تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
شیرینی نوێ
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 56
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ستالینخوازی
بە
سەرجەم
سیاسەت
و
شێوازی
حکوومەتی ژۆزێف ستالین (1879-1953)،
سەرەک
وەزیر
و فەرماندەی گشتیی هێزەکان و سکرتێری حیزبی کۆمۆنیست و
دیکتاتۆری
یەکیەتی
سۆڤیەتی
پێشوو
دەگوترێ.
ئەم
زاراوە
، ئایدیۆلۆجیایەکی
تایبەت
نییە
بەڵکوو
شێوازی
پیادەکردنی «
مارکسیزم
ـــــ
لێنینیزم
» ـــە
لە
سەردەمی
حکوومەتی ستالین و
هەندێ
شرۆڤەی
ئەم
تیۆرییانە و ڕادەی سازدانیان
لەگەڵ
واقیعدا.
ئەم
شێوازانە
بریتی
بوون
لە
تیرۆریزم
و بوروکراتیزم و ملدانی
زۆرەکی
بە
دەستوورە ڕەهاکانی ستالین
لە
بزووتنەوەی کۆمۆنیستیدا
جا
چ
لە
سۆڤیەت
بێ
و چ
لە
نێوان
حیزبەکان
یان
وەڵاتە کۆمۆنیستەکانی
جیهان
.
ستالینخوازی
،
لەو
کاتەوە
سەری
هەڵدا
کە
ستالین ڕەقیبەکانی
خۆی
بەتایبەت ترۆتسکی (بڕوانە
ترۆتسکیزم
)
لە
مەیدان
بەدەر
کرد
و
بوو
بە
جێنشینیی لێنین (1924). سیاسەتی ستالین
ناسراو
بە
(
سۆشیالیزم
لە
یەک
وەڵاتدا)
بریتی
بوو
لە
هاوبەشێتی زۆرەملەیی
کشت
وکاڵ و
پیشەسازی
کردنی خێرای یەکییەتی سۆڤیەت. ستالین
بۆ
گەیشتن
بەم
ئامانجە،
خەڵکی
خستەژێر کۆنترۆڵێکی پۆلیسی و
لەم
ڕێگەوە شێوازێکی بێڕەحمانەی
زۆری
بەکارهێنا و پۆلیسی
نهێنی
(کاگا
با
) و نەریتی ڕژێمە تۆتالیتەرەکانی
لەگەڵ
تاکپەرستی
تێکەڵ
کرد
.
فڕوفیشاڵی ستالینپەرستانە وایکرد،
ئەو
وەک
فەرمانڕەوایەکی
خێرخواز
بناسرێت
کە
بە
بلیمەتی
و ئاوەزمەندییەوە توانیویەتی گەلانی
خۆشبەخت
و ئاسوودەی وەڵاتەکەی
لە
فیتنەی «کاپیتالیزم» (بڕوانە سەرمایەداری)،
ڕزگار
بکات.
تەواوی
دەزگە
تەبلیغاتییەکانی
دەوڵەتی
سۆڤیەت و سەرچاوەکانی
هەواڵ
و ئەمنیی و «ڕیالیزمی سۆشیالیستی» *
لە
ئەدەب
و
تەنانەت
دەسکاریکردنی مێژووشی خستبووە
گەڕ
بۆ
بڵاوکردنەوەی
ئەم
فیکرە
لە
ناوخۆ
و دەرەوەدا. سەرکەوتنی سۆڤیەت
لە
شەڕی جیهانی
دووهەم
و بەربڵاوکردنی دەسەڵاتی
خۆی
لە
پاش
ئەم
شەڕە،
بە
مانای سەرکەوتنی
مێژوویی
و
بە
مورادگەیشتنی ستالینیزم
لە
جیهاندا
لە
ئەژمار
دەهات.
کۆمۆنیستەکان
تا
ئەو
کاتەی ستالین مابوو،
ئەویان
بە
گەورەترین شرۆڤەگەری
مارکسیزم
و باڵاترین سەرچاوەی تیۆری بزووتنەوەی نێونەتەوەیی
کۆمۆنیزم
لە
قەڵەم
دەدا
بەڵام
پاش
مەرگی
لە
کۆنگرەی بیستەمدا خرۆشچۆف، سکرتێری
گشتی
حیزبی کۆمۆنیست بیلانێکی
لە
تاوانەکانی ستالین بڵاوکردەوە و
لە
کۆنگرەی بیستودوهەم
ئەم
تاوانانە زیاتر لێکدرانەوە.
ئینجا
ستالینیزم
بە
سەرپێچی
کردن
لە
فەرمانەکانی لینین زانرا و
بە
تاوانبار
دەرچوو
.
لەمەودوا
ناوهێنانی ستالین و بیروڕاکانی
لە
باو
کەوت
و ستالینیزم،
بە
زوڵم
و
زۆر
و تاکپەرستی و دیکتاتۆرییەت و ڕژێمی پۆلیسی
لێک
درایەوە.
لە
جووڵانەوەی نێونەتەوەیی
بە
دژی
کۆمۆنیزم
، حیزبی کۆمۆنیستی یۆگۆسلاڤیا
یەکەم
حیزبێک
بوو
کە
بە
دژی
ستالینیزم و پێدرێژیی ستەمکارانەی سۆڤیەت
بۆ
سەر
حیزب و وەڵاتە کۆمۆنیستەکان، ڕاپەڕی و
ئەم
کارەی
بە
لادان
لە
مارکسیزم
-
لێنینیزم
لە
قەڵەم
دا
.
یەکێک
لە
بەناوبانگترین شرۆڤەکانی ستالین
کە
لە
تیۆرییەکانی
مارکسیست
ــ لێنینیست کردبووی، تیۆری «
دەوڵەتی
سەرەمەرگ
» و «
ئینتەرناسیۆنالیزم
»
بوو
.
ئەو
لە
وەڵامی
ئەو
کەسانەی
بە
ڕەخنە
گرتن
لە
مارکسیزم
پاش
نەهێشتنەوەی
چینی
چەوساوە، (
بە
بڕوای
ستالین
ئەم
چینە
لە
سۆڤیەت نەمابوو) مەسەلەی لەناوچوونی دەوڵەتیان
باس
دەکرد دەڵێ:
دەوڵەت
بە
لاوازکردن،
تووشی
مەرگی
کاوەخۆ
نابێت
بەڵکوو
زیاتر،
بە
بەهێزبوونی دەفەوتێ.
لە
بابەت
ئینتەرناسیۆنالیزمیش دەڵێ: «
ئینتەرناسیۆنال
، کەسێکە
بە
گیان
و
بەدڵ
بۆ
پاراستنی یەکییەتی سۆڤیەت
لە
خۆی
ببورێ …
چونکە
هەرکەس
گومان
بکات
کە
بێ
یەکییەتی سۆڤیەت دەتوانێ
لە
خەبات
و شۆڕشی جیهانی
داکۆکی
بکات،
لە
ڕاستیدا
بە
دژی
شۆڕش
وەستاوە و دەکەوێتە
ناو
بازنەی دوژمنانی شۆڕشەوە».
