تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 25
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئینترپۆل (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران)
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ساڵی 1923 بەمەبەستی بەرگریکردن
لە
تاوان
و سووکەتاوانی یاسای
گشتی
و
سزادان
و ڕادەستی تاوانباران
لە
شاری
ڤییەنا (نەمسا) دامەزرێوە و
ئێستە
پتر
لە
176
وەڵات
بوونەتە ئەندامی ڕێکخراو. بەگشتی ئامانجی
ئەم
ڕێکخراوە بریتییە
لە
: پتەوکردنی
پێوەندی
ڕاستەوخۆی مەقاماتی پۆلیسی وەڵاتانی
جیهان
بەیەکتر، کۆجێکردنی
زانیاری
پێوەندیدار
بە
تاوانبارانی نێودەوڵەتی و هەنگاونانی تەکنیکی
لەمەڕ
تاوانەکانی یاسای
گشتی
،
جگە
لەو
بابەتانەی
کە
لایەنی
سیاسی
یان
ئایینی
یان
ڕەگەزییان هەبێت.
ناوەندی
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران،
لە
ساڵی 1989
لە
شاری
پاریسەوە گواستراوەتەوە
بۆ
شاری
لییۆن
لە
فەرەنسا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تاوانی نێودەوڵەتی
لادان
لە
پرەنسیپەکانی
دەوڵەت
و نەتەوەکان و سستکردنی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و
هەڕەشە
لە
ئاشتی
و
ئاسایش
کە
بریتین
لە
:
دەستدرێژی
، داگیرکاری*، جێنۆساید*، ئاپارتاید*،
ڕەگەزپەرستی
و نەپاراستنی پاکوخاوێنی ژینگە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەت
دەوڵەت
لە
وشەی لاتینی (
status
) وەرگیراوە
کە
ڕەگوڕیشەی ئەویش دەگەڕێتەوە
بۆ
وشەی (
stare
)
بە
مانای «راوەستاو».
دەوڵەت
لە
مانایەکی بەربڵاودا بریتییە
لە
کۆمەڵگەیەک
کە
تێیدا هێزی
سیاسی
بەپێی
دەستووری
بنچینەیی شیکاری و
دەستنیشان
کرابێت.
دەوڵەت
باڵاترین ڕواڵەتی
دەسەڵات
و حاکمیەتە
کە
لە
هەموو
کۆمەڵگەکاندا هەبووە. گرینگترین لایەنی فەرمانڕەوایی
دەوڵەت
،
دانان
و پیادەکردنی یاساکانە
لە
کۆمەڵگەدا. دەسەڵاتی
دەوڵەت
لەگوێن
فەرمانڕەوا
،
لەناو
وەڵاتێکدا شتێکی بێوێنەیە.
تێگەیشتن
لە
چەمکی
دەوڵەت
پێویستی
بە
فاماندنی ئەندێشەی
سیاسی
و
سیاسەت
لە
سەدەکانی
نۆزدە
و بیستەمدایە.
لە
کردەوەدا ئەستەمە
بێ
دەوڵەت
ژیان
بەڕێوەبچێت.
هەبوونی
دەوڵەت
جگە
لەوەی
بە
مانای
هەبوونی
کۆمەڵێک
دەزگە
و ڕێکخراوەیە،
بە
مانای
بوونی
ڕوانگە
و
شێوازی
هەڵسوکەوتی جۆراوجۆرە
کە
بە
کورتی
بە
شارستانییەت ناوبردە دەکرێت.
هەڵبەت
هەندێ
وێستگەی فیکری
بە
گومانەوە
لە
بەرانبەر
پێویستیی
دەوڵەت
لەنگەر
دەگرن و
هەندێ
ڕامانەیان
لە
بابەت
کۆمەڵگەی بێدەوڵەت ئاڕاستەکردووە
بەڵام
دەوڵەت
،
لەناو
کاروباری ڕۆژانەدا
بە
وردی
دزەی کردووە و
ئەم
ڕەوتەش
تا
دێت
، بەرفرەوانتر ئەبێت.
