تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 44
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئایدیۆلۆجی
لە
زمانی فەرەنسەدا بریتییە
لە
idee
بە
مانای
وێنە
(تێور) و
ئەندێشە
logie
بە
مانای
ناسین
.
لە
زاراوەی سیاسیدا بریتییە
لە
فەلسەفەیەکی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
کە
تێیدا
کردە
و
بیر
بە
یەک
ئەندازە
گرنگییان
هەیە
.
ئایدیۆلۆجی
سیستەمێکی ئەندێشەیە
کە
هەم
دەخوازێ
جیهان
شرۆڤە بکات و
هەم
ئاڵوگۆڕی
تیا
بەدی
بێنێت.
بە
واتایەکی
دیکە
هەر
ئایدیۆلۆجیایەک شێوازێکی
خەیاڵی
لە
کۆمەڵگە
ئەدا
بەدەستەوە
و
لە
لایەنگرانی
خۆی
چاوەڕوانی
ئەوە
دەکات
ئەو
شێوازە
تۆمار
بکەن.
ئەم
زاراوە
یەکەم
جار
لەسەردەمی شۆڕشی فەڕەنسە و
لە
لایەن
«دێستۆت دۆتراسی» (1754-1836) بیرمەندی فەرەنسی،
لە
ساڵەکانی 1796 و 98
بەکار
برا
.
بۆ
ئەم
زاراوە
چوار
مەبەست
ناوبردە کراوە:
یەکەم
، مەبەستی تراسی
بوو
کە
بە
مانای«ئەندێشەناسی»
یان
«
زانستی
ئەندێشەکان» شرۆڤەی کردبوو.
دووهەم
، شێوازێکی
پابەندی
بە
کۆماریخوازی لیبڕاڵ.
سێهەم
، مانایەکی سووکایەتی
ئامێز
بە
مانای ئیفلیجیی فیکری و ڕەفتاری و
هەروەها
جۆڕێک
لە
ڕادیکاڵیزمی
ترسناک
و
سەرەنجام
، مەبەستێکی
کەم
بایەخ
یا
ڕەنگە
ڕازاوە
، ئەویش
بە
مانای «دوکتۆرینی
سیاسی
» .
«تراسی»،
وەکوو
زۆربەی فەیلەسوفانی فەرەنسی چاخی
ڕۆشنگەری
پێی وابوو
کە
ئەبێ
لەگەڵ
هەموو
ئەزموونە مرۆییەکان ــ
کە
زۆربەیان
پێشتر
لە
بەستێنی
زانستی
خواناسی
و یەزدانپەرستیدا شرۆڤە دەکران ــ
بە
شێوەیەکی عەقڵانی هەڵسوکەوت بکرێت. بیرۆکە گەردونییەکان
ڕەت
بکرێنەوە و هەموویان بکرێن
بە
«
هەست
». بەڕای «تراسی»،
ئایدیۆلۆجی
، تیۆری تیۆرییەکان
بوو
.
هەندێ
مێژوونووسی
فەلسەفە
، سەدەی نۆزدەیان
بە
«
سەردەمی
ئایدیۆلۆجی
» ناوبردە کردووە.
هۆی
ئەم
ناولێنانەش
پەرێشانی
ئەندێشەگەلێکن
کە
دەکرێ
بە
«ئایدیۆلۆجیک»
پێناسە
بکرێن
چونکە
لەناویاندا جەختکردن
لەسەر
کردە
بەهێزتر
بووە
لە
یاریکردن
بە
تیۆری فەلسەفی.
ئایدیۆلۆجی
،
جاری
وا
هەیە
مانایەکی
پوختە
لەخۆ دەگرێ و
هەندێ
جاریش مانایەکی ناپوختی
هەیە
.
بە
واتا
ناپوختەکەی، بریتییە
لە
هەر
جۆرە تیۆرییەک
کە
لەسەر
کردە
چەق
ئەبەستێ
یان
هەر
تەقەڵایەک
بۆ
نزیککەوتنەوە
لە
کێشە
سیاسییە
کان
لەژێر تیشکی دەزگەیەکی ئایدیۆلۆجیدا.
بەڵام
مانا
پوختەکەی
هەمان
شرۆڤەی «تراسی »
یە
کە
پێنج
تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێ: (١)
ئایدیۆلۆجی
، تیۆرییەکی تۆخە
لە
بارەی
مرۆڤ
و
کۆمەڵگە
و جیهانی
دەرەوە
. (٢)
بۆ
ڕێکخراوەی
سیاسی
ــ
کۆمەڵایەتی
، تیۆری و پڕۆگرامێکی
گشتی
ئاڕاستە
دەکات. (٣)
گەیشتن
بەم
پڕۆگرامە هەڵگری خەباتێکی تایبەتە. (٤)
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانی
خۆی
،
نەوەک
خەڵک
دنە
بدات،
بەڵکوو
بە
شوێن
خڕکردنەوەی
لایەنگری
وەفادارە و حەزیش
بە
«سەرسپوردە» دەکات. (٥) زیاتر
بە
شوێن
ڕەشەگەلەوەیە
بەڵام
لە
ڕێبەرایەتی کردنی ڕۆشنبیرانیشدا ڕۆڵێکی
تایبەت
دەگێڕێت.
بەپێی
ئەم
پێودانگانە ئەکرێ سیستەمگەلی جۆراوجۆری فیکری
بە
ئایدیۆلۆجی
لە
قەڵەم
بدرێ.
لە
«
زانستی
ئەندێشەکان»ی «تراسی» یەوە
بگرە
تا
پۆزیتۆڤیزمی فەیلەسوفی فەرەنسی، «ئۆگۆست کۆنت»، «
کۆمۆنیزم
»، جۆرەکانی «سۆشیالیزم»، «فاشیزم»، «
نازیسم
» و
هەندێ
لە
ڕێبازەکانی «
ناسیۆنالیزم
». ئەوەیکە
تەواوی
ئەم
سیستەمە فیکرییانە، ئەگەڕێنەوە
بۆ
سەدەی
نۆزدە
و
بیست
، مانای
وایە
کە
هیچکامیان کۆنتر
لە
خودی
وشەی
ئایدیۆلۆجی
نین
و
هی
سەردەمانێکن
کە
ئیمانی سەرزەمینی، چۆتە
جێی
ئیمانی
ئایینی
و
ئاسمانی
و کرداری
کۆمەڵایەتی
و سیاسیش چۆتە
جێی
بیرۆکەی فەلسەفی.
«مارکس»
لە
هەندێ
لە
وتارەکانی
تافی
لاوییدا
بە
تایبەت
لە
کتێبی
ئایدیۆلۆجی
ئەڵمانی
،
ئایدیۆلۆجی
بە
واتایەکی
دزێو
و جنێوئامێز
بە
کار
دەبات. «مارکس»
لەم
کتێبەدا
ئایدیۆلۆجی
بە
مانای "زڕە
وشیاری
"
یان
«
وشیاری
درۆ
»
لێک
دەداتەوە.
بەم
پێیە
ئایدیۆلۆجی
، کۆپلە مەرامێکە
کە
خەڵک
خۆیانی
پێ
فریو
دەدەن و وێنایەکی
ناڕاستی
جیهان
دەئاخنێتە مێشکیانەوە.
بە
باوەڕی
مارکس
ئایدیۆلۆجی
، ڕوانگەیەکە
کە
خەڵک
بەو
پێیە
جیهان
مانا
دەکەنەوە
ئەگەرچی
پێوەندییەکیشی
بە
واقیعەکانەوە نەبێت.
هەر
ئایدیۆلۆجیایەک، جیهانبینیەک
ناونووس
دەکرێت
کە
تەنیا
بەرژەوەندی
و خواستەکانی چینێکی
کۆمەڵایەتی
دەستەبەر
دەکات،
لەبەر
ئەوە
،
پێوەندی
لەگەڵ
واقیعی
جیهان
و
ڕەوتی
هەقیقی
مێژوو
ڕێژەیییە و پابەندە
بەو
قۆناخە
کۆمەڵایەتی
ــ مێژوویییەی
کە
ئایدیۆلۆجی
تیا
لە
دایک
دەبێت.
کەواتە
هەر
چینێکی
کۆمەڵایەتی
لە
هەر
قۆناخێکی مێژووییدا هەڵگری
ئایدیۆلۆجی
یان
«جیهانبینی» *
تایبەتی
خۆیەتی
.
هەڵبەت
«مارکس»
وا
نەبووە
کە
هەمیشە
ئایدیۆلۆجی
بە
مانا
دزێوەکەی
لێک
بداتەوە
جاری
واش
بووە
جۆڕێک شرۆڤەی کردووە
کە
بتوانێ هەڵگری هەقیقەتیش بێت.
مارکسییەکانی سەدەی
بیستەم
کە
مانا
دزێوەکەی ئایدیۆلۆجیان
پشتگوێ
خستووە،
بۆ
مارکسیزم
وەکوو
ئایدیۆلۆجی
ئەڕوانن و
بە
«ئایدیۆلۆژی
چینی
کرێکار
» ناوبردەی دەکەن
کە
بە
باوەڕی
ئەوان
هەڵگری هەقیقەتە
ئەزەلی
و ئەبەدییەکانی
مرۆڤ
و
جیهان
و مێژوون.
لە
هەندێ
لە
وەڵاتانی کۆمۆنیستی
دا
«ئەنستیتۆی ئایدیۆلۆجییایی» بەرپاکراون و
بە
فەیلەسوفە حیزبییەکانیش ئەڵێن«ئایدیۆلۆگ» *.
مارکسیزم
ــ
لێنینیزم
نموونەیەکی تۆخی ئایدیۆلۆجییە.
کاتێک
هەنگاو
دەنێینە سەدەی بیستەوە جەمسەری
ئایدیۆلۆجی
لە
قوتابخانەی
مارکسیزم
ئاڵۆزتر ئەبێت.
بە
هاتنە
مەیدانی بیرمەندانێکی
وەکوو
«لۆکاچ»، مەتریاڵیزمی
دایەلیکتیک
لە
گوێن
ئایدیۆلۆجییایەک
پەسند
دەکرێ
. «لۆکاچ» پێی
وایە
،
ئایدیۆلۆجی
زۆر
زیاتر و قووڵتر
لەو
شتەی
کە
«لینین» بیری
لێ
دەکردەوە،
لە
ژیانی
کۆمەڵایەتی
و
سیاسی
و
ئابووری
ڕیشەی داکوتاوە. «گرامشی» ، وردبینانەتر
لەگەڵ
چەمکی
ئایدیۆلۆجی
ڕووبەڕوو
دەبێتەوە.
بە
باوەڕی
ئەو
هەژمۆنی*
سەرمایەداری
تەنیا
لەسەر
زۆر
و
ستەم
ڕانەوەستاوە
بەڵکوو
بە
شێوەیەکی هونەرمەندانە
لەسەر
ڕێبەرایەتی کردنی ئەندێشەکان
لەنگەری
گرتووە. ئایدیۆلۆجیای
چینی
دەسەڵاتدار
،
لە
مێشکی شارۆمەندی مامناوەندیدا دەبێتە شتێکی ڕەشۆکییانە و
پەسند
دەکرێت.
دەسەڵات
تەنیا
یاسایەکی
وشک
و
تۆسن
یان
ستەمکاریی
نییە
بەڵکوو
حاکمییەتی
زمان
و
ئەخلاق
و کەلتوور و عەقڵی
گشتی
و عەقڵی سەلیمە. ڕەشەگەل
بە
دەروونی
کردنی هەژمۆنی* ئایدیاڵەکان، سەرکوت دەکرێن.
«مانهایم»، یەکێکی
دیکە
لەو
بیرمەندانەیە
کە
لە
ساڵەکانی
کۆتایی
شەڕی جیهانی
دووهەم
(1945)،
لەسەر
ئایدیۆلۆجی
تێفکرینی
بووە
و
لە
ڕاستیدا ڕێگەی
بۆ
قۆناخێکی دیکەی
ئەم
چەمکە
خۆش
کرد
کە
دواتر
بە
ناوی
«
کۆتایی
ئایدیۆلۆجی
»
لە
قەڵەم
درا.
