تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 42
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تەبایی + پێکهاتن
پڕۆسەی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەی نێونەتەوەیی (
دوو
وەڵات
)
بە
ناوبژیوانیی لایەنێکی
سێهەم
کە
ڕادەستی کۆمیسیۆنێکی
تایبەتی
سازش
کرابێت و
بە
ڕەزامەندی
هەر
دوو
لایەن
دیاری
کرابێت
بۆ
ڕوونکردنەوەی
هەقیقەت
.
ئەم
کۆمیسیۆنە ملزەمە
بە
دەرکردنی ڕاپۆرتێک
کە
تێیدا ڕێچارەیەکی گونجاو
بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکە
دەستەبەر
بکات.
هەڵبەت
دوو
لایەنی کێشەکە
لە
باری
یاساییەوە بۆیان
هەیە
پەسندی
نەکەن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تەکتیک
وشەکە
لە
زمانی یۆنانیدا
بە
مانای «ڕێکوپێکی»یە
بەڵام
ئەمڕۆکە
دوو
مانای
لێ
ئەبێتەوە:
1ــ
زانستی
فەرماندەیی
لە
مەیدانی شەڕدا (شارەزای تەکتیکی
جەنگی
) .
2ــ
کەرەستە
و
ڕێوشوێن
و پلانی زیرەکانە
کە
بەمەبەستی
گەیشتن
بە
ئامانج
بەکار
ئەبرێ.
تەکتیک
،
بە
پێچەوانەی
ستراتیجی
*،
دەربەستی
بەرزی
و
نزمی
ڕووداوەکانە و بەپێی
زەمەن
دەگۆڕێ.
لە
واقیعدا
تەکتیک
بەشێکە
لە
ستراتیجی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تەکلیفی سیاسی+ ئەرکی سیاسی
تەکلیف
(ئەرکی
سەرشان
)
بە
کردەوە
یان
خۆپاڕاستن
لە
بە
ئەنجام
گەیاندنی کردارێک دەگوترێ
کە
بەپێی
یاسا
فەرمان
درابێت
یان
نەهی
لێکرابێت.
بەڵام
تەکلیفی
سیاسی
،
بە
«ئەرکی هاووەڵاتی
بۆ
گوێڕایەڵ
بوون
بە
یاسا
»
ئاماژە
دەکات.
ئەم
ئەرکە
لە
بنەڕەتدا هێمایەکە
بۆ
گوێڕایەڵی و سەرسپوردەگی
بە
«دەسەڵاتێکی
سیاسی
» تایبەتەوە.
باسە سەرەکییەکانی فەلسەفەی
سیاسی
ئەورووپا
بریتی
بوون
لە
: 1ــ
چۆنیەتی
و هەڵومەرجی پەیدابوونی
ئەم
ئەرکە
. 2ــ سنوورەکانی
ئەم
ئەرکە
.
بۆ
وێنە
لەسەر
ئەم
بۆچوونە
کۆنە
کە
پێی وابووە
ئەم
ئەرک
و تەوزیمە
لە
لایەن
خوا
یان
سروشتەوە
بە
ئینسان
ڕاسپێردراوە، گریمانەی
جیاواز
لەسەر
تیۆری پەیمانی
کۆمەڵایەتی
ئاڕاستە
کراوە
. بیرمەندانێکی
وەک
هیووم، ئوستوارت
میل
هێگل و
گرین
، پێیان وابوو
کە
ناکرێ
مرۆڤ
کوتومت
بەرعۆدەی
وەها
ئەرکێک ببێت
بەڵکوو
ئەو
ئەرکانە بەپێی بەهاگەلێک
کە
لە
کۆمەڵگەکان سەرهەڵدەدەن، ئەخوێندرێنەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەتی تەواودۆست
ئەم
زاراوە
پتر
لە
ڕێککەوتننامە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکاندا
بەکار
دێت
.
لەم
جۆرە ڕێککەوتنەدا مادەیەک دەگونجێنن
کە
بەو
پێیە
هەر
دوو
لایەن
مافی «
دەوڵەتی
تەواو
دۆست
»
یان
هەبێت.
بە
واتایەک
ئەگەر
لایەنێک
باجی
گومرگی دەوڵەتێکی
سێهەم
کەم
بکاتەوە
یا
مافێکی
بازرگانی
تایبەتی
بداتێ،
ئەوا
لایەنەکەی دیکەش خۆبەخۆ دەبێتە خاوەنی
ئەو
مافە
. نموونەی
ئەم
ڕێککەوتنە
لە
دانیشتنی مۆسکۆ (30/7/1991 ) لەنێوان
سەرۆکی
هەر
دوو
وەڵاتی
ئەمریکا
و سۆڤیەت
بە
ئەنجام
گەیشت
کە
ئەمریکا
مافی
دەوڵەتی
تەواو
دۆستی
بەپێی
پێنج
ڕێککەوتننامە
بە
سۆڤیەت بەخشی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی جیهانی تەندروستی
ڕێکخراوەی جیهانی
تەندروستی
(W.H.O) یەکێکە
لە
دەزگە
پسپۆڕییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان
کە
لە
ڕێکەوتی 7/4/ 1948
لەسەر
پێشنیازی کۆنفرانسی سانفرانسیسکۆ (1945) و کۆنفرانسی نێونەتەوەیی
تەندروستی
لە
نیۆیۆرک (1946) دامەزرا. پێگەی یاسادانەری ڕێکخراوەکە «
کۆمەڵی
تەندروستی
جیهانی»یە
کە
ساڵی
جارێک
بە
ئامادەبوونی
هەموو
وەڵاتانی
ئەندام
دەبەسترێ و
پلان
و بوودجەی ڕێکخراوەکە
دەستنیشان
دەکات. بۆ«دەستەی کارگێڕیی»، نوێنەرانی 24
دەوڵەت
ئامادەن
تا
بڕیارەکانی
کۆمەڵ
جێبەجێ
بکەن.
