تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 19
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئاشتی
١ــ حاڵەتی
ئارامی
و ئاسایشی
گشتی
لە
وەڵاتێک و
پێوەندی
ئاسایی
لەگەڵ
وەڵاتانی
دیکە
. ٢ــ
نەبوونی
شەڕ
و
نەبوونی
سیستەمی
هەڕەشە
.
نەبوونی
شەڕ
واتە
پەرەپێدان
بە
هاریکاری
و
پێوەندی
نێونەتەوەیی.
تەنیا
ئاشتی
دەتوانێ
ڕێز
لە
مافی
مرۆڤ
بگرێ، ڕادەی
ئەو
ڕێبەرانەی
کە
دەم
لە
ئاشتییەوە دەدەن،
گەلێک
زۆرن
بەڵام
بەهۆی
ترس
لە
چەک
داماڵین*ی یەکلایەنە،
گفتوگۆ
لەمەڕ
ئاشتی
هەمیشە
سەرکەوتوو
نەبووە،
چونکە
لایەنی
بەرانبەر
متمانەی
بە
ئەویدی
نەبووە.
لەم
رووەوە بەرنامەی
بەرهەمهێنان
و پڕچەککردنی
خۆیان
درێژە
پێدەدەن، ئەمەش پاڵنەڕێکە
بۆ
شەڕ
و
هەڕەشە
لە
ئاشتی
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئاشتی خوازی
حەزکردن
بە
ئاشتی
و بێزاربوون
لە
بەکارهێنانی هێزی
سەربازی
بە
تایبەت
لەنێوان نەتەوەکاندا. لەسەرەتادا
بە
کەسانێکیان دەگوت
ئاشتیخواز
کە
پێیان وابوو ئەکرێ
لەبری
شەڕ
و
ئاژاوە
کاری
دیکە
(
ناوبژیوانی
و
دادوەری
)
ئەنجام
بدرێ.
«ویلسۆن»، (1856ــ 1919) سەرۆککۆماری
ئەمریکا
و لایەنگرانی دیکەی دامەزراندنی
کۆمەڵی
نەتەوەکان (1916ــ 1919)
بە
ئاشتیخواز
ناویان دەرکرد
چونکە
ئەمانە
شەڕیان
نەک
هەر
بە
بێ
ئەخلاقی دەزانی
بەڵکوو
بە
خاپوورکەری شارستانییەتیان
لە
قەڵەم
ئەدا
.
بەم
حاڵەش
ئەم
کەسانە، سڵیان نەکرد
لە
بەکارهێنانی
هێز
و
زەبر
و
زەنگ
بەدژی
ئەو
وەڵاتانەی
کە
شەڕخواز
بوون
. ئامانجیان
ئەوە
بوو
کە
هێزی وەڵاتانی
دیکە
بخەنەگەڕ
بۆ
خزمەت
کۆمەڵگەیەکی نێونەتەوەیی .
بەم
پێیە ئەکرێ
لە
بری
ئاشتیخواز
بە
«ئەنتەرناسیۆنالیست» *
لە
قەڵەم
بدرێن.
واتایەکی دیکەی ئاشتیخوازی، ئەگەڕێتەوە
بۆ
ئاکاری
ئەو
کەسانەی
کە
ئامادە
نابن
لە
هیچ
هەڵومەرجێکدا بچنە
خزمەت
هێزی
سەربازی
بۆ
ئەوەی
بە
دژی
نەتەوەیەکی
دیکە
،
شەڕ
بکەن.
بەم
جۆرە ئاشتخوازییە
دەڵێن
ئاشتیخوازی
کەسی
یان
ئەخلاقی
کە
لە
ئاخێزگەیەکی ئایینییەوە
سەری
هەڵداوە (
وەکوو
مۆژگارییەکانی «ساتیا گراها»،
بە
ڕێبەرایەتی «گاندی»
لە
هێندوستان
کە
بۆ
چەند
ساڵێک،
بوو
بە
بنەمای سیاسەتی دەرەوەى
ئەو
وەڵاتە) .
واتایەکی دیکەی
ئەم
زاراوە
ئەگەڕێتەوە
بۆ
کەسانێک
کە
لەبەر
هۆکاری ئەقڵی،
شەڕ
بە
ناڕەوا
دەزانن.
ئەمانە
پێیان
وایە
کە
شەڕ
،
دوو
لایەنەکە دەخاتە دۆخێکی
ئاستەنگ
و دوژمنکارانەوە و
لەسەر
ئەم
بڕوایەن
کە
بۆ
گۆڕینی ئیرادەی
دوژمن
ئەبێ
سەبر
و
ئارام
بگرن و چالاکانە
هەوڵ
بدرێ
ئەم
دژبەرەکییە
لەناو
بچێت.
ئەم
جۆرە ئاشتیخوازییە،
بە
ئاشتیخوازی
سیاسی
یان
ئەقڵی
پێناسە
کراوە
.
هەندێ
لە
نووسەرانی
سەردەمی
شەڕی جیهانی
دووهەم
،
لایەنگری
ئەم
جۆرە ئاشتیخوازییە
بوون
.
تا
ئێستە
هیچ
دەوڵەتێک ئاشتیخوازی
وەکوو
سیاسەتی
ڕەسمی
و
هەمیشەیی
خۆی
دەستنیشان
نەکردووە.
