تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 7
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بەشداریی سیاسی
هاوکاری
شارۆمەندان
بە
شێوەیەکی ڕێکخراوەیی
بۆ
هەڵبژاردنی ڕێبەرانی
سیاسی
و
بەشداری
چالاکانە
لە
کاروباری
کۆمەڵایەتی
و
سیاسی
و
کارکردن
لەسەر
فۆڕم و ڕێنمونی کردنی سیاسەتی
دەوڵەت
.
لە
زۆربەی وەڵاتانی
جیهان
نەک
هەر
بەشداریکردنی
جڤاک
لە
سیاسەت
پەسند
ناکرێت
بەڵکوو
مۆڵەت
نادەن
جەماوەر
خۆی
لە
سیاسەت
هەڵقورتێنێ.
هۆی
ئەم
ڕێگرتنەی دەسەڵاتدارانیش ئەگەڕێتەوە
بۆ
دوو
هۆکار:
یەکەم
، حکوومەت توانای سنووردارکردنی
دەستێوەردان
لە
سیاسەتی
هەیە
تا
ئەوکاتەی
نەخوێندەواری
و بێئاگایی
گشتی
،
لاوازی
و
نەبوونی
کۆمەڵگەی مەدەنی و
کەمتەرخەمی
جەماوەر
بۆ
تێگەیشتن
لە
ئاریشە
سیاسییەکان
لە
گۆڕێدا بێت، سنووردارکردنی هاوبەشیی
سیاسی
و
دەستێوەردان
لە
سیاسەت
لە
لایەن
حکوومەتەکان
وەکوو
ئاوخواردنەوە
دەبێت.
دووهەم
، دەسەڵاتداران بەزۆری دەترسن لەوەی
بەرژەوەندی
و
قازانج
و
حەز
و تاسەیان
لەناو
بچێت.
بۆیە
بەگشتی ڕژێمە سەرکوتکارەکان تێدەکوشن
بە
شێوازی
جۆراوجۆر
ڕێگر
بن
لە
بەشداریی
سیاسی
جەماوەر
و
دەستێوەردان
لە
سیاسەتدا.
بیرمەندانی
زانستی
سیاسی
3 هۆکار
بۆ
بەشداریی
سیاسی
بە
گرنگ
دەزانن:
یەکەم
، پاڵنەر و هاندەری بەشداریکردن،
واتە
بۆ
هەر
چەشنە هاوبەشییەک
دەبێ
ناڕەزایەتییەک
بۆ
تاک
لەئارادا بێت
تاکوو
بۆ
قەرەبوو
کردنەوەی
ئەم
ناڕەزایەتییە ببێتە ئەندامی
ئەنجومەن
یا
ڕێکخراوەیەک
کە
هەوڵ
دەدات
لە
بواری
جۆراوجۆر
هاوبەشێتی بکات.
هەوڵدان
بۆ
ڕازی
هێشتنەوەی
تاک
دەبێتە پاڵنەڕێک
بۆ
هاوبەشیکردن.
دووهەم
،
ڕێکخستن
چ
بە
شێوەی
کۆن
و چ
بە
شێوەی مودێڕن،
وزە
و
فیکر
دەبەخشێ
بە
بەشداربوان و
یارمەتی
ئەوان
دەدات
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانیان.
سێهەم
، نەرمونیانی حکوومەتەکان،
واتە
حکوومەتەکان
تا
چ ڕادەیەک
لە
واقیعدا دەرفەتی ڕاستەوخۆی
هاوبەشی
کردنی
جەماوەر
ساز
دەکەن و
تا
چ ڕادەیەک
لە
بەرانبەر
ئەم
پڕۆسە
بە
نەرمونیانی
ڕەفتار
دەکەن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
زۆرداریی
بەگشتی
بە
مانای حکوومەتی
ستەمکار
و چەوسێنەرە.
لەم
جۆرە حکوومەتەدا دەسەڵاتی
وەڵات
بەدەست
یەک
یا
چەند
کەسێکە و ئەمانیش
بە
سەر
گیان
و
ماڵی
خەڵکدا دەسەڵاتێکی
ڕەها
و
بێ
سنووریان
هەیە
.