دەوڵەت
لە
هەر
کۆمەڵگەیەک، هێمایەکە
بۆ
بەرژەوەندی
و سوودی
گشتی
و
ئەگەرچی
ڕواڵەتێکی ئەخلاقی و
ئایینی
و
ئابووری
هەیە
بەڵام
لە
بنەڕەتدا پێکهاتەیەکی ئەخلاقی و
ئابووری
و
ئایینی
نییە
و ڕۆڵی
جیاوازی
هەیە
،
بۆ
وێنە
پاراستنی
ئاسایش
و پاراستنی
مافە
سروشتییەکانی
تاک
و دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆشگوزەرانی
خەڵکی
کۆمەڵگە
.
لە
پێوەند
لەگەڵ
دەوڵەت
چەندین
تێوری هاتۆتە ئاراوە
کە
بریتین
لە
:
ــ تیوری
دەوڵەتی
ڕەها
(
absolutism
)
بە
واتای ڕژێمێکی
بێ
جڵەو
و نەبەستراو
بە
دەستوورەوە. (
لە
ڕاستیدا
یەکەمین
لێکدانەوە
و هەڵوێستەی وشیارانە
لە
مەڕ
چەمکی
دەوڵەت
،
لەم
تیۆرییەدا
بەرجەستە
بۆوە) .
ــ تیۆری
دەوڵەتی
دەستووری
(
constitutional
) (بڕوانە حکوومەتی
دەستووری
) .
ــ تیۆری ئەخلاقیی
دەوڵەت
،
ئەم
تیۆرییە زیاتر پابەندە
بە
ئەندێشەکانی هێگڵ (1831ــ 1770) .
ــ تیۆری چینایەتی
دەوڵەت
،
ئەم
تیۆرییە لێکدانەوەی چەمکی دەوڵەتە بەپێی بۆچوونەکانی مارکس و ئینگڵس.
هەندێ
لە
تیۆرییەکانی
دەوڵەت
،
لەسەر
لایەنی ناچاریی دەوڵەتەکان
پێ
دادەگرن. ڕیالیستە
سیاسی
و مارکسییەکان،
دەوڵەت
بە
ئامرازی ناچاریی و
جەبری
لە
قەڵەم
دەدەن. هەندێکی
دیکە
دەوڵەتیان
بە
پێکهاتێکی
یاسایی
و بێدەسەڵات ناوبردە کردووە.
بەگشتی
سێ
پێناسەی
جیاواز
لە
بابەت
دەوڵەت
ئاڕاستە
کراوە: پێناسەی قانوونی، پێناسەی فەلسەفی و پێناسەی
سیاسی
.
لە
پێناسە
قانوونییەکەیدا
دەوڵەت
بریتییە
لە
یەکەیەک
کە
ئەم
تایبەتمەندییانەی لەخۆگرتبێ:
1ــ
حەشیمەت
، (
واتە
دەوڵەت
،
بێ
حەشیمەتی ئینسانی نایەتە کایەوە) .
2ــ سەرزەمین، (
دەوڵەت
ئەبێ
خاوەن
کیانێکی دیاریکراو بێت) .
3ــ حاکمییەت، (بڕوانە فەرمانڕەوایەتی) .
4ــ حکوومەت، (
خەڵک
ناتوانن
بە
ئامانجەکانیان بگەن بێئەوەی
بە
شێوازێکی ڕێکخراوەیی
لە
کۆمەڵێک ڕێسای دیاریکراو
پەیڕەوی
بکەن) .
لە
پێناسە
فەلسەفییەکەیدا
دەوڵەت
، خاوەنی ئامانجێکی سەرەکییە و
لە
سۆنگەی
دەوڵەتی
چاک
،
دەوڵەتی
خوازراو
یا
دەوڵەتی
خاوێن
،
ئەم
گوزارە
لێک
دەداتەوە.
لە
ڕوانگەی فەلسەفییەوە،
سێ
قوتابخانەی فیکری
لەسەر
دەوڵەت
دەدوێن:
1ــ
بوونی
دەوڵەت
،
بۆ
ڕێکخستن
و هاوئاهەنگی
نێوان
کەرتە
جیاجیاکانی
کۆمەڵگە
شتێکی
پێویستە
. فەیلەسوفانێکی
وەک
پلاتۆ، ئەرەستۆ، ئەکڤینیاس و ئاگۆستین و سیسرۆ
لەم
قوتابخانەدا جێئەگرن.