بەڵام
ئەم
بیرۆکە
لە
مابەینی
دوو
شەڕەکە
لە
ئەورووپا لایەنگرانێکی
زۆری
بە
خۆوە
دی
و هەندێکی
زۆری
بە
دژایەتی
لەگەڵ
کۆکردنەوەی
چەک
و
تەقەمەنی
هاندا.
کەچی
بە
هەڵگیرسانی شەڕی
دووهەم
،
لە
ڕادەی
ئەم
لایەنگرانە
کەم
بۆوە و
بە
ڕادەی لایەنگرانی سەربازیگەری
زیاد
بوو
.
پاش
داهێنانی بۆمبی
ناوەکی
لە
دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
و دروستکردنی جبەخانەی ئەتۆمی، ئاشتیخوازی
بوو
بە
بزاوتێکی
بەهێز
دژ
بە
چەکی
ناوەکی
و
گەلێک
لە
زانایانی بەناوبانگی جیهانیشی
بەم
خەباتەوە گلاندووە.
تەنانەت
ئەو
کەسانەش
کە
لەگەڵ
شەڕی
ئاسایی
دژایەتییەکیان
نەبوو
،
بەم
کارەوە هەستاون.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئاشتی پڕچەک
لە
ساڵی 1871
کە
ئەڵمانیا سەرکەوتنی بەسەر فەرەنسادا
بەدەست
هێنا
،
تا
ساڵی 1914
کە
شەڕی جیهانی
یەکەم
هەڵگیرسێ لەنێوان دەوڵەتانی ئەورووپی
هیچ
شەڕێک
ڕووی
نەدا،
بەڵام
لە
ماوەی
ئەم
43 ساڵەدا
ئەم
وەڵاتانە
بە
گەرمی
سەرقاڵی
پڕچەککردن و پشتئەستوورکردنی
خۆیان
بوون
کە
ئەم
زەمەنە
بە
قۆناخی
ئاشتی
پڕچەک
ناوی
دەرکردووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
باکوور و باشوور
باکوور
بریتییە
لە
: وەڵاتانی پێشکەوتووی
پیشەسازی
سەرمایەداری
،
واتە
وەڵاتانی ئەوروپی، ئەمریکای
باکووری
، ژاپۆن و ئوسترالیا
کە
بەزۆری
لە
نیوەی
باکووری
گۆی
زەویدا
جێگیر
بوون
.
باشوور
بریتیە
لە
: وەڵاتانی دواکەوتووی
هەژار
،
واتە
وەڵاتانی
ئەفریقایی
و ئەمریکای باشووری و
ئاسیایی
کە
زۆربەیان
لە
نیوەی باشووری
گۆی
زەوی
جێگیر
بوون
.
لە
میدیاکانی
ڕۆژاوا
،
ئەغڵەب
ئاماژە
دەدرێتە فوڕمولی
باکووری
دارا
و باشووری
نەدار
.
کەواتە
لەم
ڕوانگەوە جیهانی
هاوچەرخ
دابەش
کراوە
بە
کۆمەڵێ نەتەوەی
پارەدار
و کۆمەڵێکی
دەستەنگ
و
بێ
پارە
.
فری
بیتۆ، قەشەی
ئازادیخوازی
برازیلی،
بۆ
چارەسەرکردنی گرفتەکانی
سەرزەوی
دوو
ڕێچارە
پێشنیاز
دەکات:
یەکەم
، پاوەجێکردنی
ئاشتی
لە
جیهان
.
دووهەم
، کەمکردنەوەی
جیاوازی
و لەمپەری
نێوان
باکوور
و
باشوور
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بزاڤی ئاشتی
بزاڤێکە
کە
حەز
بە
چەسپاندنی
ئاشتی
نێونەتەوەیی (
یا
نەتەوەیی) بکات و
بەرگری
دەکات
لە
بەرپابوونی
شەڕ
لە
داهاتوودا.
ئەم
بزاڤە پێی
وایە
کە
بە
هەرەوەزی ئینسانی
لە
هەموو
جیهان
،
دەکرێ
دەوڵەتەکان بخرێنە
ژێر
فشار
و
بە
سازدانی
پێوەندی
نێونەتەوەیی، کێشەکان
کەم
بکرێنەوە و کۆمەڵگەکان
لە
یەکدی
نزیک
ببنەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
خەڵاتی ئاشتی نۆبل
خەڵاتی
نۆبل دەگەڕێتەوە
بۆ
کیمیازان و داهێنەری سویدی
بەناوی
ئالفرێد نۆبل،
کە
لەنێوان ساڵانی (1833ـــ 1896)
لە
ستۆکهۆڵم ژیاوە و لەڕێی دروستکردنی
دینامیت
، سەروەت و سامانێکی
زۆری
پێکەوەناوە.
بەڵام
کاتێک
زانی
ئەم
داهێنانەی
ئەو
بووەتە مایەی نیگەرانی و نائارامی
لە
جیهان
،
زۆری
لە
دڵ
گران
بووە
و
هەر
بۆیە
پارە
و سامانەکەی
کە
پتر
لە
31 ملیۆن کرۆنی سویدی
بووە
،
بۆ
شەش
خەڵات
تەرخان
کرد
.