کۆتایی
پێهاتنی
ئایدیۆلۆجی
بریتی
بوو
لە
تێکەڵبوونی
بە
کاوەخۆی
ئایدیۆلۆجی
و
چالاکی
سیاسی
لە
لقە ئەکادمییەکانی کۆمەڵناسی. قوتابخانەی «
کۆتایی
ئایدیۆلۆجی
» بەرهەمی "شەڕی سارد"*
بوو
کە
لە
هەشتاکانەوە
وەکوو
زریانێک هەڵوەشانەوەی
کۆمۆنیزم
لە
ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
و
گەڕانەوە
بۆ
ئابووری
بازاڕی
ئازادی
بە
دوا
خۆیدا هێنابوو.
کۆتایی
ئایدیۆلۆجی
هاوکات
بوو
لەگەڵ
بە
قارەمانبوونی «کۆمەڵناسی»
بە
تایبەت
کۆمەڵناسی ئەمەریکی چوونکە جیهانی
بەوە
دڵخۆش
کردبوو
کە
سەردەمی
خورافە بەسەرچووە و
دەبێ
زانست
بایەخدار
بێت.
ئەم
نمایەندە گەڕانەوەیەک
بوو
بۆ
ئەندێشەکانی «تراسی».
چونکە
ئەویش پێی وابوو
کە
ئایدیۆلۆجی
زانستی
سڕینەوەی خۆرافاتە.
کەچی
لە
کۆمەڵناسی 1950 بەملاوە
ئایدیۆلۆجی
خۆرافەیەک
بوو
کە
پێویستی
بە
سڕینەوە
نەبوو
.
لە
لایەکی دیکەوە لایەنگرانی تیۆری
کۆتایی
ئایدیۆلۆجی
، نەیانتوانیبوو
بە
جێی
ئایدیۆلۆجی
، ئەڵتەرناتیڤێک
پێشنیاز
بکەن.
بەم
بۆنەوە «
مەک
ئینتایەر»،
بە
هۆشمەندییەوە گوتی:
لە
ڕاستیدا
کۆتایی
ئایدیۆلۆجی
، بێئەوەی
کە
بە
هەقیقەت
کۆتایی
هاتن
بە
ئایدیۆلۆجی
بێت،
خۆی
ئایدیۆلۆجییا و تەشکێک
لە
لیبڕاڵیزمی پراگماتیکی
لە
ئەژمار
دەهات.
ئەمێستەگوڵۆڵەی
ئایدیۆلۆجی
زۆر
ئاڵۆزە و کەوتۆتە لێژییەوە. یەکێک
لەو
جەمسەرانەی
کە
ئێستەش نەکراوەیە،
دژایەتی
نێوان
هەقیقەت
و ئایدیۆلۆجییە.
کاری
ئایدیۆلۆجیا
بە
بەڵگاندن
سەر
ناگرێ
بەڵکوو
زیاتر
کاری
داکۆکیکردن و جەختکردن و ئەرەمانی (تجویز)
یە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئایدیۆلۆگ
بە
مانای کەسێک
کە
لە
ئایدیۆلۆجیایەک سەردەرچوو بێت و
لەم
بارەوە
بۆ
خەڵکانی
دیکە
سەرچاوە
بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنجومەنی باکووری (نۆردیک)
ئەنجومەنی
باکووری
یان
ئەنجومەنی سکاندیناڤی، کۆمەڵێکە پێکهاتووە
لە
نوێنەرانی وەڵاتانی دانیمارک، سوید، ئیسلەند، فەنلاند و نەرویج
کە
بەمەبەستی پەرەپێدان
بە
هاوکاری
لە
بواری
جۆراوجۆر
لەنێوان وەڵاتانی سکاندیناڤی دامەزرێوە.
ئەم
ئەنجومەنە ئەندامانی
خۆی
دنە
دەدا
کە
بۆ
ڕێکخستنی بازاڕێکی
هاوبەش
بۆ
بەرهەمەکانی
خۆیان
، چالاکییەکانیان
ڕێک
بخەن
تاکوو
بەرەو
یەکیەتییەکی گومرگی
هەنگاو
بنێن.
بەڵام
ئەم
جووڵانەوە
،
لەدوای
دامەزرێنی«
یەکیەتی
بازرگانی
ئازادی
ئەورووپا»
لە
ساڵی 1959 و
بە
ئەندامبوونی دانیمارک و نەرویج و سوید
لەو
یەکیەتییەدا
کۆتایی
پێ
هات
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
باڵیۆزی ئاکریدیتێ
هەر
کاتێک
دوو
وەڵات
لەگەڵ
یەکدی
پێوەندی
سیاسییان هەبێت
بەڵام
پێکەوە
باڵیۆزیان
ئاڵوگۆڕ
نەکردبێت،
لەم
حاڵەتەدا
ئەغڵەب
باڵیۆزی
خۆیان
لە
وەڵاتێکی دراوسێی
ئەو
وەڵاتە
وەک
«باڵیۆزی ئاکریدیتێ»
بە
وەڵاتەکەی
دیکە
دەناسێنن.
ئەم
باڵیۆزە
لە
ڕاستیدا ئەبێتە ڕاسپاردەی وەڵاتێک
لە
دوو
وەڵاتی
دیکە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بەرژەوەندیی نەتەوەیی
بەرژەوەندیی نەتەوەیی بریتییە
لە
ئامانجی
سەرەکی
و چارەنووسساز
لە
پڕۆسەی بڕیاردان
لە
سیاسەتی
دەرەکی
وەڵاتێک.
هەر
وەڵاتێک کۆمەڵێک
بەرژەوەندی
بۆ
خۆی
دیاری
دەکات
کە
پەیوەندی
هەیە
بە
مان
و نەمانی
ئەو
وەڵاتەوە.
بۆ
نموونە: پاڕاستنی
خاک
و
زێد
،
سەربەخۆیی
،
ئاسایش
و خۆشگوزەرانی
ئابووری
.
هەر
کاتێک بەرژەوەندیی نەتەوەیی وەڵاتەکان
پێکەوە
تەبا
بێت،
ئەم
وەڵاتانە
بۆ
چارەسەری
کێشەکانیان
هاودەنگ
دەبن و
هاریکاری
یەکتر
دەکەن
بەڵام
ئەگەر
وا
نەبوو
،
کێشمەکێش
و ڕکەبەرایەتی و
ململانێ
و
سەرەنجام
شەڕ
دەکەوێتە نێوانیان.
بەرژەوەندیی نەتەوەیی
بە
چەند
جۆر
دابەش
کراوە
کە
بریتییە
لە
: بەرژەوەندیی
هاوسەنگ
، بەرژەوەندیی هاودژ، بەرژەوەندیی
هاوبەش
و بەرژەوەندیی گرفتساز.
«هانس مورگنتا»، یەکێک
لە
لایەنگرانی قوتابخانەی ڕیاڵیزم، بەرژەوەندیی نەتەوەیی
لەگەڵ
پاڕاستنی
دەسەڵات
لە
لایەن
دەوڵەتەوە،
بە
یەک
مانا
شرۆڤە دەکات. ڕیاڵیستەکان
دەسەڵات
بە
شتێکی
پێویست
دەزانن
بۆ
دەستەبەرکردنی
بەرژەوەندی
دەوڵەتەکان. بەڕای «مورگنتا» کەمترین
خواستی
یەک
دەوڵەت
بریتییە
لە
: پاڕاستنی
شوناسی
فیزیکی (پاڕاستنی
خاکی
وەڵات)،
شوناسی
سیاسی
(پاڕاستنی
ڕژێم
) و
شوناسی
کەلتووری (پاراستنی
بەها
و نەریتە مێژووییەکان)
کە
لەژێر سێبەری
دەسەڵات
و هێزی
پێویست
بە
ئەنجام
دەگات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەندیکالیزم
سەندیکالیزم
لە
وشەی لاتینی syndicus
بە
واتای
یەکێتی
وەرگیراوە
بەڵام
لە
زاراوەی سیاسیدا بزاڤێکی
کرێکاری
بوو
کە
لە
1890
لە
فرەنسی
سەری
هەڵدا
بە
مەبەستی ڕادەستکردنی کۆنترۆڵ و خاوەندارییەتی کەرەستەی
بەرهەمهێنان
لە
دەوڵەتەوە
بۆ
یەکێتیە پیشەییەکان.
سەندیکالیزم
،
سیاسەت
وەلادەنێت و
بۆ
خەباتی چینایەتیش
وەک
«کردەوەیەکی پیشەسازییانە» دەڕوانێ و
بە
شتێکی کارامەی دەزانێ. سەندیکالیستەکان
بە
چاوی گومانەوە دەیانڕوانییە ڕۆشنبیرانی سۆسیالیست و یەکگرتنی کرێکارانیان
بە
مەرجی
سەرەکی
سەرکەوتن
لە
هەر
چالاکییەکی پیشەیی دەزانی.
سەندیکالیزم
لە
1907
لە
بەریتانیا بڕەوی
پەیدا
کرد
. بزاڤی
کرێکاری
توندڕەوی
بەریتانیا،
بەم
دروشمە دەیهەویست خاوەنداریەتی ئامرازی
بەرهەمهێنان
و
دابەشکردن
لە
چنگی
خاوەنداران دەرکێشێ و ڕادەستی یەکێتییەکانی بکات.
سەندیکالیزم
بزاڤێکە
بە
دژی
سەرمایەداری
کە
داواکاری خودموختارییە
بۆ
گروپە کرێکارییەکان و
لە
هەر
چالاکییەکی ڕاستەوخۆی
پیشەسازی
بۆ
ڕووخانی سیستەمی
سەرمایەداری
پشتگیری دەکات.
کەواتە
سەندیکالیستەکان
لەگەڵ
سۆسیالیستەکان
کە
دەیانهەوێت
لە
ڕێی
پەرلەمان
یا
شۆڕش
دەست
بگرن
بە
سەر
حکوومەتدا جیاوازییان
هەیە
. سەندیکالیستەکان
وەک
ئانارشیستەکان،
دەوڵەت
بە
ستەمکار
دەزانن و
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانیان
کاری
تێکدەرانە و مانگرتنی
گشتی
و
ئاژاوە
ئەنجام
دەدەن.
بە
گشتی
ئەم
ڕێبازە، کرێکاران
بە
کۆڵەکەی
سەرەکی
کۆمەڵگە
دەزانێ و
دەبێ
کرێکارانی
هەر
پیشەیەک سەندیکای
تایبەت
بە
خۆیان
دروست
بکەن و ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
و
دابەشکردن
بە
دەستەوە
بگرن و
دەست
وەردەنە
هەموو
کاروبارێکی
ئابووری
و کۆمەڵایەتییەوە.
لەم
ڕوانگەوە
کۆمەڵگە
پێویستی
بە
دەوڵەت
نییە
.
لە
دوای شەڕی جیهانی
یەکەم
و شۆڕشی 1917
لە
سۆڤیەت،
سەندیکالیزم
بڕەوی
نەما
و لایەنگرەکانی،
یان
ڕوویانکردە کۆمۆنیزمی شۆڕشگێڕانەی سۆڤیەت
یان
کەوتنە
ژێر
ڕکێفی دەسەڵاتی
دیموکراسی
ڕۆژاوا
بۆ
بڕەو پێدانی
باری
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
لە
ڕێی
بڵاوبوونەوە
لە
یەکیەتی
پیشەسازی
و
چالاکی
پەرلەمانی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی ئایدیۆلۆجیکی
تەکتیکێک
کە
لە
سەردەمی
شەڕی
سارد
لە
لایەن
دوو
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
و
ڕۆژئاوا
بە
مەبەستی بانگەشەی شێوەی
ژیان
و گوزەرانی
سەرمایەداری
یان
سۆشیالیستی
لە
ناوخۆ
و
دەرەوە
بەکار
برا
.
2ــ جۆرە ململانەیەکە
لەگەڵ
سیستەمی بەهاکانی
ڕەقیب
کە
هەوڵدەدات
بۆ
گۆڕینی بیروڕای
جەماوەر
. شەڕی ئایدیۆلۆجیکی
بە
پڕوپاگەندە و بەرنامەی کەلتووری و
پەروەردە
و
هونەری
و دانوستانی
زانستی
و
یارمەتی
وەڵاتانی
بێگانە
و…
بە
ئەنجام
دەگات. گرینگترین شەڕی ئایدیۆلۆژیکی سەدەی
بیستەم
لە
نێوان
کۆمۆنیزم
و
سەرمایەداری
ڕووی
دا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لاییک/لادین
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی لاتینی laicus (
بە
واتای پابەندیی
بە
خواوەند
) وەرگیراوە.