ڕێکخراوەی جیهانی
تەندروستی
لەڕووی بەهێزکردنی
باری
تەندروستی
و
داوودەرمان
یارمەتی
هەموو
وەڵاتانی
ئەندام
دەدات
تا
پەتا
و نەخۆشییەکان لەسەرانسەری
جیهان
ڕیشەکێش
بکات. بارەگەی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
شاری
جێنێڤ
دایە
و کاروبارەکەشی لەژێر
چاوەدێری
«بەڕێوەبەری
گشتی
»
بەڕێوە
دەچێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئاسایشی نێونەتەوەیی
حاڵەتێکە
کە
تێیدا
هاوکێشە
لەنێوان دەسەڵاتەکان بەرقەرارە و
کەس
دەستدرێژی
ناکا
بۆ
هەرێمی
ئەویتر
. هەرکاتێک یەکێک
لە
دەوڵەتەکان
ئەم
کارەی
کرد
،
لە
ڕوانگەی دەسەڵاتی نەیارەوە «ئاسایشی نێونەتەوەیی کەوتۆتە مەترسییەوە» هەرکاتێکیش
ئەم
شتە
ڕووی
دا
، مانای
وایە
مەترسی
هەڵگیرسانی
شەڕ
هەیە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئاسایشی نەتەوەیی
حاڵەتێکە
کە
نەتەوەیەک،
لەوە
ناترسێ بەشێک
لە
حەشیمەت
یان
دارایی
یان
خاکی
وەڵاتەکەی
لە
دەست
بچێت.
یاسا
نێونەتەوەییەکان
ئەمڕۆکە
کارێکی وایان کردووە
کە
سنووری
ماف
و
ئازادی
دەوڵەتەکان
دیاری
بکرێ و نەهێڵێ وەڵاتەکان
دەستدرێژی
بکەن
بۆ
سەر
یەکتر
.
بەڵام
دەزگەیەک
کە
بتوانێ
وەکوو
یاسای ناوخۆیی زامنکەری
بە
حەقدار گەیشتنی مافەکان بێت،
لە
ئارادا
نییە
.
ئێستە
،
کەم
و
زۆر
لە
هەموو
وەڵاتەکان جۆرێک پۆلیسی
سیاسی
یان
ئاسایش
لە
کاردایە
کە
ئامانجیان
بەرگری
کردنە
لە
دزەکردنی
سیخوڕ
و کەسانی مەترسیدار
بۆ
ناو
وەڵات
.
جا
هەرچی
ڕژێمەکە زیاتر توتالیتار بێت،
ئەوا
دەسەڵاتی پۆلیسی
سیاسی
و ڕادەی
زەبر
و
زەنگ
زیاتر دەبێت.
ئەم
جۆرە ڕژێمانە
چونکە
دەرفەتی نەیاریکردنی
ئاشکرا
و
یاسایی
بە
کەس
نادەن، نەیاران
یا
دوژمنانی
خۆیان
بە
بیانووی «دوژمنانی ئاسایشی نەتەوەیی» سەرکوت ئەکەن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
بیرۆکەی دروستبوونی ڕێکخراوێکی
وەها
بۆ
سوودوەرگرتنی ئاشتیخوازانە
لە
وزەی ئەتۆمی، ئەگەڕێتەوە
بۆ
1950
بە
دواوە
.
لە
ساڵی 1953
لەسەر
پێشنیازی «ئایزێنهاوەر» سەرۆککۆماری
ئەو
کاتەی
ئەمریکا
،
بە
کۆمەڵی
گشتی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
بڕیار
درا سەرچاوەیەک
بۆ
ئەم
مەبەستە
دابمەزرێت.
لە
ساڵی 1954،
کۆمەڵی
گشتی
بڕیارنامەی "ئەتۆم
بۆ
ئاشتی
"
مۆر
کرد
و
سەرەنجام
لە
29ی ژووەنی 1956 ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئاژانس
لە
کۆنگرەی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیدا
پەسند
کرا
. ئاژانس
وەکوو
ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی
سەربەخۆ
، بەرپرسیارییەتی سوودوەرگرتن
لە
وزەی ئەتۆمی
بۆ
خزمەت
بە
ئاسایشی زیاتر
بەرعۆدە
گرتووە.
بەگشتی ئامانجەکانی ئاژانس
لە
دوو
تەوەردا
کورت
دەکرێتەوە:
یەکەم
، کەڵکوەرگرتنی ئاشتیخوازانە
لە
وزەی ئەتۆمی و ڕەونەقبەخشین و پەرەپێدانی
بۆ
خزمەت
بە
ئاشتی
و
تەندروستی
و
پێشکەوتن
و بەهرەداری
لە
تەواوی
جیهان
.
دووهەم
،
بێخەم
بوون
لەوەیکە
ئەو
هاریکاری
و زانیارییانەی
کە
لە
لایەن
ئاژانسەوە
ئاڕاستە
دەکرێ
،
بۆ
ئامانجی
سەربازی
و
جەنگی
بەکار
نابرێت.
ئەرکێکی
دیکە
کە
بە
ئاژانس سپێردراوە،
ئەوەیە
کە
ڕێ
خۆش
بکات
بۆ
پاراستن
و پیادەکردنی پەیمانی بەربەستکردنی چەکی
ناوەکی
Non Proliferation Treaty (NPT) .
تا
ئێستە
بنکەی
ناوەکی
زۆربەی وەڵاتان کەوتونەتە
ژێر
چاودێری
ئاژانسەوە،
ئەم
چاودێرییە، 95%
پێگە
ناوەکییەکانی
جیهان
بێجگە
لەو
پێنج
وەڵاتەی
کە
خاوەنی چەکی ئەتۆمین ئەگرێتەوە. ئاژانس پێکهاتووە
لە
35
ئەندام
و ناوەندەکەشی
لە
شاری
«ڤیەنا»ی
لە
وەڵاتی
«نەمسا»یە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئینتەرناسیۆنال
ئەم
زاراوە
لە
ڕەوتێکی میژووییدا
بە
چوار
هاوپەیمانییەتی دەگوترێ
کە
لەنێوان حیزب و ڕێکخراوە سوسیالیستییە کرێکارییەکاندا بەمەبەستی
گەیشتن
بە
یەکدەنگییەکی جیهانی و پێشخستنی بزاڤی
کرێکاری
بەستراوە.
ئەم
چوار
هاوپەیمانییە بریتیە
لە
:
ئینتەرناسیۆنالی
یەکەم
،
یان
یەکیەتی
نێونەتەوەیی کرێکاران
کە
لە
ساڵی 1864
بە
هەوڵ
و تێکۆشانی «کاڕۆل مارکس»
لە
لەندەن دامەزرا.
