تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 11
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
چڵە زەیتوون
چڵە
زەیتوون
هێمایەکە
بۆ
ئاشتی
و
ئاسایش
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
بیرۆکەی دروستبوونی ڕێکخراوێکی
وەها
بۆ
سوودوەرگرتنی ئاشتیخوازانە
لە
وزەی ئەتۆمی، ئەگەڕێتەوە
بۆ
1950
بە
دواوە
.
لە
ساڵی 1953
لەسەر
پێشنیازی «ئایزێنهاوەر» سەرۆککۆماری
ئەو
کاتەی
ئەمریکا
،
بە
کۆمەڵی
گشتی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
بڕیار
درا سەرچاوەیەک
بۆ
ئەم
مەبەستە
دابمەزرێت.
لە
ساڵی 1954،
کۆمەڵی
گشتی
بڕیارنامەی "ئەتۆم
بۆ
ئاشتی
"
مۆر
کرد
و
سەرەنجام
لە
29ی ژووەنی 1956 ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئاژانس
لە
کۆنگرەی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیدا
پەسند
کرا
. ئاژانس
وەکوو
ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی
سەربەخۆ
، بەرپرسیارییەتی سوودوەرگرتن
لە
وزەی ئەتۆمی
بۆ
خزمەت
بە
ئاسایشی زیاتر
بەرعۆدە
گرتووە.
بەگشتی ئامانجەکانی ئاژانس
لە
دوو
تەوەردا
کورت
دەکرێتەوە:
یەکەم
، کەڵکوەرگرتنی ئاشتیخوازانە
لە
وزەی ئەتۆمی و ڕەونەقبەخشین و پەرەپێدانی
بۆ
خزمەت
بە
ئاشتی
و
تەندروستی
و
پێشکەوتن
و بەهرەداری
لە
تەواوی
جیهان
.
دووهەم
،
بێخەم
بوون
لەوەیکە
ئەو
هاریکاری
و زانیارییانەی
کە
لە
لایەن
ئاژانسەوە
ئاڕاستە
دەکرێ
،
بۆ
ئامانجی
سەربازی
و
جەنگی
بەکار
نابرێت.
ئەرکێکی
دیکە
کە
بە
ئاژانس سپێردراوە،
ئەوەیە
کە
ڕێ
خۆش
بکات
بۆ
پاراستن
و پیادەکردنی پەیمانی بەربەستکردنی چەکی
ناوەکی
Non Proliferation Treaty (NPT) .
تا
ئێستە
بنکەی
ناوەکی
زۆربەی وەڵاتان کەوتونەتە
ژێر
چاودێری
ئاژانسەوە،
ئەم
چاودێرییە، 95%
پێگە
ناوەکییەکانی
جیهان
بێجگە
لەو
پێنج
وەڵاتەی
کە
خاوەنی چەکی ئەتۆمین ئەگرێتەوە. ئاژانس پێکهاتووە
لە
35
ئەندام
و ناوەندەکەشی
لە
شاری
«ڤیەنا»ی
لە
وەڵاتی
«نەمسا»یە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جیاکردنەوەی هێزەکان
ئەم
زاراوە
دەلالەت
دەکا
بە
سەر
دابەشکردنی
دەسەڵات
لە
بەینی
دەزگە
جۆراوجۆرەکانی حکوومەت
کە
لە
ئەنجامدا
هەر
دەزگەیەک
خۆی
بە
ئەرک
و تەوزیمێکی جیاوازەوە
سەرقاڵ
دەکا
و
لەم
بەستێنەشدا کەمتاکورتێک بەشێوەیەکی
سەربەخۆ
لە
دەزگەکانی
دیکە
ئیش
دەکات.