پێنج
خەڵات
بەو
زانایانە دەدرێ
کە
لە
بوارەکانی فیزیا،
کیمیا
، دەروونناسی،
پزیشکی
و
ئەدەبی
خزمەتی بەرچاویان کردبێت و
خەڵاتی
شەشەم
بە
کەسێک دەدرێ
کە
خۆی
یا
وەڵاتەکەی
لە
بواری
ئاشتی
جیهاندا هەنگاوی
گرنگ
و بەنرخی هەڵگرتبێ.
لەو
کاتە
بەدواوە، لیژنەیەک
وەک
بەرپرسی
دابەشکردن
، خەڵاتەکە
بە
کەسانی بەرجەستەی
زانستی
و
ئەدەبی
و
سیاسی
پێشکەش
دەکات. لیژنەی نۆبل،
خەڵاتی
ئاشتی
نۆبل
لە
ئۆسلۆ پایتەختی نەرویژ
پێشکەش
دەکات.
یەکەمین
خەڵات
لە
ساڵی 1902
بە
هانری
دونان
، بنیاتنەری
خاچی
سووری
جیهانی
پێشکەش
کرا
.
لەو
کەسانەی
کە
ئەم
خەڵاتەیان بردۆتەوە،
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
کۆفی
ئەننان
لە
غانا، سکرتێری
نەتەوە
یەکگرتووەکان (2001)، جیمی کارتەر، سەرکۆماری پێشووی
ئەمریکا
(2002)،
خاتوو
شیرین
عیبادی
پارێزەر
و
چالاک
وانی
مافی
مرۆڤ
لە
ئێران
(2003) و باراک ئۆباما سەرۆککۆماری وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
(2009) . بەڕای نەیاران و ڕەخنەگران،
خەڵاتی
نۆبل
لەم
دواییانەدا
ڕەنگ
و ڕوویەکی
سیاسی
لێ
نیشتووە و
لە
چوارچێوەی دەسەڵاتی زلهێزەکان
بە
تایبەت
وەڵاتانی ئەوروپی
دابەش
دەکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سارک (یەکیەتی هاریکاری ناوچەیی ئاسیای باشوور)
سارک
ناوی
ڕێکخراوەیەکە پێکهاتووە
لە
حەوت
وەڵاتی
بەنگلادیش، بووتان، پاکستان، سریلانکا، ماڵدیڤ، نیپاڵ و هێندستان
کە
لە
8/12/1985
لە
داکا پێتەختی بەنگلادیش
بوونی
خۆی
ڕاگەیاند. ئامانجی دامەزراندنی
ئەم
یەکیەتیە زیادکردنی
هاریکاری
ئابووری
دوولایەنە
لە
نێوان
ئەندامانی
ناوبراو
و هاوکاریکردنی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانە
لەم
بەستێنەدا. نووسینگەی
هەمیشەیی
سارک
لە
کاتماندۆ پێتەختی نیپاڵ ــە و
لە
بەرواری 16/1/ 1987
بە
شێوەیەکی فەرمی کراوەتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سوسیال فاشیزم
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
کۆمۆنیستە نەیارەکانی مۆسکۆ
بە
ڕۆڵی
یەکیەتی
سۆڤیەت
لەو
وەڵاتە دەگوترا. بەڵگەی لایەنگرانی
ئەم
ڕوانگە
ئەوە
بوو
کە
بە
گۆڕانی سۆڤیەت
لە
دۆخی سۆشیالیزمەوە
بۆ
هێزێکی سۆسیال ئیمپریالیستی چینێکی
بورژوا
دەسەڵاتیان
بە
دەستەوە
گرتووە و بوونەتە
هۆی
پەرەسەندنی
فاشیزم
لەم
وەڵاتەدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فاشیزم
فاشیزم
لە
سەرەتادا
بە
مانای سێندیکالیزمی
دەوڵەتی
واتە
ڕێکخستنی
ئابووری
کۆمەڵگە
لە
سەرەوە
بەدەستی
دەوڵەت
و پشتگیری
لە
موڵکداریەتی
تایبەتی
لێکدراوەتەوە
بەڵام
دواتر مانایەکی بەرفرەوانتر لەخۆ دەگرێ و
بۆ
پێناسەکردنی جۆرێک
لە
ڕژێمی
سیاسی
تۆتالیتەر
بەکار
براوە.
فاشیزم
لە
گوێن
لاگیرییەکی
گشتی
لە
سیاسەتدا دەربارەی
ئەو
بزاوتە توندڕەوانە (
ڕاستی
دەسەڵاتخواز،
دژی
سەرمایەداری
مەزن
،
دژی
دیموکراسییەت و لیبراڵ،
دژی
مۆدێرنیتی و
سۆشیالیزم
و
دژی
ئانارشیزم و
مارکسیزم
) بەکاربراوە
کە
سەرەنجامەکەیان
بە
دامەزرانی سیستەمێکی دەسەڵاتخواز دەبڕایەوە.