2ــ
دەوڵەت
بەرەنجامی پەیمانێکی کۆمەڵایەتییە،
ئەم
تێورییە
لە
لایەن
فەیلەسوفانێکی
وەکوو
هۆبز و
لاک
و ڕۆسۆ
داکۆکی
لێکراوە.
3ــ
دەوڵەت
لە
ئەنجامی خەباتی هێزە
ناتەبا
کۆمەڵایەتییەکان پێکهاتووە، مارکس ولایەنگرەکانی
لەم
تێۆرییە
داکۆکی
دەکەن. مارکس
سەرچاوە
و ماهییەتی
دەوڵەت
گرێ
دەداتەوە
بە
پێوەندی
بەرهەمهێنان
لە
وەڵاتێکدا و
دەوڵەت
بە
ئامرازێکی
ڕاپەڕاندن
دەزانێ
بەدەست
سەرمایەدارەکانەوە و
بە
ئەنجامی ململانێی چینایەتی دەزانێت
کە
بەهۆیەوە
چینە
ستەمدیدەکان
لە
کۆت
و
بەندی
دیلیەتیدا دەمێننەوە.
لە
پێناسە
سیاسیەکەیدا
دەوڵەت
،
ئەو
پێکهاتە بێخەوشە
نییە
کە
فەیلەسووفان خەونیان
پێوە
دیوە
بەڵکوو
دیاردەیەکە،
پابەند
لەسەر
واقیعەکانی
ڕابردوو
،
ئێستە
و
داهاتوو
.
چەمکی نوێی
دەوڵەت
،
لەگەڵ
ناسیۆنالیزم* پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی پەیداکردووە.
ئەم
ڕوانگە
کە
لە
دوا
شۆڕشی فەڕەنسەوە
بە
جیهاندا
بڵاو
بۆتەوە،
هەموو
جیهانی خستۆتە
ژێر
کاریگەریی
خۆی
بە
چەشنێک
داخوازی
بۆ
دامەزراندنی«
دەوڵەتی
نەتەوە
» ، گرینگترین هاندەری بزاڤە سیاسییەکان و شۆڕشەکانی سەدەی
بیستەم
بووە
.
هەندێ
لە
بیرمەندانی
سیاسی
، لەنێوان
کۆمەڵگە
و
دەوڵەت
یان
«کۆمەڵگەی مەدەنی» و «کۆمەڵگەی
سیاسی
»،
جیاوازی
قاییل
بوون
. بەپێی
ئەم
جیاوازییە،
دەوڵەت
، هاومانا
نییە
لەگەڵ
سەرجەم
کومەڵگەدا
بەڵکوو
بەشێکە
لە
کۆمەڵگە
کە
بە
نوێنەرایەتی
لە
لایەن
ئەو
،
حوکم
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەت ـــ نەتەو
شێوازێک
لە
سیستەمی
سیاسی
کە
لە
سەدەی شازدەوە، لەنێوان حکوومەتە فیۆدالییەکانی ئەورووپا
سەری
هەڵدا و
هەموو
جیهانی گرتەوە.
لەم
سیستەمەدا لەنێوان
دەوڵەت
*ــ
وەک
باڵاترین ڕێکخەری تەکوزی و
نەزمی
سیاسی
ــ و
نەتەوە
* ــ
وەکوو
پێکهێنەری تەکوزیی
سیاسی
ــ پێوەندییەکی
تێر
و
تۆخ
و
ڕەها
دێتە ئاراوە.
لەم
شێوازەدا مەفڕووزە
کە
نەتەوە
کەمتاکورتێک، کۆمەڵێکی ئینسانی هاوشێوەیە
کە
خاوەنی هەستێکی نەتەوەیی هاوبەشە و
لەناو
سنووڕێکی دیاریکراوی دەوڵەتێکی سەربەخۆدا
دەژی
. «
دەوڵەتی
نەتەوەیی»
لە
دنیای ئەمڕۆدا باڵاترین شێوەی تەکوزی
سیاسی
ناوبردە
کراوە
.
جیهانی
سیاسی
ئەمڕۆ
بە
واتای پێکهاتێکە
لە
نەتەوەکان،
ئەو
نەتەوانەی
کە
ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان
پێک
دەهێنن.