لە
ڕاستیدا
ئەم
بیرۆکە
بۆ
بەرگریکردن
لە
دەسەڵاتی
زۆرداری
و ملهوڕیی
ئاڕاستە
کراوە
،
بۆ
ئەوەی
دەسەڵاتی حکوومەت
لە
شوێنێکدا
چەق
نەبەستێ و
کۆ
نەبێتەوە. سەرچاوەی
ئەم
بیرۆکە ئەگاتەوە
بۆ
ئەرەستوو
بەڵام
بە
شێوەی
نوێ
و ئەمێستایی ئەگەڕێتەوە
بۆ
فەیلەسوفانی
سیاسی
سەدەکانی 17و18ی ئەورووپا،
بە
تایبەت
«
جۆن
لاک
»
لە
بەریتانیا و مۆنتسکیڤ
لە
فەرەنسە. نەریتی هەڵوەشاندنی هێزەکان
لە
حکوومەتدا
بە
سێ
هێزی
ڕاپەڕاندن
، یاسادانان و
دادوەری
بووە
.
لەم
بارەوە شرۆڤە و پرسی جیاوز
لە
ئارادایە
کە
بریتین
لە
:
ئەو
ئەرک
و تەوزیمانەی
کە
ئەبێ
بە
وردی
لێک
جیا
بکرێنەوە کامانەن؟ ڕادەی
سەربەخۆیی
پێویست
چەندەیە؟
تا
چ ڕادەیەک
چاودێری
دەزگەکان
بە
سەر
کاری
یەکتردا ئەگونجێت؟ و
ئەم
بابەتەش
کە
ئایا
دەرەئەنجامی جیاکردنەوەی هێزەکان، هاوتەرازیی
دەزگە
جیاوازەکان
دابین
دەکات؟
بنەمای جیاکردنەوەی هێزەکان،
بۆ
یەکەم
جار
بە
لەبەر
چاوگرتنی بیرۆکەی مۆنتسکیڤ
لە
دەستووری
بنچینەیی ئەمریکادا
هاتە
ئاراوە.
ئەم
دەستوورە هێزی ڕاپەڕاندنی
سپاردە
سەرکۆمار
و هێزی یاسادانانیشی
بە
کۆنگرێس بەخشی. دوای شۆڕشی فەرەنسە و
بە
لەبەرچاوگرتنی
دەستووری
بنچینەیی
ئەمریکا
،
ئەم
بنەڕەتە
لە
دەستووری
فەرەنسەشدا پەسندکرا و
ئینجا
ئەم
فیکرە زۆربەی وەڵاتانی دیکەی جیهانی گرتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دوکترینی ئایزەنهاوەر
بە
کۆمەڵە
پێشنیارەکانی دووایت ئایزەنهاوەر، سەرۆککۆماری وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
(60ــ 1952) دەگوترێ
کە
لەسەر
سیاسەتی
ئەمریکا
دەربارەی ڕۆژهەڵاتی
ناوین
و ناوچەکانی دەوروبەری
لە
ژانوییەی 1957، خستییە
بەردەم
کۆنگرێس و
بەو
پێیە:
1)
ئەمریکا
بۆی
هەیە
بۆ
پاڕاستنی
سەربەخۆیی
«وەڵاتانێک
کە
لە
دەرەوە
دەکەونە
بەر
هەڕەشەی
کۆمۆنیزم
یان
لەناوەوە
تووشی
ململانآ و گێڕەشێوێنی دەبن» ، مادامێکی
ئەو
وەڵاتانە بخوازن،
بە
یارمەتی
هێزە چەکدارەکانی
خۆی
پشتیان بگرێت و داکۆکیان
لێ
بکات.
2)
ئەمریکا
دەبێ
بۆ
پەرەسەندنی
ئابووری
ئەم
وەڵاتانە
هەنگاو
بنێ
.
3)
ئەمریکا
دەبێ
بەو
وەڵاتانەی
کە
خوازیاری
هاوکاری
سەربازی
بن
،
یارمەتی
بگەیەنێت.