لە
1872
دوو
لقی
لێ
جیا
بۆوە
کە
بە
لایەنگرانی«مارکس» و
گرووپی
سەر
بە
ئانارشیزمی «میکاییل باکۆنین»، ناویان دەرکرد
کەچی
لە
ساڵی 1876،
لە
بەر
ململانێی ئایدیۆلۆژیک کۆتاییی
پێ
هات
.
ئینتەرناسیۆنالی دووهەم:
لە
ساڵی 1889
لە
پاریس دامەزرا،
بەڵام
نەیتوانی
خۆی
لە
قەیرانی حیزبی سۆسیالیست و نەتەوەخواز
بۆ
بەرگریکردن
لە
هەڵگیرسانی شەڕی جیهانی،
دەرباز
بکات.
ئەم
هاوپەیمانییەتییە
لە
1923
لە
نەبوونی
کۆمۆنیستەکان (
کە
ئەودەم ئینتەرناسیۆناڵی سێهەمیان دامەزراندبوو)
دیسانەوە
پێکهاتەوە و دواتر
ئینتەرناسیۆنال
سۆسیالیست*
یان
پێکهانی.
ئینتەرناسیۆنالی سێهەم:
لە
ساڵی 1919
لە
مۆسکۆ دامەزرا،
بەڵام
هەر
خێرا
ئاشکرابوو
کە
دەرگەکانی
تەنیا
بەرەو
ڕووی
حیزبە کۆمۆنیستەکانی سۆڤیەت ئاوەڵایە.
ئینجا
ناوی
کۆمینتێرن* و
پاشان
کۆمینفۆرم*ی
بەخۆوە
گرت
.
ئینتەرناسیۆنالی چوارەم:
لە
ساڵی 1938
لە
لایەن
دارودەستەی ترۆتسکی دامەزرا
کە
ئێستەش
چالاکی
هەیە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئینتەرناسیۆنال سۆسیالیست
لە
ساڵی 1923
لە
پاشماوەی حیزبە سوسیال دیموکراتەکانی ئەندامی ئینتەرناسیۆنالی
دووهەم
،
سەر
لە
نوێ
دامەزرایەوە
کەچی
پاش
گەیشتن
بە
دەسەڵات
لە
ئەورووپادا ئەمانیش دەستیان
لە
کار
کێشایەوە.
ئینجا
ئینتەرناسیۆنال
سۆسیالیست
لە
ساڵی 1951
لە
فرانکفۆرت دامەزرا،
بەڵام
ناوەندەکەی لەندەن
بوو
کە
نزیکەی
پەنجا
حیزبی سۆشیالیستی نەرمڕەو و
لایەنگری
پەرلەمان
و ڕیفۆرمخواز و دیموکراسیخواز تێیدا
بوون
بە
ئەندام
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئینتەرناسیۆنالیزم
ئەم
زاراوە
مانایەکی مژاوی
هەیە
و
لە
زۆر
شوێندا
بەکار
هاتووە.
بەڵام
مانا
گشتییەکەی
ئەو
بڕوا
و سیاسەتانە لەخۆئەگرێ
کە
جەخت
ئەکا
لەسەر
بەرژەوەندی
هاوبەشی
نەتەوەکان و
لەگەڵ
ناسیۆنالیزمی شەڕەنگێزدا
دژایەتی
دەکات. ئینتەرناسیۆناڵیستەکان دەخوازن
ئەگەر
نێوان
دەوڵەتەکان
هاوکاری
ئاشتیخوازانە
لە
ئارادا نەبێت، لانیکەم لەنێوان نەتەوەکاندا ببێت.
بەم
پێیە
ئینتەرناسیۆنالیزم
، بریتییە لەوەیکە
هەر
تاکێک گرێدراوی کۆمەڵگەیەکی جیهانییە و
ئەو
نەتەوەش
کە
ئاخێزگەی
لە
ئەژمار
دێت
،
دەبێ
بە
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی جیهانییەوە
پەیوەست
بێت…
ئەم
ڕێبازە
لەگەڵ
«
جیهان
نیشتمانی»دا
یەک
ناگرێتەوە
چونکە
ئینتەرناسیۆنالیزم
ناخوازێ
تاک
لە
نەتەوە
یان
دەوڵەتەکەی
خۆی
دابڕێ
بەڵکوو
دەخوازێ پێوەندییەکی
زۆرتر
لەنێوان
تاک
و نەتەوەکانی دیکەی جیهاندا بکرێتەوە.
ناسیۆنالیزمی نەرمڕەو
لەگەڵ
ئینتەرناسیۆنالیزمدا وانییە هەڵنەکەن
بەڵام
ناسیۆنالیزمی توندڕەو دژییەتی.
بۆ
وێنە
نازیسم
و
فاشیزم
بە
ڕێبازی نەژادپەرستی و خۆبەزلزانی
بە
سەر
نەتەوەکانی دیکەدا بوونە دوژمنانی
سەرسەختی
ئینتەرناسیۆنالیزم
.
مارکسیزم
بۆچوونێکی
تایبەتی
لە
ئینتەرناسیۆنالیزم
بڵاو
کردۆتەوە. بەڕای «مارکس»،
بۆرژوازی
بە
یارمەتی
مەکینە
و دانوستانی جیهانی
ئازاد
، سنوورە نەتەوەییەکانی بەزاندووە و سیستەمێکی
ئابووری
جیهانی پێکهێناوە
کە
لەنێو
چینی
هەژاران
بە
تایبەت
پرۆلتاریای وەڵاتان، یەکگرتووییەکی جیهانی
ساز
کردووە
کە
لە
زاراوەدا پێی دەگوترێ «ئینتەرناسیۆنالیزمی پڕۆلتاری».
ئەم
ڕەوتە شۆڕشێکی سەرانسەری
لە
جیهاندا بەدژی
بورژوازی
پێک
دێنێت
کە
سەرەنجام
کۆمەڵگەیەکی سوسیاڵیستی جیهانی دائەمەزرێنێ.