ڕەنگە
لەگەڵ
ئەم
پێناسەدا نەیاریی بکرێت
کە
ئەندامانی ڕێکخراوەکە، نەتەوەکان
نین
بەڵکوو
وەڵاتەکانن و زۆربەی نەتەوەکان
لە
بەینی
چەند
وەڵاتێک
دابەش
کراون
بەڵام
ئەمە
پێناسەی
ڕەسمی
جیهانە
لە
پێکهاتەی
خۆی
ئەمەش
بە
میرات
و جێماوەی ناسیۆنالیزم*
لە
ئەژمار
دێت
.
یەکێک لەسەرباسەکانی
دەوڵەتی
نەتەوە
، جیاوازییەکانی
دەوڵەت
و نەتەوەیە
کە
لێرەدا
بە
چەند
خاڵێک
لەو
جیاوازییانە
ئاماژە
دەکەین:
1ــ
دەوڵەت
بەرهەمی هۆکارگەلێکی دیاریکراوی
وەکوو
سەربەخۆیی
سیاسییە
بەڵام
نەتەوە
، دەرەنجامی هۆکارگەلێکی دیاریکراوە
کە
بۆتە
هۆی
پەیدابوونی کۆمەڵێکی
مێژوویی
سەقامگرتوو.
2ــ
خەڵکی
دەوڵەتێک،
ڕەنگە
پێوەندییان
بە
نەتەوەیەکەوە هەبێت
یا
نەبێت،
کەچی
نەتەوە
ڕەنگە
بوونێکی
سیاسی
سەربەخۆی هەبێت
یا
کەرتێک بێت
لە
دەوڵەتێکی گەورەتری فرەنەتەوە.
هەندێ
لە
نەتەوەکان
ڕەنگە
لەناو
زیاد
لە
یەکەیەکی
سیاسی
دابەش
بووبێتن
وەکوو
کۆریاییەکان و کوردەکان.
3ــ
دەوڵەت
دەزگەیەکی
سیاسی
ــ یاساییە،
بەڵام
نەتەوە
، دیاردەیەکی
مێژوویی
ــ
سیاسی
و کەلتوورییە.
4ــ
دەوڵەت
، بەرهەمی فراژووتنی
مێژوویی
نییە
،
بەڵام
نەتەوە
دەرەنجامی
ژیانی
هاوبەشی
دوور
و
درێژی
جەماوەرە.
5ــ
دەوڵەت
لە
هەر
سەردەمێکدا
کیان
و نیشتمانێکی دیاریکراوی
هەیە
و
ئەم
زێدەش،
ڕەنگە
بەهۆی
زۆرداریی
یا
یەککەوتنەوە
تووشی
گۆڕان
بێت
کەچی
نەتەوە
، لەباری مێژووییەوە جڤاتێکی
ڕاوەستاو
لەئەژمار
دێت
و بەپێی
ویست
و
ئیرادە
،
گەورە
و
بچووک
نابێتەوە.
6ــ لەسەروبەندی کەونینەی مێژووی مرۆڤیشدا
دەوڵەت
هەبووە
بەڵام
نەتەوە
، بەرهەمی چاخی نوێیە و دەرەنجامی ئاوێتەبوونی
خێڵ
و
عەشیرەت
و گرووپە ڕەگەزییەکانە
بە
زەبری
شێوازی
بەرهەمهێنانی
سەرمایەداری
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتانی لاسار
بە
دەوڵەتانی
یاخی
و
چەمووش
دەگوترێ
کە
لە
گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا بەهۆی ڕژێمی
سیاسی
یا
بۆچوونی ئایدیۆلۆجیکی ڕێبەرەکەیان،
تووشی
گۆشەگیری
دیپلۆماسی
و سەرشۆڕیی ئەخلاقی دەبن. شەرعییەتی
ئەم
دەوڵەتانە
لە
بەر
پێمل نەبوونیان
بە
یاسا
نێودەوڵەتییەکان ئەکەوێتە
ژێر
پرسیارەوە. نموونەی کلاسیکی
ئەم
جۆرە دەوڵەتانە، ئەفریقای باشوورییە لەنێوان ساڵەکانی 1984
تا
1994. ئاپارتایدو ئاکارە سیاسییەکانی ناوخۆیی و
دەرەکی
ئەم
ڕژێمە،
لەگەڵ
پێوانەکانی مافی
مرۆڤ
و مافی چارەی خۆنووسین،
دژایەتی
ئاشکرای
هەبوو
(بڕوانە
جیاوازی
ڕەگەزایەتی) .