ئەو
هەرێمانەی
کە
دوکترینەکەی
تیا
بەڕێوە
دەچوو،
هەر
لە
لیبی
لە
ڕۆژاواوە
تا
پاکستان
لە
ڕۆژهەڵات
و تورکیا
لە
باکوور
و
نیمچە
دوورگەی عەرەبستان
لە
باشووری دەگرتەوە. نموونەی پیادەبوونی
ئەم
دوکترینە، ناردنی هێزی
سەربازی
بۆ
لوبنان
بوو
لە
ساڵی 1958، بەهۆی قەیرانی کەناڵی سۆئێز.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی خۆشگوزەران
سیستەمێکی
سیاسی
کە
دەوڵەت
خۆی
بە
بەرپرسی
پشتگیری و پێشکەوتنی ئاسایشی
کۆمەڵایەتی
و خۆشگوزەرانی شارۆمەندانی وەڵاتەکەی دەزانێ.
ئەم
دەوڵەتە ئەبێ
پێداویستی
خزمەتگوزاریی دەرمانی و بیمەی
نەخۆشی
و
بێکاری
و خانەنشینی و
یارمەتی
ماڵ
و
خێزان
،
هەر
لە
منداڵییەوە
تا
سەری
پیری
بۆ
هەمووان
دابین
بکات. بیمەی
کۆمەڵایەتی
لە
ساڵی1880
لە
ئەڵمانیا و 1914
لە
بەریتانیا ڕەواجی
پەیدا
کرد
بەڵام
وەک
بەرنامەیەکی گونجاو،
هەروەها
زاراوەی «
دەوڵەتی
خۆشگوزەرانی» ،
یەکەم
جار
لەلایەن
حیزبی
کرێکاری
بەریتانیا
لە
50-1945،
هاتە
ئاراوە.
ڕەخنەگرانی
دەوڵەتی
خۆشگوزەرانی،
لەسەر
ئەم
خاڵە
پێدادەگرن
کە
خەڵکانی
بەهرەدار
لەم
جۆرە دەوڵەتەدا
لەش
قورس
دەبن و هەوڵی ئیشوکار نادەن. بەگشتی بزاڤی سۆسیال دیموکراسی*
لە
ئەورووپا دەوڕێکی کاریگەری
بووە
لە
پێشخستنی بیرۆکەی
ئەم
جۆرە دەوڵەتانەدا. سەرکەوتوترین نموونەی
ئەم
سیستەمە
لە
لایەن
حیزبی سۆشیالیستی سوید دامەزراوە
کە
دەگەڕێتەوە
بۆ
دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاوسەنگی هێزەکان
تیۆری هاوسەنگی هێزەکان
لە
سەر
ئەم
بنەمایە داڕێژراوە
کە
دەسەڵاتی
هەر
گرووپێک
لە
وەڵاتانی ئەورووپا
دەبێ
لەگەڵ
هێز
و دەسەڵاتی گرووپەکانی
دیکە
هاوسەنگ
بێت
تاکوو
هیچکامیان نەتوانن بەسەر
ئەویدی
دا
زاڵ
بن
و بەمجۆرە
ئاشتی
و
ئاسایش
مسۆگەر بکرێت. پاراستنی
ئەم
سیاسەتە بابەتی
سەرەکی
سیاسەتی دەرەوەی بریتانیا
بوو
لە
میانەی
ئاشتی
درێژخایەن
لە
1871
تا
1914
لە
نێوان
گرووپی
وەڵاتانی ئەڵمانیا، نەمسا و ئیتالیا و وەڵاتانی بریتانیا، فرەنسی و سۆڤیەت.
پاش
جەنگی
جیهانی
یەکەم
تیۆری هاوسەنگی هێزەکان
هاتە
ناو
مێژووی
دیپلۆماسی
و بریتانیا
تا
ساڵی 1939
لە
بەرانبەر
بەهێزترین
وەڵاتی
ئەورووپا
واتە
ئەڵمانیا، سیاسەتێکی نەرمڕەوانەی گرتەبەر.
لە
ساڵی 1945 بەملاوە
هیچ
هەوڵێک
لە
لایەن
ئەم
وەڵاتە
بۆ
پاراستنی هاوسەنگی هێزەکان
بە
ئەنجام
نەگەیشتووە
بەڵام
دەسەڵاتی
ڕۆژاوا
لە
بەرانبەر
ڕۆژهەڵات
ڕووی
لە
زیادبوون
کردووە.