بۆیە
مارکسییەکان بڕوایان
هەیە
بە
یەکگرتنی هەژارانی
جیهان
و دروشمە بەناوبانگەکەشیان ئەمەیە: «زەحمەتکێشانی
جیهان
،
یەک
بگرن!
یەک
بگرن!»
دوای پێکهاتنی
یەکیەتی
سۆڤییەت،
بە
تایبەت
لەسەردەمی «ستالین»دا
ئەم
وەڵاتە بانگەشەی
ئەوەی
دەکرد
کە
ناوەندی
ئینتەرناسیۆنالیزمی پڕۆلتارییە. «ستالین»،
لە
شرۆڤەیەکی ئینتەرناسیۆنالیزمی پڕۆلتارییدا
ئەم
ڕێبازە
بە
هەڵقوڵاوی
یەکیەتی
سۆڤیەت دەزانی (بڕوانە
ستالینخوازی
) .
ئینتەرناسیۆنالیزمی پرۆلتاریی: بڕوانە
ئینتەرناسیۆنالیزم
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەخلاقی نێونەتەوەیی
بریتییە
لەو
بەڵێن
و
پەیمانە
ئەخلاقییانەی
کە
وەڵاتانی
جیهان
لە
پێوەندی
ناوخۆیان جێبەجێی دەکەن. قانوونی ئەخلاقی، وەڵاتەکان پێمل دەکات
کە
لە
بەرانبەر
یەکتردا
بە
دەروونپاکی و ڕاستگۆیانە هەڵسوکەوت بکەن و
لە
کاتی
شەڕدا
دڵڕەشی
و
ڕق
و
کینە
بۆ
نزمترین ئاستی
خۆی
دابەزێنن و
لە
کاتی
ئاشتی
،
پتر
دڵپاک
و
خێرخواز
بن
و
لە
قەدەر
توانای
خۆیان
یارمەتی
یەکتر
بدەن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بەرژەوەندیی نەتەوەیی
بەرژەوەندیی نەتەوەیی بریتییە
لە
ئامانجی
سەرەکی
و چارەنووسساز
لە
پڕۆسەی بڕیاردان
لە
سیاسەتی
دەرەکی
وەڵاتێک.
هەر
وەڵاتێک کۆمەڵێک
بەرژەوەندی
بۆ
خۆی
دیاری
دەکات
کە
پەیوەندی
هەیە
بە
مان
و نەمانی
ئەو
وەڵاتەوە.
بۆ
نموونە: پاڕاستنی
خاک
و
زێد
،
سەربەخۆیی
،
ئاسایش
و خۆشگوزەرانی
ئابووری
.
هەر
کاتێک بەرژەوەندیی نەتەوەیی وەڵاتەکان
پێکەوە
تەبا
بێت،
ئەم
وەڵاتانە
بۆ
چارەسەری
کێشەکانیان
هاودەنگ
دەبن و
هاریکاری
یەکتر
دەکەن
بەڵام
ئەگەر
وا
نەبوو
،
کێشمەکێش
و ڕکەبەرایەتی و
ململانێ
و
سەرەنجام
شەڕ
دەکەوێتە نێوانیان.
بەرژەوەندیی نەتەوەیی
بە
چەند
جۆر
دابەش
کراوە
کە
بریتییە
لە
: بەرژەوەندیی
هاوسەنگ
، بەرژەوەندیی هاودژ، بەرژەوەندیی
هاوبەش
و بەرژەوەندیی گرفتساز.
«هانس مورگنتا»، یەکێک
لە
لایەنگرانی قوتابخانەی ڕیاڵیزم، بەرژەوەندیی نەتەوەیی
لەگەڵ
پاڕاستنی
دەسەڵات
لە
لایەن
دەوڵەتەوە،
بە
یەک
مانا
شرۆڤە دەکات. ڕیاڵیستەکان
دەسەڵات
بە
شتێکی
پێویست
دەزانن
بۆ
دەستەبەرکردنی
بەرژەوەندی
دەوڵەتەکان. بەڕای «مورگنتا» کەمترین
خواستی
یەک
دەوڵەت
بریتییە
لە
: پاڕاستنی
شوناسی
فیزیکی (پاڕاستنی
خاکی
وەڵات)،
شوناسی
سیاسی
(پاڕاستنی
ڕژێم
) و
شوناسی
کەلتووری (پاراستنی
بەها
و نەریتە مێژووییەکان)
کە
لەژێر سێبەری
دەسەڵات
و هێزی
پێویست
بە
ئەنجام
دەگات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان
جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان، ڕێسانامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکانە.
ئەم
جاڕنامە بریتیەلە
ئامانج
و پرەنسیپ و
یاسا
و ڕێساکانی
پێویست
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
کە
پێکهاتووە
لە
یەک
پێشەکی
، 111
بەند
و
یەک
پاشەکی
حەفتا
بەندی
کە
پەیوەستە
بە
دادگەی نێونەتەوەیی
داد
. جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
لە
ڕێکەوتی 24/10/1945
لەپاش
پەسندکردنی دەوڵەتانی
چین
، فرەنسا، بریتانیا، سۆڤیەتی
پێشوو
، وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
و زۆرینەی وەڵاتانی
ئەندام
، گەیشتە قۆناخی جێبەجێکردن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دادگەی نێونەتەوەیی داد
ئەم
دادگەیە لقی
دادوەری
ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکانە
کە
لە
ساڵی 1946 بەمەبەستی
ڕاگەیشتن
بە
کێشە
و ناکۆکیە نێودەوڵەتییەکان دامەزرا و ناوەندەکەشی
لە
شاری
لاهای هۆڵەندایە.
ئەم
دادگەیە
پانزە
دادوەری
باڵای
هەیە
کە
لە
لایەن
کۆمەڵەی
گشتی
و ئەنجومەنی ئاسایشی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بۆ
ماوەی 9
ساڵ
هەڵدەبژێردرێن و
هەر
ساڵەی
پێنج
کەسیان دەگۆڕێ. ئەندامانی
هەمیشەیی
ئەنجومەنی
ئاسایش
،
هەمیشە
مافی پاڵاوتنی یەکێک
لەو
دادوەرانەیان
هەیە
و دەتوانن هەڵیبژێرن.