هەروا
بە
مانای کەسێکی نائایینی و ناڕۆحانییە
کە
هیچ
کاروبارێکی
لە
لایەن
دەزگەی ئایینییەوە
پێ
نەسپێردرابێت و
ڕەمەکی
و
دوور
لە
ئایین
بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
نیمچەدیموکراسی
ئەم
زاراوە
بۆ
پێناسە
کردنی
ئەو
وەڵاتانە
بەکار
براوە
کە
ڕووەو گەشەسەندنن.
لە
نیمچە
دیموکراسیدا
ژیانی
سیاسی
،
نە
بە
تەواوی
دیموکراتیە
نە
تۆتالیتەری.
ئەم
وەڵاتانە
هێشتا
هەر
لە
گێژاوی پرۆسەی مۆدێرنە و
هەنگاونان
لە
سوننەتەوە
بۆ
مۆدێرنیتەدا
مۆنج
دەخۆن و کێشمەکێشی
ئەم
هەلومەرجە،
لە
جێگیربوونی
هەردوو
سیستەمەی
دیموکراسی
و تۆتالیتاریزم
بەرگری
دەکات.
هەروەها
پێکهاتەی
کۆمەڵایەتی
کۆنباو و کەلتووری سوننەتی
لێک
ترازاو
بواری دامەزرانی سیستەمی
سیاسی
مۆدێرن ناڕەخسێنێت. سەرمەشقی
ڕێکخستن
لەم
وەڵاتانەدا بریتییە
لە
سێ
شۆڕشی
مێژوویی
فرەنسی و شۆڕشی پیشەسازیی و شۆڕشی سۆڤیەت. هەرکامێک
لەم
شۆڕشانە
بە
جۆرێک بوونەتە
سەرمەشق
بۆ
پێکهاتەی
سیاسی
ئەم
وەڵاتانە.
بۆ
وێنە
لە
شۆڕشی فرەنسا، بیرۆکەی
یاسا
و حاکمییەتی نەتەوەیی و
دیموکراسی
وەرگیراوە،
لە
شۆڕشی پیشەسازیی بیرۆکەی گەشەسەندنی
ئابووری
و مۆدێرنە و
لە
شۆڕشی سۆڤیەتیش، دەوڵەتێکی بەزەبر و
زاکوون
و
دەسەڵاتدار
بۆتە
سەرمەشق
و ئایدیالی حکوومەت.
هەموو
ئەم
بیرۆکە و
سەرمەشقانە
ئاوێتە
بووە
لەگەڵ
پێکهاتەیەکی
خۆماڵی
بە
قەبارەیەکی ئیستبدادی و یەزدانگەرا و باوکسالارەوە.
بە
گشتی
بۆ
پیادەکردنی
دیموکراسی
لە
وەڵاتانی ڕووەوگەشەسەندن،
چەندین
کۆسپ
و
تەگەرە
لە
بەردەمدایە
کە
بریتین
لە
:
- دەسەڵات و
شەوتی
پیاوماقووڵان و گەورەپیاوان
کە
دیموکراسی
بەدژی بەرژەوەندییەکانی
خۆیان
دەزانن.
-
هەژمۆنی
بەها
و بایەخە موتڵەقەکان و بەهێزبوونی نەریتەکان.
- مانەوەی هێزە دەسەڵاتدارە کۆنەکان،
بۆ
وێنە
دەرباری
شا
و
سوڵتان
.
-
دەزگە
بەهێزە ئایینیەکان و هێزی
سەربازی
.
-
نەبوونی
چینی
مامناوەندی
بازرگان
و
پیشەسازی
.
- قووڵبوونی
ئاریشە
و
لەمپەرە
ئەتنیکی و
ئایینی
و کەلتوورییەکان.
سەرەنجامی کۆبوونەوەی
ئەم
هۆکارە گرنگانە
لە
وەڵاتانی ڕووەو گەشەسەندن،
بۆتە
هۆی
سەرهەڵدانی
نیمچە
دیموکراسییەکی
سەقام
نەگرتوو
کە
هەمیشە
دەوڵەتەکانیان
لە
بەینی
ئۆتۆکراسی
و ئۆلیگارشی و پۆپۆلیزم و تۆتالیتاریزم و دیموکراسیدا
لە
هەلاجان
دەهێڵێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕادیکاڵ + چەپڕەو
قوتابخانە
، حیزب
یان
کەسێک
کە
باوەڕی
بە
گۆڕانکاری
خێرا
و بنەڕەتی
لە
بونیادە
سیاسی
و کۆمەڵایەتییەکاندا
هەیە
و دەخوازێت بنەڕەتەکان
لە
ڕیشەوە بگۆڕێ،
بە
تایبەت
ئەگەر
ئەم
گۆڕانکارییانە ببێتە
هۆی
هێورکردنەوەی بارودۆخی
کۆمەڵایەتی
یان
سڕینەوەی گەندەڵییەکان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕادیکاڵیزم
ئەم
زاراوە
دەلالەت
دەکا
بە
سەر
ئەندێشە
و کردارێکی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
کە
دەخوازێ
بە
پەلەو بآێڕاوەستان، گۆڕانکارییەکی
قووڵ
بەسەر دامودەزگە کۆمەڵایەتییەکاندا بێنێت. ڕادیکالیزم (و ئاوەڵناوی ڕادیکال) زیاتر
بۆ
وەسفی
ئەندێشە
و
کردەی
سیاسی
چەپی
توندڕەوــ مارکسی
یا
نامارکسی ــ
بەکار
هاتووە.
زاراوەی ڕادیکالیزم،
یەکەم
جار
لە
بەریتانیا
دەرحەق
بە
نەیاران،
لە
«پلانی ڕیفۆرم» 1832
هاتە
ئاراوە وپاشان ج.بینتام و هاوڕێکانییان
بە
ڕادیکالی فەلسەفی، ناوبرد
بەڵام
بەم
واتایەی
کە
ئەمڕۆ
بە
زاردا
دێت
، دەگەڕێتەوە
بۆ
سێندیکاخوازی فەرەنسە.
لە
ساڵی 1920 بەملاوە ڕادیکالیزم
ئێجگار
لەگەڵ
مارکسیزم
ئاوێتە
بووە
. جووڵانەوەی
چەپی
توندڕەو
زیا
لە
هەموو
شتێ
کەوتە
ژێر
کاریگەری ستالینیزمەوە.
هەندێک
ڕادیکالیزمیان
لە
بەرانبەر
لیبرالیزمی نوێی
ئەمەریکا
،
بە
چەشنی
فرانکلین ڕۆزوێڵت ناوبردە کردووە. لەسەردەمی
چالاک
بوونی«بەرەی
خەڵکی
»
لە
1930
دژایەتی
هاوبەش
لەگەڵ
فاشیزمی ئەوروپی
بووە
هۆی
یەکگرتوویی ڕادیکالە مارکسی و لیبراڵەکان. مۆرکردنی
پەیمان
لەنێوان سۆڤیەت و ئەڵمانیای نازییەت،
بووە
هۆی
خاوبوونەوەی
ئەم
یەکییەتیە
بەڵام
بە
هاتنە
ناو
جەرگەی شەڕی
یەکیەتی
سۆڤیەت،
دووبارە
گورج
بۆوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنڤانسیۆنی ئەورووپی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان
پەیماننامەیەک
کە
لە
ساڵی 1950
لە
نێوان
پانزە
وەڵاتی
ئەورووپای
ڕۆژاوا
مۆرکرا
بە
مەبەستی
پاراستن
و مسۆگەر کردنی
ئازادی
و مافەکانی هاووەڵاتیانی
خۆیان
.
ئەم
ماف
و ئازادییانە بریتییە
لە
: مافی
ژیان
و
ئازادی
، قەدەغەکردنی کۆیلایەتی و دیلیەتی،
دڵنیایی
و بێخەمی
لە
دەسگیرکردن،
زیندانی
کردن
و دوورخستنەوەی
پڕوپووچ
، مافی
داکۆکی
کردن
لە
دادگەیەکی بێلایەن،
ئازادی
ئەندێشە
و بیروڕا و
ئایین
و
ئازادی
کۆبوونەوە
. (
بۆ
نموونە
ڕێکخستنی
یەکیەتی
و …)
لە
ساڵی 1959 «دادگەی ئەورووپایی مافەکانی
مرۆڤ
»
بە
مەبەستی جێبەجێکردنی
ئەم
گرێبەستە دامەزرا و هاووەڵاتیان مافی
ئەوەیان
هەیە
داواکاری و شکاتەکانیان
لە
دەوڵەتی
خۆیان
ڕادەستی کۆمیسیۆنی مافەکانی
مرۆڤ
بکەن.
ئێستا
21
وەڵاتی
ئەورووپی
لەم
کۆنڤانسیۆنە ئەندامن و
چەند
پرۆتۆکۆلیشی
پێ
زیاد
بووە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئازادی
بەگشتی،
ئازادی
دۆخێکە
کە
تێیدا
هیچ
شتێک
پابەند
و
دەربەستی
شتی
دیکە
نەبێ
و بتوانێ
لە
گەردووندا
جێبەجێ
بکرێت.
لە
پێوەند
لەگەڵ
مرۆڤدا،
ئازادی
، دۆخێکە
کە
تێیدا
هیچ
شتێک
ڕێگر
نەبێت
لە
بەردەم
ئیرادەی
تاک
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانی.
بەڵام
ئەم
پێناسە
زۆر
گشتی
و ڕەهایە
چونکە
ئازادی
بە
مانای
ڕەها
بۆ
هیچ
بوونەوەڕێک
لە
جیهان
نایەتە
بەرهەم
کەواتە
هەرکاتێک
باس
لە
ئازادی
ئەکەین، ئەبێ ڕێژەیەک
لەم
چەمکە
لە
بەرچاو
بگرین.
لە
پێوەندی
مرۆڤەوە،
ئازادی
ئەبێ
لە
دوو
سۆنگەوە
شی
بکرێتەوە:
یەکەم
،
هۆی
ئازادی
(
واتە
ئازادبوون
لە
چی
؟)
دووهەم
، لایەنی
ئازادی
(
واتە
ئازادی
بۆ
چی
؟) . یەکێک
لە
تایبەتمەندییە دەروونییەکانی
ئازادی
،
دابڕان
لە
دۆخێک
یان
جۆرە پەیوەندییەکە
کە
حەزی
پێ
ناکەین.
بەڵام
ئەو
کۆتوبەندانەی
کە
بە
ڕەزا
و ڕەحمەتی
خۆمان
قبووڵی
ئەکەین،
دژی
ئازادی
لە
ئەژمار
نایەت.
ئەو
کەسەی
کە
لە
بەندیخانە
ڕزگار
ئەبێت،
بە
"
ئازاد
"
بوونی
خۆی
خۆشحاڵە
بەڵام
ڕەنگە
هیچ
عاشقێک
حەز
نەکا
لە
کۆت
و
داوی
عەشقەکەی
ڕزگار
بێت
یان
هیچ
دایکێک
لە
باوەشی منداڵەکەی.
کەواتە
ئازادی
هەمیشە
لە
پێوەندی
لەگەڵ
شتێک
یان
دۆخێک
پێناسە
دەکرێت
کە
بە
زۆرەملی داسەپابێت
یان
بۆ
تاک
ناخۆش
بێت.
چونکە
ئەو
کەسەی
کە
ئەرکێک
بە
حەزی
خۆی
ئەنجام
دەدات
نەک
لە
بەر
ترسی
سزادان
،
لە
باری
کۆمەڵایەتی
و سیاسییەوە
ئازادە
.
بۆ
وێنە
ئەوەیکە نەهێڵیت کەسانێک
ئازار
بگەیێنن
بە
کەسانی
دیکە
، شتێکی بەڕێوجێیە.
هەروا
کە
بە
یاسایەکی پەسندکراو
هیچکەس
لەگەڵ
بەربەستە قانوونییەکان
دژایەتی
ناکا
و لەناوچوونی
یاسا
،
ئازادی
لە
ئەژمار
نایەت
بەڵکوو
ئاژاوە
و
بشێوی
بەدواوە ئەبێت.
باسی
ئازادییە
سیاسی
و کۆمەڵایەتییەکان ماوەیەکی
زۆر
نییە
لە
کۆمەڵگەی
مرۆڤ
هاتۆتە ئاراوە و زیاتر ئەگەڕێتەوە
بۆ
گۆڕانکارییە فیکرییەکانی
ئەم
چەن
سەدەی
دوایی
ئەورووپا و بەگشتی
سەردەمی
ئەندێشەی مۆدێرنە
لەم
ناوچەدا.
