تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 9
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕ/جەنگ
بە
هەموو
جۆرە کردەوەیەکی قەهری و
جەبری
دەگوترێ
کە
دەوڵەتێک
بەرانبەر
دەوڵەتێکی
دیکە
بە
ئەنجامی ئەگەێینێ
تاکوو
ئیرادە
و ویستی
خۆی
بەسەرا داسەپێنێ. بەڕای کلاوزویتز، تیۆری
داڕێژی
بەناوبانگ،«شەڕ دەوامەی سیاسەتە
بە
ئامرازێکی
دیکە
».
لە
ڕوانگەی کۆمەڵناسیەوە، شەڕ بەرەنگارییەکی بێڕەحمی ڕێکوپێکە
کە
لە
بەینی
دوو
یان
چەند
کۆمەڵی
سەربەخۆ
ڕوو
دەدات. شەڕ
لە
کۆمەڵگە
سەرەتاییەکان
بە
هۆکارگەلێکی
وەک
غەنیمەت
و
تاڵانی
و
ترس
لە
بێگانە
و خۆنوێندن و تۆڵەسەندنەوە هەڵگیرساوە
بەڵام
لە
ئێستادا شەڕ دەرەنجامی هۆکاری تیۆری و پراکتیکی ئاڵۆزە.
چۆنیەتی
شەڕ پێوەندیەکی
زۆری
هەیە
بە
ئاستی تەکنۆلۆجییەوە.
لەم
چاخەدا شەڕ مەترسییەکی گەورەی
بۆ
مرۆڤ
بەدی
هێناوە
چونکە
چەک
و تەقەمەنییەکان، هێزێکی خاپوورکەری سەرسوڕهێنەریان
هەیە
و
لەوانەیە
شەڕێکی
بچووک
ببێتە
هۆی
تێوەگلانی
چەند
وەڵاتێکی دیکەیش.
شەڕ
بە
چەند
شێوە
دێتە کایەوە
کە
بریتین
لە
: شەڕی
ئاسایی
(
کە
تێیدا
لە
چەکی ئەتۆمی
کەڵک
وەرناگیرێت). شەڕی ئەتۆمی (
ئەم
جۆرە شەڕە
تاکوو
ئێستا
بێجگە
لە
هێرشی ئەتۆمی
ئەمریکا
بۆ
سەر
ژاپۆن
لە
کۆتایی
شەڕی دووهەمی جیهانی، زیاتر
وەک
مەترسیەک ناوبردە
کراوە
). شەڕی کیمیاوی (
لەم
شەڕەدا
دوو
لایەن
،
بە
مادەی جۆراوجۆری کیمیاوی
هێرش
ئەکەنە
سەر
یەکتر
. شەڕی بایۆلۆجیکی (ژینگەیی)،
لەم
شەڕەدا
بە
بڵاو
کردنەوەی ڤایرۆس و
میکرۆب
هێرش
دەکرێتە
سەر
دوژمن
. شەڕی گەریلایی
یان
چریکی (
لەم
شەڕەدا ڕێوشوێنێکی
ڕێکوپێک
لە
ئارادا
نییە
و
لە
ناوخۆی دەوڵەتێک
بە
مەبەستی ڕووخانی
ڕژێم
هەڵدەگیرسێ). شەڕی سایکۆلۆجی (
دەروونی
)
لەم
شەڕەدا
بۆ
شکاندنی ورەی
دوژمن
لە
پڕۆپاگەندە
کەڵک
وەردەگیرێ. شەڕی ڕێکخراو (منڤم)
لەم
شەڕەدا سوپای
دوو
لایەنی شەڕ
بە
شێوەیەکی
ڕەسمی
و
ڕاستەوخۆ
چەکی
قورس
بەدژی
یەکتر
بەکار
دەهێنن. شەڕی
سارد
(
ئەم
شەڕە دوژمنایەتیەکی
نێو
نەتەوەییە
کە
تێیدا
لە
هەموو
شتێک
بێجگە
لە
توند
و
تیژی
و پێکدادان
کەڵک
وەردەگیرێ
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجی نەتەوەیی).
تایبەتمەندییەکانی شەڕ
1ــ شەڕ دەبێتە
هۆی
«خەباتی چەکدارانە
لە
نێوان
وەڵاتەکان»
دا
.
بە
پێچەوانەی شەڕی
ناوخۆ
و شەڕ بەدژی ئاژاوەگێڕ و
دز
و
جەردە
،
لە
شەڕدا
دەبێ
ململانێی
گشتی
و
بگرەوبەردە
بێتەکایەوە. ئەندێشەی
جەنگ
،
لە
مێشکی بیرمەندانێکی
وەک
ڕۆسۆ
لە
کتێبی پەیمانی
کۆمەڵایەتی
(1762) شرۆڤە و
پێناسە
کراوە
.
ئەو
دەنووسێ: شەڕ
بە
هیچ
جۆرێک
پێوەندی
مرۆڤێک
نییە
لەگەڵ
مرۆڤێکی دیکەدا
بەڵکوو
ئەمە
پێوەندی
وەڵاتێکە
لەگەڵ
مەملەکەتێکی
دیکە
.
لە
شەڕا
مرۆڤەکان
تەنیا
بە
ڕێکەوت
وەک
هاووەڵاتییەک بەرەورووی
یەکتر
دەبنەوە و
کەس
وەک
پارێزەر
و هاونیشتمانییەک
لەگەڵ
کەسی
دیکەدا نابێتە
دوژمن
.