فاشیزم
بە
مانا
مێژووییەکەی،
وەک
ئەو
شتەی
کە
لە
نێوان
دوو
شەڕی جیهانی
کە
زۆربەی وەڵاتە ئەورووپییەکانی تەنییەوە، ئاوێتەیەکە
لە
ناسیۆنالیزمی توندڕەو، ئیمپریالیزم،
دژایەتی
لەگەڵ
نەریتی عەقڵی و ڕووناکبیری، پراگماتیزم، ستایشی
دەوڵەت
و نەژادپەرستی.
ئەم
زاراوە
بەگشتی
بۆ
پێناسە
کردنی جۆرێک
ئایدیۆلۆجی
و بزاوتی نەتەوەپەرستانە و دەسەڵاتخوازانەی
ئەو
ڕژێمانە بەکاردەبرێت
کە
لە
ساڵەکانی
نێوان
دوو
شەڕی جیهانی
تاکوو
شکستهێنانی ئەڵمانیا
لە
ساڵی 1945 بەسەر ئەورووپادا فەرمانڕەواییان دەکرد. مانای
تایبەتی
فاشیزم
دەگەڕێتەوە
بۆ
«بزاوتی فاشیستی»
کە
لە
ساڵی 1919، مۆسۆلینی
لە
ئیتالیا
بە
دەسەڵات
گەیاند (1922ــ 1945). وشەکە
لە
زمانی ئیتالیایی
بە
مانای
چەند
مێڵەیە
کە
بەدەوری
کلکە
تەوڕێک
لە
بەردەم
کونسوولی ڕۆمیدا
بە
نیشانەی دەسەڵاتی
دەوڵەت
نومایش
دەکرا
.
لە
لایەکی دیکەوە «
فاشیست
»
لە
لایەن
کۆمۆنیستەکانەوە
بۆ
سووکایەتی
بە
نەیاران و سۆسیال دیموکراتەکان لەگوێن زاراوەیەکی سووکایەتیئامێز بەکاربراوە
تاکوو
ببێتە هاندەرێک
بۆ
ڕێکخستنی بەرەی
دژە
فاشیست
.
فاشیزم
، بەرهەمی قەیرانێکی
قووڵی
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
بوو
کە
لە
دوای شەڕی جیهانی
یەکەم
لە
ئەورووپا
هاتە
ئاراوە.
ئەم
ئایدیۆلۆجیایە خۆبەخۆ
هیچ
جۆرە سیستەمێکی
تێک
تەنراوی فیکری
ساز
نەکرد
بەڵکوو
ڕەنگدانەوەی
هەمان
بنەمای نەتەوەیی
ئەو
وەڵاتانە
بوو
کە
تێیدا پەرەی
سەند
. ئامانجی
فاشیزم
، هێنانە کایەی دەوڵەتێکی بەهێزە
کە
تێیدا
تەنیا
حیزبێک ــ حیزبی
فاشیست
ــ
دەسەڵات
مۆنۆپۆل بکات و سەرۆکێکی کاریزماش
بە
قەوارەیەکی دیکتاتۆرییەوە بەسەریا حکوومەت بکات.
خاڵی
هاوبەشی
هەموو
بزاوتێکی فاشیستی، پەرستشی
زۆرداری
و بەپیرۆزکردنی
شەڕ
و
گەیشتن
بە
دەسەڵاتە. فاشییەکانی ئەڵمانیا و ئیتالیا،
بە
تەواوەتی
لە
پرۆپاگەندەی
مێگەل
پەروەر
و تیرۆر کەڵکیان وەردەگرت
بەڵام
هەر
کە
دەستیان
بە
دەسەڵات
گەیشت
ئینجا
لە
دەسەڵاتی
دەوڵەت
بۆ
لەناوبردنی نەیاران و سیستەمی قانوونی سوودیان وەرگرت.
بنەما
سەرەکییەکانی
فاشیزم
لە
لایەن
مۆسۆلینی (1883-1945)
لە
بەرگی چواردەهەمی ئینسکلۆپیدیای ئیتالیا،
لە
ساڵی 1932 بەمجۆرە
لێک
دراوەتەوە:
1ــ
فاشیزم
،
بڕوای
نییە
بە
ئاشتی
هەمیشەیی
و سوودێکیش
لەم
شتەدا نابینێت.
ئاشتی
ئەفسانەیەکی زیانبارە.
2ــ
فاشیزم
،
لەگەڵ
مارکسیزم
و شێوازەکانی دیکەی ئەندێشەی سۆشیالیستیدا نەیارە.
بۆ
لێکدانەوەی
فاشیزم
، شرۆڤەی نائایدیۆلۆجیکی
ئاڕاستە
کراوە
کە
لە
پێنج
سەرباسدا گونجاوە: مارکسی، سایکۆلۆجیکی،
ئایینی
و ئەخلاقی،
مێژوویی
و کۆمەڵناسی و
سەرەنجام
سیاسی
.
لە
ڕوانگەی مارکسییەوە،
فاشیزم
، بەپێی
ڕێسا
ئابوورییەکان و لۆژیکی
سەرمایەداری
لێک
دەدرێتەوە.
بە
واتایەکی
دیکە
فاشیزم
بەشێکە
لە
قەیرانی
سەرمایەداری
پاوانخواز.
لە
ڕوانگەی سایکۆلۆجییەوە، شیکردنەوەی دیاردەی
فاشیزم
پێویستی
بە
ڕوونکردنەوەی لاسەنگییەکانی قۆناغی
منداڵی
کەسایەتییەکان
هەیە
.