لەمەوبەر
،
لە
باسە فەلسەفییەکان (چ
ئیسلام
چ خاچپەرستەکان)،
باسکردن
لە
جەبر
و
ئیختیار
،
وەک
ململانێی ئیرادەی
خواوەند
و ئیرادەی
مرۆڤ
و نیسبەتی
ئەم
دووانە
لەگەڵ
یەکتر
لە
پێوەندی
لەگەڵ
کێشەی
خێر
و
شەڕ
دەهاتە ئاراوە.
بەڵام
ئەندێشەی نوێی ئەورووپا
لە
جیاتی لێکدانەوەی
ڕێژە
و پێوەندیی
مرۆڤ
و
خوا
، زیاتر
خۆی
بە
پێوەندی
مرۆڤ
لەگەڵ
مرۆڤ
،
واتە
پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان
سەرقاڵ
کردووە و کێشەی
ئازادی
تاک
لە
بەرانبەر
کۆمەڵ
ئەهێنێتە ئاراوە و ڕووبەڕووبوونەوەی
تاک
لەگەڵ
دەوڵەت
و پێوەندییەکانیان یەکێک
لە
دۆزە فیکرییەکانی
ئەم
3-2 سەدەی
دوایی
بووە
.
لە
ئەورووپا،
پاش
ڕاپەڕینی ئەندێشەی
سیاسی
ڕێنیسانس، پێناسەگەلی
جۆراوجۆر
بۆ
ئازادی
کراوە
.
بۆ
وێنە
"
ئازادی
"
بە
زەمینە و دەرفەتێک زانراوە
کە
بۆ
پەرەسەندنی تواناییەکانی
تاک
ڕێز
دادەنێت. لایەنگرانی ڕژێمە توتالیتارییەکان
کە
لەگەڵ
چەمکە زیندووەکانی
ئازادی
لە
هەناوی دیموکراسییەکاندا
دژایەتی
دەکەن،
خۆیان
لەپشتی
ئەم
پێناسەوە
حەشار
داوە و بانگەشەی
ئەوە
دەکەن
کە
ڕەهەندێک زیاتر
لە
ڕەهەندی
سیاسی
بۆ
ئازادی
قایل
دەبن.
بەڵام
بیرمەندانێک
وەک
«تامس هابس» و «
جۆن
ئوستوارت
میل
»
ئازاد
ییان
بە
مانا
ناسراوەکەی
پێناسە
کردووە. «هابس» دەڵێ: مرۆڤی
ئازاد
ئەو
کەسەیە
کە
ئەگەر
ویستی کارێک
بکا
و هێزی
بەو
کارە
بشکێ
هیچ
شتێک لەبەردەمیا
ڕێگر
نەبێت. (کتێبی لیڤیاتان).
لە
لایەکی دیکەوە ترادیسیۆنی فیکریی
ڕۆژئاوا
،
ئازادی
بە
شێوازی
ژینی هاوکووف
لەگەڵ
عەقڵ
و یاسای ئەخلاقی
لە
قەڵەم
دەدات. «ئپیکتۆس»، فەیلەسوفی ڕەواقی ڕۆما دەڵێ:
هیچ
مرۆڤێکی
بەدکار
ئازاد
نییە
. «کارلایل»، فەیلەسوفی ئینگلیزی دەڵێ:
ئازادی
ڕاستەقینەی
مرۆڤ
، دۆزینەوەی ڕێگەی
ڕاستە
و
هەنگاونان
لەو
ڕێگەدایە.
بەگشتی
لەم
چاخەدا
ئازادی
سیاسی
، ئەستوونی
دیموکراسی
لەژمار
دێت
و پێشێلکردنی
ئەو
ئازادییە سەرەکییانەی
کە
لە
یاسا
بنچینەییەکان
بە
تەرزێکی
ئاشکرا
بە
خەڵک
دراوە، پێشێلکردنی بنەڕەتی
سەروەری
گەلە
و تاوانێک بەدژی
سەروەری
یاسا
لەئەژمار
دێت
.
بەڵام
ئەو
ئازادییانەی
کە
لە
قانوندا ناوبردە
کراوە
،
هەمیشە
سنووری
ئازادی
هەرکەسێک ئەبەستێتەوە
بە
سنووری
ئازادی
کەسانی دیکەوە.
بەم
پێیە،
ئەگەرچی
وشەی
ئازادی
هەمیشە
بە
حەز
و
تاو
بە
زاردا
دێت
، خۆبەخۆ شتێکی
پەسند
نییە
بەڵکوو
دەبێ
هەمیشە
لە
بیرمان
بێ
کە
"
ئازادی
بۆ
چی
؟ و ئازادبوون
لە
چی
؟"
داوا
ئەکرێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئازادی سیاسی
بریتییە
لە
مافی
هاتنە
مەیدان
و هاوبەشێتی
تاکی
کۆمەڵگە
بۆ
ئیدارەی
وەڵات
، چ
بە
شێوەی
ڕاستەوخۆ
یان
لە
ڕێی هەڵبژاردنی نوێنەران.
ئازادی
سیاسی
یەکێک
لە
مەرجەکانی سیستەمی دیموکراسی*
لە
ئەژمار
دێت
.
بە
باوەڕی
«مۆنتسکیو»،
ئازادی
سیاسی
بریتییە
لە
ئەرخەیانی فیکری
هەر
کەسێک بەگوێرەی سەلامەتی
دەروونی
خۆی
.
بۆ
گەیشتن
بەم
ئازادییەش
پێویست
دەکات
بە
جۆڕێک حکوومەت دابمەزرێت
کە
هیچ
کەس
لە
کەسێکی
دیکە
ترسی
نەبێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئازادی چاپەمەنی
بەپێی
ئەم
بنەمایە، هەرکەسێک مافی بڵاوکردنەوەی بیروڕا و
بۆچوون
و هەواڵەکانی
هەیە
لەڕێگەی نووسراوەوە
یا
چاپەمەنییەکانەوە بێئەوەی
بۆ
بڵاوکردنەوەیان
پێویستی
بە
ئیجازە
بێت
یان
ناچار
بە
سانسۆڕ*کردن بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیستبدادی زۆرینە
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
«
جان
ئوستوارت میل»،
لە
وتاڕێکدا
بە
ناوی
دەربارەی
ئازادی
هاتۆتە ئاراوە،
بەڵام
ڕەنگدانەوەیەک
بوو
لەمەڕ
نیگەرانییەکی گشتگیری
هەندێک
لە
بیرمەندانی
سیاسی
و
ئازادیخوازی
سەدەی
نۆزدە
.
ئەم
نیگەرانییە،
بە
تایبەت
لە
بەرهەمەکانی دۆتۆکویل (1859-1805) زیاتر
بەرچاو
دەکەوێت. باسەکە ئەمەیە
کە
بەهاکانی
ئازادیخوازی
بە
تایبەت
بەهاکانی
ئازادی
بیروڕا و هەڵبژاردنی شێوازێکی
تایبەتی
ژیان
،
ئەگەرچی
نامۆش
بن
،
بەو
مەرجە
زیان
بە
کەس
نەگەێینێت
لەو
دیموکراسییانەی پابەندە
بە
ئازادی
زۆرینەدا ئەکەوێتە مەترسییەوە. بەڕای «میل»، زۆرینەیەک
کە
بریتی
بێت
لە
چینی
کرێکاری
نەخوێندەوار
،
چونکە
لە
بەرانبەر
مەرام و ڕەفتاری
جیاوازی
کەسانی
دیکە
تووشی
کەمتاقەتی دەبێت
ڕەنگە
،
بە
شێوەیەکی ناڕەسمی
دەست
بداتە ئازاردانی هەرکەسێک
کە
لە
خۆی
نەچێت.
«دۆتۆکویل»،
بڕوای
بە
دیموکراسی
سنووردار
بوو
بەڵام
بەو
ڕادە
بۆ
بەربەستکردنی مافی
دەوڵەت
لە
چاودێریکردنی
ئازادی
تاک
،
ڕازی
نەبوو
.
ئەو
دەڵێ:
بۆ
ئەوەیکە بەگشتی مرۆڤێکی
ئاسایی
و
مامناوەندی
دروست
ببێت، لەڕێگەی عەداڵەتخوازی و
دیموکراسی
زۆرینە
، گوشاری
زۆر
دێتە
سەر
کۆمەڵگە
.
جگە
لەوەش، ڕەشەگەلی
نەخوێندەوار
و
بێ
پەروەردە
ئامادەی چەوساندنەوەن و خەڵکانی چەواشەکار و
گەندەڵ
، دەستیان دەکەن
بە
زاخاودا و چەواشەیان دەکەن. «دۆتۆکویل»
لەم
بابەتەوە
تەنیا
نەبوو
،
چونکە
ڕۆژنامەنووسانی
لایەنگری
حکوومەتی فیدڕاڵ و
پلان
دانەرانی
دەستووری
بنچینەیی
ئەمریکا
گوتبوویان
کە
دەبێ
ئاستی هەڵبژاردنەکان
جیاواز
بێت
تاکوو
سەرۆککۆمار و سێنات نەکەوێتە
ژێر
کاریگەریی ڕەشەگەلەوە.
«کۆرێن هازر»،
لە
کتێبی سیستەمی
سیاسی
کۆمەڵگەی «ڕەشۆکی»دا دەڵێ: دیکتاتۆرییەتێکی
وەیشووم
وەکوو
نازیسم*
ئیتر
نابێ
سەرهەڵبدات،
مەگەر
ئەوەیکە ستراکتوری
کۆمەڵایەتی
نەهێڵێت
دەستی
نوخبە سیاسییەکان بگاتە
هەست
و
سۆزی
ڕەشەگەل.
لە
زۆر
لایەنەوە ئیستبدادی
زۆرینە
ڕێگڕێکە
لە
بەردەم
دیموکراسی
ئازاد
لە
ڕۆژاوادا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەویدی
ئاخێزگەی چەمکی «
ئەویدی
»،
لە
ئەندێشەکانی «هێگل»دا
سۆراغ
دەکرێت. کاتێک
کە
«ئەلێکساندر
کۆژۆ
» (1947) خوێندنەوەیەکی بەپێزی
لە
دیاردەناسی
ڕۆح
بە
ئەنجام
گەیاند.
بەڵام
زاراوەکە
لە
کەشێکی مژاوی
لە
دەروونشیکاری «
ژاک
لاکاندا» (1960)
بوو
بە
جەمسەڕێکی دایەلیکتیکی لەنێوان
سوژە
و ئۆبژەدا. بابەتی
ئەویدی
یا
ئەوانیدی، یەکێک
لە
پرسیارە سەرەکییەکانی ماهییەتی«شوناس» *ی
بەرهەم
هێناوە.
پرسیار
ئەوەیە:
بۆچی
ئینسانەکان،
خۆیان
بە
«خۆمانە»
لە
قەڵەم
ئەدەن و غەواڕەش
بە
«ئەوانیدی»؟
یان
جیاوازی
نێوان
کەسێک
لەگەڵ
ئەویدی
،
بۆ
چ شتێک ئەگەڕێتەوە؟
هەندێ
کەس
هۆکەی دەگەڕێننەوە
بۆ
جیاوازی
کەلتووری،
زمان
،
ئایین
، شارستانییەت، هەڵومەرجی فراژوتن و پەرەستاندن و
هەروەها
جیاوازی
ڕەگەزی، ئەتنیکی، نەتەوەیی، چینایەتی،
ئایدیۆلۆجی
و
زایەند
(سێکس) .
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سروودی نەتەوەیی/نیشتمانی
1ــ سروودێکی ڕەسمییە
کە
باڵانوێنی ڕۆحی
نەتەوە
و کەلتوور و دابونەریت و مێژووی وەڵاتێکە.
2ــ ئاوازێکی نیشتمانپەروەرانە و ئایدیالییە
کە
لە
کاتی
فەرمیدا
بۆ
ڕێزگرتن
لە
وەڵاتێک
تۆمار
دەکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فێمینیزم/بزووتنەوەی ئازادی ژنان/مێخوازی
فێمینیزم
لە
وشەی فەرەنسی femme
بە
واتای
ژن
وەرگیراوە و مانای
لایەنگری
کردن
لە
ژن
دەبەخشێ و
ناوی
بزاڤێکە
کە
بۆ
یەکسانی
مافە
سیاسی
و کەلتووری و
ئابووری
و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان و پیاوان
هەوڵ
دەدات.