2ــ
جاری
وا
هەیە
شەڕ بەپێی
مافە
نێونەتەوەییەکان هەڵدەگیرسا.
لەم
ڕووەوە شەڕ شتێکی مەرجدارە
واتە
بە
هەڵگیرسانی شەڕ کۆمەڵێک
ڕێسا
و مافی دیاریکراو
لە
هەمبەر
دوو
لایەنی تێوەگلاوی شەڕەکە دێتە کایەوە
کە
دەبێ
هەر
دوو
لایەن
بەئەستۆی ببن. شەڕ
لە
وەها
کەشێکدا دەبێتە کردەوەیەکی مافپەروەرانە.
3ــ شەڕ
بە
مەبەستی سەلماندنی ئامانجێکی
سیاسی
یان
«مەبەستێکی نەتەوەیی».
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی ئایدیۆلۆجیکی
تەکتیکێک
کە
لە
سەردەمی
شەڕی
سارد
لە
لایەن
دوو
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
و
ڕۆژئاوا
بە
مەبەستی بانگەشەی شێوەی
ژیان
و گوزەرانی
سەرمایەداری
یان
سۆشیالیستی
لە
ناوخۆ
و
دەرەوە
بەکار
برا
.
2ــ جۆرە ململانەیەکە
لەگەڵ
سیستەمی بەهاکانی
ڕەقیب
کە
هەوڵدەدات
بۆ
گۆڕینی بیروڕای
جەماوەر
. شەڕی ئایدیۆلۆجیکی
بە
پڕوپاگەندە و بەرنامەی کەلتووری و
پەروەردە
و
هونەری
و دانوستانی
زانستی
و
یارمەتی
وەڵاتانی
بێگانە
و…
بە
ئەنجام
دەگات. گرینگترین شەڕی ئایدیۆلۆژیکی سەدەی
بیستەم
لە
نێوان
کۆمۆنیزم
و
سەرمایەداری
ڕووی
دا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی ئێران و عێراق
ئەم
شەڕە
بە
شەڕی
هەشت
ساڵەی
ئێران
و عێراق دەگوترێ
کە
تێیدا عێراق 637
جار
دەسدرێژی
بە
خاکی
ئێران
کرد
.
ئەم
شەڕە دوای شکاندنی ڕێکەوتنامەی 1975ی جەزایر
لە
لایەن
سەدام حسەینەوە
بە
شێوەیەکی یەکلایەنە
دەستی
پێکرد.
لە
کاتژمێر
14ی
ڕۆژی
31ی خەرمانانی 1359ی هەتاوی ( 22ی سێپتەمبەری 1980) هێزی
ئاسمانی
عێراق
بە
دەیان
فڕۆکەی جەنگییەوە هەڵیان کوتایە
سەر
ئاسمانی
شارەکانی
ئێران
و دەستیان
کرد
بە
بۆمباران
کردنی
ئەم
شارانە.
هاوکات
هێزی
لەشکری
ئەم
وەڵاتە چەندەها
شاری
تریشی
دایە
بەر
ئاگری
تۆپخانە.
هێزەکانی سوپای عێراق
پاش
بەزاندنی سنووری
هاوبەش
بە
پەلە
هاتنە
ناو
خاکی
ئێران
و زۆربەی شارەکانی لێواری ڕۆژاوای
ئێرانی
گرت
و
بە
وادەی 2
مانگ
نزیکەی 14هەزار ک.م چوارگۆشەی
لە
خاکی
ئێران
داگیر
کرد
.
ئەم
خاکە
داگیرکراوانە
تاکوو
21
مانگ
لە
ژێر
دەسەڵاتی عێراق مایەوە
بەڵام
لەوە
بەدوا هێزەکانی سپای
ئێران
کەوتنە
سەرەوە
و دەستیان
کرد
بە
ڕاونانی سوپای عێراق.
ئەم
شەڕە
هەر
دەوامەی
بوو
تاکوو
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان
لە
ڕێکەوتی 29ی پووشپەڕی 1366ه (1987)، بڕیارنامەی 598 ی دەرکرد.
لەم
بڕیارنامەدا
لە
دوو
لایەنی شەڕ
داوا
کراوە
ئاگربەس
بکەن و دەسپێکەری شەڕ
دیاری
بکرێت. بڕیارنامەکە
تاکوو
ساڵی دواتر (26ی پووشپەڕی 1367)
لە
لایەن
ئێرانەوە
پەسند
نەکرا.
سەرەنجام
لە
29ی
گەلاوێژی
1367
بە
شێوەیەکی
ڕەسمی
ئاگربەس
پەسند
کرا
.
لە
ساڵی 1991 سکرتێری
گشتی
نەتەوەیەکگرتووەکان
لە
ڕاپۆرتەکەی
خۆی
بە
ئەنجومەنی
ئاسایش
ڕایگەیاند
کە
عێراق
بەرپرسی
دەسپێکردنی شەڕ بەدژی
ئێران
بووە
.
لەم
شەرەدا
کە
8 ساڵی خایاند زیانێکی
گیانی
و
ماڵی
زۆر
بە
هەر
دوو
وەڵاتەکە گەیشت. بەپێی ڕاگەیاندنی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕادەی
زیان
و خەسارەتەکانی شەڕەکە
بەم
چەشنەی
خوارەوە
بووە
.