ئێستا
زاراوەی هاوسەنگی هێزەکان
لە
پێوەندیی نێودەوڵەتیدا
پتر
بۆ
دەسەڵاتی چەکداری و
ئابووری
زلهێزەکان
لە
ئاستی جیهانی
یا
ناوچەییدا دێتە ئاراوە.
بۆ
نموونە
وەڵاتی
هێندستان
لە
نیمچەکیشوەر و
میسر
لە
ڕۆژهەڵاتی ناویندا.
لەم
ڕووەوە مەبەستی لایەنگرانی
چەکداماڵین
گشتاندنی
ئەم
سیاسەتەیە
لە
هەموو
جیهاندا
بە
چەشنێک
کە
هیچ
دەوڵەتێک نەبێتە
هەڕەشە
بۆ
وەڵاتێکی
دیکە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێککەوتننامەی یانزەی ئازاری 1970
ئەم
ڕێککەوتننامە
لە
11/3/1970 لەنێوان بزاڤی ڕزگاریخوازی
گەلی
کورد
بە
سەرۆکایەتی
مەلا
مستەفا بارزانی و حکوومەتی عێراق
ئیمزا
کرا
و
لە
15
مادە
پێکهاتووە
کە
مافەکانی
گەلی
کورد
لە
کوردستانی
عێراق
دەستەبەر
دەکات. مادەی 10ی ڕێککەوتننامەکە
زۆر
گرینگە و
داوا
دەکات
کە
دەستووری
کاتیی عێراق
بەم
شێوەی
خوارەوە
هەموار
بکرێت:
1ــ
گەلی
عێراق
لە
دوو
نەتەوەی
سەرەکی
کورد
و
عەرەب
پێک
دێت
و
ئەم
دەستوورە
دان
دەنێت
بە
مافی نەتەوەیی
گەلی
کورد
و کەمینەکانی
دیکە
لە
چوارچێوەی عێراقێکی یەکپارچەدا.
2ــ
داوا
دەکات
ئەم
بڕگەیە
بە
مادەی چواری
دەستوور
زیاد
بکرێ: «زمانی
کوردی
لە
پالڕ زمانی عەرەبی
بە
زمانی فەرمی
ناوچە
کوردنشینەکان دادەنرێت» .
3ــ
ئەم
خاڵەی
سەرەوە
لە
دەستووری
هەمیشەییدا
جێگیر
دەکرێت.
ئیمزاکردنی
ئەم
ڕێککەوتننامەیە
کۆتایی
بە
جەنگی
نێوان
هەر
دوولا
هێنا
و
بە
هەموار
کردنی کابینەی عێراق، جێگڕێکی سەرۆککۆمار و
چوار
وەزیری
کورد
ـــ
کە
هەموویان ئەندامی
پارتی
دیموکراتی
کوردستان
بوون
ـــ چوونە
ناو
کابینەی حکوومەتی عێراق
بەڵام
ئەو
کۆمیتەی
کە
لە
دەقی ڕێککەوتنەکەدا ئاماژەی پێکراوە
لە
جێبەجێکردنی ئەرکەکانی
تووشی
گرفت
هات
.
بۆ
نموونە
ئەو
دەڤەرانەی
کە
دەکەونە بەرنامەی
ئۆتۆنۆمی
یا
ماف
و جیاوگەکانی دامودەزگە ئۆتۆنۆمییەکان و ڕێژەی
ئەو
بوودجەی
کە
دەبێت
بۆ
ناوچەکە
تەرخان
بکرێت.
هێدی
هێدی
ڕژێمی عێراق
لە
بەڵێنەکانی
خۆی
پاشگەزبۆەوە و
لە
27/3/1974 هێرشی
ئاشکرا
و ڕاستەوخۆی
کردە
سەر
ناوچەکانی
کوردستان
و
بە
ڕاگەیاندنی
یەک
لایەنەی پڕوژەی
ئۆتۆنۆمی
سنووردار
،
بە
کردەوە
ڕێککەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە و لەباری
برد
.