لە
بابەت
ئاخێزگەی فێمینیزم لەگوێن ئایدیۆلۆجیایەک،
چوار
تەوەر
لە
ئارادایە:
لە
سێ
تەوەردا
مانا
پێشتر
لە
وشەکەیە.
ئەم
بۆچوونە پێیوایە
کە
مێژووی فێمینیزم،
لە
سپێدەی
هۆشیاری
مرۆڤەوە
دەست
پێدەکات.
لەم
ڕوانگەوە «
ئاریشە
» ی
ژن
هیچ
کات
لێمان
جیانەبۆتەوە و
هەندێ
کەس
پێیان
وایە
کە
جۆری
نێرینە
، لەباری توانستی ئیکۆلوژییەوە
باڵادەست
بووە
و مێژووی مرۆڤایەتیش
بە
هۆی
باڵادەستی
پیاوان،
بە
قەدەر
کارەساتێک ڕێگەمان
لێ
ون
دەکات.
بۆچوونی
دووهەم
و
سێهەم
، ئاخێزگەی فێمینیزم دەگەڕێنێتەوە
بۆ
سەدەی پانزدە و
حەڤدە
.
سەرەنجام
بۆچوونی
چوارەم
کە
ڕەنگە
لە
هەموان
ڕاستگۆیانەتر بێت، پێشینەی فێمینیزم دەگەڕێنێتەوە
بۆ
کۆتاییەکانی سەدەی
هەژدە
بە
تایبەت
دوای شۆڕشی
مەزنی
فەرەنسا. گرنگترین
ڕووداو
لە
مێژووی ئەندێشەی فێمینیستی
لە
قۆناغی شۆڕشدا بڵاوکردنەوەی کتێبی «
ماری
ڤۆلستۆن کرافت»
بوو
لە
ساڵی 1792
بە
ناوی
سەلماندنی مافەکانی ژنان. میریام
کرام
،
لەم
بارەوە دەڵێت: ڤۆلستۆن
یەکەمین
فێمینیستی گەورەیە و کتێبی سەلماندنی مافەکانی
ژن
،
وەک
جاڕنامەی
سەربەخۆیی
فێمینیزم
لە
ئەژمار
دێت
.
نووسراوە فێمینیستیەکان،
دوو
شەپۆل
بۆ
ڕەوتی
پێشڤەچوونی
ئەم
ڕێبازە ناوبردە دەکەن: شەپۆلی
یەکەم
(1830
تا
1920). تایبەتمەندی
ئەم
شەپۆلە
خەبات
و تێکۆشانی
ژنانە
بۆ
بە
دەست
هێنانی مافی
دەنگدان
و
یەکسانی
مافی ژنان
لەگەڵ
پیاواندا. شەپۆلی
دووهەم
لە
1960
تاکوو
ئێستا
دەگرێتەوە.
خاڵی
بەرچاوی
ئەم
شەپۆلە بریتیە
لە
پەرەسەندنی پەروەردەی باڵای ژنان
لە
سەرانسەری ئەورووپا و
ئەمریکا
و زیادبوونی ڕێژەی ژنان
لە
پیشە
و
کاری
جۆراوجۆر
و داواکاری
بۆ
یەکسانی
مووچەی ژنان
لەگەڵ
پیاواندا.
بەڵام
ساڵەکانی
نێوان
1920
تا
1960
بە
قۆناغی
ڕاوەستان
ناونووس
کراوە
.
هەڵبەت
هەندێ
لە
نووسەرانی
ئەم
دواییانە شەپۆلی
سێهەم
،
بە
فێمینیزمی
پۆست
مۆدێرنە
پێناسە
دەکەن.
ئەم
شەپۆلە
کە
لە
دەیەی 1980
دەستی
پێکردووە
بۆ
بزاوتی فێمینیستی، قۆناغی گواستنەوەیە
لە
بابەتە
سیاسی
و ئابوورییەکانەوە
بەرەو
بابەتی کەلتووری و سایکۆلۆژی و زمانەوانی.
فێمینیزم،
وەک
هەموو
ئایدیۆلۆژیایەک دەکەوێتە
ژێر
کاریگەریی
سوننەتە
مێژووییەکان و
لەگەڵ
هەندێ
لەم
ئایدیۆلۆژییانەدا
تێهەڵکێش
بووە
. ئەزموونی شۆڕشی فرەنسی و گوتارە بەهێزەکەی
لە
بابەت
مافە
دیموکراتییەکان،
بۆ
سەرهەڵدانی بیرۆکەی فێمینستی
گەلێک
پێویست
بووە
. کاریگەریی پرۆتستانیزم
لەمەڕ
هاندانی ژنان
بۆ
چالاکی
کۆمەڵایەتی
و
تێوەگلان
لە
بابەتە
سیاسی
و کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەریی سۆسیالیستە خەیاڵییەکان،
بۆ
وێنە
لایەنگرانی سەن سیمۆن و شاڕۆڵ فۆریە،
لەم
ڕێچکەوە
ئاو
دەخواتەوە.
بزاوتی فێمینیزم،
ئێستا
وەک
بزاڤێکی جیهانی
لێ
دەرهاتووە. لایەنگرانی
ئەم
بزاڤە
لەسەر
ئەم
باوەڕەن
کە
ژنان
تەنها
بە
هۆی
«
ژن
بوون
»
یان
لەو
کۆمەڵگەیانەی
کە
لە
خزمەت
بەرژەوەندی
پیاواندایە،
تووشی
بێعەدالەتی و نایەکسانی
هاتوون
.
هەر
بۆیە
بزاوتی
لایەنگری
لە
مافی ژنان
چەند
ڕێچکەیەکی
لێ
بۆتەوە
کە
بە
کورتی
بریتین
لە
:
1ـــ لایەنگرانی لیبرالی مافەکانی ژنان.
ئەمانە
بێعەدالەتی مەدەنی و دەرفەتە پەروەردەییەکان
بە
سەرچاوەی
زۆر
و
ستەم
بەسەر ژنان دەزانن و
خەبات
لە
پێناو
بەدەست
هێنانی ئازادییەکانی تاکەکەسی ژنان،
بە
مەبەستی
خۆیان
ناوبردە ئەکەن.
2ـــ لایەنگرانی ڕادیکالی مافەکانی ژنان.
ئەمانە
پێیان
وایە
کە
هەرچی
زۆر
و
ستەم
بەسەر ژنان
دێت
، دەگەڕێتەوە
بۆ
خۆبەزل
زانی
و
باڵادەستی
پیاوان و
لەم
ڕێگەدا
هەوڵ
دەدەن کۆمەڵگەی پیاوــ مەزنایەتی بگوازنەوە
بۆ
کۆمەڵگەیەکی
ژن
ــ مەزنایەتی.
3ـــ لایەنگرانی مارکسیستی مافەکانی ژنان. ئەمانیش
هۆی
ئەو
کۆت
و بەندانەی
کە
لە
ملی
ژناندایە، دەگەڕێننەوە
بۆ
شێوازی
بەرهەمهێنانی
سەرمایەداری
و جیاکردنەوەی
ئیش
و
کار
لە
ماڵەوە
کە
بۆتە
هۆی
دابەشکاریی سێکسی. ڕێگەچارەی
ئەم
گرفتەش گۆڕینی
ئابووری
زاڵ
بەسەر
کۆمەڵگە
دەزانن.
4ــ لایەنگرانی سۆشیالیستی مافەکانی ژنان.
ئەم
ڕێچکە
، ڕیشەی
زۆر
و
ستەم
بەسەر ژناندا
لە
سیستەمی
ئابووری
سەرمایەداری
دەبینآ
کە
بۆ
مانەوەی
خۆی
، کرێکارەکان
بە
تایبەت
ژنان وەبەردەهێنآ.
لەم
ڕوانگەوە،
هەم
خاوەندارێتی ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
و
هەم
شێوازی
ژیانی
کۆمەڵایەتی
پێویستی
بە
گۆڕانی بنەڕەتی
هەیە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ناسیۆنالیزمی کوردی
کورد
کە
زۆرجار
لە
شار
و باژێران
دوور
بوون
و
پتر
لە
دێهات
و
کەژ
و کێواندا ژیاون،
بۆ
ماوەیەکی
زۆر
بێبەهرە
بوون
لە
چینی
مامناوەندی
شارستانی
کە
ــ
ئەم
چینە
ــ
لە
بەدیهێنانی بزاڤی نەتەوەییدا
دەوری
باڵا
دەگێڕێ.
کە
مودێرنیتی
سەری
هەڵدا و جۆرە ڕاپەڕینێکی نەتەوەیی
هاتە
مەیدانەوە، (
ئیمڕۆکە
ڕەوتی
مۆدێرنیتی وایکردووە زمانێکی
ئەدەبی
بخوڵقێنێ
کە
زۆرینەی کوردان دەرکی پێئەکەن) وادەردەکەوت
کاتی
ئەوە
بەسەر چووبێت
کە
ئەم
ڕاپەڕینە بتوانێ بەسەر ڕووداوەکاندا
زاڵ
بێ
و
لە
سەروبەندێکی
مێژوویی
وەک
داڕمانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و
کەساسی
ئێرانییەکان، وەڵاتێکی کۆردی
بۆ
خۆی
دامەزرانێ.
لە
سەرەتای سەرهەڵدانی
ئەم
جۆرە بزوتنەوەدا
کە
بە
هەنگاوی یەکەمی ناسیۆنالیزمی
کوردی
دەناسرێت، بزوتنەوەکەی
شێخ
عوبێدوڵڵای نەهری
لە
ناوەڕاستەکانی نیوەی دووهەمی سەدەی
نۆزدە
،
بە
گرینگترین و
سەرەتایی
دیکەین
خاڵی
شێوەگیربوونی ناسیۆنالیزمی
کوردی
لە
ئەژماردێت.
سەرەنجام
کە
ڕاپەڕینێکی نەتەوەیی مۆدێرن
سەری
هەڵدا، خەونەکانی
کورد
لەگەڵ
بەرژەوەندی
دەوڵەتانی ناوچەکە
کە
زیاتر
لە
80% کوردیان
لە
خۆ
گرتبوو، یەکیان نەگرتەوە و ڕووبەڕووی
یەکتر
وێستان
.
سەیر
نییە
ئەگەر
بڵێین
مێژووی ناسیۆنالیزمی
کوردی
،
لە
ڕاستیدا مێژووی شەڕی
ناوخۆ
و
خەبات
بۆ
گەیشتن
بە
سەربەستی
بووە
.
ئەو
ناسیۆنالیزمەی
کە
لە
جەوهەردا
لەگەڵ
دژایەتی
دەوڵەتانی ناوچەکە
ڕووبەڕوو
بووە
و
بۆ
تێگەیشتن
لێی
،
دەبێ
هەلومەرجی
زاڵ
بە
سەر
هەرکام
لەم
وەڵاتانە
بە
باشی
لێک
بدرێتەوە.
گومانیش
نییە
لەوەی ناسیۆنالیزمی
کوردی
بزاوتێکە
پتر
لە
بەردەم
فشاری ناسیۆنالیزمەکانی دیکەدا گەشەیکردووە و ناسیۆنالیزمێکی بەرتەکانە
بووە
و زادەی پرۆسە
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و تەکنیکییەکانی
ناو
هەناوی کۆمەڵگەی
کوردی
نەبووە. ناسیۆنالیزمی
کوردی
دەرەنجامی گەشەی
ئەو
هێزانە نەبووە
کە
دەسەڵاتی سیاسییان
بە
شێوەیەکی ئۆرگانی
بە
دەسەڵاتی
سیاسی
نەتەوەوە گرێدابێت. ناسیۆنالیزمی
کوردی
بە
حوکمی
ئەوەی
بەرهەمی گەشەیەکی سرووشتییانە و سەربەخۆی
کۆمەڵگە
نییە
و بەرەنجامی داگیرکردنە، کردەیەکی بەرگریکارانەیە و بەرتەکێکە
بۆ
مانەوە
.
ئەم
دۆخە
کاریگەرییەکی گەورەی
لەسەر
جەوهەری ناسیۆنالیزمی
کوردی
جێهێشتووە و سرووشتی
هەموو
چالاکییەکانی
ئەم
ناسیۆنالیزمەی
بە
مۆرکێکی
تایبەتی
مۆر
کردووە.