زاراوەی دەوڵەتانی
لاسار
، بەزۆری
ئاماژە
دەدات
بە
سیستەمی سەرکردایەتی (Leadership)،
نەک
سیستەمی
سیاسی
خەڵک
یان
نەتەوەکان بەتایبەت
ئەو
ڕێبەرانەی
کە
فێڵباز
و
کەللەڕەق
و شەڕخواز و
سەرسەری
و
ناکەس
بن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتشار
بەو
حکوومەتانە
کە
لە
یۆنانی کۆندا دامەزرابوون پێیان دەگوت
دەوڵەتشار
.
بەڵام
لە
سەدەکانی
ناوەڕاست
و چاخی نوێدا
بەو
شارە
ئەوروپییانەش
کە
سەربەخۆ
و
خاوەن
دەسەڵاتێکی
بەهێز
بوون
،
ئەم
زاراوەیان
بۆ
بەکار
دەبرا.
دەوڵەت
شارەکانی یۆنانی
کۆن
خاوەنی ڕێکخراوە و دامودەزگە
بوون
کە
سەرجەم
لە
دەزگەیەکی حکوومەتی
بەناوی
«
دەوڵەت
»
پێک
دەهات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی ئازاد
بریتییەلە دەوڵەتێک
کە
نیشتمانپەروەرانی وەڵاتێکی
داگیرکراو
لە
دەرەوەی وەڵاتەکەی
خۆیان
وەکوو
دەوڵەتی
کاتی
دایدەمزرێنن و ڕزگارکردنی
وەڵات
بە
ئەرکی
سەرەکی
خۆیان
دەزانن.
ئەم
دەوڵەتە کاتێک
دروست
ئەبێ
کە
ژمارەیەک
لە
دەوڵەتەکان،
دانی
پێدا
بنێن و
بە
نوێنەری
ڕاستەقینەی
خەڵکی
ئەو
وەڵاتەی بزانن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی تاراوگە
دەوڵەتێک
کە
لە
دەرەوەی
خاکی
وەڵاتەکەی
خۆی
دامەزراوە.
دەوڵەتی
تاراوگە
یا
دەوڵەتی
بزر
،
بە
دەوڵەتی
قانوونی وەڵاتێک دەگوترێ
کە
ئەمێستە
داگیر
کرابێت و
تا
ئەوکاتەی
کە
دوورەپەرێزی
خۆی
بە
کاتی
بزانێت،
لە
دیدی
ئەو
وەڵاتانەی
کە
وەکوو
دەوڵەتێکی قانوونی
بە
ڕەسمییەت ناسیویانە،
دەوڵەتی
قانوونی دەمێنێتەوە. دەوڵەتێک
کە
لە
دەرەوەی
خاکی
وەڵاتەکەی
خۆی
دامەزراوە،
هیچ
پێوەندییەکی
لەگەڵ
دەوڵەتی
پێشوودا
نییە
.
دەوڵەتی
تاراوگەی
نوێ
،
پێش
ئەوەی
ببێتە خاوەنی دەسەڵاتی
پێویست
بۆ
نوێنەرایەتیکردنی وەڵاتەکەی
دەبێ
لە
لایەن
وەڵاتانی دیکەوە
بە
ڕەسمی
بناسرێت.
لە
وەها
دۆخێکدا
دەوڵەتی
تاراوگەی
نوێ
،
پێشبینی
دەکات
کە
سەرەنجام
ببێتە
دەوڵەتی
قانوونی
ئەو
وەڵاتە. نموونەی دامەزراندنی
دەوڵەتی
تاراوگە،
بریتی
بوون
لە
: دەوڵەتانی چێک، ئیتیۆپیا، یۆنان، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا و یۆگۆسلاڤیا
لە
شەڕی دووهەمی جیهانی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی تەواودۆست
ئەم
زاراوە
پتر
لە
ڕێککەوتننامە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکاندا
بەکار
دێت
.
لەم
جۆرە ڕێککەوتنەدا مادەیەک دەگونجێنن
کە
بەو
پێیە
هەر
دوو
لایەن
مافی «
دەوڵەتی
تەواو
دۆست
»
یان
هەبێت.