بەندی
یەکەمی
ئەم
ڕێککەوتننامە
دان
بە
بوونی
ڕەوای
گەلی
کورد
لە
عێراقدا دەنێت و
لە
بەندەکانی دیکەش
چەند
خاڵێکی
گرینگ
لەبەرچاو
گیراون،
بۆ
نموونە
: کردنەوەی زانکۆی
سلێمانی
و کۆڕی
زانیاری
کورد
و داننان
بە
هەموو
مافە
فەرهەنگییەکانی
گەلی
کورد
و
خوێندن
بە
زمانی
کوردی
لە
هەموو
قوتابخانە
و پەیمانگە و زانکۆکان، داننان
بە
پاڕاستنی کەلتووری نەتەوەیی و
جەژنە
نەتەوەییەکان و
بە
ڕەسمی
ناساندنی جەژنی
نەورۆز
وەک
جەژنێکی نەتەوەیی
لە
کۆماری
عێراق و …
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڤیزە/ گوزەرنامە
لە
ڕیشەی لاتینی visum
بە
مانای
دیتن
وەرگیراوە.
لە
زاراوەی سیاسیدا بریتییە
لە
وەرگرتنی ئیجازەی
ڕەسمی
لە
لایەن
کارمەندانی بڕواپێکراوی وەڵاتێک
بۆ
ڕێپێدان
بۆ
هاتنە
ناوەوە
یا
دەرچوون
لە
وەڵاتێک.
ئەم
ئیجازە
پێدانە
لە
سەر
پەڕەکانی
پاسپۆرت
یا
شوناسی
تایبەت
مۆر
دەکرێت. ڤیزە بەپێی ناوەرۆکی
سەفەر
بە
چەند
جۆر
دابەش
دەکرێت
کە
بریتین
لە
:
ڤیزەی گەشتیاری،
بۆ
ئەو
کەسانەی
کە
بۆ
گەشتوگوزار دەچنە وەڵاتێکی
دەرەکی
.
ڤیزەی
هاتنە
ناوەوە
،
تایبەتی
ئەو
کەسانەی
کە
بۆ
کاروباری
بازرگانی
یا
کارێکی
تایبەت
دەچنە وەڵاتێک.
ڤیزەی ڕاگوزاری،
بۆ
ئەو
کەسانەی
کە
بۆ
گەیشتن
بە
وەڵاتی
مەبەست
،
لە
وەڵاتێکی
سەرەڕێ
ڕادەبوورن.
ڤیزەی
سیاسی
(دیپلۆماتیک)،
تایبەتی
کارمەند و
ڕاسپاردە
سیاسیەکانە.
ق
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یانزەی سێپتەمبەر 2001
بەو
ڕوداوە تیرۆریستییە دەگوترێ
کە
بووە
هۆی
لەناوچوونی نزیکەی 3
هەزار
کەس
لە
دانیشتوانی
دوو
تاوەرە ئەفسانەییەکانی ڕێکخراوەی
بازرگانی
جیهانی و وەزارەتی
بەرگری
ئەمریکا
بەهۆی خۆپێکادانی
سێ
فڕۆکەی نەفەرهەڵگر
بەم
بینایانەدا.
پاش
ئەم
ڕوداوە وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
ڕایگەیاند
کە
جیهان
«
یا
دۆستی
ئێمەن
یا
دوژمن
» !
ئەم
کارەساتە بڕگەیەکی
زۆر
گرنگی
مێژووی
ئەمریکا
لە
ئەژمار
دێت
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئینتیفازە
وشەکە عەرەبییە و
لە
ڕیشەی «نفچ»
بە
واتای
لەرینەوە
وەرگیراوە،
بەڵام
لە
زاراوەی سیاسیدا بریتییە
لە
ڕاپەڕینی
گشتی
خەڵکی
فەلەستین
کە
لە
دێسەمبەری 1987
دەستی
پێکردووە و
بە
شۆڕشی «
بەردە
ــ وردکە»ش
ناوی
دەرکردووە.