بەم
پێیە ستالین،
ستراتیجی
و تەکتیکی حیزبە کۆمۆنیستەکانی
بە
شێوازێکی
ڕەها
دەبەستەوە
بە
سیاسەتی دەرەوەی سۆڤیەت.
بەڵام
ئەم
تیۆرییە
لە
پاش
مەرگی ستالین
تا
ڕادەیەکی
زۆر
ڕەتکراوە و
بە
تایبەت
پاش
سەرهەڵدانی پڕۆسەی ستالینسڕینەوە،
کە
بە
گوزارشە پەنامەکیەکەی خرۆشچۆف (1965)
دەستی
پێکرد و تێیدا پەرستشی
تاک
مەحکووم کرابوو،
باڵادەستی
و مەرجەعییەتی سۆڤیەت
لە
جووڵانەوەی نێونەتەوەیی
کۆمۆنیزم
،
تووشی
نسکۆ
هات
.
ئینجا
، شەڕی ئایدیۆلۆجیکی
چین
و سۆڤیەت و
لە
پاشان
، لادانی حیزبە کۆمۆنیستەکانی ئەورووپای
ڕۆژاوا
-
کە
لەگەڵ
حیزبە کۆمۆنیستەکانی فەرەنسە و ئیتالیا و ئیسپانیا، بەرەیەکی نوێیان
بە
ناوی
«کۆمۆنیزمی ئەورووپی» پێکهێنابوو - لانیکەم،
سێ
بەرەی
تری
لێ
جیا
بۆوە.
هەوڵدان
بۆ
جیاکردنەوەی ستالینیزم
لە
مارکسیزم
ـــ لینینیزم و سڕینەوەی
شێوازی
ستالینی
پاش
بێدەس
مانەوەی خرۆشچۆف
لە
دەسەڵات
لە
سۆڤیەتدا هەرەسی
هێنا
کەچی
فەرمانڕەوایانی دواتر، بێئەوەی ناوێک
لە
ستالین بێنن،
هەندێ
دەزگە
و دۆگمای ستالینییان
لەو
وەڵاتەدا
زیندوو
هێشتەوە.
لەم
چەند
ساڵەی دواییدا
لە
لایەن
هەندێ
دەزگەی ناحکومەتییەوە،
سەرلەنوێ
لایەنگری
لە
ستالین ـــ
وەک
ڕێبەڕێکی بەتوانا
بۆ
ئیدارەی حکوومەتی سۆڤیەت ـــ
سەری
هەڵداوە،
تا
ئەو
ڕادەی
کە
چەندەها پەیکەری ستالین،
نوێ
کراوەتەوە و
لە
مۆزەخانەی
تایبەت
ڕێزی لێدەگیرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ستراتیجی
ئەم
زاراوە
لە
بنەڕەتدا زاراوەیەکی سەربازییە و
بە
مانای هەڵسەنگاندنی وەزعی
خۆت
و دوژمنەکەت
یان
دانانی پیلانی
جەنگ
و فەرماندەیی هێزی
سەربازی
لێکدراوەتەوە.
لە
سیاسەتدا
بە
مانای خستنەگەڕی
سەرجەم
تواناییەکان و گۆڕینی باشتری هەلومەرجەکانە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجێکی
سیاسی
.
کەواتە
دەتوانین خستنەگەڕی
تەواوی
وزەی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و سیاسییەکان
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجێکی دوورمەودای نەتەوەیی
وەک
،
بە
پیشەسازیکردنی
وەڵات
یان
گەیاندنی ئاستی بەهرەداری و دەسەڵاتی نەتەوەیی
بە
سنوورێکی دیاریکراو،
بە
ستراتیجی
ناوبردە بکەین.
بەم
پێیە
ستراتیجی
، هاوسەنگە
لەگەڵ
مێتۆدێکی
گشتی
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجێکی
گشتی
.
رەنگە
ستراتیجی
،
هەمیشە
بە
ئامانجە سەرەکییەکەی نەگات
یان
لە
مەیداندا (چ
سەربازی
چ
سیاسی
)
سەرکەوتوو
نەبێت
بەڵام
هەوڵی
ستراتیجی
زانەکان
ئەوەیە
کە
تووشی
کەمترین
شکست
ببن.
بەڵام
بۆ
گەیشتن
بە
هەر
ئامانجێکی
گشتی
دەبێ
لە
چەند
قۆناغ
تێپەڕین
.
بە
چۆنەتی
تێپەڕبوون
لەم
قۆناغانە و هەموارکردنی
ڕێگە
،
تەکتیک
دەگوترێ.
چۆن
لە
جەنگێکدا گرتنەوەی گردێکی دیاریکراو بایەخێکی تەکتیکی
هەیە
،
لە
سیاسەتیشدا
بە
دەسهێنانی دڵی
چینی
مامناوەندی
بۆ
ئەوەی
کە
لە
هەڵبژاردندا
بە
حیزبێکی
چەپی
دەنگ
بدات،
تەکتیک
لە
ئەژمار
دێت
.
دەوڵەتەکان،
لە
پڕۆسەی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا ناچارن
لە
ئاست
سیاسەتی
دەرەکی
، دیدێکی ستراتیژەکی
بە
کار
بێنن.
لەم
بۆچوونەدا
ڕەنگە
سیاسەتێک
سەرکەوتن
بەدەست
بهێنێت
کە
پەسندی
هەموان
نەبێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ستراتیجی نەتەوەیی
1ــ پەرەپێدانی
هاوسان
و هاوئاهەنگ
بە
هێزە
سیاسی
و کەلتووری و ئەخلاقی و
ئابووری
و سەربازییەکانی
نەتەوە
و وەگەڕخستنی
ئەم
هێزانە.
2ــ
زانست
و تەکنۆلۆجیای بەکارهێنانی دەسەڵاتی
سیاسی
،
ئابووری
،
کۆمەڵایەتی
، کەلتووری و
سەربازی
وەڵاتێک
لە
کاتی
ئاشتی
و
شەڕ
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجە نەتەوەییەکان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئاریستۆکراسی+ ئاغەواتی
بە
زمانی
یۆنانی
بە
مانای
باشترین
حکوومەت
یان
حکوومەتی پیاوماقووڵانە.
بەڵام
لە
زاراوەدا
جگە
لەوەی
کە
هەڵگری پاساوێکی ئەخلاقییە، حکوومەتی کەسانی لێهاتووە
کە
بەپێی
میرات
و
شەرەف
و
خوێن
بە
سەروەری
گەیشتوون.
کەواتە
دەکرێ
بە
حکوومەتی
ڕەگەز
مەزنایەتی ناوبردە بکرێ.