ئەو
کێشانەی
کە
لە
دادگەی نێونەتەوەیی لاهای لێکۆڵینەوەیان
لەسەر
دەکرێ
بریتین
لە
:
ــ گۆڕینی
هەموو
ڕێککەوتننامە و پەیماننامەکان.
ــ چارەسەرکردنی
ئەو
گیروگرفتە یاساییانەی
کە
وەکوو
پرسیار
لە
لایەن
دەوڵەتانی
ئەندام
دەخرێتە
بەردەم
دادگەوە.
ــ دیاریکردنی ئاستی بەرکەوتنی زیانێک
کە
لە
ئەنجامی پێشێلکردنی
یاسا
نێودەوڵەتییەکان، ڕووبەڕووی وەڵاتێک دەبێتەوە و چۆنییەتی قەرەبووکردنەوەیان.
دادگەی نێونەتەوەیی
داد
تاکوو
ئێستە
چارەسەری
بۆ
چەندەها کێشەی نێودەوڵەتی دۆزیوەتەوە
بەڵام
فەرمانەکانی
هەمیشە
ناگەنە ئاستی جێبەجێکردن .
دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا: بڕوانە مافەکانی
مرۆڤ
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەسەڵاتی نەتەوەیی
کۆمەڵێ
وزە
و توانێیی
مادی
و
مەعنەوی
کە
لە
قەڵەمڕەوی «یەکە»یەکی جوگرافی و
سیاسی
بە
ناوی
وەڵات* ئامادەیە
کە
بریتین
لە
:
1ـــ
بەروبووم
، شوێنکات، کەشوهەوا و
تۆپۆگرافی
قەڵەمڕەوی نەتەوەیی.
2ـــ
سەرچاوە
سروشتییەکان،
وزە
و مادەی
خۆراکی
بەرهەم
هێنراو.
دەسەڵاتی نەتەوەیی، گرێدراوە
بە
گەشەسەندنی
ئابووری
و سیاسەتی
سەربەخۆ
، هێزی
خەباتکار
،
ئارمانج
و ئارمانی بەررز،
دیموکراسی
و
هەست
وخوستی نەتەوەیی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەوڵەت ـــ نەتەو
شێوازێک
لە
سیستەمی
سیاسی
کە
لە
سەدەی شازدەوە، لەنێوان حکوومەتە فیۆدالییەکانی ئەورووپا
سەری
هەڵدا و
هەموو
جیهانی گرتەوە.
لەم
سیستەمەدا لەنێوان
دەوڵەت
*ــ
وەک
باڵاترین ڕێکخەری تەکوزی و
نەزمی
سیاسی
ــ و
نەتەوە
* ــ
وەکوو
پێکهێنەری تەکوزیی
سیاسی
ــ پێوەندییەکی
تێر
و
تۆخ
و
ڕەها
دێتە ئاراوە.
لەم
شێوازەدا مەفڕووزە
کە
نەتەوە
کەمتاکورتێک، کۆمەڵێکی ئینسانی هاوشێوەیە
کە
خاوەنی هەستێکی نەتەوەیی هاوبەشە و
لەناو
سنووڕێکی دیاریکراوی دەوڵەتێکی سەربەخۆدا
دەژی
. «
دەوڵەتی
نەتەوەیی»
لە
دنیای ئەمڕۆدا باڵاترین شێوەی تەکوزی
سیاسی
ناوبردە
کراوە
.
جیهانی
سیاسی
ئەمڕۆ
بە
واتای پێکهاتێکە
لە
نەتەوەکان،
ئەو
نەتەوانەی
کە
ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان
پێک
دەهێنن.
ڕەنگە
لەگەڵ
ئەم
پێناسەدا نەیاریی بکرێت
کە
ئەندامانی ڕێکخراوەکە، نەتەوەکان
نین
بەڵکوو
وەڵاتەکانن و زۆربەی نەتەوەکان
لە
بەینی
چەند
وەڵاتێک
دابەش
کراون
بەڵام
ئەمە
پێناسەی
ڕەسمی
جیهانە
لە
پێکهاتەی
خۆی
ئەمەش
بە
میرات
و جێماوەی ناسیۆنالیزم*
لە
ئەژمار
دێت
.
یەکێک لەسەرباسەکانی
دەوڵەتی
نەتەوە
، جیاوازییەکانی
دەوڵەت
و نەتەوەیە
کە
لێرەدا
بە
چەند
خاڵێک
لەو
جیاوازییانە
ئاماژە
دەکەین:
1ــ
دەوڵەت
بەرهەمی هۆکارگەلێکی دیاریکراوی
وەکوو
سەربەخۆیی
سیاسییە
بەڵام
نەتەوە
، دەرەنجامی هۆکارگەلێکی دیاریکراوە
کە
بۆتە
هۆی
پەیدابوونی کۆمەڵێکی
مێژوویی
سەقامگرتوو.
2ــ
خەڵکی
دەوڵەتێک،
ڕەنگە
پێوەندییان
بە
نەتەوەیەکەوە هەبێت
یا
نەبێت،
کەچی
نەتەوە
ڕەنگە
بوونێکی
سیاسی
سەربەخۆی هەبێت
یا
کەرتێک بێت
لە
دەوڵەتێکی گەورەتری فرەنەتەوە.
هەندێ
لە
نەتەوەکان
ڕەنگە
لەناو
زیاد
لە
یەکەیەکی
سیاسی
دابەش
بووبێتن
وەکوو
کۆریاییەکان و کوردەکان.
3ــ
دەوڵەت
دەزگەیەکی
سیاسی
ــ یاساییە،
بەڵام
نەتەوە
، دیاردەیەکی
مێژوویی
ــ
سیاسی
و کەلتوورییە.
4ــ
دەوڵەت
، بەرهەمی فراژووتنی
مێژوویی
نییە
،
بەڵام
نەتەوە
دەرەنجامی
ژیانی
هاوبەشی
دوور
و
درێژی
جەماوەرە.
5ــ
دەوڵەت
لە
هەر
سەردەمێکدا
کیان
و نیشتمانێکی دیاریکراوی
هەیە
و
ئەم
زێدەش،
ڕەنگە
بەهۆی
زۆرداریی
یا
یەککەوتنەوە
تووشی
گۆڕان
بێت
کەچی
نەتەوە
، لەباری مێژووییەوە جڤاتێکی
ڕاوەستاو
لەئەژمار
دێت
و بەپێی
ویست
و
ئیرادە
،
گەورە
و
بچووک
نابێتەوە.