بە
واتایەک
ئەگەر
لایەنێک
باجی
گومرگی دەوڵەتێکی
سێهەم
کەم
بکاتەوە
یا
مافێکی
بازرگانی
تایبەتی
بداتێ،
ئەوا
لایەنەکەی دیکەش خۆبەخۆ دەبێتە خاوەنی
ئەو
مافە
. نموونەی
ئەم
ڕێککەوتنە
لە
دانیشتنی مۆسکۆ (30/7/1991 ) لەنێوان
سەرۆکی
هەر
دوو
وەڵاتی
ئەمریکا
و سۆڤیەت
بە
ئەنجام
گەیشت
کە
ئەمریکا
مافی
دەوڵەتی
تەواو
دۆستی
بەپێی
پێنج
ڕێککەوتننامە
بە
سۆڤیەت بەخشی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی جەنگی
بۆ
ئەوەی
دەوڵەتێک
لە
کاتی
قەیران
و
بە
تایبەت
لە
کاتی
شەڕدا بەخێرایی و یەکگرتووییەکی
پتەو
بتوانێ
ئیش
بکات
بە
ناچار
، دەوڵەتەکەی
بە
حاڵەتی
جەنگی
ڕادەگەیەنێ
تاکوو
بە
دەسەڵاتێکی بەرفرەوانەوە
بە
دامودەزگە حوکوومییەکان ڕابگات.
بەم
بۆنەوە
لە
چالاکییەکانی بەرهەمهێنانی
تایبەتی
دەست
وەردەدا و
ئازادی
تاکەکەس،
سنووردار
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی خۆشگوزەران
سیستەمێکی
سیاسی
کە
دەوڵەت
خۆی
بە
بەرپرسی
پشتگیری و پێشکەوتنی ئاسایشی
کۆمەڵایەتی
و خۆشگوزەرانی شارۆمەندانی وەڵاتەکەی دەزانێ.
ئەم
دەوڵەتە ئەبێ
پێداویستی
خزمەتگوزاریی دەرمانی و بیمەی
نەخۆشی
و
بێکاری
و خانەنشینی و
یارمەتی
ماڵ
و
خێزان
،
هەر
لە
منداڵییەوە
تا
سەری
پیری
بۆ
هەمووان
دابین
بکات. بیمەی
کۆمەڵایەتی
لە
ساڵی1880
لە
ئەڵمانیا و 1914
لە
بەریتانیا ڕەواجی
پەیدا
کرد
بەڵام
وەک
بەرنامەیەکی گونجاو،
هەروەها
زاراوەی «
دەوڵەتی
خۆشگوزەرانی» ،
یەکەم
جار
لەلایەن
حیزبی
کرێکاری
بەریتانیا
لە
50-1945،
هاتە
ئاراوە.
ڕەخنەگرانی
دەوڵەتی
خۆشگوزەرانی،
لەسەر
ئەم
خاڵە
پێدادەگرن
کە
خەڵکانی
بەهرەدار
لەم
جۆرە دەوڵەتەدا
لەش
قورس
دەبن و هەوڵی ئیشوکار نادەن. بەگشتی بزاڤی سۆسیال دیموکراسی*
لە
ئەورووپا دەوڕێکی کاریگەری
بووە
لە
پێشخستنی بیرۆکەی
ئەم
جۆرە دەوڵەتانەدا. سەرکەوتوترین نموونەی
ئەم
سیستەمە
لە
لایەن
حیزبی سۆشیالیستی سوید دامەزراوە
کە
دەگەڕێتەوە
بۆ
دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی داسپاردە
ڕژێمێک
کە
بە
ڕواڵەت
سەربەخۆ
بێت
کەچی
لە
ڕاستیدا
لە
لایەن
حکوومەتێکی دیکەوە کۆنتڕۆڵ و
ئیدارە
دەکرێت.
بۆ
وێنە
ڤیچی فرانس لەسەروبەندی شەڕی دووهەمی جیهانی
کە
زێدەتر
لە
کۆنتڕۆڵی فەڕەنسەدا
بوو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی سێبەر
ڕێبەرانی حیزبی
کەمینە
لە
پەرلەمانی بەریتانیا هەرکاتێک
دەسەڵات
بەدەستەوە
بگرن، دەبنە ئەندامی
کابینە
.