لە
فەلسەفەی
سیاسی
یۆناندا ئاریستۆکراسی
بەو
دەسەڵاتدارانە دەگوترێ
کە
لە
باری
ئینسانییەوە
بە
تەواوی
هەڵیان دابێ و گەشەیان کردبێ. «ئەرەستۆ» (
لە
کتێبی
سیاسەت
) و «پلاتۆ» (
لە
کتێبی کۆمار)دا هەوڵێکی زۆریان داوە
لەمەڕ
دیاریکردنی پێودانگێک
بۆ
دۆزینەوەی
ئەم
جورە
کەسانە. ئەرەستۆ،
باشترین
جۆری
حکوومەتەکان
بە
پادشایی
و ئاریستۆکراسی و حکوومەتی
قانوون
ناوبردە ئەکا و لەنێوان ئاریستۆکراسی و ئۆلیگارکی*دا
ئەم
جیاوازییە قاییلە: " ئۆلیگارکی
گەیشتن
بە
دەسەڵاتە بەپێی
دارایی
و ئاریستۆکراسی بەپێی بلیمەتی".
بەڵام
هەر
لە
زووەوە
ئەم
دوو
زاراوە
بە
یەک
مانا
بەکار
براون.
بۆ
وێنە
«کارتاژ» و «وینیز» ئاریستۆکراتی گەورەی
دارایی
بوون
.
ئاریستۆکراتیک
بە
عام
،
بە
حکوومەتێک دەوگوترێ
کە
تێیدا دەسەڵاتی
دەوڵەت
ڕەها
بێ
و حکوومەت
بە
دەست
تاقمێکی مومتازەوە بێت.
ئەم
تاقمەش
لە
ڕێی
میرات
و پلەی چینایەتییەوە
بەم
شوێنە گەیشتبێ و ڕێگەی چینەکانی
دیکە
بۆ
ئەم
شوێنە
یاساغ
بێت. نموونەی
ئەم
سیستەمە سیاسییە
لە
ئێرانی
پێش
ئیسلام
و ئەورووپا
لە
سەدەکانی
ناوەڕاست
ئەبیندرێت.
ئەمڕۆ
نموونەی
ئەم
جۆرە حکوومەتە
لە
کەم
شوێنی جیهاندا
پەیدا
ئەبێت و
جێی
خۆی
داوە
بە
دیکتاتۆری
ئولیگاریشی
نوێ
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیستبداد- ڕەهاگەرایی
سیستەمێکی سیاسییە
کە
ئەم
تایبەتمەندییانەی لەخۆ گرتبێت:
١) دەسەڵاتێکی
دەوڵەتی
کە
هیچ
سنووڕێکی
یاسایی
یان
نەریتی
بۆ
حکوومەتکردن نەبێت.
٢) فرەوانبوونی بەستێنی حاکمییەتی ملهوڕانە (
هەڵبەت
ئەم
دۆخە
پێویستی
بە
دامودەزگەیەکی ناوەندگەرا
هەیە
.)
ئیستبداد،
ئۆتۆکراسی
و دێسپۆتیزم*
سێ
چەمکی هاوواتان
بەڵام
بە
تەواوەتی
یەک
ناگرنەوە،
وەکو
چۆن
توتالیتاریزم جۆڕێکە
لە
ئیستبداد
بەڵام
هەموو
ئیستبدادێک تۆتالیتار
نییە
.
حکوومەتی شارستانییەتە کۆنەکانی ئاشوور و بابل و
میسر
و
ئێران
و…
سەرجەم
ئیستبدادی
بوون
.
تەنیا
یۆنان و
ڕۆم
نەبێت
کە
دیکتاتۆری
کاتییان هەبووە. (بڕوانە
دیکتاتۆری
)
لە
سەدەی 16 بەدواوە ئیستبداد
لە
ئەورووپا ڕووکارێکی تازەی لەخۆگرت. ئەویش
لە
کاتێکدا
بوو
کە
دەوڵەتە نەتەوەییەکان و پادشاکان
لە
بەرانبەر
دەسەڵاتی
پاپا
قوت
بوونەوە
و ئیستبدادی پاتشایی (
لەسەر
بنیاتێکی ڕەهای
دەسەڵات
بۆ
پاشا
)
وەکوو
ئاواتێکی
سیاسی
لێهات و
ئەم
دەوڵەتانەی
بە
شێوەیەکی
نوێ
ڕێکخست.
بۆ
وێنە
ئەم
گوزارەی «لۆیی
چواردەهەم
»
کە
گوتی: «
من
دەوڵەتم» نموونەیەکە
لە
ئیستبدادی
پاشایی
کلاسیک
.
ئیستبداد
لە
سەدەکانی 17و18
لە
باری
تیۆرییەوە،
لەسەر
بنیاتی
دەسەڵاتی بێسنووری
پاشا
، گەشەی کردووە و
هیچ
شتێک
تەنانەت
«مافی
سروشتی
» * خەڵکیش
ئەم
سنوورەی نەبەزاندووە.
لە
سەدەی هەژدەیەم، شۆڕشەکانی
ئەمریکا
و فەڕەنسە
بە
دژی
ئیستبداد
ڕاپەڕین
و
ئەم
خەباتە
لە
ماوەی سەدەکانی 19و20
بوو
بەهۆی سەرهەڵدانی
چەن
دەوڵەتێکی
یاسایی
لەسەرانسەری جیهاندا.
هەمان
کات
(سەدەی
بیستەم
) جۆرە ئیستبدادێکی
تازە
سەری
هەڵدا
کە
پێی دەگوترێ، توتالیتاریزم. سیستەمە ئیستبدادییەکان
لە
وەڵاتانی
ڕۆژهەڵات
،
لە
چەشنی
حکوومەتێکی
لاسار
بووە
. (بڕوانە دێسپۆتیزم)
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیستبدادی زۆرینە
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
«
جان
ئوستوارت میل»،
لە
وتاڕێکدا
بە
ناوی
دەربارەی
ئازادی
هاتۆتە ئاراوە،
بەڵام
ڕەنگدانەوەیەک
بوو
لەمەڕ
نیگەرانییەکی گشتگیری
هەندێک
لە
بیرمەندانی
سیاسی
و
ئازادیخوازی
سەدەی
نۆزدە
.
ئەم
نیگەرانییە،
بە
تایبەت
لە
بەرهەمەکانی دۆتۆکویل (1859-1805) زیاتر
بەرچاو
دەکەوێت. باسەکە ئەمەیە
کە
بەهاکانی
ئازادیخوازی
بە
تایبەت
بەهاکانی
ئازادی
بیروڕا و هەڵبژاردنی شێوازێکی
تایبەتی
ژیان
،
ئەگەرچی
نامۆش
بن
،
بەو
مەرجە
زیان
بە
کەس
نەگەێینێت
لەو
دیموکراسییانەی پابەندە
بە
ئازادی
زۆرینەدا ئەکەوێتە مەترسییەوە. بەڕای «میل»، زۆرینەیەک
کە
بریتی
بێت
لە
چینی
کرێکاری
نەخوێندەوار
،
چونکە
لە
بەرانبەر
مەرام و ڕەفتاری
جیاوازی
کەسانی
دیکە
تووشی
کەمتاقەتی دەبێت
ڕەنگە
،
بە
شێوەیەکی ناڕەسمی
دەست
بداتە ئازاردانی هەرکەسێک
کە
لە
خۆی
نەچێت.