ڕۆژی
8 دێسەمبەر 1987،
چوار
کەس
لە
کرێکارە فەلەستینییەکان
لە
شاری
غەززە
کەوتنە
بەر
هێرشی زرێپۆشەکانی ئیسراییل و گیانییان لەدەست
دا
.
ئەم
ڕووداوە
بووە
هۆی
ئەوە
کە
جەماوەری
ئەم
شارە
،
مان
بگرن و مانگرتنەکەش ناوچەکانی دیکەشی تەنییەوە.
ئینتیفازە
چەند
ڕەهەندی جۆراوجۆری
هەیە
کە
بریتین
لە
:
1ــ
هەموو
چین
و توێژەکانی
خەڵکی
گرتوەتەوە و ڕەهەندی ئیسلامی بوونەکەشی بەرجەستەیە. 2ـــ چەکی
دەستی
خەڵک
، «
بەرد
» ە
کە
لە
فەلەستینی داگیرکراودا بەزۆری
دەست
دەکەوێت. 3ـــ هێشتنەوەی
ئینتیفازە
. (
چونکە
جەماوەری
فەلەستین
بەو
قەناعەتە گەیشتوون
کە
نە
ڕێبەری وەڵاتانی عەرەبی و
نە
کەسی
دیکە
ناتوانن کێشەی
ئەوان
چارەسەر
بکەن،
بەڵکوو
دەبێ
هەر
خۆیان
هەوڵ
بدەن و نەسرەون
تا
سەردەکەون.) 4ـــ
سەربەخۆیی
و
بێنیازی
ئینتیفازە
لە
وەڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و
ڕۆژاوا
و
ڕۆژهەڵات
. 5ـــ
ئەم
ڕاپەڕینە جووڵانەوەیەکی وشیارانەیە
کە
لە
لایەن
لاوانی
خەباتکار
و
شۆڕشگێڕی
فەلەستینی
دەستی
پێکرد. 6ـــ
دەوری
ڕێکخراوەگەلێکی
وەک
حەماس*، ئیخوانولموسلمین* و جەهاد لەباری چەکدارییەوە
زۆر
گرنگە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڤیزە/ گوزەرنامە
لە
ڕیشەی لاتینی visum
بە
مانای
دیتن
وەرگیراوە.
لە
زاراوەی سیاسیدا بریتییە
لە
وەرگرتنی ئیجازەی
ڕەسمی
لە
لایەن
کارمەندانی بڕواپێکراوی وەڵاتێک
بۆ
ڕێپێدان
بۆ
هاتنە
ناوەوە
یا
دەرچوون
لە
وەڵاتێک.
ئەم
ئیجازە
پێدانە
لە
سەر
پەڕەکانی
پاسپۆرت
یا
شوناسی
تایبەت
مۆر
دەکرێت. ڤیزە بەپێی ناوەرۆکی
سەفەر
بە
چەند
جۆر
دابەش
دەکرێت
کە
بریتین
لە
:
ڤیزەی گەشتیاری،
بۆ
ئەو
کەسانەی
کە
بۆ
گەشتوگوزار دەچنە وەڵاتێکی
دەرەکی
.
ڤیزەی
هاتنە
ناوەوە
،
تایبەتی
ئەو
کەسانەی
کە
بۆ
کاروباری
بازرگانی
یا
کارێکی
تایبەت
دەچنە وەڵاتێک.
ڤیزەی ڕاگوزاری،
بۆ
ئەو
کەسانەی
کە
بۆ
گەیشتن
بە
وەڵاتی
مەبەست
،
لە
وەڵاتێکی
سەرەڕێ
ڕادەبوورن.
ڤیزەی
سیاسی
(دیپلۆماتیک)،
تایبەتی
کارمەند و
ڕاسپاردە
سیاسیەکانە.
ق