ــــ ڕادەی
زیانی
ڕاستەوخۆ
2/97
ملیارد
دۆلار.
ـــ ڕادەی
زیانی
ناڕاستەوخۆ 535/34
ملیارد
دۆلار.
ـــ
ئێران
ئەم
ڕادەیە
بە
1000
ملیارد
دۆلار
بەراورد
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی دووهەمی جیهانی (1945-1939)
لە
فێورییەی ساڵی 1938 ئادۆڵف هیتلەر،
بوو
بە
ڕێبەری
ئەڵمانی
نازی
و فەرماندەیی
گشتی
هێزەکانی
ئەڵمانی
بەدەسهێنا و
هەموو
مەقام
و مەنسەبە دەوڵەتییەکانی
بە
نازییەکانی نەمسا بەخشی.
ڕۆژی
12ی
مارس
، هێزەکانی ئەڵمانیا نەمسایان گرتەوە و
ڕۆژی
دواتر
خاکی
ئەم
وەڵاتە
بە
ئەڵمانیا لکێندرا.
هیتلەر
سوور
بوو
لە
سەر
ئەوەی
کە
بە
یارمەتی
3 ملیۆن ئەڵمانیزمانی دانیشتووی ویلایەتی سودەتی چێک،
ئەم
وەڵاتەش بلکێنی
بە
خاکی
ئەڵمانەوە.
لە
مانگی
مارسی 1939 هێرشی بردە
سەر
ئەم
وەڵاتە و
بە
تەواوەتی داگیری
کرد
. دوای
داگیر
کردنی
ئەم
دوو
وەڵاتە
ئینجا
کەوتە
هەڕەشە
کردن
لە
پۆڵەندا.
لە
مانگی
ئاگۆستی 1939 پەیمانی پاراستنی سنووریی
لە
نێوان
ئەڵمانیا و سۆڤیەت مۆرکرا.
رۆژی 1ی سێپتەمبەری 1939
ئەگەرچی
خەڵکی
پۆلەندا خۆڕاگریەکی شێرانەیان
لە
خۆیان
نیشان
دا
بەڵام
ئەڵمانیا
بە
هێزی مەکینەیی و
بە
پشتیوانی
هێزی
ئاسمانی
، توانی
لە
ماوەی مانگێکدا
ئەم
وەڵاتەش
داگیر
بکات.
ڕۆژی
پێنجەمی ژووەنی 1940 هێزەکانی
ئەڵمانی
نازی
هێڵە
بەرگرییەکانی سپای فەرەنسەی
تێک
شکاند و
بە
پەلە
خۆی
گەیاندە
باشوور
.
لە
ڕۆژی
10ی ژووەن ئیتالیای
فاشیست
، شەڕەکەی کێشایە فەرەنسە. ئەڵمانییەکان دوای گرتنەوەی پاریس
لە
22ی ژووەنی 1940، مەرجەکانی
خۆیان
بۆ
ئاشتی
لەگەڵ
فەرەنسە
بە
کاربەدەستان ڕاگەیاند
کە
بەو
پێیە فەرەنسە دەبووە
دوو
بەش
. بەشێکیان دەکەوتە
ژێر
دەسەڵاتی ئەڵمانیا و
ئەوی
دیکە
بە
ناوەندییەتی
شاری
ویشی
، دەکەوتەوە
دەستی
فەرەنسییەکان.
بەڵام
بەشەکەی فەرەنسەش
لە
ساڵی 1942
لە
لایەن
هێزەکانی ئەڵمانیاوە
داگیر
کرا
.
لە
9ی ئاڤریلی 1941، هێزەکانی ئەڵمانیا هێرشیان بردە
سەر
خاکی
دانیمارک و
ئەم
وەڵاتەشیان داگیرکرد.
ئینجا
هێرش
کرایە
سەر
نەرویج.
لەم
کاتەدا هێزەکانی فەرەنسە و بەریتانیا
هاتنە
فریای نەرویج
بەڵام
تا
10ی ژووەن توانییان خۆڕابگرن و
سەرەنجام
ئەم
وەڵاتەش بەدەستی هێزەکانی ئەڵمانیا داگیرکرا. دواتر
لە
ڕۆژی
10ی
مانگی
مەی
، ئەڵمانیەکان هەڵیان کوتایە
سەر
نەمسا و بەلجیکا و لۆکزامبۆرگ و
ئەم
وەڵاتانەشیان خستە
ژێر
دەسەڵاتی خۆیانەوە.
لە
22ی ژووەنی 1941 هێزەکانی
نازی
چەند
هێرشێکی بەربڵاویان بردە
سەر
خاکی
سۆڤیەت.
بەڵام
خۆڕاگری
خەڵکی
ئەم
وەڵاتە
بە
تایبەت
لە
ستالینگراد
بووە
هۆی
دامرکانەوەی شەڕەکە.
لە
7ی دێسەمبەری 1941 بەرەیەکی دیکەی شەڕی جیهانی
دووهەم
،
لە
نێوان
هێزەکانی ژاپۆن و
ئەمریکا
کرایەوە.
لەم
ڕۆژەدا فڕۆکەکانی ژاپۆن هێرشیان
کردە
سەر
پاپۆڕە جەنگییەکانی
ئەمریکا
و بارانەی بۆمبیان
بە
سەردا
باراندن
.