6ــ لەسەروبەندی کەونینەی مێژووی مرۆڤیشدا
دەوڵەت
هەبووە
بەڵام
نەتەوە
، بەرهەمی چاخی نوێیە و دەرەنجامی ئاوێتەبوونی
خێڵ
و
عەشیرەت
و گرووپە ڕەگەزییەکانە
بە
زەبری
شێوازی
بەرهەمهێنانی
سەرمایەداری
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ستراتیجی نەتەوەیی
1ــ پەرەپێدانی
هاوسان
و هاوئاهەنگ
بە
هێزە
سیاسی
و کەلتووری و ئەخلاقی و
ئابووری
و سەربازییەکانی
نەتەوە
و وەگەڕخستنی
ئەم
هێزانە.
2ــ
زانست
و تەکنۆلۆجیای بەکارهێنانی دەسەڵاتی
سیاسی
،
ئابووری
،
کۆمەڵایەتی
، کەلتووری و
سەربازی
وەڵاتێک
لە
کاتی
ئاشتی
و
شەڕ
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجە نەتەوەییەکان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سروودی نەتەوەیی/نیشتمانی
1ــ سروودێکی ڕەسمییە
کە
باڵانوێنی ڕۆحی
نەتەوە
و کەلتوور و دابونەریت و مێژووی وەڵاتێکە.
2ــ ئاوازێکی نیشتمانپەروەرانە و ئایدیالییە
کە
لە
کاتی
فەرمیدا
بۆ
ڕێزگرتن
لە
وەڵاتێک
تۆمار
دەکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیستەمی سیاسی
سیستەم
لە
وشەی یۆنانی sustema
بە
واتای «
بە
کۆمەڵ
» وەرگیراوە.
ئەم
وشە
لە
زۆربەی زانستە فەلسەفی و
کۆمەڵایەتی
و سیاسیەکان،
بە
واتای
جیاواز
بەکار
براوە.
لە
زاراوەی سیاسیدا سیستەمی
سیاسی
بریتییە
لە
کۆمەڵێ دامودەزگە و پاڵنەری
ئاشکرا
کە
پێکهاتەکانی
دەسەڵات
بەدی
ئەهێنن.
لە
پێناسەیەکی دیکەدا سیستەمی
سیاسی
بۆ
دەرخستنی تایبەتمەندییە لۆژیکییەکانی هاوپێوەند
لەگەڵ
هەر
چەشنە ژیانێکی
سیاسی
ئاڕاستە
کراوە
.
کەواتە
سیستەم،
بە
ناچاری
لە
قەبارەی
هەر
تیۆرییەک
بیچم
بگرێت،
ئاشکرا
و ئاڕاستەی دەکات.
سیستەمی
سیاسی
لەگەڵ
ڕژێمی
سیاسی
کە
شێوازی
حکوومەت کردنە، جیاوازییان
هەیە
.
بۆ
وێنە
سیستەمی «کۆماریی» سیستەمێکی دیاریکراوە
بەڵام
هەر
وەڵاتێک، بەپێی ڕادەی دەسەڵاتی
سەرکۆمار
ڕژێمێکی
تایبەت
بەو
قەوارە
دادەمەزرێنێت.
بە
گشتی
دەوڵەت
وەک
پێکهاتەی
سەرەکی
سیستەمی
سیاسی
لە
قەڵەم
دراوە و
لەبەر
ئەوەش
کە
هێزی سزادانی
بە
دەستەوەیە،
هەندێ
جار
هاوواتای سیستەمی
سیاسی
مانا
کراوەتەوە. نموونەی سیستەمە سیاسیەکان
وەک
، سیستەمی فیۆدالی،
سەرمایەداری
، پەرلەمانی، تۆتالیتەری و …
مێتۆدی لێکدانەوەی سیستەمە سیاسییەکان،
لە
1950 بەملاوە
لە
ڕۆژاوا
ڕەواجی
پەیدا
کرد
و ئامانجەکەشی، بەدەستەوەدانی تیۆرییەکی
گشتی
بوو
بۆ
شرۆڤەی
هەموو
ڕەهەندەکانی
ژیانی
سیاسی
لە
سەرجەم
سیستەمە سیاسییەکاندا. مەسەلەی
سەرەکی
بۆ
لێکدانەوەی سیستەمە سیاسییەکان، چۆنییەتی
سەرهەڵدان
و
دەوام
و
وەرچەرخان
و لەناوچوونی
ئەم
سیستەمانەیە.
لەم
ڕوانگەوە
سیاسەت
لە
هەموو
سووچ
و قوژبنێکی
ژیانی
کۆمەڵایەتیدا
جێی
خۆی
کردۆتەوە و
بۆ
تێگەیشتن
لە
سیستەمی
سیاسی
،
دەبێ
پێچەڵپووچی و ئاڵۆزییەکانی ناخی پێوەندییە سیاسییەکان
لەناو
ژیانی
کۆمەڵایەتیدا
سادە
بکرێتەوە و
لێک
بدرێتەوە. سیستەمی
سیاسی
،
وەک
مەداری
سیاسەت
و حکوومەت، سیستەمێکە
کە
داتاکانی
لە
دەوروبەری
خۆی
وەردەگرێ و
لە
پڕۆسەی پێکهاتە سیاسییەکاندا دەیخەمڵێنێ و
ئینجا
لە
قەوارەی سیاسەتەکان دەیداتەوە
بە
کۆمەڵگە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیستەمی فرەحیزبی
سیستەمێک
کە
تێیدا ڕێژەیەکی
زۆر
لە
حیزبە سیاسیەکان
بە
شێوەی
هاوبەش
بۆ
بەدەست
هێنانی
دەسەڵات
هەوڵ
دەدەن، کاتێکیش سەرکەوتنیان
بەدەست
هێنا
بە
هاوکاری
یەکدی
بەرنامە
و پلانی
هاوبەش
بۆ
بەڕێوەبردنی حکوومەت
ئاڕاستە
دەکەن.
بۆ
وێنە
لە
وەڵاتانی ئەورووپیدا سیستەمی فرەحیزبی
بۆتە
باو
.