«دۆتۆکویل»،
بڕوای
بە
دیموکراسی
سنووردار
بوو
بەڵام
بەو
ڕادە
بۆ
بەربەستکردنی مافی
دەوڵەت
لە
چاودێریکردنی
ئازادی
تاک
،
ڕازی
نەبوو
.
ئەو
دەڵێ:
بۆ
ئەوەیکە بەگشتی مرۆڤێکی
ئاسایی
و
مامناوەندی
دروست
ببێت، لەڕێگەی عەداڵەتخوازی و
دیموکراسی
زۆرینە
، گوشاری
زۆر
دێتە
سەر
کۆمەڵگە
.
جگە
لەوەش، ڕەشەگەلی
نەخوێندەوار
و
بێ
پەروەردە
ئامادەی چەوساندنەوەن و خەڵکانی چەواشەکار و
گەندەڵ
، دەستیان دەکەن
بە
زاخاودا و چەواشەیان دەکەن. «دۆتۆکویل»
لەم
بابەتەوە
تەنیا
نەبوو
،
چونکە
ڕۆژنامەنووسانی
لایەنگری
حکوومەتی فیدڕاڵ و
پلان
دانەرانی
دەستووری
بنچینەیی
ئەمریکا
گوتبوویان
کە
دەبێ
ئاستی هەڵبژاردنەکان
جیاواز
بێت
تاکوو
سەرۆککۆمار و سێنات نەکەوێتە
ژێر
کاریگەریی ڕەشەگەلەوە.
«کۆرێن هازر»،
لە
کتێبی سیستەمی
سیاسی
کۆمەڵگەی «ڕەشۆکی»دا دەڵێ: دیکتاتۆرییەتێکی
وەیشووم
وەکوو
نازیسم*
ئیتر
نابێ
سەرهەڵبدات،
مەگەر
ئەوەیکە ستراکتوری
کۆمەڵایەتی
نەهێڵێت
دەستی
نوخبە سیاسییەکان بگاتە
هەست
و
سۆزی
ڕەشەگەل.
لە
زۆر
لایەنەوە ئیستبدادی
زۆرینە
ڕێگڕێکە
لە
بەردەم
دیموکراسی
ئازاد
لە
ڕۆژاوادا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیستیعماری نوێ
گەشەسەندنی
ئابووری
«
سەرمایەداری
» *و هەناردنی
سەرمایە
بۆ
سوودوەرگرتن لەسەرچاوەکانی وەڵاتانی
دیکە
،
پێوەندی
ئابووری
وەڵاتە پیشەسازییە ئیستیعمارییەکانی
لەگەڵ
وەڵاتە بچووکەکانی ناردە
ناو
قۆناخێکی تازەوە.
بەم
مانایە
کە
وەڵاتە پیشەسازییەکان
بە
ناردنی
سەرمایە
و میکانیزمی جیهانی
نرخ
و دانوستانی کەرەستەی
خاو
و
کاڵای
دروستکراو و گوشاری
سیاسی
و
ئابووری
، وەڵاتانی
دواکەوتوو
ئەچەوسێننەوە.
بەم
دۆخە
دەگوترێ
ئیستیعماری
نوێ
کە
زۆرێک
لە
وەڵاتانی
بچووک
و
تازە
ئازاد
کراوی
بە
دژی
ئەم
پێوەندییە
سیاسی
و ئابوورییە
ڕاست
کردۆتەوە.
ئەم
شێوازە داگیرکارییە وایکردووە
کە
وەڵاتانی
بێ
دەسەڵات
،
ئەگەرچی
بە
حەقیقەت
یان
بە
ڕواڵەت
بە
سەربەخۆیی
سیاسی
گەیشتبن
بەڵام
هەروا
لە
بەرایی
گەشەسەندندا بمێننەوە
یان
تەنانەت
بگەڕێنەوە
بۆ
دوواوە
و
لە
لایەکی دیکەشەوە وەڵاتانی
پێشکەوتوو
بە
چەوساندنەوەیان سوودی زیاتر بکەن.
باو
بوونی
ئەم
زاراوە
ئەگەڕێتەوە
بۆ
«کۆنفرانسی باندۆنگ» (1955) .
لەم
کۆنفرانسەدا سۆکارنۆ، سەرۆککۆماری ئەندونیزیا
بە
جۆڕێک
لە
ئیستیعمار
ئاماژەی
کرد
کە
بە
جلوبەرگێکی نوێوە
لە
لایەن
کۆتلەیەکی
خەڵک
،
بە
کۆنتڕۆڵکردن و
زاڵبوون
بە
سەر
ئابووری
و کەلتووردا
هەمان
ئامانجەکانی
ئیستیعماری
کۆن
دەپێکن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
باڵادەستی قانوون
سەرەکیترین بنەڕەتی مافی
ئیداری
وەڵاتەکان،
باڵادەستی
قانوونە
کە
بەو
پێیە ئەبێ بەڕێوەبردنی کاروباری
گشتی
و دەرکردنی
فەرمانی
کاربەدەستانی
ئیداری
دەوڵەت
،
لەگەڵ
یاسادا بگونجێ.
باڵادەستی
قانوون
سێ
دەرەنجامی
لێ
دەبێتەوە:
1ــ
یاسا
ئەبێ
پیادە
بکرێت.
2ــ دیاریکردنی کاروباری
گشتی
ئەبێ بەپێی
یاسا
بێت.
3ــ هەڵسوکەوتی
ئیداری
ئەبێ
لەگەڵ
یاسادا بگونجێ.
باڵادەستی
قانوون
لە
پێوەند
لەگەڵ
خەڵکدا بەسراوەتەوە
بەم
مەرجانەی خوارەوە:
1ــ
خەڵک
گوێڕایەڵی
یاسا
بن
.
2ــ
ملدان
بە
دەستوورەکانی
یاسا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تێئۆکراسی + یەزدانپەرستی
تیۆرییەکی
سیاسی
و ئایینیە
کە
تەنیا
حکوومەتی
ئایینی
بە
ڕەوا
دەزانێ و یاسایەک
بە
دروست
ئەزانێ
کە
لە
لایەن
خواوە دانراوە و
بە
پێغەمبەرەکانا
بە
خەڵکی
ڕاگەیاندووە. بەپێی
ئەم
تیۆرییە
ئایین
و
سیاسەت
(
مەلا
و
دەوڵەت
)
لێک
جیا
نین
و ئەبێ
یاسا
و دەستوورەکانی
خوا
لە
پێوەند
لەگەڵ
خەڵک
پیادە
بکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
حکوومەتی دەستووری
بە
ڕژێمێکی
سیاسی
دەگوترێ
کە
بەستێنی دەسەڵاتەکەی بەپێی بەربەستی قانوونی
بەرتەسک
کرابێتەوە.