لە
کۆتایی
ساڵی 1942 بەریتانیەکان بەگورجی بەرپەرچێکی هێزەکانی ئەڵمانیا و ئیتالیایان دایەوە و توانیان
ئەم
هێزانە
لە
باکووری
ئەفریقا
ڕاو
بنێن.
لە
ساڵی 1943 هێزە یەکگرتووەکانی
دژ
بە
نازیسم
و
فاشیزم
، پەلامارێکی بەربڵاویان بردنێ و دوای سەرنگوونی مۆسۆلینی (ڕێبەری فاشیزمی ئیتاڵی)،
لە
ژانوییەی 1944 هێزەکانی
خۆیان
لە
نزیک
ڕووم
دابەزاند.
لە
ڕێکەوتی 6ی ژووەنی 1944
چەند
سوپایەکی
گەورە
لە
هێزەکانی
ئەمریکا
و بەریتانیا و کەنەدا
لە
لێواری نۆرماندی
کە
بەدەست
ئەڵمانییەکانەوە
بوو
دابەزین
.
لە
ئۆپەراسیۆنی نۆرماندیدا هێزە یەکگرتووەکان، دامودەزگەی جەنگیی ئەڵمانیان
لە
کار
خست
و زەبرێکی کارییان پێگەیاند. دوای شەڕ و پێکدادانێکی
زۆر
هێزەکانی ئەڵمانیا
بەرەو
دواوە
پاشەکشەیان
کرد
و
لە
ڕۆژی
15ی ئاگۆستی 1944 هێزەیەکگرتووەکان
لە
باشووری فەرەنسە
دابەزین
.
بە
هاتنەمەیدانی هێزەکانی
ئەمریکا
بۆ
پشتیوانی
کردن
لە
پاریس و
خۆڕاگری
خەڵکی
ئەم
شارە
لە
بەرانبەر
ئەڵمانیەکان، هێزەکانی ئەڵمانیا تەنگیان
پێ
هەڵچنرا و
بەم
جۆرە
پاش
چوار
ساڵ
شاری
پاریس
لە
چنگی
دوژمن
دەرهات.
لە
3ی سێپتەمبەر هێزەکانی بەریتانیا بەلجیکیان
ڕزگار
کرد
و هێزە چەتربازەکانیش
لە
نەمسا
نیشتنەوە
تاکوو
لێرەوە
هێرش
بەرنە
سەر
ئەڵمانیا.
سەرەنجام
لە
مانگی
فێورییەی 1945 هێڵی زیگفرید دەشکێنن و
لە
ڕووباری ڕاین ـەوە دەچنە
ناو
خاکی
ئەڵمانەوە.
لە
ژانوییەی 1945 سۆڤیەت هێزەکانی ئەڵمانیا ڕاودەنێ و
لە
ڕۆژهەڵاتەوە
بەرەو
ئەڵمانیا
پێشڕەوی
دەکات. هێزی
هاوبەشی
بەریتانیا و ئەمریکاش
لە
ڕۆژاواوە
خۆیان
بۆ
هێرش
بردن
بۆ
پێتەختی ئەڵمانیا
ئامادە
دەکەن.
رۆژی 24ی ئاوریلی 1945 هێزەکانی سۆڤیەت، بەرلین
ڕزگار
دەکەن و
لە
چەمی ئاڵب
لەگەڵ
هێزەکانی
ئەمریکا
یەک
دەگرنەوە.
سەرەنجام
سپای ئەڵمانیا
خۆی
تەسلیم
دەکات و
ئەم
شەڕە خوێناوییەی ئەورووپا
لە
8ی
مانگی
مەی
1945
کۆتایی
پێ
دێت
و هیتلەریش
چەند
ڕۆژ
دوای
کۆتایی
شەڕەکە
خۆی
کوشت
.
لە
لایەکی دیکەوە
بۆ
ئەوەی
ئەمریکا
سەری
تەسلیم
بە
ژاپۆن دابخات،
لە
6ی ئاگۆستی 1945
بە
فڕۆکەی بۆمبهاوێژ بۆمبێکی ئەتۆمی هاویشتە
شاری
هیرۆشیما
کە
لە
ئەنجامدا 78
هەزار
کەس
کوژران
و 70
هەزار
کەسی
دیکەش
بە
توندی
بریندار
بوون
و زۆربەی شارەکەی
وێران
کرد
.
دەوڵەتی
ژاپۆن
خۆی
نەدا
بە
دەستەوە
و
تەسلیم
نەبوو
.
بۆیە
ئەمریکا
جارێکی
دیکە
لە
ڕۆژی
2ی سێپتەمبەر بۆمبێکی دیکەی هاویشتە
سەر
شاری
ناگازاکی و
لە
ئاکامی تەقینەوەی
ئەم
بۆمبەش
هەزاران
کەسی
دیکە
کوژران
و
بریندار
بوون
و ماڵوێرانییەکی
زۆری
لێکەوتەوە.
ئینجا
ژاپۆن
خۆی
تەسلیم
کرد
و شەڕی جیهانی
دووهەم
بە
تەواوەتی
کۆتایی
پێهات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی دووهەمی کەنداوی فارس
بە
شەڕی 42 ڕۆژەی هاوپەیمانانی
ڕۆژاوایی
بە
ڕێبەرایەتی
ئەمەریکا
دەگوترێ
بۆ
ڕزگار
کردنی
خاکی
کوەیت
لە
دەست
سوپای عێراق
کە
لە
2ی ئاگوستی 1990
داگیر
کرابوو.