لە
فرەنسا
کاتی
خۆی
ژمارەی
ئەم
حیزبانە گەیشتۆتە 20 حیزب.
لە
ئەڵمانیا، ئیتالیا و سویسرا
ئەم
سیستەمە
دەور
دەبینێت.
یان
ئەو
دۆخەی
کە
لە
عێراقی دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسەین
لە
ساڵی 2006
هاتە
کایەوە.
هەبوونی
سیستەمی
فرە
حیزبی
لە
وەڵاتێک، بنەمایەکە
بۆ
بەراوردکردنی ڕێژەی
دیموکراسی
لەو
وەڵاتەدا.
لە
پڕۆسەی بەدیموکراسی کردندا زۆرجار حیزبی
بچووک
بچووک
سەرهەڵدەدەن.
هەر
کاتێک
دیموکراسی
پاوەجێ
ببێت،
ئەم
حیزبە بچووکانەش
لە
ناو
سیستەمێک
سەقامگیر
دەبن
کە
بە
سیستەمی فرەحیزبی ناوبردە دەکرێت.
لە
سیستەمی فرەحیزبی،
بە
پێچەوانەی سیستەمی
تاک
حیزبی ـــ
کە
تێیدا
تەنیا
یەک
حیزب چالاکە و حیزبەکانی
دیکە
سەرکوت دەکرێن ـــ
هاوبەشی
سیاسی
،
لەگەڵ
ململانێ
و کێبەرکێی
سیاسی
ئاوێتە
بووە
.
لەم
سیستەمەدا ئەنجومەنی وەزیران
بە
شێوەی ئیئتلافی و هاوپەیمانی هەڵدەبژێردرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیستەمی نوێی جیهانی
ئەم
زاراوە
لە
میانەی ساڵی 1989
پاش
گۆڕانکارییەکانی بلۆکی
ڕۆژهەڵات
هاتۆتە زاراوەی سیاسیەوە. ڕووخانی دیواری بەرلین
لە
دێسەمبەری 1989 سەرەتایەک
بوو
بۆ
کۆتایی
هاتنی سیستەمی
کۆنی
پێوەندییە نێونەتەوەییەکان. دەسەڵاتدارانی پێشووی
جیهان
،
هەر
لە
مۆنرۆوە
بگرە
تا
لێنین و
لە
هیتلێرەوە
تا
بۆش
، هەرکامیان
بە
هەوای
خۆیان
بانگەشەی بنیادنانی سیستەمی نوێی جیهانییان کردووە.
بەڵام
سیستەمی
نوێ
بە
مانای ئیمڕۆیی
ئەوەیە
کە
یەکەم
جار
لە
لایەن
جۆرج
بۆش
(
باوک
) سەرکۆماری
ئەمریکا
،
لە
11/9/ 1990
لە
بەردەم
نوێنەرانی کۆنگرێس، ڕاگەیەندرا.
بۆش
، بانگەشەی جیهانێکی
کرد
کە
تێیدا
سەروەری
یاسا
،
جێی
قانوونی
جەنگەڵ
بگرێت و جیهانێک
کە
تێیدا
هەموو
وەڵاتان بەرپرسیاریەتی
هاوبەش
بۆ
ئازادی
و
یەکسانی
بە
ڕەسمییەت بناسن. جیهانێک
کە
تێیدا زۆرداران، مافی زۆرلێکراوان بپارێزن.
بۆش
، ڕێبەرایەتی
ئەمریکا
و
سەروەری
بایەخەکانی
ئەم
وەڵاتەی
بۆ
دروستبوونی
وەها
جیهانێک
بە
پێویست
باس
کرد
و گوتی: سیستەمی نوێی جیهانی
نیازی
بە
ڕێبەرایەتی و
هەژمۆنی
بایەخەکانی ئەمریکایە
لە
جیهاندا.
سیستەمی نوێی جیهانی،
هەر
لە
سەرەتاوە
لە
لایەن
بیرمەندان و سیاسەتمەدارانی
جیهان
بەرەوڕووی
ڕەخنە
بۆتەوە.
بۆ
وێنە
نۆئام چۆمسکی، زمانەوانی
ناودار
و
ڕەخنەگری
بەرجەستەی سیاسەتی دەرەوەی
ئەمریکا
دەڵێ: «سیستەمی نوێی جیهانی، دەسپێچکێکە
بۆ
چەواشەکردنی
خەڵکی
جیهان
و هێشتنەوەی بێعەدالەتی و ناوێکی تازەیە
بۆ
پاساوی
زۆرداری
و دروستکردنی جیهانێکی
بێ
ڕەقیب
بۆ
ئەمریکا
». تۆنی
بێن
، سیاسەتمەداری بەریتانیش پێی
وایە
، سیستەمی نوێی جیهانی گەڕانەوەیە
بۆ
ئیمپراتۆرییە زۆردارەکانی
ڕابردوو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەندوقی نێونەتەوەیی دراو
سەندوقی نێودەوڵەتی
دراو
، بەشێک
لە
سیستەمی برێتۆن ڤودز
بوو
کە
لە
ساڵی 1944
لە
ئەمریکا
دامەزرا و دواتر
بوو
بە
ڕێکخراوەیەکی
سەر
بە
نەتەوەیەکگرتووەکان و
بە
شێوەیەکی
ڕەسمی
لە
ساڵی 1945
دەست
بەکار
بوو
.
ئەم
سەندوقە
لەگەڵ
بانکی جیهانی گرنگترین دامودەزگەی
پێوەندی
ئابووری
قۆناغی
دوا
شەڕی جیهانی
لە
ئەژماردێن. ئامانجەکانی
ئەم
سەندوقە بریتین
لە
: پەرەپێدانی
هاوکاری
پێویست
لەناو
وەڵاتان، دروستکردنی سیستەمێکی دراویی، پەرەپێدانی
بازرگانی
نێودەوڵەتی، سپاردنی
سەرمایە
بە
سەندوق، بەرزکردنەوەی ئاستی
بەرهەمهێنان
و...
هەر
ئەندامێک
دەبێ
ساڵانە
ئابوونەی ئەندامێتی بدات
کە
بەشێکی
زێڕ
یا
دۆلارە و پاشماوەکەی دراوی ناوخۆیی
ئەو
وەڵاتەیە.