چونکە
لەم
سەروبەندەدایە
کە
ستراکتوری ئەندێشەی
منداڵ
بە
قووڵی
بیچم
دەبەستێ.
لە
ڕوانگەی
ئایینی
و ئەخلاقییەوە سەرهەڵدانی
فاشیزم
، هێمایەکە
بۆ
قەیرانی ئەخلاقی و
ئایینی
لە
شارستانەتیی ڕۆژاوادا. لایەنگرانی
ئەم
ڕامانە نائایدیۆلۆجیەی
فاشیزم
، پێیانوایە
کە
حکوومەتی ئیستبدادی و
فاشیزم
تەنیا
لە
نێو
خەڵکانی
گەندەڵ
و گەنیودا
دەوام
دەهێنێت.
لە
ڕوانگەی
مێژوویی
و کۆمەڵناسییەوە
فاشیزم
، بەرهەمی پەرەسەندنی خێرای مودێرنیتی
یان
شێوازێکی
تایبەتی
پیشەسازیبوونی
هەندێ
لە
وەڵاتان
بووە
.
دوایین
بۆچوون
دەربارەی
فاشیزم
،
لە
ڕوانگەی سیاسییەوە شیکراوەتەوە
کە
ئەویش
شێوازی
بەڵگاندنی فاشیستەکان دەخاتە
ڕوو
. بەمپێیە فاشیستەکان
بەم
قەناعەتە گەیشتبوون
کە
دیموکراسی
پەرلەمانی
تووشی
شکست
بووە
.
فاشیزم
،
جگە
لەوەی
فەلسەفە
یا
ئایدیۆلۆژیایەکی
سیاسی
بێت، شێوازێکی دەسەڵاتدارییە
کە
لەسەر
سێ
بنەمای حکوومەتی تاکەکەسی،
دەسەڵات
و
سەروەری
دەوڵەت
و ناسیۆنالیزمێکی توندڕەوانە
بنیاد
نراوە
.
لەم
جۆرە حکوومەتانەدا
دەوڵەت
بە
پشت
بەستن
بە
دەسەڵاتی
سەربازی
و
گرووپی
فشاری
سیاسی
و ئامرازەکانی پرۆپاگەندە، ئازادییەکانی
تاک
سنووردار
دەکات و
هەموو
بزووتنەوەیەکی بەرهەڵستکارانە سەرکوت دەکات.
فاشیزم
لە
سەرەتادا
وەک
هێزێکی نیگەتیڤ
لە
ئەورووپا
خۆی
نیشان
دا
. فاشییەت زۆربەی ئایدیۆلۆژی و دامەزراوەکان بەدژی بەرژەوەندییەکانی
نەتەوە
دەزانێ.
لەم
سۆنگەوە
کە
فاشییەکان ڕایانگەیاندووە
ئەو
چارەسەرییانەی
بۆ
دەرمانی نەخۆشییەکانی
کۆمەڵگە
پێشنیازیان کردووە،
بۆ
قازانجی
نەتەوە
بووە
،
دەکرێ
ئەمانە
وەک
ناسیۆنالیست
بە
مانای
خودی
زاراوەی
ناسیۆنالیزم
لە
قەڵەم
بدرێن.
بەم
حاڵەش
ئەو
ناسیۆنالیزمەی
کە
فاشیزمی بەدیهێناوە
جیاواز
بووە
.
فاشیزم
، هێزێک
دروستی
دەکات
لە
خۆی
ڕادەبینێت
تەواوی
کۆمەڵگە
بخاتە دوای دروشمەکانی
خۆی
،
لە
هەستکردن
بە
هێزەوە
سەرچاوە
دەگرێت، هێزێک
بە
شێوەیەک
لە
غرووری خۆیدا نوقمە
کە
پێی
وایە
پێویستی
بە
هیچ
جۆرە ژیانێک
لەگەڵ
هێزەکانی دیکەدا
نییە
.
لەم
ڕوانگەوە فاشییەت،
لە
هەر
شوێن
و کاتێکدا بێت، هاوڕێی
سێ
دەرکەوتەی سەرەکییە
کە
بریتین
لە
:
1ــ دیاردەی
مێگەل
دروستکردن
.
2ــ دروستکردنی کەمایەتییەکی
گوناهبار
.
3ــ مۆنۆپۆلکردنی
ڕاگەیاندن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
نەتەوە یەکگرتووەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا
لە
ساڵی 1967
لە
لایەن
وەڵاتانی ئەندونیزیا و تایلەند و سەنگاپور و فیلیپین و مالیزیا
لە
بانکۆک
بە
ئامانجی کرژکردنەوەی پێشکەوتنی
ئابووری
و سەقامگیریی ناوچەکە دامەزرا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پاشایەتی
شێوازێکی حکوومەت کردنە
کە
تێیدا
سەرۆکی
وەڵات
بە
ناوی
پاشا
یان
شاژن
ناوبردە
دەکرێ
(
بۆ
وێنە
قەیسەری
ڕووم
، تێزاری
ڕووس
،
خاقانی
چین
، شاهەنشای
ئێران
و شاژنی بەریتانیا) .