بەم
بۆنەوە ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
بە
دەرکردنی بڕیارنامەیەک داوای
لە
عێراق
کرد
هەرچی
زووتر
هێزەکانی
خۆی
لە
خاکی
کوەیت بکێشێتەوە
دوواوە
. هاوپەیمانانیش
تاکوو
15ی ژانویەی 1991 مۆڵەتیان
دا
بە
عێراق
کە
پاشەکشە
بکات و بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی
ئاسایش
جێبەجێ
بکات.
ئەم
مۆڵەتە
کە
نزیکەی 11مانگی خایاند،
کۆتایی
پێهات
بەڵام
عێراق
هەر
لە
خاکی
کوەیت مایەوە.
سەرەنجام
لە
کاژمێر 3/22 بەکاتی گرینڤیچ،
لە
ڕۆژی
16ی ژانویەی 1991 ئۆپەراسیۆنی زریانی
سەحرا
بە
ڕێبەرایەتی جێنێڕاڵ شوارتسکۆف
دەستی
پێکرد.
لە
ماوەی
یەک
هەفتەدا هێزەکانی هاوپەیمانان،
سەرجەم
12
هەزار
جار
بەسەر
خاکی
عێراقدا
هەڵفڕین
و بۆمبارانیان
کرد
. ئۆپەراسیۆنی
ئاسمانی
38
ڕۆژ
درێژەی خایاند.
ئینجا
ئۆپەراسیۆنی
زەوی
بەناوی
شمشێری
سەحرا
بۆ
دەرکردنی هێزەکانی عێراق
لە
کوەیت
دەستی
پێکرد و
لە
دوای 4
ڕۆژ
(28ی فیورییە) هێزەکانی عێراقی
بە
ئاگربەس
پێمل
کرد
.
لەم
شەڕەدا عێراق
بۆ
وەڵامدانەوەی هێرشەکانی هاوپەیمانان
چەند
جارێک
مووشەکی هاویشتە ئیسراییل و عەرەبستان
بەڵام
زۆر
کاریگەر
نەبوون
.
ئەم
شەڕە
بووە
هۆی
ڕاپەڕینی
کورد
و
شیعە
بەدژی
دەوڵەتی
سەدام حسەین.
ئینجا
ڕژێمی عێراق
دەستی
کرد
بە
سەرکوتکردنی
هەرچی
زیاتری
ئەو
ناوچانەی
کە
کورد
و شیعەی تێدا دەژیان.
لە
ڕاستیدا هێرشی سەدام
بە
کوەیت و شکستهێنانی
لەم
شەڕەدا
بۆ
کورد
ــ
بە
تایبەت
ــ
هەلێکی
مێژوویی
و زێڕینی ڕەخساند. هێزەکانی
پێشمەرگە
بە
ڕێبەرایەتی
دوو
پارتی
سەرەکی
ــ
یەکیەتی
نیشتمانی
و
پارتی
دیموکراتی
کوردستان
ــ خۆدەکەون و هێرشەکانی
خۆیان
لەناو
کوردستاندا
بۆ
سەر
بنکە
سەربازییەکانی ڕژێمی
بەعس
زیاتر دەکەن.
لە
5ی مارسی 1991
بێ
ئۆقرەیی و
بێ
ئارامی
خەڵکی
ڕانیە
سەررێژ
دەبێ
و
لە
چەند
ڕۆژدا
ئەم
حاڵەتە دەبێتە ڕاپەڕینێکی
گشتی
و شارەکانی
دهۆک
و
هەولێر
و سلێمانیش دەگرێتەوە و
لە
دەستی
هێزەکانی
بەعس
ڕزگار
دەبن.
لەم
قۆناغەدا ماوەی
ئازادی
خەڵکی
کورد
زۆری
نەخایاند
چونکە
ڕژێم
هەڕەشەکانی
خۆی
بە
دژی
ئەم
ناوچانە بەئەنجام گەیاند و
لە
13
تا
28ی
مارس
کە
زانی
کەرکووکیش
خەریکە
لە
دەستی
دەردێت،
بە
یارمەتی
فڕۆکە
و چەکی
قورس
و
دەبێ
بە
هێرشی هێنایەوە
کوردستان
و
خەڵکی
ئەم
ناوچانەی
بەرەو
ئێران
و تورکیا ڕاونا.
لەم
کۆچەگەلەدا خەڵقێکی مەدەنی
زۆر
کوژرا و ئاوارەبوونێکی
گەورە
بۆ
کورد
بەجێما.
لە
دوای
ئەوەی
کە
سەدام کەشێکی نائەمنی خستە ناوچەکە و فشارێکی
زۆری
هێنا
بۆ
دانیشتوانی
کوردستان
، هاوپەیمانان، «ناوچەیەکی
ئەمن
»
یان
لە
ناو
عێراق ڕاگەیاند.
ئەم
پلانە
لە
18ی ئاوریلی 1991
لە
نێوان
نەتەوە
یەکگرتووەکان و
دەوڵەتی
عێراق مۆرکرا. بەپێی
ئەم
ڕێکەوتننامە عێراق، نەدەبوا
لە
خولگەی 36 دەرەجەی
باکووری
ئەم
وەڵاتە (
ناوچە
کوردنشینەکان) فڕۆکەکانی بخاتە ئاسمانەوە.