لەم
ڕووەوە
لە
بەرانبەر
حکوومەتی ئیستبدادی و دیکتاتۆریدا حکوومەتی
دەستووری
دێتە ئاراوە.
بە
واتایەکی
دیکە
، حکوومەتی
دەستووری
لەگەڵ
حکوومەتی قانوونی
بە
یەک
مانا
لێکدراونەتەوە.
قانوون
بریتییە
لە
کۆمەڵێ
بنەما
و پرەنسیپ
کە
لە
لایەکەوە سنووری کردەوەی
تاک
و
کۆمەڵ
دیاری
دەکات و
لە
لایەکی دیکەیشەوە ئاستی بەکارهێنانی دەسەڵاتی
دەوڵەت
سنووردار
دەکات. هێنانەکایەی پێوەندییەکی قانوونی لەنێوان حکوومەت و هاووەڵاتیان و پابەندیی هەردوولا
بە
قانوون
،
لە
مەرجە سەرەکییەکانی حکوومەتی
دەستووری
لە
ئەژمار
دێت
. زاراوەی «ئازادییەکانی
تاک
» و «جیاکردنەوەی هێزەکان» * یەکێکی
دیکە
لە
لایەنە سەرەکییەکانی
ئەم
جۆرە حکوومەتەیە.
لە
بەرئەوەی
ئەم
حکوومەتە سیستەمێکی قانوونییە و بنەماکانی بەپێی
یاسا
دامەزراوە،
لەگەڵ
پەرلەمان
و
پەرلەمانتاری
هاوشێوە دەنوێنن. حکوومەتی
دەستووری
،
بە
دوو
شێوازی
جودا
هاتۆتە کایەوە:
یەکەم
، کۆماریی.
دووهەم
،
پاشایەتی
. بیرۆکەی حکوومەتی
دەستووری
لە
بنەڕەتەوە، ئەگەڕێتەوە
بۆ
بزووتنەوەی
ئازادیخوازی
(لیبرالیزم) *.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
داگیرکاریی (ئیستیعمار)
ئەم
وشە
بە
مانای
حەز
بە
ئاوەدان
کردنەوەیە
بە
چەشنێک
کە
تاقمێک
لە
خەڵکی
وەڵاتێک بچنە وەڵاتێکی
دیکە
و
دەست
بدەنە ئاوەدانکردنەوەی
ئەو
جێیە.
بەڵام
لە
زاراوەی سیاسیدا
بە
مانای زاڵبوونی
سیاسی
،
سەربازی
،
ئابووری
یا
کەلتووری وەڵاتێکی بەهێزە
بە
سەر
وەڵات
یا
نەتەوەیەکی بێدەسەڵاتدا. چەمکی
ئیستیعمار
،
ئەمڕۆکە
لەگەڵ
چەمکی ئیمپریالیزم
لە
باری
ماناییەوە هاوڕەگەزیان
لێ
دەرهاتووە و
لە
بنەڕەتدا
ئیستیعمار
کردارێکی ئیمپریالیستی
ناونووس
دەکرێت
واتە
دەسەڵاتێک
کە
دەیهەوێ
لە
سنوورە نەتەوەییەکانی
خۆی
تێپەڕ
ببێ
و وەڵاتان و نەتەوەکانی
دیکە
بخاتە
ژێر
سوڵتەی خۆیەوە.
بەم
بۆنەوە
دوو
زاراوەی «
ئیستیعماری
سوور
» و «
ئیستیعماری
ڕەش
» هاتونە ئاراوە
کە
یەکەمیان، سیاسەتی داگیرکارییانەی
یەکیەتی
سۆڤیەت
بووە
و دووهەمیش، هێزە ئیمپریالیستیەکانی
ڕۆژاوا
.
هەر
بەم
قیاسە، پاکستانیەکان لەبارەی «کەشمیر»ەوە ڕوویانکردۆتە «ئیمپریالیزمی
قاوەیی
» .
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەستدرێژی
بەکارهێنانی هێزی سەربازیی
لە
لایەن
وەڵاتێکەوە
بە
دژی
حاکمییەت و یەکپارچەیی سەرزەمین
یان
سەربەخۆیی
سیاسی
وەڵاتێکی
دیکە
.
لە
بەیاننامەی
کۆمەڵی
گشتی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
لە
دوو
سۆنگەوە
باسی
دەستدرێژی
کراوە:
1)
مەبەست
لە
وەڵات
،
ئەو
وەڵاتانەش دەگرێتەوە
کە
نەبوونە ئەندامی
نەتەوە
یەکگرتووەکان.
2)
لە
کاتی
پێویست
، مانای کۆمەڵێک
وەڵاتی
لێ
دەکەوێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەستووری بنچینەیی+یاسای بنەڕەتی
دەستووری
بنچینەیی بریتییە
لە
بەڵگەنامەیەکی بناخەیی و بنچینەیی
کە
لە
وەڵاتێکدا
سروشتی
دەسەڵات
و
ئەرک
و مافەکانی شارۆمەندان
دەست
نیشان
دەکات.
دەستوور
،
شێوازی
حکوومەتکردن
یا
ڕاگواستنی دەسەڵاتە.
واتە
کۆمەڵە
ڕێسایەک
کە
توانێیی و ڕەفتاری هێزەکانی
سەر
بە
دەوڵەت
و
مافە
سەرەکییەکانی
تاک
و
بەشداری
شارۆمەندان
لە
بەڕێوەبردنی
دەسەڵات
لەڕێگەی
دەنگدان
بە
نوێنەرانی
خۆیان
،
دەست
نیشان
دەکات.
لە
پێناسەیەکی دیکەدا
دەستووری
بنچینەیی بریتییەلە کۆمەڵێ
یاسا
کە
پێوەندی
و
چۆنیەتی
هەڵسوکەوتی
نێوان
دەسەڵاتداران و شارۆمەندانی وەڵاتێک
دیاری
دەکات.
دەستووری
بنچینەیی
لەو
وەڵاتانەی
کە
بنەمایەکی دیموکراسییان هەبێ،
لە
لایەن
کۆمەڵێ نوخبەی
سیاسی
کە
بەپێی
هەڵبژاردن
لە
«ئەنجومەنی
دەستوور
»
یەک
دەگرنەوە دەنووسرێ و دواتر
بۆ
پەسندکردنی
جەماوەر
دە��رێتە ڕیفراندۆمی
دەستووری
بنچینەیی (بڕوانە ڕاپرسی).
دەستووری
بنچینەیی،
تاکە
سەرچاوەی یاسادانان
لە
ئەژمار
دێت
لە
هەموو
بوارێکی
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
و
سیاسی
و کەلتووری کۆمەڵگەدا.