هەر
وەڵاتێکی
ئەندام
پاش
پەسندبوونی
لە
لایەن
دەستەی کارگێڕی سەندوق، دەتوانێ
بۆ
چارەسەرکردنی
گرفتە
داراییەکانی
خۆی
قەرزی کورتخایەن
لە
سەندوقەکە وەربگرێ
بە
مەرجێک
کە
بڕی
قەرزەکە
لە
25% مافی ئەندامێتی زیاتر نەبێت. دەستەی کارگێڕی
کە
لە
دوازدە
ئەندام
پێکهاتووە کاروباری
گشتی
سەندوق
بەڕێوە
دەبەن.
پێنج
کەس
لە
ئەندامانی دەستەی کارگێڕی
لە
لایەن
ئەو
پێنج
وەڵاتەوە
دەبێ
کە
زۆرترین
پشکیان
لە
سەندوقدا
هەیە
و
حەوت
کەسەکەی
دیکە
لە
لایەن
ئەنجومەنی گشتییەوە هەڵدەبژێردرێن. بەرێوەبەرایەتی و کۆنترۆڵی سەندوق
لە
لایەن
وەڵاتانێکی
وەک
ئەمریکا
و وەڵاتانی پێشکەوتووی ئەورووپاوەیە
کە
زیاترین
دارایی
و ئابوونەی ئەندامەتیان
هەیە
. ئەنجومەنی
گشتی
کۆبوونەوەی ساڵانەی
هەیە
و دەسەڵاتی
خۆی
بە
دەستەی کارگێڕی دەسپێرێ.
ناوەندی
سەندوق
لە
شاری
واشنتۆن پێتەختی ئەمریکایە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەندوقی گەشەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەم
سەندوقە
لە
ساڵی 1976
بە
شێوەیەکی ئارەزومەندانە
بۆ
ماوەی
دە
ساڵ
بۆ
ژنان دامەزرا
بەڵام
دواتر
لە
ساڵی 1985
ناوی
گۆڕا
بە
سەندوقی گەشەی
ژنانی
نەتەوە
یەکگرتووەکان.
ئەم
سەندوقە
بە
ژنانی
دەستەنگ
و کەمداهاتی وەڵاتانی ڕووەوگەشەسەندن
یارمەتی
دەگەیەنێت و ناوەندەکەشی
لە
شاری
نیۆیۆرکی
سەر
بە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شوناسی نەتەوەیی
شوناسی
نەتەوەیی
ئەو
کاتە
لە
دایک
بوو
کە
چەمکی
نەتەوە
بە
مانا
ئەمڕۆییەکەی
هاتە
ئاراوە.
شوناسی
نەتەوەیی، دیاردەیەکی مۆدێرنە
کە
لەسەر
گریمانەی
هەبوونی
بزاوتێکی ناسیۆنالیستی و
هۆشیاری
نەتەوەیی دامەزراوە. دوای سەرهەڵدانی
ناسیۆنالیزم
، شوناسەکان
بە
قەبارەی نەتەوەیی
پێناسە
دەکرێن.
کەواتە
بۆ
بەدیهاتنی
شوناسی
نەتەوەیی،
دەبێ
ئەندامانی نەتەوەیەک
خۆیان
بە
دامەزرانەرانی
نەتەوە
و دواتر شوناسێکی
هاوبەش
بزانن.
(ئیرنێست ڕینان گوتەنی)،
شوناسی
نەتەوەیی،
لەسەر
بنەمای
نیشتمانی
هاوبەش
،
زمان
و کولتووری
هاوبەش
،
ئایینی
هاوبەش
، مێژووی
هاوبەش
، ویستی
هاوبەش
و پرەنسیپی
سیاسی
و
یاسایی
هاوبەش
پێناسە
دەکرێت.
بەڵام
هەروا
کە
شوناسە نەتەوەییەکانی وەڵاتانی فرەکەلتوور
یان
نەتەوە
بێدەوڵەتەکان
نیشانی
داوە،
هیچکام
لەم
تایبەتمەندییانە
ماکی
دانەبڕاوی
شوناسی
نەتەوەیی
نین
.
کەواتە
شوناسی
نەتەوەیی دیاردەیەکی فرەڕەهەندە.
جیاواز
لەمەش،
دەکرێ
شوناسی
نەتەوەیی
لە
ڕوانگەی مەدەنی
یا
ئەتنیکیش
پێناسە
بکرێت. کاتێک پێوانەکانی
ئەندامەتی
ـــ
لە
شوناسێکدا ـــ مەدەنی بێت،
نەتەوایەتی
لەگەڵ
شارۆمەندیدا
هاوواتا
دەبن و
لە
ڕاستیدا
شوناس
دەبێتە پرەنسیپێکی
سیاسی
و
یاسایی
.
شوناسی
نەتەوەیی
بە
پێناسەیەکی مەدەنی،
بۆی
هەیە
ئەندامی
نوێ
ـــ
کە
سەر
بە
کەلتوور
یا
ئەتنیکێکی
دیکە
بێت ـــ وەربگرێت و
لە
خۆیدا
جێی
بکاتەوە.
کەواتە
کەسێکی
ئەمریکایی
دەتوانێ ببێتە فەرەنسی
یا
ئینگلیزی
چونکە
سنوورەکانی
شوناسی
نەتەوەیی
تا
ڕادەیەک کراوەیە و هەرکەسێک
بۆی
هەیە
ڕەگەزنامەی
خۆی
هەڵبژێرێت.
بەڵام
بە
پێچەوانەوە کاتێک پێوانەکان
تەنیا
ئەندامەتی
بێت،
نەتەوایەتی
تەنیا
بریتی
دەبێ
لە
مافی شوێنی لەدایکبوون
کە
ئەویش شتێکی نەگۆڕە.
لەم
دۆخەدا
ئیدی
ئاخاوتن
بە
زمانی زگماکی
یا
وەدەستهێنانی مافی شارۆمەندی نابێتە
ئاریشە
،
بەڵکوو
هەموو
ئەو
کەسانەی
کە
نەتەوە
پێک
دەهێنن
بنەما
سەرەکییەکانی
شوناسی
خۆیان
لەم
ئەندامەتییەوە
دەستەبەر
دەکەن.
1
2
3