ئەرەستۆ،
پاشایەتی
بە
«فەرمانڕەوایەتی تاکەکەس»
پێناسە
ئەکا و زۆرداریی*
بە
شێوازە گەندەڵەکەی
لە
قەڵەم
دەدات.
پاشایەتی
ئەگەر
ڕەوا
بێت ــ
پاشا
مانایەکی
ئایینی
و پلەیەکی هێمایینی
هەیە
ــ
جێی
«باوک»ی
نەتەوە
دەگرێتەوە.
لە
زاراوەی نوێدا
بە
فەرمانڕەوایەتی
بێ
هەوسار
دەگوترێ
پاشایەتی
ڕەها
.
لە
بەرانبەر
ئەویشدا
پاشایەتی
مەرجدار
دێتە ئاراوە.
لەم
چەشنەی دواییدا
پاشا
،
تەنیا
ئەوەنەبێ دەورێکی
ڕەسمی
و تەشریفاتی
هەیە
بەڵکوو
کەمتاکورتێک کاروباری حکوومەتیش بەڕێوەدەبات،
بۆ
وێنە
هەڵبژاردنی سەرەکوەزیر.
بەزۆری شازادەی
جێنشین
، تایبەتمەندی
سەرەکی
سیستەمی پاشایەتییە
بەڵام
ڕەنگە
پاشایەتی
بە
هەڵبژاردن
بێت
یان
ڕەوا
بێت
کە
پاشا
جێنشینەکەی
خۆی
بە
ئازادی
دیاری
بکات
یان
ژنێکی
فاڵگیر
پاشای
داهاتوو
دیاری
بکات.
دەزگەی
پاشایەتی
،
بە
دوو
مەرج
لە
دەزگەکانی دیکەی حکوومەت
جیا
دەبێتەوە: (1)
ئەگەر
بە
مانای جادویی
یان
ئایینی
بێت
کە
لە
مەراسیمی تاجگوزاری
دەر
ئەکەوێ. (2)
گرنگی
هێمایینی
پاشایەتی
، بەمەبەستی ئەوەیکە
پاشایەتی
هێمایەکە
بۆ
پێوەندی
میژوویی و ڕەتەوەیی نەتەوەیەک
بۆ
وێنە
پاشایەتی
لە
بەریتانیا و ژاپۆن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پاشکۆ - لکاندن
لکاندنی وەڵاتێکی
بێخاوەن
یان
دەمدانی
خاکی
وەڵاتێک
بە
خاکی
وەڵاتێکی دیکەوە.
ئەم
ڕەوتە
بە
تەرزێکی یەکلایەنە دیتە
ئەنجام
یان
لانیکەم
ئەو
دەوڵەتەی
کە
بەشێک
لە
خاکەکەی
لە
دەست
دەدات،
بەم
کارە
خۆشحاڵ
نییە
.
لکاندن
، مافی فەرمانڕەوایی دەبەخشێ
بە
دەوڵەتی
لکێنەر و
خەڵکی
خاکە
دەمدراوەکەش دەبنە شارۆمەندی
ئەو
دەوڵەتە.
کڕین
یا
بە
کرێگرتنی وەڵاتێکی
دیکە
، لەگوێن مامەڵەیەکی
دوولایەنە
،
پاشکۆ
لە
ئەژمار
نایەت. لکاندنی نەمسا و ناوچەی سودەت
بە
ئەڵمانیای
پێش
شەڕی جیهانی
دووهەم
،
دوو
نموونەی گرینگی
پاشکۆ
ناونووس
دەکرێن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پانچاشیلا
بە
زمانی سەنسکریت،
بە
مانای
پێنج
بنەڕەتە.
پانچاشیلا
،
لە
شەریعەتی بوودا بەگشتی
ناوی
پێنج
یاسای کرداریی بووداییەکانە
کە
بریتییە
لە
: خۆپاڕاستن
لە
کوشت
و
کوشتار
،
دزی
، بەئاڵۆشی،
درۆ
و مەیخۆری.
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
دەوڵەتی
هێندەوە
بە
واتای
پێنج
بنەڕەتی سیاسەتی
دەرەوە
بەم
شێوازە
بە
کار
براوە:
1)
بایەخ
دانان
بۆ
سەروەری
و حاکمیەتی نەتەوەیی و سنووری وەڵاتەکان.
2) دەستدرێژ
نەکردن
.
3)
دەست
نەبردن
بۆ
ناو
کاروباری ناوخۆیی وەڵاتەکانی
دیکە
.
4)
ڕێز
گرتنی
دوولایەنە
و
یەکسان
لە
پێوەندییە نێونەتەوەییەکان.
5)
پێکەوە
ژیانی
ڕژێمی
جۆراوجۆر
. کۆنگرەی نەتەوەکانی
ئاسیا
و
ئەفریقا
لە
باندۆنگ،
ئەم
بنەڕەتانەی
بە
«
پێنج
بنەڕەتی
پێکەوە
ژیانی
ئاشتی
خوازانە»
پەسند
کرد
.