ئەم
زاراوە
بۆ
ئەو
حکوومەتانە
بەکار
ئەبرێ
کە
بە
شێوازی
ئیستبدادی و تیرۆر
دەسەڵات
بەڕێوە
دەبەن. هەندێجار دیموکراسیش مانای زۆردارانە
لە
خۆ
دەگرێ ئەویش
ئەو
کاتەیە
کە
زۆرینە
بە
شێوەیەکی
ڕەها
و ستەمکارانە بەسەر کەمینەیەک حکوومەت دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی جیهانی خاوەنداریەتی
ئەم
ڕێکخراوە مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە
بۆ
کۆنڤانسیۆنی پاریس (1883) و بێرن (1886)
کە
بریتی
بوون
لە
یەکیەتی
نێونەتەوەیی
بۆ
پشتگیری خاوەنداریەتی
مەعنەوی
و
یەکیەتی
نێونەتەوەیی پشتگیری
لە
بەرهەمە
ئەدەبی
و فەرهەنگییەکان.
ئەم
دوو
کۆنڤانسیۆنە
لە
1893 یەکییان
گرت
و
سەرەنجام
لە
کۆنڤانسیۆنی ستۆکهۆڵم (14/7/ 1967) لەژێر سەردێڕی ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی خاوەنداریەتی
مەعنەوی
،
بوونی
خۆی
ڕاگەیاند
بەڵام
بەشێوەیەکی
ڕەسمی
لە
26/4/ 1970
پیادە
کرا
.
بەپێی
بەندی
3ی کۆنڤانسیۆنی ستۆکهۆڵم ئامانجەکانی
ئەم
ڕێکخراوە بریتین
لە
:
ـــ پەرەپێدان
بە
پشتگیری
لە
خاوەنداریەتی
مەعنەوی
لە
هەموو
جیهان
لەڕێگەی
هاوکاری
نێودەوڵەتی.
ـــ زامنکردنی
هاوکاری
ئیداری
نێوان
یەکیەتییەکان.
بەپێی
بەندی
چواری
ئەم
کۆنڤانسیۆنە، ڕێکخراوەکە بەمەبەستی
گەیشتن
بەو
ئامانجانەی
سەرەوە
، هەڵدەستێ
بە
ئەنجامی
ئەم
ئەرکانەی خوارەوە:
ـــ پەرەپێدان
بە
هەر
جۆرە ئاسانکارییەک بەمەبەستی پشتگیری
لە
خاوەنداریەتی
مەعنەوی
.
جیاواز
لەمەش، هاوئاهەنگی
یاسا
نەتەوەییەکان بەهەند ئەگرێت.
ــــ پیادەکردنی
ئەو
ڕێککەوتنە نێونەتەوەییانەی
کە
بۆ
ئەم
مەبەستە
واژۆ
دەکرێ
.
ـــ وەڵاتانی خوازیاری
یارمەتی
یاسایی
و تەکنیکی
لە
بابەت
خاوەندارییەتی
مەعنەوی
،
هاوکاری
یەکتر
دەکەن.
ــــ
هەموو
زانیارییەکی پێوەندیدار
بە
خاوەنداریەتی
مەعنەوی
کۆ
دەکرێتەوە و
بە
تویژینەوە
لەسەر
ئەم
بابەتە
پاداش
دەدرێ و ئەنجامی توێژینەوەکان
بڵاو
دەکرێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەرمایەداری
سەرمایەداری
(کاپیتالیزم)
لە
وشەی
capital
بە
واتای
سەرمایە
وەرگیراوە
بەڵام
لە
زاراوەدا
بەو
سیستەمە ئابوورییە دەگوترێ
کە
لە
پێشدا
لە
سەردەمی
شۆڕشی پیشەسازیی
لە
ئەورووپای
ڕۆژاوا
و
ئەمریکا
سەری
هەڵدا و دواتر، وەڵاتانی ڕۆژهەڵاتیشی گرتەوە.
لەم
سیستەمەدا
لە
بواری ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
لەبری
ئەوەی
بۆ
بەرهەمهێنانی
ئاسایی
،
لە
هێزی مرۆڤی و
ئاژەڵ
کەڵک
وەرگیرێت، کەرەستەی میکانیکی (
مەکینە
)
بۆ
بەرهەمهێنانی
باشتر
بەکار
دێت
.
لە
باری
مێژوییەوە،
سەرمایەداری
وەک
بەشێکی بزاوتی
تاک
باوەڕی
لە
ئەژمار
دێت
.
لە
بەستێنی ئاییندا
ئەم
سیستەمە
هەندێ
ڕیفۆرمی
بە
دوا
خۆیدا
هێنا
.