دەوڵەتی
سێبەر
یان
دەوڵەتی
خەیاڵی
، کابینەیەکی گریمانکراوە
کە
حیزبە کەمینەکان
لە
وەڵاتانی دیموکراسیدا
بۆ
خۆیان
سازی
دەکەن و
بۆ
هەر
وەزارەتێک، وەزیرێکی
خەیاڵی
دەستنیشان
دەکەن. تایبەتمەندی
ئەم
کارە
لەوەدایە
کە
حیزبی
کەمینە
چاودێریی
بە
سەر
هەموو
کاروباڕێکی دەوڵەتدا دەکات و دەتوانێت
لەم
بارەوە
پێشنیاز
و بیروبۆچوونی
سوودمەند
بخاتەڕوو.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی پۆلیسی
دەوڵەتێک
کە
تێیدا
پۆلیس
ـــ
بە
تایبەت
پۆلیسی
نهێنی
ـــ دەسەڵاتێکی بەرفراوانی
هەیە
لە
تۆقاندن
و ترساندنی
ئەو
شارۆمەندانەی
کە
مافەکانیان
پێشێل
دەکرێت و ناتوانن لەڕێی قانوونییەوە دەنگی ناڕازایەتی
خۆیان
هەڵبڕن. نموونەی
ئەم
حکوومەتانە وەڵاتانی
دیکتاتۆری
یا
تۆتالیتەرن
کە
تێیدا نەیارانی ڕژێمەکە سەرکوت دەکرێن و کەسانی ناڕازی،
تەنیا
بەهۆی سیاسییەوە دەخرێنە بەندیخانەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی کاتی
دەوڵەت
یا
حکوومەتێک
کە
لە
بەرزەخێکی
سیاسی
واتە
لە
کاتی
گواستنەوەی
دەسەڵات
لە
سیستەمێکی سیاسیەوە
بۆ
سیستەمێکی
سیاسی
دیکە
دروست
دەبێ
و
تا
پەسندکردنی
دەستووری
بنچینەیی
نوێ
و دانانی دامودەزگەی تازەی
سیاسی
، کاروباری
وەڵات
لە
ئەستۆ
دەگرێ. (
بۆ
نموونە
گۆڕینی سیستەمی بەعسی عێراق
بە
سیستەمی
کۆماری
فیدراڵی
لە
ساڵی 2005
لەم
وەڵاتە
یان
گۆڕینی ڕژێمی
پاشایەتی
ئێران
بە
کۆماری
ئیسلامی
لە
ساڵی 1979).
ڕەنگە
دەوڵەتی
کاتی
لە
دەرەوەی
وەڵات
بنیات
بنرێت، ئەوەش
لە
کاتێکدایە
کە
ئەو
وەڵاتە داگیرکرابێت
یا
سەرقاڵی
شەڕ
و
شۆڕش
بێت.
ئەم
جۆرە دەوڵەتە
هەروەها
بە
دەوڵەتی
ئازاد* ناوبردە دەکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی یاسایی
زاراوەی
دەوڵەتی
یاسایی
بەرهەمی ئەندێشەی
کۆنی
ئەڵمانیایی و سویسیرایە. فرێدریخ یۆلیۆس، سیاسەتمەداری کۆنەپارێزی
ئەڵمانی
پێی وایە: «
دەوڵەت
ئەبێ سنووری ڕەفتارەکانی
خۆی
و پانتای هاندانی شارۆمەندان
بە
شێوازێکی
وردی
یاسایی
دەستنیشان
بکات بێئەوەی زیانێکی
بچووک
بەرکەس بکەوێت». تایبەتمەندییەکانی
دەوڵەتی
یاسایی
، بریتین
لە
:
ـــ
هەبوونی
دەستووری
بنچینەیی
کە
تێیدا هێزەکان جیاکرابێتەوە و
دەسەڵات
دابەش
بووبێت. (بڕوانە:
جیا
کردنەوەی هێزەکان)
ـــ دیاریکردنی
هەندێ
مافی
ئازادیخوازانە
و جوامێرانەی
کۆمەڵایەتی
شارۆمەندان
لە
دەستووری
بنچینەییدا
بە
چەشنێک
کە
دانانی یاسای
نوێ
ببەستێتەوە
بەم
مافانەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
نیمچە دەوڵەت
ئەم
زاراوە
بەو
دەوڵەتانە دەگوترێ
کە
پێشتر
ژێردەستە
بووبێتن و لەجوملەی وەڵاتانی کۆڵۆنی
لە
ئەژمار
دەهاتن
بەڵام
لە
ئەنجامی پرۆسەی سڕینەوەی
ئیستیعمار
،
نیمچە
سەربەخۆییەکیان بەدەستهێناوە.