ئەم
ماوە
و دواتریش
ئەگەرچی
پڕ
بووە
لە
سەختی
و گەمارۆی
ئابووری
و نائەمنی
بەڵام
سەردەمێکی ڕەخساند
کە
بەدوا خۆیدا گەڵاڵەی
ڕزگاری
و
ئازادی
کوردی
ئەم
ناوچانەی داڕشت.
شەڕی دووهەمی
کەنداو
چەند
دەرەنجامێکی لێکەوتەوە
کە
دەکرێ
بە
سێ
دانە
ئاماژە
بدەین:
1ــ
جێگیر
بوونی
هێزە سەربازییەکانی
ڕۆژاوا
لە
عەرەبستان و ناوچەی
کەنداو
.
2ــ فرۆشتنی
بێ
وێنەی
چەک
و
تەقەمەنی
وەڵاتانی
ڕۆژاوایی
بە
عەرەبان.
3ــ دابەشکردنی عێراق
بە
سێ
ناوچەی
کوردستان
،
ناوەندی
و شیعەنشین.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی سارد (1990ــ 1945)
بە
سەردەمی
دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
دەگوترا
کە
لە
بەینی
دوو
زلهێزی
ڕۆژهەڵات
و
ڕۆژاوا
سەری
هەڵدا و نزیکەی 45 ساڵی خایاند.
ئەم
شەڕە
لە
سێ
قۆناغی
جیاواز
پێکهاتووە:
قۆناغی
یەکەم
،
لە
1945
تا
1953
واتە
ڕۆژی
مردنی ستالین.
لەم
قۆناغەدا گرینگترین ئەندێشەی ستالین،
پاراستن
و
پیادە
کردنی دەسکەوتەکانی
خۆی
واتە
دەستگرتن
بەسەر ئەورووپای
ناوین
بوو
بێئەوەی
خۆی
لەگەڵ
ئەمەریکا
ڕووبەروو ببێتەوە.
ڕۆژاوا
لەم
ساڵانەدا هەڵوێستێکی
بەرگری
کارانەی
بووە
و
ئەمریکا
، هێزە سەربازییەکانی
لە
خوارووی ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن و ئەڵمانیا (
ڕۆژاوا
)
لە
ئوراسیا، هێشتەوە.
دوای مەرگی ستالین و
کۆتایی
هاتنی قۆناغی یەکەمی شەڕی
سارد
هەر
دوولا
ئامادەی
خۆ
سازدانەوە
بوون
. زیاکردنی بەرنامەکانی
ڕادوێ
ئەورووپای
ئازاد
بۆ
وەڵاتانی ئەقماری، زیاکردنی پشتگیری
ماڵی
لە
چالاکیە سیاسیەکانی پەنابەرانی سۆڤیەتی و ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
کە
لە
ڕۆژاوا
گیرسابوونەوە و هەوڵی بێوچان
بۆ
پشتیوانی
کردن
لە
گرووپە نادیارەکانی
دژ
بە
سۆڤیەت،
لە
جوملەی تایبەتمەندیەکانی
ئەم
قۆناغە
بوون
.
قۆناغی دووهەمی شەڕی
سارد
،
لە
1953
تاکوو
1970 دەخاێینێت.
لەم
ماوەدا
بڕیار
وابوو سۆڤیەت
لە
باری
ئابووریەوە
ئەمریکا
ببەزێنێ و جیهانی کۆمۆنیستیش
لەم
بابەتەوە
لە
جیهانی
سەرمایەداری
پێشکەوتووتر بێت.
لەم
قۆناغەدا
ئەمریکا
و سۆڤیەت
دوو
جار
بە
تەرزێکی جیددی ڕوبەروی
یەک
بوونەوە
.
یەکەم
جار
لە
بابەت
بەرلین و
جاری
دووهەمیش
لە
سەر
کووبا
کە
هەردوو
جارەکە سۆڤیەت
خۆی
بە
زل
زانیوە و قەیرانی
ساز
کردبوو.
ئەگەرچی
کەس
بەدژی دروسکردنی دیواری بەرلین
لە
لایەن
سۆڤیەتەوە هەڵنەستا
بەڵام
ئەم
کارە
بووە
هۆی
مەهارکردنی ئەلمانیای
ڕۆژهەڵات
و
جێخۆشکردن
لە
ئەورووپای ناویندا. هێنانە دەرەوەی مووشەکەکانی سۆڤیەت
لە
کووبا سەروساختێک
بوو
کە
دەوڵەتی
کێنێدی (1963-1961) پێمل
کرد
سیستەمێکی
لایەنگری
سۆڤیەت
لەم
وەڵاتەدا (کووبا)
زەمانەت
بکات.
قۆناغی سێهەمی شەڕی
سارد
لە
ساڵی 1970
دەستی
پێکرد.
لەم
سەردەمەدا گوشاری سۆڤیەت بەوپەڕی
خۆی
گەیشت.
ئەمریکا
لە
شەڕی ڤێتنام
هیلاک
بووە
و ڕۆژاواش تامەزرۆی هێورکردنەوەی دۆخەکە و کردنەوەی
پێوەندی
نێوان
ئەمریکا
و
چینە
. سۆڤیەت بەپێزتر
لە
جاران
هێرشی کردۆتە کووبا و ئیتیۆپیا و ڤێتنام و یەمەن و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی
ناوین
. ئامادەکردنی مووشەکی ئس ئس20
کە
بەرەو
ژاپۆن و ئەورووپای
ڕۆژاوا
دایبەستبوو، ڕەقیبی تۆقاندبوو.