لە
ساڵی 1965
وەڵاتی
ئەندونیسیا بنەڕەتەکانی پانچاشیلای
بۆ
سیاسەتی دەرەوەی
خۆی
بە
کار
هێناوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێککەوتننامەی واشنتۆن
پاش
ڕوودانی
چەندین
شەڕی ناخۆیی لەنێوان
پارتی
دیموکراتی
کوردستان
و
یەکیەتی
نیشتمانی
کوردستان
(عێراق)
کە
لە
1/5/1994
دەستی
پێکردبوو، (
ئەم
شەڕە
بە
شەڕی براکوژی
ناوی
دەرکرد)
چەندین
ڕێککەوتننامە (
وەکوو
ڕێککەوتننامەکانی پاریس، ئانقەرە و درۆگیدا)
لە
لایەن
هەر
دوولا
ئیمزا
کرا
بەڵام
هەردوو
لایەن
نەگەیشتنە ڕێککەوتنی
یەکجارەکی
و
کۆتایی
هێنان
بە
شەڕ
.
سەرەنجام
لە
17/9/1998
بە
چاودێری
وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا
، زەمینەیەکی
لەبار
بۆ
ڕێککەوتنی هەردوولا ڕەخسا و
لە
لایەن
پارتییەوە مەسعود بارزانی و
لە
لایەن
یەکیەتییەوە
جەلال
تاڵەبانی
و
لە
لایەن
وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا
، دەیڤید وڵش، بریکاری
وەزیری
دەرەوە
ڕێککەوتننامەکەیان
ئیمزا
کرد
.
بەپێی
ئەم
ڕێککەوتننامە هەردوولا، ئیدانەی شەڕی ناوخۆییان
کرد
و بەڵێنیان
دا
بۆ
چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان،
ئیدی
پەنا
نەبەنە
بەر
توندوتیژی
یا
دەستێوەردانی
دەرەکی
دژ
بە
یەکتر
.
هەروا
بەڵێنیان
دا
کەشوهەوایەکی
ئارام
بۆ
ڕێزگرتن
لە
ئاگربەست و ئاسانکاری هاتوچۆی هاووەڵاتیان لەسەرانسەری هەرێمی کوردستاندا بخەنەگەڕ.
جگە
لەوەش بەڵێنیان
دا
بە
ئاساییکردنەوەی ڕەوشی
هەولێر
و
سلێمانی
و
دهۆک
و دامەزراندنەوەی
ئیدارە
و پەرلەمانی
یەکگرتوو
لەسەر
بنەمای هەڵبژاردنی ساڵی 1992 و
پاشان
زەمینە
بۆ
هەڵبژاردنێکی
نوێ
خۆش
بکرێت.
ئەم
ڕێککەوتننامە
بۆ
جێبەجێکردنی
هەنگاو
بە
هەنگاوی
بڕیارەکان
، خشتەیەکی زەمنیشی لەخۆدەگرت.
سەرەنجام
دانیشتنی 4/10/2002ی پەرلەمانی یەکگرتووی
کوردستان
،
بە
هەنگاوێکی
گەورە
دادەنرێ
بۆ
جێبەجێکردنی
ئەم
ڕێککەوتننامە و گێڕانەوەی
ئاشتی
بۆ
هەرێمی
کوردستان
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی ئاشتی لاهای (1899)
ئەم
کۆنفرانسە
بە
دەست
پێشخەری نیکۆلای
دووهەم
،
ئیمپراتۆری
سۆڤیەت دامەزرا و
لەسەر
سێ
مەسەلەی
سەرەکی
ڕێککەوتن:
1ــ دامەزراندنی
دیوانی
هەمیشەیی
دادوەری
،
وەک
سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو.
2ــ ئامادەکردنی
یاسا
و ڕێسای شەڕی زەوینی.
3ــ
پیادە
کردنی ڕێککەوتننامەی 1864 جنێڤ دەربارەی شەڕی
دەریایی
.
کۆنفرانسی دووهەمی لاهای
لە
ڕێکەوتی 15/6/1907 گرێدرا و سەرەڕای
بە
ئەنجام
گەیاندنی بڕیارەکانی کۆنفرانسی
یەکەم
، ڕێککەوتنێکی نوێی
لە
بابەت
ڕێساکانی
بێلایەنی
و شەڕی
دەریایی
بە
ئیمزا
گەیاند.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوین
ئەم
کۆنفرانسە
لە
مانگی
10ی 1991
بە
دەست
پێشخەری
ئەمریکا
و
بە
ئامادەبوونی
دوو
لایەنی
شەڕ
(
عەرەب
و ئیسراییل)، جۆرج
بۆش
(
باوک
) سەرکۆماری
ئەمریکا
و گورباچۆف سەرکۆماری ئەوکاتەی
یەکیەتی
سۆڤیەت،
لە
مەدرید پێتەختی ئیسپانیا گرێدرا.
پاش
چەند
قۆناغ
دانیشتن
و
گفتوگۆ
، ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین و ئیسراییل
پێکەوە
ڕێککەوتنێکی ئاشتییان
لە
بەرواری 13/9/1993
لە
ژێر
سەردێڕی «اعلامیه
اصول
»
بە
ئامادەبوونی
بیل
کلینتۆن سەرکۆماری
ئەمریکا
و وەزیرانی دەرەوەی
ئەمریکا
و ڕووسیە
لە
واشینتۆن
ئیمزا
کرد
. ڕێککەوتنێکی
سازش
لە
نێوان
ئەردەن و ئیسرایلیش
لە
ڕێکەوتی 25/7/1994
لە
کۆشکی
سپی
واژۆ
کرا
.