لە
زانست
و پەروەردەدا
بووە
هۆی
گەشەسەندنی
زانستی
فیزیا،
لە
پێوەندیە مرۆڤیەکاندا زانستە کۆمەڵایەتیەکانی
لێ
کەوتەوە،
لە
زەمینەی
سیاسەت
، بناخەدانەری حکوومەتە دیموکراتیەکان
بووە
و
لە
ئابووریشدا سیستەمی
سەرمایەداری
هێنایە گۆڕێ.
لەم
ڕووەوە گریمانەی «
شارستانیەتی
سەرمایەداری
»
بە
گریمانەیەکی
ڕاست
و
ڕەوا
دەردەچێت.
ئەم
گریمانە
بانگەشەی
ئەوە
دەکات
کە
سەرمایەداری
،
تەنیا
سیستەمێکی
ئابووری
تایبەت
نییە
،
بەڵکوو
سیستەمێکی
کۆمەڵایەتی
تۆکمەش
لە
ئەژمار
دێت
.
زاراوەی
سەرمایەداری
، زیاتر
لە
لایەن
سۆسیالیستەکان ــ
بە
تایبەت
مارکسیەکان ــ بڕەوی
پەیدا
کرد
ئەویش سیستەمێکە تێیدا خاوەندارێتی
تایبەتی
سەرمایە
،
مەرجی
سەرەکیە
بۆ
سیمای
ئابووری
و
سیاسی
و
ئەم
ڕەوتەش
بەدی
هێنەری جۆرێک تەکوزی
کۆمەڵایەتی
تایبەتە
کە
تێیدا
چینی
دەسەڵاتدار
(
کە
پێی دەگوترێ
سەرمایەدار
یان
بورژوا
)
لە
هێزی بەرهەمهێنی
کۆمەڵگە
بە
قازانجی
خۆی
کەڵک
وەردەگرێ.
یەکێک
لە
بنەماکانی
سەرمایەداری
،
ئابووری
بازاڕە.
لە
سەردەمی
پێش
سەرمایەداریدا
بە
گشتی
ئابوور
،
خۆماڵی
و
سەرپشک
بووە
.
خێزان
خۆی
پێداویستیەکانی
خۆی
بە
شێوەی ئاڵوگۆڕکردنی
شمەک
دابین
دەکرد. دابەشکردنی
ئیش
و
کار
لە
گۆڕێدا نەبووە و
هەر
خێزانێک
ناچار
بوو
چەندەها
کار
و ئەرکی
جیاواز
بە
ئەنجام
بگەیەنێت.
بەڵام
لە
ئابووری
بازاری
سیستەمی سەرمایەداریدا
کار
و
تەوزیم
بەپێی لێهاتوویی و کارزانی
دابەش
دەکرێت و
هەر
کەسە
تەنیا
دەتوانێ بەشێکی
هەرە
بچووک
لە
پێداویستیەکانی
خۆی
، بەپێی لێهاتوویی و
شارەزایی
خۆی
دابین
بکات.
یەکێکی
دیکە
لە
بنەماکانی
ئابووری
بازاری
سەرمایەداری
، ململانێیە.
لە
ئابووری
مۆدێەن
بۆ
بەرهەمهێنانی
کاڵا
و خزمەتگوزارییەکان، بژارەی
ململانێ
چ
بە
شێوەی مۆنۆپۆلکردنی
تایبەتی
یان
مۆنۆپۆلی
یاسایی
،
لە
ژێر
دەستی
دەوڵەتدایە. یەکێکی
دیکە
لە
تایبەتمەندییەکانی سیستەمی
سەرمایەداری
، بنەڕەتی قازانجە.
ئابووری
سەرمایەداری
زێدەتر
لە
هەر
سیستەمێکی
ئابووری
دیکە
دەرفەت
بۆ
وەچنگ هێنانی
قازانج
دەڕەخسێنێ.
ئەم
جۆرە ئابوورییە
ئازادی
بازرگانی
کردن
و
پیشە
و
ئازادی
ماڵ
و
دارایی
و ڕێککەوتن
زەمانەت
دەکات.
گەشەی
سەرمایەداری
هاوبەندە
بە
گەشەی
بازرگانی
کە
تێیدا
سەرمایەداری
گەورە
،
بە
سەر
دانوستاندا
شارەزا
دەبن.
