تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



par mî rat
شريك فى الارث
سەرچاوە: سەلاحەدین
rat
[n.]
cird, rizq, mişk, xiniz. · RATS! pirbêjî, axiftina pûç. · TO SMELL A ••• : guman kirin.
سەرچاوە: سەلاحەدین
rat
[vt.]
xinizî kirin, mişk girtin, man- del kirin.
سەرچاوە: سەلاحەدین
rat like
[adj.]
wek mişkî.
سەرچاوە: سەلاحەدین
rat race
[n.]
hevrikiya dijwar.
سەرچاوە: سەلاحەدین
rat snake
[n.]
marê mişkan, marê mişkxwer.
سەرچاوە: سەلاحەدین
rat trap
[n.]
tenga vî.
سەرچاوە: سەلاحەدین
rat's tail
[n.]
dûvkê mişkî, tiştê wek dûvkê mişkî nemaze kardikê dûvkê mişkî.
سەرچاوە: سەلاحەدین
rat(t)an
[n.]
texlîtek darqespek hilpirjî¬nî ye (li rojhelata Hindê).
سەرچاوە: سەلاحەدین
rat-a-tat
[n.]
derî kutan yan qutan.
سەرچاوە: سەلاحەدین
rat-tail
[n.]
dûvkê kêmmûyê hespî, nesaxiya hespî, kêmmûyê dûvkî.
سەرچاوە: سەلاحەدین
water rat
[n.]
mişk yan cirdê avê, bapîv yan dizê beravê.
سەرچاوە: سەلاحەدین
wood rat
[n.]
cirdê daristanê, canewe¬rek kirinde emerikani ye.
Inflation (or inflation rate)
هەڵاوسان (یان ڕێژەی هەڵاوسان). ڕێژەی هەڵاوسان بریتییە لە ڕێژەی سەدیی بەرزبوونەوەی ساڵانەی ئاستی گشتیی نرخ. هەڵاوسانی هەرە بەرز (یان دەرئاسا) (hyperinflation) ئەو هەڵاوسانەیە كە ئێجگار زۆر بەرز دەبێتەوە (بۆ نموونە، 1000، 1 میلیۆن و تەنانەت بە ڕێژەی 1 میلیارد لە ساڵدا). هەڵاوسانی زۆر بەرز (Galloping inflation) بریتییە لە ڕێژەی سەدیی 50 یان 100 یان 200 لە ساڵدا. هەڵاوسانی لەسەرخۆ (یان نەرمەهەڵاوسان) (Moderate inflation) واتە بەرزبوونەوەی ئاستی نرخ نابێتە هۆی لەڕێدەركەوتنی زۆری نرخ و داهاتی ڕێژەیی.
Average tax rate
نیونجی نرخی باج. سەرجەم باجە كە بەسەر سەرجەم داهاتدا دابەش دەكرێت، هەروەها پێیشی دەڵێن ڕێژەی باجی كاریگەر (effective tax rate).
Capital-output ratio
ڕێژەی ئاووتپووت-سەرمایە. لە تیۆریی گەشەی ئابووریدا واتە ڕێژەی سەرجەم بڕی سەرمایەی بەردەست لە بەرامبەر GDPی ساڵانەدا.
Concentration ratio
ڕێژەی كۆجێیەتی. واتە ڕێژەی سەدیی سەرجەم بەرهەمی پیشەیەك كە بۆ گەورەترین كۆمپانیاكان هەژمار دەكرێت. شێوازێكی زۆر باو ڕێژەی كۆجێیەتیی چوار كۆمپانیایە و بریتییە لە هەژماركردنی ڕێژەی بەرهەمی پیشەیەك بۆ چوار كۆمپانیای هەرە گەورەی پیشەكە.
Core rate of inflation
ڕێژەی هەڵاوسانی بنەكی (كرۆك). ئەو هەڵاوسانەیە كە لە پاش لابردنی كاریگەریی ڕەگەزە ناجێگیرەكانی وەك نرخی خۆراك و وزە دەمێنێتەوە. ئەم چەمكە زیاتر لە لایەن بانكیی ناوەندییەوە لە كاتی بەئامانجكردنی هەڵاوساندا بە كار دەهێنرێت.
Discount rate
ڕێژەی داشكاندن، ڕێژەی سوود (ڕێژەی سوود یان ڕێژەی سوودی بانكی فیدراڵ ڕزێڤ). (1) ئەو ڕێژە سوودەیە كە بانكی فیدراڵ ڕزێڤ (بانكی ناوەندی) لەسەر ئەو قەرزانەی دادەنێت كە بە بانكە بازرگانییەكانی دەدات. (2) ئەو نرخە (یان ڕێژەیە) كە بۆ هەژماركردنی بەهای هەنووكەیی هێندێک دارەت بە كار دەهێنرێت.
Effective tax rate
ڕێژەی باجی كاریگەر. سەرجەم ئەو باجەیە كە ڕێژەیەكە لە سەرجەم داهات یان دەفری باج (بنەمای باج، tax base)، پێیشی دەڵێن ڕێژەی نێونجی باج (average tax rate).
Exchange rate
نرخی دراوگۆڕینەوە. سەیری نرخی دراوگۆڕینەوەی بیانی بكەن.