جێی
ئاماژەیە،
ئیمزا
کردنی
ئەم
ڕێککەوتننامانە
بووە
هۆی
ناڕەزایەتی گرووپە فەلەستینیەکان
لەوانە
،
حەماس
و حیزبوڵلا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی باکوور - باشوور
لە
ڕێکەوتی 16/12/1975
لەسەر
بانگهێشتی «ژیسکار دیستەن»
سەرۆک
کۆماری
ئەوکاتەی فرەنسی
لە
شاری
پاریس نوێنەرانی وەڵاتانی
جیهان
کۆبوونەوە
تا
سیستەمی پێوەندییە ئابوورییەکانی
جیهان
بگۆڕن.
ئەو
وەڵاتانەی
کە
لە
کۆنفرانسەکەدا
ئامادە
ببوون بریتین
لە
: 12
وەڵاتی
ڕووە
و گەشەسەندن،
بە
نوێنەرایەتی
پتر
لە
100
وەڵات
کە
2
ملیارد
کەس
حەشیمەتی جیهانیان لەخۆ گرتبوو، 7
وەڵاتی
بەرهەمهێنی
نەوت
و نوێنەرانی وەڵاتانی
پیشەسازی
جگە
لە
یەکیەتی
سۆڤیەت و وەڵاتانی ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
.
هۆی
پێکهاتنی
ئەم
کۆنفرانسە
بۆ
بەرەنگاربوونەوەی
ئەو
گرفتانە
بوو
کە
وەڵاتانی
پیشەسازی
پاش
بەرزبوونەوەی نرخی
نەوت
لە
ساڵانی 1973 و 74 ڕووبەڕووی
بوونەوە
بەڵام
لە
ڕواڵەتدا
ئەم
کۆنفرانسە
بۆ
ئەو
مەبەستە
بوو
کە
زەمینەیەکی
نوێ
بۆ
هاوکاری
لە
نێوان
وەڵاتانی پێشکەوتووی پیشەسازیی (
باکوور
) و وەڵاتانی جیهانی
سێهەم
(
باشوور
) بڕەخسێنێ.
کۆنفرانسی
باکوور
ـــ
باشوور
بە
پێکهێنانی
چەند
لیژنەیەک
بۆ
توێژینەوە
لەو
بابەتانەی
کە
باس
کراون،
پاش
18
مانگ
باس
و گفتوگۆکردن
بە
هۆی
ناکۆکییە سەرەکییەکانی
نێوان
وەڵاتانی
باکوور
و
باشوور
نەگەیشتە
هیچ
ئەنجامێک و
کۆتایی
بە
کارەکەی
خۆی
هێنا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یاداشتنامە
نامەیەکی دیپلۆماسییە
کە
پردی
پێوەندی
دەوڵەتەکان
لەگەڵ
یەکدی دەکاتەوە.
یاداشتنامە
،
بە
چەند
شێوە
لە
نێوان
دەوڵەتەکاندا
ئاڵووگۆڕ
دەکرێت
کە
بریتین
لە
:
یاداشتنامەی زارەکی، یاداشتنامەی
ڕەسمی
، یاداشتنامەی هاوشێوە (
کە
هاوکات
بۆ
چەند
وەڵاتی
جیاواز
دەنێردرێت).
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پاش مودێرنیزم
لە
بەستێنی
کردەی
سیاسیدا
ئەم
قوتابخانە
لەسەر
ئەم
باوەڕەیە
کە
خەباتی
چینی
کرێکار
بەرەو
کوژانەوە
دەڕوات و
لە
هەناوی
کۆمەڵگە
پێشکەوتووەکانی سیستەمی سەرمایەداریدا پووکاوەتەوە. بەڕای «دانیال بێل»، کۆمەڵناسی
ئەمریکایی
قۆناخی
پاش
مودێرنیزم
سەردەمی
دژایەتیکردنە
لەگەڵ
نۆرمەکانی
بورژوازی
و نەلێکردن
لە
شوناسی
کۆمەڵایەتی
،
تاکباوەڕی
توندڕەوانە، چێژپەرستی
کوت
و
کوێر
و یاخیبوون
لە
کەلتووری نوێخوازی، سیاسەتی دیموکراتیک،
ئابووری
سەرمایەداری
و
بەها
ئایینییەکان.
هەندێ
کەس
پاش
مودێرنیزم ،
وەکوو
بەرسڤێکی کەلتووری
بە
دوایین
گۆڕانکارییەکانی سیستەمی
سەرمایەداری
ناوبردە دەکەن. هەندێکیش
بێجگە
لە
ڕەنگدانەوەی چاخی نەزۆکیی هزری و
سیاسی
کە
دەسکەوتێکی
مەزنی
نەبووە
بە
شتێکیان نەزانیوە.
پاش
مودێرنیزم،
لە
ڕاستیدا هەڵبڕینی دەنگێک
بوو
بە
دژی
هەموو
دەستکەوتەکانی چاخی
ڕۆشنگەری
،
ئەو
چاخەی
کە
زەمینەی شۆڕشی فەرەنسە و
حەز
و
لاگیری
زانستی
و
کۆمەڵایەتی
خۆش
کرد
.