ستراتیجی
ناسیۆنالیزمی
کوردی
لە
سەدەی بیستەمدا
ئەوەیە
جاربۆ
جار
ڕایدەگەێنێ «
هێشتا
کاتی
ئەوە
نییە
دروشمە سیاسییەکانم
بەرز
بکەمەوە و ڕوخساری ڕاستەقینەی
خۆم
ئاشکرا
بکەم».
بە
کوردی
و
بە
کورتی
،
ناسیۆنالیزم
بۆ
زەمەنێکی نموونەیی دەگەڕێ
تا
خۆی
تیا
ئاشکرا
بکات. زەمەنێکی خورافی
کە
نییە
و نابێت. زەمەنێک
لەبری
ئەوەی
ناسیۆنالیزم
خۆی
دروستی
بکات، چاوەڕوانە مۆعجیزەیەک
بۆی
دروست
بکات.
ناسیۆنالیزمی
کورد
لە
تورکیا
زیاتر
لە
13ملوێن
کورد
لە
ناو
سنوورە
کانی
تورکیا دەژین
کە
بەزۆری
لە
باشووری ڕۆژهەڵاتی
ئەم
وەڵاتە
نیشتەجێ
بوون
.
لە
سەردەمانێکی مێژووییدا
هەمیشە
کوردی
تورکیا، زیاتر
لە
کوردی
ئێران
و عێراق چالاکیان
لە
خۆیان
نیشان
داوە و ڕێبەرانی
کورد
زیاتر
لە
ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دەورێکی سیاسیان گێڕاوە
تاکوو
ئێران
. زۆرینەی کوردەکانی
ئێران
لە
سەردەمی
سەفەوییەکاندا چوونە
سەر
ئایینزای
شیعە
،
کەچی
زۆربەی
کوردی
تورکیا
سەر
بە
ئایینزای سوننە
بوون
.
لە
ئیمپراتۆری
عوسمانیدا
چونکە
کوردەکان موسوڵمان
بوون
،
لە
ناو
هێزە سەربازییەکان وەردەگیران و
لە
سەروبەندی شەڕی جیهانی
یەکەم
بۆ
سەرکوتکردنی ئەرمەنییەکان کەڵکیان
لێ
وەرگیرا.
لە
ئاکامدا
هێندەی
نەخایاند
کە
کورد
کەوتە
بەر
شاڵاوی تۆڵەستاندنەوەی هێزەکانی سۆڤیەت و هاوپەیمانە ئەرمەنییەکانی.
بەم
حاڵەش، پێشمەرگەی
کورد
سەرەڕای
ئەو
هەموو
ڕەنج
و
مەینەت
و
پلە
و
پایە
نزمەش
کە
بوویان، جارێکی
دیکە
لە
ساڵەکانی 1920-1921
بە
ڕێبەرایەتی مستەفا کەمال ئاتاتورک،
لە
بەرانبەر
فەرەنسیەکان و ئەرمەنیەکان
ڕاوەستان
و
بوون
بە
قەڵغانی
بیر
و باوەڕە ئیسلامییەکەیان.
ڕەتکردنەوەی
پێوەندی
ئیسلامی تورکیا
بۆ
چەسپاندنی
شوناسی
تورکی
لە
لایەن
مستەفا کەمال
لە
هەردوو
بەستێنی مەدەنی و ئەتنیکییەوە
بووە
هۆی
لەدایکبوونی ناسیۆنالیزمی
کوردی
. سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی
کوردی
سوننەی زازایی
لە
فێڤرییەی 1925
بووە
هۆی
دەسخەڕۆکردنی هەمەلایەنەی
کورد
و
هەر
ئەم
سەرکوتکردنە بێرەحمانە
بوو
کە
برایەتی
و هاوسۆزی
ئایینی
لە
نێوان
کوردەکان ژیاندەوە. ڕاپەڕینێکی
دیکە
کە
لە
ساڵی 1928
لە
کوێستانیەکانی ئارارات
سەری
هەڵدا (و
لە
لایەن
سەرەک
خێڵ
و عەشیرەتەکانی ناوچەکە ڕێبەرایەتی
کرا
و
بۆ
یەکەم
جار
ڕێکخراوەی ناسیۆنالیستی ـــ
خۆیبوون
ـــ پشگیری لێکرد)،
بۆ
ماوەی 2
ساڵ
دەوامی
هێنا
.
دەوڵەت
وەها
لە
مەحفکردنەوەی کوردەکان پێداگربوو
کە
بەپێی یاسای2510 دانراوی ژوەنی 1934، بڕیاری
دابوو
تەواوی
ناوچە
کوردنشینەکان بخاتە چوارچێوەی پلانی تواندنەوەی
کورد
لە
ناو
کەلتووری تورکیدا.
سەیر
ئەوە
بوو
کە
کۆچ
و
ڕەوی
خەڵکی
هەژار
لە
ناوچە
کوردنشینەکانەوە
بەرەو
شارەکانی ڕۆژاوای تورکیا
کە
ئابوورێکی بریسکەداری
هەبوو
(
ناوەنجی
داهاتی کەسەکی
لەم
شارانەدا
لە
کۆتاییەکانی 1980
چوار
ئەوەندەی
ناوچەکانی
دیکە
بووە
)،
بووە
هۆی
لەدایکبوونی چینێکی ڕووناکبیر و
کرێکاری
شارنشین
کە
بزاڤی ناسیۆنالیزمی نوێی کوردەکان،
لە
هەناوی ئەمەوە هاتەدەرێ.
لە
کۆتاییەکانی 1960
لەبەر
هۆکاری چینایەتی و ئەتنیکی، کوردەکان
بە
هۆی
«حیزبی کریکارانی تورکیا»
کە
حیزبێکی
توندڕەوی
چەپگەرا
بوو
، بایەخیان
پەیدا
کرد
. هۆکاری
ئەم
مەسەلە
دەگەڕایەوە
بۆ
سنعاتی
بوونی
تورکیا
بە
ڕێژەی وەڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی
ناوین
کە
ئەمیش
لە
کەم
جێگەی
ناوچەکە
دەست
دەکەوت.
لە
هەشتاکان بەملاوە و دوابەدوای نیشتنەوەی ململانێی
چەپ
و
ڕاست
،
کە
کوردەکان
لە
هەر
دوو
باڵەکەدا
بەشدار
بوون
،
سەرەنجام
ڕەهەندی ئەتنیکی و نەتەوەیی
بە
سەر
ڕەهەندی چینایەتیدا
زاڵ
دەبێت.
بە
دامەزرانی حیزبی کرێکارانی
کوردستان
(PKK)
لە
ساڵی 1983
ئەم
ڕاستیە
ئاشکرا
بوو
کە
پێکهاتەی
ناوبراو
تا
ئێستاش
هەر
بەهێزە و
گوڕ
و
تینی
خۆی
لە
دەست
نەداوە.
ئەم
حیزبە دەستیدایە
هێرش
بردن
بۆ
سەر
هێزەکانی ئەرتەش و مڵکدارە کوردەکان و جوتیارانی
نەیار
و
هەر
دوو
باڵی
ڕاست
و
چەپ
چونکە
پێی وابوو
بە
ئاواتەکانی
کورد
خەیانەتیان کردووە. ڕادەی کوژراوەکانی
هەر
دوولا
کە
لە
ساڵی 1991 نزیکەی 2500
کەس
بوو
،
لە
1995 گەیشتە 20
هەزار
کەس
.
لە
ساڵی 1985 ئەرتەش هێزێکی
بەناوی
«
گاردی
دێهاتی
» دامەزراند
کە
ژمارەی ئەندامەکانی
لە
ساڵی 1996 گەیشتە 60
هەزار
کەس
.
کاتێک
بەرەنگار
بوونەوە
ڕووی
لە
زیادبوون
کرد
، دەسەڵاتدارانی تورکیا
بۆ
ماوەیەکی
کورت
ڕویانکردە
شوناسی
کوردەکان. تورگۆت ئۆزال،
سەرەک
وەزیری
ئەو
کاتە
ئیجازەی
دا
کە
ڕۆژنامەی
کوردی
بڵاو
بکرێتەوە و ئەنستیتۆیەکی کوردیش
لە
ئەنقەرە بکرێتەوە و
کورد
ئەمجار
بتوانێ
لە
جیاتی
ناوی
تورکی
ناوی
کوردی
بەکار
بێنێت.
لە
1990 حیزبێکی
نوێ
بە
ناوی
«حیزبی
کرێکاری
گەل
» دامەزرا
کە
بە
شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وتەبێژی پەرلەمانی pkk
لە
ئەژمار
ئەهات
بەڵام
مەرگی کتوپڕی ئۆزال
لە
1993
بووە
هۆی
هەڵوەشانەوەی خێرای
ئەم
حیزبەش.
بە
تیاچوونی ئۆزال ـــ
چونکە
هەر
دوولا
پێیان وابوو
کە
دەکرێ
لەسەر
بنەمای
سازش
و
گفتوگۆ
سیاسەتێکی
نوێ
بێتە
کایەوە ـــ کەسایەتییەکی
گرینگ
لە
گۆڕەپانی سیاسەتی تورکیادا
مەحف
بۆوە.
لەو
سەردەمەوە حیزبی کرێکارانی
کوردستان
لە
سەر
بنیادێکی فێدراڵ
بۆ
تورکیا
جەخت
ئەکا
کە
لە
سایەی
ئەم
سیستەمەوە
تا
ڕادەیەکیش خودموختاری
بۆ
خۆی
مسۆگەر بکات
بەڵام
دەوڵەت
بەزۆری
ئەم
پێشنیازەی ڕەتکردۆتەوە.
لە
لایەکی دیکەوە
لە
1995 بەملاوە
دەوڵەت
هێزی
سەربازی
خۆی
ناردە
باکووری
عێراق
بۆ
سەرکوت کردنی pkk.
ئەم
ڕەفتارە شەرەفی نێونەتەوەیی تورکیای خستە
ژێر
پرسیارەوە. ساڵی 1998
بۆ
کوردی
تورکیا ساڵێکی نگریس
بوو
چونکە
لەو
ساڵەدا ڕێبەری pkk عەبدوڵلا ئۆجەلان بەپێی هاوبەندییەکی سیخوڕی نێودەوڵەتی
بە
هاوبەشی
دەوڵەتانی کینیا، یۆنان، ئیسراییل و تورکیا دەسبەسەر
کرا
و ڕادەستی حکوومەتی تورکیا کرایەوە.
ئەم
ڕووداوە
بوو
بە
هۆی
بشێوی
و نائارامی
لە
هەموو
ناوچە
کوردنشینەکان و کوردانی دانیشتووی ئەورووپاش دەنگی نارەزایەتی
خۆیان
بە
دژی
ئەم
کردەوە
هەڵبڕی.
دەوڵەتی
تورکیا
پاش
ماوەیەک حوکمی
سێدارە
بۆ
ئۆجەلان دەبڕێتەوە
بەڵام
ئەم
حوکمە
لە
ژێر
گوشاری
یەکیەتی
ئەورووپا ـــ
کە
تورکیا
حەز
دەکات دڵی ڕابگرێ
ببێ
بەشکم
ببێ
بە
ئەندامی
یەکیەتی
-
بە
هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە
تاکوو
سەرەنجام
لە
سەر
داوای
یەکیەتی
، حوکمی
سێدارە
لە
یاساکانی تورکیا لادەبرێت. ئێستاش ئۆجەلان ماوەی 12
ساڵە
تەنیا
لە
بەندیخانەی دوورگەی ئیمراڵی یەخسیرە.
ناسیۆنالیزمی
کورد
لە
عێراق
لە
یەکەمی دێسەمبەری 1918،
شەست
کەس
لە
ڕێبەرانی
کورد
پەیمانێکیان
لەگەڵ
بەریتانیا مۆرکرد
کە
زۆر
مژاوی و دژبەر
بوو
.
ئەم
پەیمانە
کە
پێشەنگاوێک
بوو
بۆ
پەیمانی سێڤەر، دەرفەتی خودموختاری
بۆ
کوردەکان دەڕەخساند
بەو
مەرجەی
کە
کوێستانەکانی
باکوور
و
باشوور
پێکەوە
گرێبدات و تورکیاش دامرکێنێ.
بەڵام
بەهێزبوونی
هەرچی
زیاتری سۆڤیەت و
هاوکات
،
نیازی
بەریتانیا
بۆ
ڕازیکردنی تورکیا و مەلیک فەیسەڵ ــ
کە
وەک
پاتشای عێراق داینابووــ
بووە
هۆی
ئەوە
کە
کوردەکان
فەرامۆش
بکرێن.