ئەرەستۆ،
دەستووری
بنچینەیی
بە
کۆمەڵێک
ئەرک
و کرداری وەڵاتێک دەزانێت
کە
چۆنییەتی دابەشکردنەکەی
لە
لایەن
ئەو
دەستوورەوە
دیاری
دەکرێت و دەسەڵاتی حاکمییەت و ناوەڕۆکی
ئەو
ئامانجانەی
کە
دەبێ
خەڵکی
وەڵاتێک پێی بگەن،
دەستنیشان
دەکرێت.
دەستووری
بنچینەیی
لە
بەستێنی سیاسیدا
لەو
کاتەوە
زەق
بۆوە
کە
سەرچاوەی
دەسەڵات
لە
شازادەیەکەوە گەڕایەوە
بۆ
خەڵک
و
بەم
دەرکەوتە
،
ئیدی
پاشا
و
میران
،
وەکوو
«
خاوەن
دەسەڵات
» لەئەژمار نەهاتن
بەڵکوو
وەکوو
دەسەڵاتدارانێک
لە
قەڵەم
دران
کە
هێز
و دەسەڵاتەکەیان
لە
دەستوورەوە
سەرچاوە
دەگرێت.
دەستووری
بنچینەیی ئەورووپا: بڕوانە پەیمانی ماستریخت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەستێوەردان
دەستێوەردان
بریتییە
لە
ڕەفتاری دەوڵەتێک
کە
ئەنجامەکەی پێشێلکردنی حاکمییەت (بڕوانە فەرمانڕەوایەتی) و
سەربەخۆیی
ناوخۆیی و
دەرەکی
دەوڵەتێکی
دیکە
بێت.
بە
واتایەکی
دیکە
دەستێوەردان
بە
خۆهەڵقورتاندن
لە
کاروباری ناوخۆیی و
دەرەکی
وەڵاتێک دەگوترێ
کە
لە
ئەنجامدا بشێویی و
ئاژاوە
لەو
وەڵاتەدا
دروست
ببێت.
ڕەنگە
هەندێ
جار
دەستێوەردان
بەپێی
ڕێکەوتن
بێت،
وەکوو
دەستێوەردانی هاوپەیمانان
بە
ڕێبەرایەتی وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمەریکا
لە
ساڵی 2003
لە
عێراق بەمەبەستی ڕوخانی ڕژێمی
دیکتاتۆری
سەدام.
بێجگە
لەو
دەستێوەردانانەی
کە
بەپێی هاوڕایەتی و وێککەوتنی نێونەتەوەیی دێتە
ئەنجام
هەر
چەشنە دەستێوەردانێک
لە
کاروباری دەوڵەتێکی
دیکە
، پێشێلکردنی
یاسا
نێودەوڵەتیەکانە و داگیرکاریی*
لە
ئەژمار
دێت
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
زستانی ئەتۆمی
ئەم
زاراوە
ئاماژە
دەکات
بە
کارەساتێکی ژینگەیی
کە
لە
دوای شەڕی ئەتۆمی
ڕوو
دەدات.
بەو
پێیە، دوابەدوای
تەقینەوە
ئەتۆمییەکان،
بۆ
ماوەی
پتر
لە
ساڵێک،
گەرما
و تیشکی
هەتاو
ناگاتە
گۆی
زەوی
و ئەمەش دەبێتە
هۆی
سەرما
و سۆڵێکی
سەخت
و
زەوی
دەگەڕێتەوە
بۆ
دۆخەکانی
بەر
لە
مێژوو
(چاخی سەهۆڵبەندان).
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سکولاستیکیزم
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی
لاتینی
scholastica
بە
واتای «
وانە
قوتابخانەییەکان» وەرگیراوە.
لە
سەدەکانی
ناوەڕاست
باس
و
گفتوگۆ
زانستی
و فەلسەفیەکان
پتر
لە
ناو
قوتابخانە
و کلێسا و پەرستگەکان
ئەنجام
دەدران
هەر
بۆیە
باسە زانستیەکانی
ئەو
سەردەمە
بە
زانستی
سکولاستیک ناوبانگیان دەرکردبوو. لایەنگرانی
ئەم
قوتابخانەیە ئیمانیان
بەلاوە
گرنگتر
بوو
لە
ئەقڵ
و
ئاوەز
و پێیان وابوو
کە
دەبێ
لە
پێشدا
بڕوا
و ئیمانمان هەبێ
ئینجا
بابەتەکان بفامێنین. بەڕای
ئەمان
،
ئایین
لە
لایەن
خوداوە
بە
مرۆڤ
عەتا
کراوە
و
ئەقڵ
ناتوانێ
لە
بەرانبەریدا ملهوڕیی بکات و ڕەتی بکاتەوە. باوەڕمەندانی
ئەم
ڕێبازە
لەگەڵ
هەر
چەشنە سەربەخۆییەکی فیکریدا نەیارن و
تەنیا
بە
نووسراوەکانی کتێبی
پیرۆز
و
بنەما
فیکریەکانی
ئایینی
مەسیح
پشت
ئەبەستن.
ئەم
فەلسەفە
ئەگەرچی
پشتی
بە
ئایینی
مەسیح بەستبوو،
بەڵام
لە
ڕاستیدا جۆرێک
گەڕانەوە
بوو
بۆ
قوتابخانەکانی یۆنانی
کۆن
و
لە
ژێر
کاریگەریی
نیشتمانی
خەیاڵی
و ئایدیالی پلاتۆدا
بوو
.
پاش
سەرهەڵدانی ڕێنسانس
لە
ئەورووپا و پەیدابوونی هزرڤانان و بیرمەندانێک
کە
بنەماکانی سکولاستیکیان خستەبەر
گومان
،
هەندێ
ڕیفۆرم
بە
سەر
ئایینی
مەسیحدا
هات
و
ڕێگە
بەم
قوتابخانە
لێژ
کراو
و
جێگەی
خۆی
دا
بە
ڕێبازی ڕاسیۆنالیزم.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆشیالیزمی زانستی
بە
باوەڕی
کاڕۆڵ مارکس (1818ـــ1883)
سۆشیالیزم
، لێکۆڵینەوەی زانستیانەی
کۆمەڵگە
و هەلومەرجی
ئابووری
و تەکنیکی
بە
پێویست
دەزانێ
تاکوو
بەم
بۆنەوە واقیعەکانی
کۆمەڵگە
و یاساکانی داسەپاو بەسەریا بناسرێن و بەسەر ئاریشەکانی سەرمایەدارییدا
زاڵ
بین
. سۆشیالیزمی
زانستی
لە
لایەن
هەر
دوو
ڕێبازی
مارکسیزم
و
کۆمۆنیزم
پەسند
کراوە
بەڵام
دەرەنجامی توێژینەوەکانی
هەندێ
لە
سۆسیالیستەکان
ئەم
ڕاستییە دەردەخات
کە
سۆشیالیزم
یا
تەنانەت
مارکسیزمیش، دیاردەیەکی
زانستی
نییە
چونکە
پێیان
وایە
کە
هێشتا
کۆمەڵناسی نەیتوانیوە
بە
پلە
و پێگەی
زانستی
بگات و
وەک
زانست
ناوبردە بکرێت.