ئەم
دەوڵەتانە خاوەنی
هەموو
میکانیزمێکی فەرمانڕەوایی و حاکمییەت
بوون
بەڵام
بێ
بەهرە
بوون
لە
ئیرادەی
سیاسی
و
دەسەڵات
و هێزی ڕێکخراوەیی
بۆ
پیادەکردنی
ئاسایش
و
خۆش
گوزەرانی و
داکۆکی
کردن
لە
مافی
مرۆڤ
.
لە
ڕاستیدا
نیمچە
دەوڵەتەکان،
تەنیا
بەناو
دەوڵەت
لە
ئەژماردێن.
ئەم
دەوڵەتانە
ئەگەرچی
بەپێی ڕێساکانی سیستەمی نێودەوڵەتی
لە
دوای ساڵی 1945 دامەزراون
بەڵام
بێتوانا و
ناڕەوا
و لاوازن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
نەریتی نێودەوڵەتی
نەریتی نێودەڵەتی، دەرەنجامی
ڕەفتار
و
چۆنیەتی
هەڵسوکەوتی وەڵاتێک
لەگەڵ
وەڵاتێکی دیکەیە. تایبەتمەندییەکانی
ئەم
نەریتە بریتین
لە
: 1ــ پاتەکردنەوەی کردارێکی
یاسایی
بەڵگەمەند
کە
لە
نێوان
هەموان
دا
بووبێتە
باو
. 2ــ
شێوە
ڕەفتارێکی ناچارییە. 3ــ
شێوە
ڕەفتارێکی ڕووەو فراژووتنە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پاراستنی نێودەوڵەتی مادەی ئەتۆمی
بریتییە
لەو
هەنگاوانەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی* بەمەبەستی
دۆزینەوە
و ڕاوەستاندنی
ئەو
هەوڵ
و دەوڵەی
کە
بەکارهێنانی مادەی ئەتۆمی ڕێدراو (
مجاز
)
بە
لاڕێدا ئەکێشێ و دەستبەجێ لەڕێگەی
پەیماننامە
و یاسای
پێویست
بە
لاڕێچوونی وەڵاتان
لە
دامودەزگە ئەتۆمییەکان ڕادەگەیەنێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پێوەندی نێودەوڵەتی
پێوەندی
نێودەوڵەتی
کە
پتر
بە
سیاسەتی نێونەتەوەیی و سیاسەتی
دەرەکی
وەڵاتان
پێناسە
کراوە
بریتییە
لە
توێژینەوەی
پێوەندی
و
دانوستان
و وەگەڕخستنی
زانیاری
و پەرچەکرداری وەڵاتانی
لێک
جودا
. توێژینەوەی
پێوەندی
نێودەوڵەتی
لەگەڵ
ئەم
بابەتانەی
خوارەوە
سەروکاری هەیە:
1ــ ئەکتەری گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکان:
بۆ
نموونە
،
وەڵات
، حکوومەت،
ڕێبەر
،
دیپلۆمات
و
جەماوەر
.
2ــ
ئەو
ئامانجانەی
کە
ئەکتەرەکان دەیانهەوێت پێی بگەن:
واتە
ئاسایش
، خۆشگوزەرانی و
دەسەڵات
.
3ـ
ئەو
ئامرازانەی
کە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکان کەڵکی
لێ
وەردەگیرێ:
واتە
دیپلۆماسی
، بەکارهێنانی
دەسەڵات
و بەقەناعەتگەیاندن.
4ــ مەیدانی
کار
و چالاکی: بونیادە سەرەکییەکانی
پێوەندی
نێودەوڵەتی،
پاش
بەدیهاتنی سیستەمی وەڵاتان
لە
ئەورووپا بەپێی پەیمانی وێستفاڵی 1648 داڕیژرا و شۆڕشی
مەزنی
فرەنسێ
لە
ساڵی 1789 قاییمتری
کرد
.
1
2