پاش
سەرهەڵدانی شۆڕشی پیشەسازیی قۆناغی
سەرمایەداری
دەست
پێدەکات.
لەم
سەروبەندەدا خاوەنی کۆمپانیا گەورەکان و ڕێکخراوە ئابوورییەکان،
دەست
دەگرن
بە
سەر
پرۆسەی بەرهەمهێناندا.
سەرەنجام
قۆناغی
سەرمایەداری
(
دارایی
) دێتە کایەوە.
لەم
قۆناغەدا دەسەڵاتی
ئابووری
هێدی
هێدی
دەکەوێتە
دەست
خاوەن
بانکەکان و پارەدارە قەبەکان، ئەمانیش
بە
پارەی بەردەستیان
هەموو
کۆمپانیا پیشەسازییەکان مۆنۆپۆل دەکەن.
بەم
حاڵە دوابەدوای
هەر
قۆناغێک، سەردەمەکەی
پێشوو
ناسڕدرێتەوە و
هیچکام
لەم
قۆناغانە ناتوانن
بە
سەر
هەموو
پانتای
ئابووری
وەڵاتێکدا
بە
تەواوەتی
زاڵ
ببن.
هەندێ
جار
باس
لە
قۆناغی چوارەمیش دەکرێت
کە
ئەویش پێی
دەڵێن
«
سەرمایەداری
دەوڵەتی
».
ئەم
زاراوە
بۆ
هەر
جۆرە سیستەمێکی
ئابووری
دەوڵەتی
بە
کاردەبرێت.
جاری
واش
هەیە
بە
تەوس
و ڕەخنەوە
بۆ
سیستەمی
ئابووری
وەڵاتانی کۆمۆنیستی
بە
کار
دەبرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شۆڕشی ئیداری
جێبەجێکردنی چاودێریی
لە
سەرمایەدارانەوە
بۆ
بەڕێوەبەرانی
دەزگە
حکومەتی و ناحکومەتییەکان.
هەنووکە
، زۆربەی کۆمەڵناسان و زانایانی
سیاسەت
لەسەر
ئەم
بڕوایەن
کە
لە
سیستەمە پیشەسازییە پێشکەوتووەکاندا (
سەرمایەداری
و سۆشیالیستی) دەسەڵاتی
ڕاستەقینە
بە
دەست
بەڕێوەبەرانی
دەزگە
ئابووری
و
ئیداری
و
سەربازی
و بورۆکراتییەکانە
بە
تایبەت
،
ئەو
توێژە باڵایەی
کە
چەرخی
هەموو
دەزگەکان هەڵدەسووڕێنێ.
ئەمانە
لە
ڕاستیدا چینێکی دەسەڵاتداری
تازە
پێداکەوتوون
کە
دەبنە خاوەنی بەشی زۆریی
داهات
و بەرهەمهێنانی وەڵاتەکەیان.
ئەم
بیرۆکە
لە
لایەن
جەیمز بێرنام کۆمەڵناسی ئەمەریکی،
لە
کتێبی شۆڕشی
ئیداری
(1941)
لە
ئەمریکادا
هاتە
ئاراوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
قەیرانی سەرمایەداری
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
مارکس و زۆرینەی مارکسییەکان
بۆ
ئاماژە
بەو
کێشە
و ناتەباییانە بەکاربراوە
کە
سیستەمی
سەرمایەداری
تووشی
قەیران
و ئارێشەی
قووڵی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و
سیاسی
کردووە.
بە
باوەڕی
ئەوان
،
ناتەبایی
سەرەکی
کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
لەوەدایە
کە
بەرهەم
و سەمەرەی
کۆمەڵایەتی
، دەکەوێتە
بەردەستی
سەرمایەداری
تایبەتی
و قازانجی هەرەزۆری
ئەم
بەرهەمە مەکینەییە دەچێتە گیرفانی سەرمایەدارەکانەوە.