جگە
لەمەش
هەندێ
لە
ڕووداوەکان و واقیعەکانی
هاوچەرخ
، پێشبینییە ـــ
بە
ڕواڵەت
زانستی
ـــ ـیەکانی مارکسیان بەدرۆ کردۆتەوە.
کەواتە
بە
واتایەک،
باسکردن
لە
سۆشیالیزمی
زانستی
بانگەشەیەکی نازانستیانەیە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیستەمی سیاسی
سیستەم
لە
وشەی یۆنانی sustema
بە
واتای «
بە
کۆمەڵ
» وەرگیراوە.
ئەم
وشە
لە
زۆربەی زانستە فەلسەفی و
کۆمەڵایەتی
و سیاسیەکان،
بە
واتای
جیاواز
بەکار
براوە.
لە
زاراوەی سیاسیدا سیستەمی
سیاسی
بریتییە
لە
کۆمەڵێ دامودەزگە و پاڵنەری
ئاشکرا
کە
پێکهاتەکانی
دەسەڵات
بەدی
ئەهێنن.
لە
پێناسەیەکی دیکەدا سیستەمی
سیاسی
بۆ
دەرخستنی تایبەتمەندییە لۆژیکییەکانی هاوپێوەند
لەگەڵ
هەر
چەشنە ژیانێکی
سیاسی
ئاڕاستە
کراوە
.
کەواتە
سیستەم،
بە
ناچاری
لە
قەبارەی
هەر
تیۆرییەک
بیچم
بگرێت،
ئاشکرا
و ئاڕاستەی دەکات.
سیستەمی
سیاسی
لەگەڵ
ڕژێمی
سیاسی
کە
شێوازی
حکوومەت کردنە، جیاوازییان
هەیە
.
بۆ
وێنە
سیستەمی «کۆماریی» سیستەمێکی دیاریکراوە
بەڵام
هەر
وەڵاتێک، بەپێی ڕادەی دەسەڵاتی
سەرکۆمار
ڕژێمێکی
تایبەت
بەو
قەوارە
دادەمەزرێنێت.
بە
گشتی
دەوڵەت
وەک
پێکهاتەی
سەرەکی
سیستەمی
سیاسی
لە
قەڵەم
دراوە و
لەبەر
ئەوەش
کە
هێزی سزادانی
بە
دەستەوەیە،
هەندێ
جار
هاوواتای سیستەمی
سیاسی
مانا
کراوەتەوە. نموونەی سیستەمە سیاسیەکان
وەک
، سیستەمی فیۆدالی،
سەرمایەداری
، پەرلەمانی، تۆتالیتەری و …
مێتۆدی لێکدانەوەی سیستەمە سیاسییەکان،
لە
1950 بەملاوە
لە
ڕۆژاوا
ڕەواجی
پەیدا
کرد
و ئامانجەکەشی، بەدەستەوەدانی تیۆرییەکی
گشتی
بوو
بۆ
شرۆڤەی
هەموو
ڕەهەندەکانی
ژیانی
سیاسی
لە
سەرجەم
سیستەمە سیاسییەکاندا. مەسەلەی
سەرەکی
بۆ
لێکدانەوەی سیستەمە سیاسییەکان، چۆنییەتی
سەرهەڵدان
و
دەوام
و
وەرچەرخان
و لەناوچوونی
ئەم
سیستەمانەیە.
لەم
ڕوانگەوە
سیاسەت
لە
هەموو
سووچ
و قوژبنێکی
ژیانی
کۆمەڵایەتیدا
جێی
خۆی
کردۆتەوە و
بۆ
تێگەیشتن
لە
سیستەمی
سیاسی
،
دەبێ
پێچەڵپووچی و ئاڵۆزییەکانی ناخی پێوەندییە سیاسییەکان
لەناو
ژیانی
کۆمەڵایەتیدا
سادە
بکرێتەوە و
لێک
بدرێتەوە. سیستەمی
سیاسی
،
وەک
مەداری
سیاسەت
و حکوومەت، سیستەمێکە
کە
داتاکانی
لە
دەوروبەری
خۆی
وەردەگرێ و
لە
پڕۆسەی پێکهاتە سیاسییەکاندا دەیخەمڵێنێ و
ئینجا
لە
قەوارەی سیاسەتەکان دەیداتەوە
بە
کۆمەڵگە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیستەمی فرەحیزبی
سیستەمێک
کە
تێیدا ڕێژەیەکی
زۆر
لە
حیزبە سیاسیەکان
بە
شێوەی
هاوبەش
بۆ
بەدەست
هێنانی
دەسەڵات
هەوڵ
دەدەن، کاتێکیش سەرکەوتنیان
بەدەست
هێنا
بە
هاوکاری
یەکدی
بەرنامە
و پلانی
هاوبەش
بۆ
بەڕێوەبردنی حکوومەت
ئاڕاستە
دەکەن.
بۆ
وێنە
لە
وەڵاتانی ئەورووپیدا سیستەمی فرەحیزبی
بۆتە
باو
.
لە
فرەنسا
کاتی
خۆی
ژمارەی
ئەم
حیزبانە گەیشتۆتە 20 حیزب.
لە
ئەڵمانیا، ئیتالیا و سویسرا
ئەم
سیستەمە
دەور
دەبینێت.
یان
ئەو
دۆخەی
کە
لە
عێراقی دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسەین
لە
ساڵی 2006
هاتە
کایەوە.
هەبوونی
سیستەمی
فرە
حیزبی
لە
وەڵاتێک، بنەمایەکە
بۆ
بەراوردکردنی ڕێژەی
دیموکراسی
لەو
وەڵاتەدا.
لە
پڕۆسەی بەدیموکراسی کردندا زۆرجار حیزبی
بچووک
بچووک
سەرهەڵدەدەن.
هەر
کاتێک
دیموکراسی
پاوەجێ
ببێت،
ئەم
حیزبە بچووکانەش
لە
ناو
سیستەمێک
سەقامگیر
دەبن
کە
بە
سیستەمی فرەحیزبی ناوبردە دەکرێت.
لە
سیستەمی فرەحیزبی،
بە
پێچەوانەی سیستەمی
تاک
حیزبی ـــ
کە
تێیدا
تەنیا
یەک
حیزب چالاکە و حیزبەکانی
دیکە
سەرکوت دەکرێن ـــ
هاوبەشی
سیاسی
،
لەگەڵ
ململانێ
و کێبەرکێی
سیاسی
ئاوێتە
بووە
.