لەم
ڕووەوە
لە
پەیمانی 1930 بەریتانیا و عێراق،
نەوەک
باسێک
لە
خودموختاری
کورد
نەکرا
بەڵکوو
تەنانەت
هیچ
باسێکیش
لە
مافی کەمایەتیەکانیش نەهاتە ئاراوە.
لە
میانەی 1930
تاکوو
1950، کوردەکان
چەندین
جار
بە
ڕێبەرایەتی
شێخ
مەحموود و بارزانی
ڕاپەڕین
.
پاش
ئەوەی
، عەبدولکەریم
قاسم
لە
ساڵی 1958 حکوومەتی
پاشایەتی
لەناو
برد
،
پێوەندی
دەوڵەت
و خەباتی
سیاسی
کورد
بۆ
ماوەیەکی
کورت
گەشایەوە.
بەڵام
لە
1961
مەلا
مستەفا بارزانی و
هەندێ
ڕوناکبیری
شارستانی
سەربە
حیزبی دێموکرات
بە
ڕێبەرایەتی برایم ئەحمەد و
جەلال
تاڵەبانی
سەرلەنوێ
بەدژی
دەوڵەت
ڕاپەڕین
و شۆڕشێکیان پێکهانی.
لە
ساڵی 1964
دەوڵەتی
قاسم
ڕووخا و
کورد
دیسانەوە
لە
بەرانبەر
دەوڵەت
وێستا
.
بەڵام
ئەمجارە
لەگەڵ
جارەکانی
پێشوو
جیاوازی
هەبوو
، ئەویش
ناکۆکی
ئەکەوێتە بەینی حیزب و برایم ئەحمەد و
تاڵەبانی
لە
حیزب جیادەبنەوە و ئەوسەرودەمانە پێیاندەگوتن جەماعەتی مەکتەبی
سیاسی
.
ئەم
حاڵەتە، سەرەتای مودێلێکی ماڵوێرانکەر
بوو
لە
خەباتی
سیاسی
کوردەکان
کە
کەمتاکورتێک
تا
ئێستاش
هەر
درێژەی
بووە
و دەرەنجامی
نالەباری
بۆ
ئامانجی
کورد
لێکەوتۆتەوە.
سەیر
ئەوەیە
کە
ڕژێمی
پان
ـــ عەرەبی
بەعس
کە
لە
ساڵی 1968
بە
دەسەڵات
گەیشت، لانیکەم
لە
ڕواڵەتدا
زۆرترین
سازگاری
لەگەڵ
ناسیۆنالیزمی
کورد
هەبوو
.
لە
ڕێکەوتنامەی 11ی ئەیلوولی 1970
دەوڵەتی
عێراق
بە
شێوەیەکی فەرمی
دوو
نەتەوەی
لەم
وەڵاتە
بە
ڕەسمییەت
ناسی
و یەکێک
لە
دوو
پۆستی
جێگری
سەرکۆماری
بە
کوردەکان بەخشی. زمانی
کوردی
وەک
یەکێک
لە
دوو
زمانە
سەرەکییەکەی عێراق ڕەسمییەتی پێدرا و
دەوڵەت
زەمانەتی ئەوەیکرد
کە
کاروبارە دەوڵەتییەکانی ناوچەکە بسپێرێتە
دەست
کوردەکان.
بەڵام
هێندەی
نەخایاند
بە
هۆی
دڕدۆنگی و گۆمانی
هەر
دوولا
بە
یەکتر
، پێوەندییەکانیان بچڕا.
لە
کاتێکدا
کە
دەوڵەت
پێی وابوو بارزانی
لەگەڵ
وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
سەروساختی
هەیە
،
کەچی
بارزانیش
دەوڵەتی
گومانبار
دەکرد بەوەی
کە
ناوچە
پڕنەوتەکەی
کەرکووک
بە
ئانقەست
دەکاتە عەرەبنشین.
ئەم
گومانە
لەو
کاتەی
کە
دەوڵەتی
عێراق نزیکەی
پەنجا
هەزار
کوردی
ئێرانی
لە
کەرکووک
بەرەو
ئێران
وەدەرنا، زیاتر
بڕوای
پێکرا.
لە
مارسی 1974
دەوڵەت
بە
شێوەیەکی یەکلایەنە یاسایەکی
لە
بابەت
ئۆتۆنۆمی
کوردەکان بڵاوکردەوە و کەرکووکی
لەم
ناوچانە هەڵاوارد. بارزانی و حیزبی دیموکرات
ئەم
قانوونەیان ڕەتکردەوە. شۆڕشێکی
خوێناوی
دەستی
پێکرد
بەڵام
کاتێک سەدام مافی
ئێرانی
لە
بابەت
شەتولعەرەبەوە
بە
ڕەسمییەت
ناسی
،
بەو
مەرجەی
کە
ئێران
دەست
لە
پشتیوانی
خۆی
لە
کوردی
عێراق هەڵگرێ،
کتوپڕ
ئەم
شۆڕشە
قەتیس
مایەوە.
دەوڵەت
پلانەکەی
خۆی
درێژە
پێدا
و 500
ئاوایی
کوردنشینی
لەگەڵ
خاکا
یەکسان
کرد
و 600هەزار
کەس
لە
دانیشتووانی
ئەم
گوندانەی ناردە
ناو
ئۆردوگا
کە
زیاتر
لە
ناوەندی
عێراق
بوون
تاکوو
لە
بەینی
ئێران
و عێراق
وەک
لەمپەرێک
بۆ
پاراستنی
خۆی
کەڵکی
لێ
وەربگرێت.
دەرفەتێکی
دیکە
کە
بۆ
دابینکردنی مافی خودموختاری
بۆ
کورد
هەڵکەوت
،
هاوکات
بوو
لەگەڵ
شەڕی
هەشت
ساڵەی
ئێران
و عێراق
لە
1980 بەملاوە.
بەڵام
ئەمجارەش ڕاپەڕینی کوردەکان
لە
بەینی
دوو
پارتە سەرەکییەکە
تووشی
کێشە
و شەڕی براکوژی
هات
. سەرکەوتنی
ئێران
و داگیرکردنی شارێکی عێراق
لە
بەرەی
باکوور
(1983) و
پشتیوانی
کوردەکان
لە
ئێران
لەم
کاتەدا
بووە
هۆی
ڕقئەستووربوونی سەدام
لە
ئاست
کورد
.
هەشت
هەزار
کەس
لە
پیاوانی بارزانی
کە
لە
ئۆردوگای قوشتەپە
بوون
،
دەسگیر
دەکرێن و هەمویان
سەرنگون
کران
.
لە
ساڵی 1987، هێزەکانی
بەعس
بۆ
یەکەم
جار
لە
ئاستێکی بەربڵاودا، چەکی کیمیاوییان
لە
شار
و دێهاتە کوردنشینەکان
بەکار
هێنا
و
هەزاران
کەس
تیاچوون
.
پاش
ساڵێکی
دیکە
ئۆپەراسیۆنی
ئەنفال
و تیابردنی کوردەکان
بە
ئەنجام
گەیشت
کە
لە
ئاکامدا نزیکەی 200
هەزار
کەس
کوژران
و 4000 ئاواییش
وێران
کرا
.
لە
ئاگۆستی 1990، سەدام هێرشی
کردە
سەر
خاکی
کوەیت و
ئەم
وەڵاتەی
داگیر
کرد
، دوای ساڵێک هێزی هاوپەیمانان،
لە
ئاسمان
و زەوییەوە هێرشێکی چڕوپڕیان
کردە
سەر
عێراق.
لە
وەها
کەش
و هەوایەکدا هێزی
کوردی
بڕستی لێبڕابوو.
بەڵام
دواتر
لە
فێڤرییەی 1991
لە
دوای ڕاپەڕینی شیعەکان
لە
باشوور
، هێزەکانی کوردیش
ڕاپەڕین
و دەستیان
کردە
هێرش
بردن
بۆ
شارە
کوردنشینەکان
کە
تا
ئەو
دەم
بە
دەست
هێزەکانی عێراقەوە
بوو
.
لە
19ی
مارس
کەرکووک
گیرایەوە،
بەڵام
دوو
هەفتە
دواتر
دیسانەوە
کەوتە
دەست
عێراقییەکان. زیاتر
لە
یەک
ملوێن
کورد
کە
دڕندەیی و وەحشیگەرییەکانی سەدامیان
لە
بیر
نەچووبۆوە،
بەرەو
سنوورەکانی
ئێران
و تورکیا
هەڵاتن
کە
هەندێ
دیمەنی ورەبزوێن و سۆزناک
لە
شاشەی تەلەفیزۆنەکانی
جیهان
لەم
بارەوە
بڵاو
کرایەوە.
ڕای
گشتی
جیهان
کەوتە
خرۆش
و
لە
ئاکامدا
بۆ
یەکەم
جار
لە
28 ی ئاپریلی 1991، هاوسوێندییەکی نێونەتەوەیی
بە
مەبەستی پاراستنی
گیانی
کوردەکان
لە
باکووری
عێراق
لە
ئاستی خولگەی 36
دەرەجە
هاتە
کایەوە و ناوچەیەکی ئەمنی ڕاگەیاندرا
کە
سەدام
بۆی
نەبوو
سنووری
ئاسمانی
و زەوینی
ئەم
ناوچە
ببەزێنێ.
گفتۆگۆ
لە
سەر
کێشەی
کەرکووک
و
مەندەلی
و
خانەقین
و
هەروەها
دیموکراسی
فرەحیزبی
لە
نێوان
سەدام و کوردەکان سوودبەخش
نەبوو
و
شکستی
هێنا
.
لە
مانگی
مەی
1992
لە
هەرێمی
کوردستان
هەڵبژاردنێک بەڕێوەچوو
بە
مەبەستی دامەزرانی دەوڵەتێک
کە
خاوەن
بەهایەکی نێونەتەوەیی بێت.
دوو
حیزبی
سەرەکی
(
یەکیەتی
و
پارتی
)، هەرکامیان 45% دەنگەکانیان بردەوە.
بەڵام
هاوپەیمانان
هیچ
پێوەندییەکیان
لەگەڵ
پەرلەمانی
کوردستان
و حکوومەتی
هەرێم
نەکردەوە. دواتر هەرێمە ئازادکراوەکە لەبەینی
دوو
حیزبەکەدا
وردە
ــ
وردە
تووشی
کێشە
و
ململانێ
بوو
کە
لە
ساڵی 1994
لە
شەڕی براکوژیدا گەیشتە ئەوپەڕی
خۆی
.
ساڵی 2003 جارێکی
دیکە
هاوپەیمانان
بە
ڕێبەرایەتی وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
هێرشێکی
چڕ
و پڕیان
کردە
سەر
خاکی
عێراق و توانییان
لە
ماوەی 21 ڕۆژدا
ئەم
وەڵاتە بگرنەوە. 3
ساڵ
پاش
ڕووخانی ڕژێمی سەدام،
جەلال
تاڵەبانی
(
سەرۆکی
یەکیەتی
نیشتمانی
)
بووە
سەرۆک
کۆماری
ئەم
وەڵاتە و مەسعوود بارزانیش
بووە
سەرۆکی
حکوومەتی
هەرێم
. ساڵی 2005 قۆناغێکی
نوێ
لە
کوردستانی
عێراق
دەست
پێ
دەکات
کە
ئەویش یەکگرتنەوەی
دوو
ئیدارەی هەرێمەکە
بوو
.
ئەمێستا
زیاتر
لە
16
ساڵە
کە
کوردی
ئەم
پارچە
لە
هەرێمەکەدا حکوومەتی
خۆی
بەڕێوە
دەبات و خاوەنی کێشێکی
سیاسی
باڵایە
لە
ناوچەکە و عێراقدا.
کورد
لە
سوریا
حەشیمەتی
کوردی
سوریا، نزیکەی 1 ملیۆن و 750 هەزارکەس دەبێت
کە
10% حەشیمەتی
ئەم
وەڵاتە پێکدێنن
کە
زۆربەیان
لە
1920 بەملاوە بەتایبەت
لەدوای
شکستهێنانی ڕاپەڕینی
کورد
لە
تورکیا ڕویانکردە
ئەم
وەڵاتە.
