا
و
لە
ساڵی 1970 بەملاوە
پیادە
کرا
. وەڵاتانی دیکەی
جیهان
دوا
بە
دوای
یەکتر
بوونە ئەندامی
ئەم
پەیماننامە
.
ئەندامانی
ئەم
ڕێکەوتننامە،
بە
دوو
گرووپ
دابەش
دەکرێن:
1ــ وەڵاتانی
خاوەن
چەکی
ناوەکی
کە
بەڵێن
دەدەن
ئەم
جۆرە چەکانە
بە
ناو
وەڵاتەکانی دیکەدا
بڵاو
نەبێتەوە و
پەرە
نەستێنێ.
2ــ وەڵاتانی نائەتۆمی
کە
بەڵێنیان داوە، نەبنە خاوەنی
ئەم
جۆرە چەکانە.
ئەم
پەیمانە
لە
ڕاستیدا ڕێبازێکی لۆژیکییە
بۆ
بەدیهێنانی ناوچەگەلی پاککراو
لە
چەکی
ناوەکی
(Nuclear Weapons Free Zone) .
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی بەرگرتن لە تاقیکاری ئەتۆمی
پەیمانێک
کە
لەنێوان بریتانیا و
ئەمریکا
و
یەکیەتی
سۆڤیەت
لە
ژووئییەی 1963
لە
مۆسکۆ واژۆ
کرا
. بەپێی
بەندی
1ی پەیمانەکە:
1)
هەر
دەوڵەتێک
کە
ئەم
پەیمانە
ئیمزا
دەکات،
دەبێ
خۆ
بپارێزێت
لە
تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی
یان
هەر
چەشنە تەقاندنەوەیەکی
ناوەکی
لە
هەر
شوێنێکی قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی خۆیدا
لە
ئاسمان
و
زەوی
.
2)
هەر
دەوڵەتێک
کە
ئەم
پەیمانە
واژۆ دەکات،
بۆی
نییە
ئاسانکاری بکات
بۆ
تاقیکردنەوەی ئەتۆمی
یان
لەم
کارەدا
بەشداری
بکات
یا
ببێتە
هاندەر
بۆ
ئەم
مەبەستە
.
بەپێی
بەندی
3، ئیمزاکردنی
ئەم
پەیمانە
بۆ
هەموو
دەوڵەتەکان
ئازادە
.
تا
ساڵی 1965 نزیکەی 100
وەڵات
پەیمانەکەیان مۆرکرد
بەڵام
وەڵاتانی
چین
و فەرەنسە
لە
مۆرکردنی
ئەم
پەیمانە
خۆیان
پاراست.
لە
24/9/1996
لە
دانیشتنی ساڵانەی
کۆمەڵی
گشتی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لە
نیۆیۆرک،
پێنج
زلهێزی ئەتۆمی
جیهان
واتە
ئەمریکا
، بریتانیا،
ڕووسیا
،
چین
و فەرەنسە پەیمانەکەیان
مۆر
کرد
.
بەڵام
ئەم
پەیمانە
تا
ئەو
کاتەی
کە
لە
لایەن
44
وەڵات
کە
توانایی
دروستکردنی چەکی ئەتۆمییان
هەیە
بە
ئیمزا
نەگات،
بە
شێوەیەکی جددی
پیادە
ناکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی سیڤەر
دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی
لە
ساڵی 1918، ویلسۆن، سەرکۆماری
ئەمریکا
لە
پلانەکەی خۆیدا
بە
ناوی
ئاشتی
ڕایگەیاند
کە
ئەبێ
بە
کەمایەتیە غەیرەتورکەکانی عوسمانی، مافی
سەربەخۆیی
بدرێت.
بەم
بۆنەوە
لە
10ی ئاگۆستی ساڵی 1920 کۆنفرانسێک
بە
بەشداربوونی بەریتانیا، فەرەنسە، ئیتالیا، ژاپۆن،
ئەرمەنستان
، بەلجیکا، یۆنان،
حیجاز
، پۆڵەندا، پورتوگال، ڕۆمانی، چێک و تورکیا
سەرەنجام
ئەمریکا
و شاندێکی
کورد
وەک
ئەندامی
چاودێر
لە
گفتوگۆکانی
پەیوەست
بە
کوردستان
و
ئەرمەنستان
ڕێکخرا.