ئەم
ئارێشە
لە
نێوان
خەسڵەتی کۆمەڵەکی
بەرهەمهێنان
و
شێوازی
تایبەتی
موڵکداریەتی، قەیرانی
سەرەکی
سەرمایەداری
سازکردووە. دەرەنجامێکی
ئەم
ئارێشە، دابەزینی
توانایی
کڕینی بەرهەمەکانە بەهۆی زیادبوونی
چینی
هەژار
کە
ئەمەش دەبێتە
هۆی
زێدەبوونی بەرهەمهێنراو و هەڵکشانی ڕادەی
خەڵکی
بێکار
. دەرەنجامێکی دیکەی قەیرانی
سەرمایەداری
،
خەبات
و ململانێی
کرێکار
و بۆرژوازییە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆیلەداری
کۆیلەداری
دیاردەێیکە
کە
پێوەندی
دەسەڵاتدارێتی و ژێردەستەیی
نیشان
دەدات. سنووری
ئەم
پێوەندییە
لە
دەسەڵاتی
کۆیلەدار
بە
سەر
مەرگ
و
ژیانی
کۆیلەوە
بگرە
تاکوو
ڕێسای
وشکی
چاودێری
بە
سەر
مافەکانی دوولایەن، جیاوازە. ڕەگەزی
سەرەکی
ئەم
دیاردە
مافێکە
کە
کۆیلەدار
بەو
پێیە دەتوانێ
کۆیلە
مەجبوور
بکات
هەندێ
کار
بە
قازانجی
ئەو
ئەنجام
بات
.
بازرگانی
کۆیلە
لە
پێوەند
لەگەڵ
کشتوکاڵ
لەو
شوێنێنە
کە
کرێکار
کەم
بن
،
ئاسایی
بووە
.
کۆیلەداری
لە
ناوماڵ
،
لەگەڵ
کاروباری
خێزان
و خزمەتگوزاری شەخسی
پێوەندی
هەبووە. پاساوی
ئەم
کەشە
بۆ
کۆیلەدار
ئەوە
بووە
کە
سوود
و بەهرەی
ئابووری
و
ئایینی
کۆیلەکان
دەستەبەر
دەکات.
کۆیلەداری
دیاردەیەکی
زۆر
کۆنە
و
لە
چوار
هەزار
ساڵ
پێش
زایین
،
لە
شارستانەتیی سۆمەرەوە
دەستی
پێکرد.
تەنانەت
لە
یۆنانی کۆنیش
بووە
. ئەرەستۆ،
کۆیلەداری
بە
دەرەنجامی سروشتیی
پێوەندی
نێوان
سوڵتە ــ فەرمانبردن و
کۆیلە
بە
«
دارایی
زیندوو
» ناوبردە دەکات. یاسای ڕوومی،
کۆیلە
نەک
بە
مرۆڤ
نازانێ
بەڵکوو
لەگوێن کەرەستەیەک
لە
خزمەت
ئامانجەکانی
کۆیلەدار
ناوبردەی دەکات.
یەکەمین
شۆڕش
و ڕاپەڕینی کۆیلەکان
بە
ڕێبەرایەتی سپارتاکووس بەڕێوەچوو
کە
لە
ساڵی 73ی
پێش
زایین
بەدژی ڕژێمی
کۆماری
ڕۆم
خەباتیان
کرد
.
کۆیلەداری
لە
هەندێ
شوێنی ئەورووپا
لە
سەدەکانی
ناوەڕاست
بەردەوام
بووە
.
بەڵام
پاش
دەستێوەردانی مەسێحییەکان،
حاڵ
و وەزعیان
باشتر
بووە
.
لە
قۆناغی نوێدا
کۆیلەداری
بەسرایەوە
بە
کارکردن
لە
ناو
مەزرای
گەورە
لە
وەڵاتانی
ڕۆژاوا
و وەڵاتانی موسوڵمان (
وەک
کەنیز
) و
سەپان
.
لە
سەدەی بیستەمدا
سەرلەنوێ
کۆیلەداری
لە
وەڵاتانێکی
پیشەسازی
وەک
ئەڵمانیای
سەردەمی
نازیسم
، ژیایەوە.
کۆیلەداری
لە
دوو
سەرەوە
پێوەندی
بووە
لەگەڵ
ناسیۆنالیزمدا:
لە
لایەکەوە بەرهەمی
هەست
و
سۆزی
ناسیۆنالیستی حکوومەتێک
بووە
.
لە
لایەکی دیکەوە، کۆیلەکان
بە
خۆڕاگری
و
ڕاپەڕین
، یارمەتییان داوە
بە
بەهێزکردنی
ناسیۆنالیزم
.
مۆرکردنی پەیماننامەی 1956
لە
لایەن
33 ئەندامی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بۆ
باشتر
کردنی هەلومەرجی
کۆیلەداری
، نیشانەی دەوامەی سەرسەختانەی دیاردەی کۆیلەدارییە.