ئەم
کوردانە
هەر
خێرا
ڕواڵەتی عەرەبیان
لێ
نیشت
و
لە
سەرەتاکانی دامەزرانی
کۆماری
تازەپێگەیشتووی سوریا، دەستیان گەیشتە
پلە
و
پایەی
باڵای
سەربازی
بەڵام
لە
1958
پاش
ئەوەی
کە
کۆماری
یەکگرتووی
عەرەب
دامەزرا و
بڕیار
درا
میسر
و سوریا ببنە وەڵاتێکی
یەکگرتوو
، کوردەکانیان
لە
پلە
و مەقامە باڵاکان وەدەرنا. لێکهەڵوەشانی
ئەم
کۆمارەش،
نەک
هەر
کاریگەریی ئەوتۆی
لەسەر
چارەنووسی کوردەکان دانەنا
بەڵکوو
دەوڵەت
دەستی
کرد
بە
دروستکردنی دیواربەندێکی عەرەبنشین
لە
جزیرە
کە
زۆرینەی کوردەکانی لەخۆ گرتبوو.
ئەم
پلانە
لە
لایەن
حافز
ئەسەد
سەرۆک
کۆماری
ئەو
کاتەی سوریا
لە
ساڵی 1976
پووچەڵ
کرایەوە.
بەڵام
داخوازییە فەرهەنگییەکان
وەک
پەروەردە
بە
زمانی
کوردی
و ناولێنانی
کوردی
، ئێستاش
هەر
پێشێل
دەکرێت. کاربەدەستانی سوریا ئێستاش ناسنامەیان
بە
نزیکەی 300
هەزار
کوردی
ئەم
وەڵاتە نەداوە و
ئەم
حەشیمەتە
بە
ئەجنەبی
لە
قەڵەم
ئەدەن.
کەچی
سەیر
ئەوەیە
لە
خەباتی
پارتی
کرێکارانی
کوردستان
(pkk) بەدژی
دەوڵەتی
تورکیا
پشتیوانی
کردووە،
بەڵام
حازر
نابێت دانبنێ
بە
مافە
سەرەتاییەکانی هاووەڵاتیانی
کوردی
خۆی
.
تا
ئێستا
هیچ
بزاڤێکی سەربەخۆییخوازانە
لە
لایەن
کوردی
سوریاوە ڕانەگەیەندراوە.
یەکەم
حیزبی
کوردی
لە
سوریا حیزبی دیموکراتی
کوردستان
بووە
کە
لە
ساڵی 1957 دامەزرا.
ئێستا
بە
شێوەیەکی نایاسایی و
پەنامەکی
13حیزبی
کوردی
چالاکی
دەنوێنن
کە
زێدەتر
لە
قامیشلی
و
جزیرە
، لایەنگرییان لێدەکرێت. حیزبە کوردییەکانی سوریا پێوەندییەکی پتەویان
پێکەوە
نییە
بەڵکوو
بەهۆی یەکگرتووییەک
کە
لەگەڵ
ئیسلامخوازانێکی
وەک
ئیخوانولموسلمین
هەیانە
، بوونەتە مەترسییەک
بۆ
ڕژیمی سوریا.
تێکشکانی ڕژێمی سەدام حسەین
لە
ساڵی 2003 و دامەزرانی حکوومەتێکی فیدراڵ
لە
کوردستانی
باشوور
، ڕووداوەکانی
یاری
تۆپیپێی
قامیشلی
لە
12ی مارسی 2004 و گوشارە نێونەتەوەییەکان بەسەر ڕژێمی بەشار
ئەسەد
بە
تۆمەتی تیرۆری
ڕەفیق
حەریری،
سەرۆک
وەزیرانی لوبنان
لە
ساڵی 2005،
کۆمەڵە
هۆکارێکن
کە
کوردی
سوریا زیاتر
لە
جاران
بەرەو
بزاڤێکی ناسیۆنالیستی هاندەدات.
نافەرمانی
مەدەنی نافرمانی
مدنی
Civil Disobedience
هەر
هەنگاوێک
کە
سنووری
یاسا
ببەزێنێت
بە
مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی
هەموان
بۆ
ڕاوەستان
لە
بەرانبەر
ناڕەوایی
و
نادروستی
یاساکان لەباری ئەخلاقی و عەقڵانییەوە
بە
نافەرمانی
مەدەنی
لە
قەڵەم
دەدرێت.
ستراتیجی
نافەرمانی
مەدەنی
یا
بێفەرمانی حکوومەت،
لە
لایەن
مەهاتماگاندی ڕێبەری
سەربەخۆیی
هیندستان
بۆ
ڕزگاربوون لەژێر
دەستی
بریتانیا
هاتە
ئاراوە.
شێوازی
گاندی
بریتی
بوو
لە
:
سەرپێچی
کردن
لە
یاساکانی
وەڵات
،
نەدانی
باج
، وەرنەگرتنی
پۆست
و مەقامی
دەوڵەتی
، یاساخکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی یاسادانان،
هاوکاری
نەکردن
لەگەڵ
ئینگلیزییەکان و پاوانکردنی شمەکی بەریتانی.
لەم
جۆرە خەباتەدا زیاتر
لەسەر
بیێموبالاتی و
بێدەنگی
جەخت
دەکرێت.
بەڵام
نافەرمانی
مەدەنی
پێویستی
بە
هەنگاونان
و کردەوەیە. لایەنی
هاوبەشی
ئەم
دوو
خەباتە
تەنیا
ئەوەیە
کە
ئاشتیئامێزە و دوورە
لە
شەڕەنگێزی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاوپەیمانی/هاوسوێندی
یەکگرتنی کاتیی
چەند
حیزب
یا
لایەنی
سیاسی
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجی پەرلەمانی و هەڵبژاردنەکان.
لە
سیستەمێکی پەرلەمانی فرەحیزبی
کە
هیچکام
لە
حیزبەکان نەتوانن ڕێژەیەکی
دەنگ
بۆ
دامەزرانی
دەوڵەت
بەدەس
بێنن،
چەند
حیزبێک
بۆ
ئەم
مەبەستە
دەبنە
هاوپەیمان
. هاوپەیمانی پەرلەمانی بەزۆری
بۆ
هێشتنەوە
یا
هێنانە
سەرکاری
حکوومەتێکی
تایبەت
دێتە کایەوە
بە
شێوازێک
کە
حیزبە گەورەکە
لەگەڵ
یەک
یان
چەند
حیزبی بچوکتر دەبێتە
هاوپەیمان
و
بە
ڕێژەی دەسەڵاتیان
بەشداری
حکوومەت دەکەن.
ڕەنگە
هاوپەیمانییەتی لایەنێکی نەرێیی (سەلبی) بێت
واتە
بە
ئامانجی ڕووخانی حکوومەت بێت.
بۆ
وێنە
لە
فەرەنسە،
پاش
شەڕی جیهانی
دووهەم
کومۆنیستەکان و باڵی
ڕاستی
توندڕەو بوونە
هاوپەیمان
و حکوومەتی
ئەو
سەردەمەیان ڕووخاند.
هاوپەیمانییەتی
لە
هەڵبژاردندا
بەم
جۆرەیە
کە
حیزبە هاوپەیمانەکان،
بە
قازانجی یەکدی
دەنگ
دەدەن
بە
لیستەیەکی
هاوبەشی
پاڵێوراوان و هەرێمەکان
بە
ڕێژەی
خۆیان
دەسەڵات
دابەش
دەکەن.
ئەم
شێوازە
لە
کۆماری
چوارەمی فەرەنسەدا
بە
کارهات.
لە
سیستەمی دووحیزبی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا
ئەم
زاراوە
مانایەکی دیکەی
هەیە
بەم
واتایە
کە
چەند
گرووپی
ناو
دوو
حیزبـە
کە
(دیموکرات و کۆماریخواز)
بۆ
نەیاریکردن
لەگەڵ
هەندێ
سیاسەتی حکوومەت
یەک
دەکەون.
وەک
چۆن
دیموکراتەکانی
باشوور
و کۆماریخوازەکانی
باکوور
بۆ
نەیاریکردن
لەگەڵ
هەندێ
بڕیاری ڕۆزڤێڵت و تڕۆمێن
یەککەوتن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پێوەندی نێودەوڵەتی
پێوەندی
نێودەوڵەتی
کە
پتر
بە
سیاسەتی نێونەتەوەیی و سیاسەتی
دەرەکی
وەڵاتان
پێناسە
کراوە
بریتییە
لە
توێژینەوەی
پێوەندی
و
دانوستان
و وەگەڕخستنی
زانیاری
و پەرچەکرداری وەڵاتانی
لێک
جودا
. توێژینەوەی
پێوەندی
نێودەوڵەتی
لەگەڵ
ئەم
بابەتانەی
خوارەوە
سەروکاری هەیە:
1ــ ئەکتەری گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکان:
بۆ
نموونە
،
وەڵات
، حکوومەت،
ڕێبەر
،
دیپلۆمات
و
جەماوەر
.
2ــ
ئەو
ئامانجانەی
کە
ئەکتەرەکان دەیانهەوێت پێی بگەن:
واتە
ئاسایش
، خۆشگوزەرانی و
دەسەڵات
.
3ـ
ئەو
ئامرازانەی
کە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکان کەڵکی
لێ
وەردەگیرێ:
واتە
دیپلۆماسی
، بەکارهێنانی
دەسەڵات
و بەقەناعەتگەیاندن.
4ــ مەیدانی
کار
و چالاکی: بونیادە سەرەکییەکانی
پێوەندی
نێودەوڵەتی،
پاش
بەدیهاتنی سیستەمی وەڵاتان
لە
ئەورووپا بەپێی پەیمانی وێستفاڵی 1648 داڕیژرا و شۆڕشی
مەزنی
فرەنسێ
لە
ساڵی 1789 قاییمتری
کرد
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
چینی میانە+ چینی مامناوەندی
چینی
بورژوا
،
لە
باری
مێژووییەوە
بە
چینی
میانە
ناوی
دەرکردووە.
لە
سیستەمی سەرمایەداریدا
نێوان
چینی
سەرمایەدار
و
کرێکار
،
دوو
گرووپی
بەرفرەوانی
کۆمەڵایەتی
سەری
هەڵداوە:
گرووپی
یەکەم
بریتییە
لە
، خەڵکانی
بازرگان
، مامەڵەچی،
دوکاندار
،
خاوەن
دەزگەی
بچووکی
ئابووری
و بەرهەمهێنی
سەربەخۆ
.
گرووپی
دووهەم
بریتییە
لە
: خەڵکانی
خوێندەوار
،
ئەندازیار
،
پزیشک
، مافپەروەر، مامۆستای
زانکۆ
،
فێرکار
، خوێندکار، کارمەند و
مووچەخۆر
.
ئەم
دوو
گرووپە
بە
چینی
میانە
یان
چینی
وردە
بورژوا
پێناسە
کراون. (بڕوانە
وردە
بورژوازی
)
مارکسییەکان
ئەم
گرووپانە
لە
باری
عیلاقاتی سیاسییەوە
بە
دوو
گرووپی
دیکە
دابەش
دەکەن:
یەکەم
، توێژی باڵای
چینی
میانە
کە
لە
ژیانێکی
خۆش
بەهرەمەندە و
لە
بەریانی خەباتی چینایەتیدا دەچێتە بەرەی
سەرمایەدار
و تاقمی دەسەڵاتدارەوە.
دووهەم
، توێژی خوارووی
چینی
میانە
کە
بەهۆی لەدەستدانی ئیمتیازەکانی،
خۆی
دەخاتە
پاڵ
چینی
پڕۆڵتاریا.
کەواتە
توێژی باڵای
چینی
میانە
،
لە
ماهییەتی سیاسیدا
کۆنەپەرست
لە
ئەژمار
دێ
و توێژی
خواروو
، شۆڕشگێر.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی هاوبەندی ئەمریکای لاتین
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ژانوییەی 1966
لە
پەراوێزی «هاوبەندی حیزبە کۆمۆنیستەکانی
ئاسیا
،
ئەفریقا
و ئەمریکای لاتین»
لە
شاری
هاڤانا، پێتەختی کووبا دامەزرا.
بە
دامەزرێندنی
ئەم
ڕێکخراوە سەرکەوتنی کاسترۆ و تیۆری شۆڕشی جووتیارییەکەی بەسەر حیزبە کۆمۆنیستەکانی ئەمریکای لاتین
کە
تا
ساڵی 1964 دژایەتییان دەکرد، مسۆگەر
بوو
.
1
2
3