بەڵام
دەرەنجامی
ئەم
ڕەوتە
بە
پێچەوانەوە
بە
زیانی
سۆڤیەت
تەواو
بوو
.
هێرشکردنی سۆڤیەت
بۆ
سەر
ئەفغانستان
لە
مانگی
دیسەمبەری 1979، ئەمریکای والێکرد
لە
باری
جوگرافییەوە سیاسەتی
پشتیوانی
کردن
لە
موجاهیدینی
ئەفغان
بکاتە پیشەی
خۆی
و
لەگەڵ
وەڵاتانی پاکستان و
چین
و عەرەبستان و
میسر
و بەریتانیا بەرەیەک بەدژی سۆڤیەت
ساز
بکات.
هاتنە
سەرکاری
گۆرباچۆڤ
لە
ساڵی 1985 و دەسپێکردنی
هەندێ
ڕیفۆرمی بەپەلە و
بێ
ڕێوشوێن
،
نەوەک
عومڕێکی دووبارەی
بە
سۆڤیەت نەبەخشیەوە
بەڵکوو
ئارێشەکانی زیاتر
کرد
. زیادەرۆیی
لە
کێبەرکێی
چەک
و
تەقەمەنی
،
ئابووری
ئەم
وەڵاتەی
ئیفلیج
کرد
و
سەرەنجام
بەرەو
سەرنگوونی دەبرد.
لە
ساڵی 1989 گۆرباچۆڤ،
لە
دوورێیانەیکدا مابۆوە!
یان
ئەبوا
بۆ
هێشتنەوەی دەسەڵاتی
پێشوو
دەستی
بکردایە
بە
خوێن
ڕشتن
و شەڕی ناوخۆیی و
ئاژاوە
کە
ئەم
ڕێگەیە زەمینەی دەستێوەردانی ئەمریکای
خۆش
دەکرد
یان
ئەوەی
کە
خۆی
تەسلیم
بکات. گۆرباچۆڤ، ڕێگەی دووهەمی هەڵبژارد و
سەرەنجام
پاشاگەردانی
کەوتە
وەڵات
و ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
و
ناوین
و
لە
ڕاستیدا بلۆکی کۆمۆنیستی تێکشکا و
لە
دێسەمبەری ساڵی 1991
بە
شێوەیەکی
ڕەسمی
یەکیەتی
کۆمارییەکانی سۆڤیەت
لێک
هەڵوەشا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی عێراق
هێرشی
سەربازی
و
لەشکری
لە
زەوی
و
دەریا
و
ئاسمان
لە
لایەن
ئەمریکا
و بریتانیا و هاوپەیمانەکانیان (ئوسترالیا، ئیسپانیا، ئیتالیا، پورتوغال و … )
بۆ
سەر
خاکی
عێراق
کە
لە
ڕێکەوتی 20/3/2003
دەستی
پێکرد و
لە
ماوەی
کەمتر
لە
مانگێک
بە
ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسەین
کۆتایی
پێهات.
ئەم
شەڕە
کە
لە
ڕاستیدا
بێ
ئیجازەی ئەنجومەنی ئاسایشی
نەتەوە
یەکگرتووەکان هەڵگیرسا،
لە
لایەن
هاوپەیمانانەوە
بە
شەڕی ئازادیی عێراق
پێناسە
کراوە
و نەیارانیش
بە
شەڕی
نەوت
ناوبردەی دەکەن (عێراق زیاتر
لە
112
ملیارد
بەرمیل
نەوتی
هەیە).
هۆی
سەرەکی
و پاڵنەری
بەهێز
بۆ
هێرشکردنە
سەر
عێراق
لە
لایەن
ئەمریکا
و هاوپەیمانان،
بریتی
بوو
لە
بەرگریکردن
لە
پەرەپێدانی چەکی کۆمەڵکوژ (ئەتۆمی،
کیمیایی
، بایۆلۆجی و …)
لە
لایەن
ڕژێمی سەدام و شەڕ
لەگەڵ
تیرۆریزمی بونیادگەرای ئیسلامی و پاراستنی مافی
مرۆڤ
و
ئازادی
عێراق.
پاش
تێپەربوونی 3
ساڵ
بەسەر ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسەین، ڕۆژێک نەبووە عێراق،
بە
تایبەت
ناوەڕاست
و باشووری
ئەم
وەڵاتە
ئارامی
بە
خۆیەوە ببینێت.
لەم
ماوەدا
هەزاران
هێرشی تیرۆریستی و خۆکوژییانە کراوەتە
سەر
هێزەکانی هاوپەیمانان،
بە
تایبەت
ئەمریکییەکان و
بە
هەزاران
خەڵکی
مەدەنی و سەربازیش
کوژران
و
بریندار
بوون
.
دەستووری
هەمیشەیی
عێراق
لە
لایەن
جەماوەری
ئەم
وەڵاتە
پەسند
کرا
و
بۆ
یەکەم
جار
لە
مێژوودا کوردێک (
جەلال
تاڵەبانی
)
بووە
سەرکۆمار
و ئەنجومەنی
نیشتمانی
دامەزرا و
دەوڵەتی
نوێ
پێکهات. سەدام حسەین و
حەوت
کەس
لە
دەستوپێوەنەکانی
لە
دادگەیەک
بە
سەرۆکایەتی
قازییەکی
کورد
، دادگەیی
کران
. حوکمی
سێدارە
بۆ
سەدام و
چەند
کەس
لە
دەستوپێوەنەکانی
بێ
ئەوەی
دادگەییەکەیان
بە
ئەنجام
بگات، بڕایەوە و لەبارەیانەوە
بەڕێوە
چوو
.