لەم
سیستەمەدا ئەنجومەنی وەزیران
بە
شێوەی ئیئتلافی و هاوپەیمانی هەڵدەبژێردرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیستەمی نوێی جیهانی
ئەم
زاراوە
لە
میانەی ساڵی 1989
پاش
گۆڕانکارییەکانی بلۆکی
ڕۆژهەڵات
هاتۆتە زاراوەی سیاسیەوە. ڕووخانی دیواری بەرلین
لە
دێسەمبەری 1989 سەرەتایەک
بوو
بۆ
کۆتایی
هاتنی سیستەمی
کۆنی
پێوەندییە نێونەتەوەییەکان. دەسەڵاتدارانی پێشووی
جیهان
،
هەر
لە
مۆنرۆوە
بگرە
تا
لێنین و
لە
هیتلێرەوە
تا
بۆش
، هەرکامیان
بە
هەوای
خۆیان
بانگەشەی بنیادنانی سیستەمی نوێی جیهانییان کردووە.
بەڵام
سیستەمی
نوێ
بە
مانای ئیمڕۆیی
ئەوەیە
کە
یەکەم
جار
لە
لایەن
جۆرج
بۆش
(
باوک
) سەرکۆماری
ئەمریکا
،
لە
11/9/ 1990
لە
بەردەم
نوێنەرانی کۆنگرێس، ڕاگەیەندرا.
بۆش
، بانگەشەی جیهانێکی
کرد
کە
تێیدا
سەروەری
یاسا
،
جێی
قانوونی
جەنگەڵ
بگرێت و جیهانێک
کە
تێیدا
هەموو
وەڵاتان بەرپرسیاریەتی
هاوبەش
بۆ
ئازادی
و
یەکسانی
بە
ڕەسمییەت بناسن. جیهانێک
کە
تێیدا زۆرداران، مافی زۆرلێکراوان بپارێزن.
بۆش
، ڕێبەرایەتی
ئەمریکا
و
سەروەری
بایەخەکانی
ئەم
وەڵاتەی
بۆ
دروستبوونی
وەها
جیهانێک
بە
پێویست
باس
کرد
و گوتی: سیستەمی نوێی جیهانی
نیازی
بە
ڕێبەرایەتی و
هەژمۆنی
بایەخەکانی ئەمریکایە
لە
جیهاندا.
سیستەمی نوێی جیهانی،
هەر
لە
سەرەتاوە
لە
لایەن
بیرمەندان و سیاسەتمەدارانی
جیهان
بەرەوڕووی
ڕەخنە
بۆتەوە.
بۆ
وێنە
نۆئام چۆمسکی، زمانەوانی
ناودار
و
ڕەخنەگری
بەرجەستەی سیاسەتی دەرەوەی
ئەمریکا
دەڵێ: «سیستەمی نوێی جیهانی، دەسپێچکێکە
بۆ
چەواشەکردنی
خەڵکی
جیهان
و هێشتنەوەی بێعەدالەتی و ناوێکی تازەیە
بۆ
پاساوی
زۆرداری
و دروستکردنی جیهانێکی
بێ
ڕەقیب
بۆ
ئەمریکا
». تۆنی
بێن
، سیاسەتمەداری بەریتانیش پێی
وایە
، سیستەمی نوێی جیهانی گەڕانەوەیە
بۆ
ئیمپراتۆرییە زۆردارەکانی
ڕابردوو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شارستانەتی / ژیار
مەبەست
لەم
زاراوە
،
شێوە
ژیانی
شارستانییانەیە
لە
کۆمەڵگەیەکی
شاری
کە
سێ
واتای لێدەبێتەوە:
ـــ
بەرەوپیری
ئەقڵ
و
مرۆڤایەتی
چوون
.
ـــ ئەنجامدانی بەڕێوجێی کاروباری
ژیان
.
ـــ
هەنگاونان
بەرەو
ئاکار
و ئەخلاقی
شاری
.
شارستانەتی
لە
زاراوەی سیاسیدا «
بە
کۆمەڵێک
دەزگە
و ڕێکخراوەی
کۆمەڵایەتی
،
پێوەندی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
،
ئایینی
،
هونەری
و
ئەدەبی
و
بەرهەمهێنان
لە
کۆمەڵگەیەکی پەرەسەندوو» دەگوترێ.
بە
واتایەکی
دیکە
، شارستانەتی
بە
کۆمەڵێک پاشکەوتی
مادی
و
مەعنەوی
مرۆ
لە
کۆمەڵگەیەکی پەرەسەندوو دەگوترێ. شارستانەتی
لە
زانستی
مرۆناسیدا
وەک
پاژێک
لە
کەلتوور
لە
قەڵەم
دراوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فۆرمالیزم/ڕووکەش پەرستی
ئەم
زاراوە
کە
بە
باوەڕی
مارکسیەکان
لە
بەرانبەر
ڕیالیستی سۆشیالیستیدا
بەکار
براوە، ئاماژەیە
بۆ
سەرنجی لەڕادەبەدەر
بە
شکڵ
و
شێواز
یا
بڕوایەکی
قووڵ
بە
پاراستنی ڕواڵەتی شتەکان
لە
بواری
ئایینی
و
ئەدەبی
و
کۆمەڵایەتی
و سیاسیدا. فۆرمالیزم
یا
ڕووکەش
پەرستی،
شێوازی
ئەو
کەسانە دەگرێتەوە
کە
گرنگی
بە
ڕواڵەتی ڕووداوەکان و لایەنی تەشریفاتی کارەکان دەدەن و
هەوڵ
دەدەن
تا
کێشە
و بابەتەکان
لە
ڕووی
ڕواڵەت
و نەریتەوە
بە
شێوازێکی
لەبار
و گونجاو بخەنە
بەرچاو
.
لە
بواری سیاسییەوە فۆرماڵیست
بەو
کەسانە دەگوترێ
کە
بایەخ
بە
ناوەرۆکی بابەتەکان نادەن و ڕواڵەتپارێزی و تەشریفاتی کارگێڕیی و
یاسایی
لەسەرووی
هەموو
شتێکەوە دادەنێن. زاراوەی فۆرمالیزم،
هەنووکە
پتر
لە
کاروباری
ئایینی
و کۆمەڵایەتیدا بەکاردێت و
بە
تایبەت
زاراوەیەکی
ئەدەبی
لە
ئەژماردێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فێڤرالیستەکان
ئەم
زاراوە
لە
وەڵاتانی کۆمۆنیستیدا
بەو
گرووپە دەگوترێ
کە
لایەنگری
ڕۆژاوا
بووە
و
خۆی
بە
لایەنگری
«شۆڕشی فێورییە» دەزانی و «شۆڕشی سۆشیالیستی» و دەسکەوتەکانی
ڕەت
دەکردەوە.
لە
ساڵی 1917
دوو
گۆڕانکاری
لە
سۆڤیەت،
ڕووی
دا: یەکەمیان، «شۆڕشی فێورییە»
بووە
و
دووهەم
، «شۆڕشی ئۆکتۆبەر». کۆمۆنیستەکان شۆڕشی فێورییە
بە
«شۆڕشی
بورژوا
دیموکراتیک» دەزانن و شۆڕشی ئۆکتۆبەریش
بە
«شۆڕشی سۆشیالیستی»
لە
قەڵەم
دەدەن.
1
2
3