لەم
کۆنفرانسەدا پەیماننامەیەکی 432 مادەیی
مۆر
کرا
کە
ئەم
3 مادەی
خوارەوە
پێوەندی
بە
کێشەی کوردەوە
بوو
بەڵام
هیچ
کات
نەگەیشتە ئاستی جێبەجێکردن .
مادەی 62
کۆمیتەیەک
کە
لە
ئەستەنبوڵ
دانیشتن
دەکات و بریتیە
لە
سێ
ئەندامی دانراوی دەوڵەتانی بەریتانیا و فەرەنسە و ئیتالیا،
لە
ماوەی 6مانگ (
لە
بەرواری پیادەکردنی
ئەم
پەیماننامەوە)
نەخشە
و گەڵاڵەیەک دائەڕێژێ
بۆ
خودموختاری
ناوچە
کوردنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی
فوڕات
، باشووری سنووری
ئەرمەنستان
،
کە
دواتر
دیاری
دەکرێ
و
هەروەها
باکووری
سنووری تورکیە و
سووریە
و مێزۆپۆتامیا (
بە
جۆرێک
کە
لە
مادەکانی 2و3و27 ئاماژەی پێکراوە) .
لەسەر
هەر
خاڵێک
کە
پێک
نەهاتن،
ئەم
بابەتە
لە
لایەن
ئەندامانی کۆمیتەکە،
بە
دەوڵەتە پێوەندیدارەکان ڕابگەیەندرێ.
ئەم
گەڵالە هەڵگری
هەموو
پێشنیازێکی
پێویست
بێت
بۆ
داکۆکیکردن
لە
کەمینەی ئاشووری و کلد و
کەمینە
ئایینی
و نەژادییەکانی ناوچەکە.
هەر
بەم
بۆنەوە کۆمیتەیەک
بە
بەشداری
نوێنەرانی بەریتانیا و فەرەنسە و ئیتالیا و
ئێران
و کوردەکان دابمەزرێ
بۆ
لێکدانەوە
و بڕیاردان
لە
کاتی
پێویستدا و
لە
سنووری تورکیە ــ
ئەو
شوێنەی
کە
بەپێی
ئەم
پەیمانە
،
لەگەڵ
سنووری
ئێران
یەک
دەگرێتەوە ــ
دیتن
بکات.
مادەی 63
بەپێی
ئەم
پەیماننامە
دەوڵەتی
تورکیا،
ڕازی
دەبێت
کە
بڕیارەکانی
هەر
دوو
کۆمیتەی
ناوبراو
لە
مادەی 62
تاکوو
سێ
مانگ
لە
بەرواری
ڕاگەیاندن
بە
دەوڵەتی
ناوبراو
،
پیادە
بکات.
مادەی 64
دوای
یەک
ساڵ
لە
پیادەکردنی
ئەم
پەیماننامە
،
هەر
کاتێک
خەڵکی
کوردی
دانیشتووی
ئەو
ناوچانەی
کە
لە
لە
مادەی 62 باسکراون، هانابەرن
بۆ
کۆمەڵی
نەتەوەکان و بتوانن بیسەلمێنن
کە
زۆرینەی حەشیمەتی
ئەم
ناوچانە
حەز
بە
جیابوونەوە
لە
وەڵاتی
تورکیا دەکەن و
کۆمەڵی
نەتەوەکانیش،
بەو
قەناعەتە بگات
کە
ئەم
خەڵکە شیاوی سەربەخۆیین و
دان
بەم
شتەدا
بنێ
،
ئەوا
دەبێ
تورکیا بەپێی
ئەم
پەیماننامە
،
ڕەفتار
بکا
و
لە
هەموو
ماف
و خواستەکانی
خۆی
لەم
ناوچانە
چاوپۆشی
بکات.
چۆنییەتی شیکردنەوەی
ئەم
چاوپۆشییە، ئەبێتە بابەتی پەیماننامەیەکی
دیکە
کە
لەنێوان دەوڵەتە بەناوبانگەکانی ناوچەکە و
دەوڵەتی
تورکیا،
مۆر
ئەکرێ.
مادامێکی تورکیا
لە
مافی
خۆی
چاوپۆشی
کرد
، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە
نابێ
لەگەڵ
پەیوەستبوونی ئارەزوومەندانەی کوردانی دانیشتووی
ئەو
ناوچە
لە
کوردستان
کە
تا
ئێستە
بەشێک
بوون
لە
ویلایەتی موسڵ
بۆ
دامەزرنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی
کوردی
دژایەتی
بکەن…
1
2
3