پاش
هەڵبژاردنی باراک ئۆباما
بە
سەرۆک
کۆماری
ئەمریکا
لە
ساڵی 2009، ئۆباما
پاش
پیاچوونەوە
بە
سیاسەتەکانی
ئەم
وەڵاتە
بەرانبەر
بە
عێراق و
ئەفغانستان
، بڕیاری
دا
کە
لە
ماوەی 16 مانگدا هێزەکانی
خۆی
لە
عێراق بکێشێتەوە و
باری
ئەمنی و ئاسایشی
ئەم
وەڵاتە بداتەوە
دەست
هێزەکانی عێراق.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی گەریلایی
ئەم
وشە
لە
زمانی سپانیاییەوە هاتووە و
بە
مانای شەڕێکی بەربڵاوە
کە
لە
لایەن
خودی
هێز
و لقەکان فەرماندەیی دەکرێت.
لە
زاراوەی سەربازیدا بریتییە
لە
: «سوپایەک
کە
فێری ڕێوشوێنی
شەڕکردن
نەکرابێت،
لە
خێڵ
و عەشیرەتی
شار
و دێهاتەوە
دێنە
مەیدانی شەڕ و
بە
کۆتایی
هاتنی شەڕ دەگەڕێنەوە
ناو
ماڵ
و
خێزانی
خۆیان
».
ئەم
جۆرە شەڕە
لە
مێژینەیە
بەڵام
لە
سەدەی بیستەمەوە
یارمەتیدەر
و ڕێخۆشکەری سەرکەوتنی
شۆڕش
بووە
.
شەڕی گەریلایی هاوشێوەیە
لەگەڵ
شەڕی
پێشمەرگە
لە
کوردستان
،
بەم
جیاوازییە
کە
پێشمەرگە
بە
تەواو
بوونی
شەڕ
دەست
لە
چەک
هەڵناگرێ
بەڵکوو
دوای
سەرکەوتن
، دەبێتە هێزی
سەربازی
و
پاراستن
و
بەرگری
هەرێم
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی یەکەمی جیهانی
شەڕی جیهانی
یەکەم
لە
ساڵی 1914 هەڵگیرسێ و سەرچاوەکەشی دەگەڕێتەوە
بۆ
ململانێ
و کێبەرکێی دەوڵەتە گەورەکان
لە
سەر
ئیستیعمار
و کێشەی
سەربازی
و نەتەوەیی سەدەی
نۆزدە
و سەرەتای سەدەی
بیستەم
.
ئەم
شەڕە
بە
بیانووی کوشتنی فرانسوا فێردیناند شازادەی نەمسا
لە
28/6/ 1914
لە
ویلایەتی سارایەۆو
لە
بۆسنیا
دەستی
پێکرد.
خەڵکی
ئەم
ویلایەتە حەزیان دەکرد
بە
سێربستانەوە
پەیوەست
ببن
بەڵام
دەوڵەتی
نەمسا
دژایەتی
دەکرد. کاربەدەستانی نەمسا
دەوڵەتی
سێربستانیان
بە
بەرپرسی
ئەم
کوشتنە ناوبردە
کرد
.
دەوڵەتی
نەمسا
چونکە
سوور
دەیزانی ئەڵمانیا
پشتیوانی
لێدەکات،
کەوتە
فشارهێنان و هەڕەشەکردن
لە
سێربستان
بەڵام
ئەم
هاشوهووشە سەمەربەخش
نەبوو
.
بەم
بۆنەوە
دەوڵەتی
نەمسا، شەڕی
خۆی
بەم
وەڵاتە ڕاگەیاند.
لەم
ناوەدا سۆڤیەت
پشتیوانی
خۆی
لە
سێربستان دەربڕی.
شەڕفرۆشی
نەمسا
بە
سێربستان
بووە
هۆی
ئەوە
کە
ئەندامانی سێکوچکەی
هاوپەیمان
(بەریتانیا و فەرەنسە و سۆڤیەت)
لەگەڵ
سێکوچکەی
یەکگرتوو
(ئەڵمانیا و نەمسا و ئیتالیا)، شەڕی
خۆیان
بە
یەکتر
ڕاگەیەنن.
ئەمریکا
لە
ساڵی 1917
هاتە
ناو
ڕیزی هاوپەیمانان (بەریتانیا و…) و دۆخەکەی
بە
قازانجی
خۆیان
گۆڕی
.
ئەم
شەڕە
کە
4 ساڵی خایاند زۆربەی ئەورووپا و
ئەمریکا
و ژاپۆنیشی گرتەوە و فەرەنسەش
بووە
گەورەترین مەیدانی شەڕەکە. ساڵی 1918 ئەڵمانیەکان
لە
بەرانبەر
فەرەنسە و بەریتانیا و سۆڤیەت، شکستیان
هێنا
و
سەرەنجام
لە
11ی نۆڤەمبەری
هەمان
ساڵ
شەڕ
کۆتایی
پێهات.