Exchange-rate system
سیستەمی نرخی دراوگۆڕینەوە. واتە ئەو یاسا و ڕێسا و ڕێوشوێن و دامەزراوانەی كە كردار پێدانی نێوان وڵاتان ڕێك دەخەن. لە ڕووی مێژووییەوە، گرنگترین سیستەمەكانی نرخی دراوگۆڕینەوە بریتین لە: سیستەمی دراوگۆڕینەوەی ڕێسای (ستەندەری) زێڕ، سیستەمی بریتۆن ودز و سیستەمی دراوی گۆڕینەوەی نەرمی ئێستا.
Expected rate of inflation
هەڵاوسانی چاوەڕێكراو، چەسپاو. پڕۆسەی بەردەوامی هەڵاوسانە و ئەو كاتە ڕوو دەدات كە پێشبینی بكرێ هەڵاوسان بەردەوام دەبێ و گرێبەست و لێكدانەوەكانی خەڵك (پێشبینییەكانی خەڵك) بەپێی ئەم ڕێژەی هەڵاوسانە بێت.
Federal funds rate
ڕێژەی سوودی فیدراڵ. ئەو ڕێژە سوودەیە كە بانكەكان لە بەرامبەر بەكارهێنانی یەدەگی بانكەكان بۆ ماوەیەكی كورت (overnight) بە یەكتری ئەدەن.
Fixed exchange rate
نرخی دراوگۆڕینەوەی جێگر. سەیری نرخی دراوگۆڕینەوە بكەن.
Flexible exchange rates
نرخی دراوگۆڕینەوەی نەرم. ئەو سیستەمەی نرخی دراوگۆڕینەوەی نێوان وڵاتانە كە بەپێی لایەنەكانی بازاڕی تایبەتی دەگەڕێ (بۆ نموونە، بە هۆی خواست و خستنەڕووەوە) و حکومەت لە دانانی نرخ یان ڕەچاوكردنی شێوازێكی نرخی دەراوگۆڕینە دەستوەردان ناكات و هێندێک جار بەم سیستەمە دەڵێن نرخی دراوگۆڕینەوەی گەڕا (floating exchange rates). ئەگەر حکومەت هیچ چەشنە دەستوەردانێك لە بازاڕی دراوگۆڕینەوەدا نەكات، ئەوا بەم سیستەمە دەڵین سیستەمی نرخی دراوگۆڕینەوەی گەڕای پاك (pure flexible exchange-rate systems).
Floating exchange rates
نرخی دراوگۆڕینەوەی گەڕا. سەیری نرخی دراوگۆڕینەوەی نەرم بكەن.
Foreign exchange rate
نرخی دراوگۆڕینەوە. ئەو نرخەیە كە وڵاتێك دراوەكەی بە دراوی وڵاتانی تر دەگۆڕێتەوە. بۆ نموونە، ئەگەر 10 پێزۆی مەكسیك بە 1 دۆلاری ئەمەریکا بكڕی، ئەوا نرخی دراوگۆڕینەوە بۆ پێزۆ دەبێتە 10. ئەگەر وڵاتێك نرخی دراوگۆڕینەوەكەی دیاری بكات و هەوڵ بدات ئەو نرخە ڕابگرێت، ئەوا سیستەمی دراوگۆڕینەوەی جێگیری هەیە. ئەگەر نرخی دراوگۆڕینەوە بە هۆی خواست و خستنەڕووی بازاڕەوە دیاری بكرێت، ئەوا پێی دەڵێن نرخی دراوگۆڕینەوەی نەرم.
Four-firm Concentration ratio
ڕێژەی كۆجێیەتیی چوار كۆمپانیا. سەیری ڕێژەی كۆجێیەتی بكەن.
Interest Rate
ڕێژەی سوود. ئەو نرخە یان ئەو بڕە پارەیە كە لە بەرامبەر پارەی قەرزكراودا بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەدرێت، كە بە گشتی بەپێی ڕێژەی سەدیی ساڵانە دەخرێتە ڕوو. كەواتە، ئەگەر ڕێژەی سوود ساڵانە 10% بێت، ئەوا لە بەرامبەر 1000 دۆلار قەرزدا، دەبێ ساڵانە 100 دۆلار سوود بدرێت.
Labor-force participation rate
ڕێژەی بەشداری هێزی كار. ڕێژەی ئەو كەسانەی دەكەونە ناو هێزی كارەوە لە بەرامبەر گشت دانیشتوانی 16 ساڵ و سەرەوەی 16 ساڵدا.
Managed exchange rate
نرخی دراوگۆڕینەوەی كارگێڕیكراو. سیستەمێكی نرخی دراوگۆڕینەوەیە كە لە ئێستا زۆر باوە و بە كار دەهێنرێت. لەم سیستەمەدا، وڵات جاروبار بۆ جێگیركردنی دراوەكەی دەستوەردان دەكات، بەڵام نرخێكی جێگیر و بەرامبەر (parity) ڕاناگەیەنێت.
Marginal tax rate
ڕێژەی باجی سنوورەكی. تایبەتە بە باجی داهات، ڕێژەی دوایین دۆلاری داهاتە كە بۆ باج دەڕوات. ئەگەر سیستەمی باج هەڵكشێن بێت، ئەوا ڕێژەی باجی سنوورەكی زیاترە لە ڕێژەی نێونجی باج (average tax rate).