تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشتێن
شتێکە دەبەسترێتە پشت
پشتێن
کمر، کَمَربَند، پُشت¬بَند، تَک¬بَند.
پشتێن
پشتوێن، پژوێن. [پژبێن، کەمەربەند]
پشتێن
نِطاق، مِنطَق، مِنطَقَة، وِشاح، حِجاز، زُنجب، حِزام.
پشتێن(فە)
پشتێند، چتێکە لەپشت دەبەسترێ، پژوێن
پشتێند
پشپێند، پشبێند، ناڤکێل، (لۆ) قۆلان، کەمەر، پشتین، (باک) پشتێن، بیبن، بەنک، پێش بین، پشتک، کەمبەر، هەفتاک، ترمە، (هەورا) بیبین. (ڕەوا) کەمەربەست، شۆتک لە ئاوریشمی وەکوو قایش وایە. (هەو) بەندۆک، بەنێکە لە پشت دەبەسترێ. (باک) تاڤدەنگ، شینک، تەگبەند، هەمیان. پشتێندێکی باریکە لە لیرە یا لە لوولوو دروستدەکرێت
پشتێندە
کمربندی
پود پرچین
نوعی کشتی
پشتێندە
دەورە، دەورەگرتنی پەرژین یا هەرچی
داری دەناو شووڵی چەپەر خراو
جۆرێ زۆرەوانییە کە دەست دەکەمبەری یەکتر دەگرن
پشتێندە
_ی پردان: کەمەرە، کەمەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشتێنە
پشتێنێکە بەسترابێتە ناوقەدی هێندێ شت بۆ قایمی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشتێنە
شتێکە بەربەستی قیچقەی ئاوی نێو ئاشی پێ دەکرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشتێنە
دارێکە بەناو (بەرزەگەوە) دارەت دەکرێ بۆ ئەمەی نەجووڵێ
پشتێنە
تەوقێکی ئاسنە ناوەکەی بە شووڵی بی یا شووڵکی ژاڵە پڕ دەکرێتەوە بۆ کڕەی چەڵتووک. دارێکە بەناو بەرزەگەوەدا ڕەتدەکرێ تا نەجووڵێ. چتێکە بەر بەستی فیچقەی ئاوێنی ئاشی پێ دەکرێ. پشتێندێکە بەسترابێتە ناو قەدی هێندێ چت بۆ قایمی. تەوق و چەرمێکە دەخرێتە نێی ئاش. پشبێن
بەرپشتێند
«نت.» جێگایەکە لە جلوبەرگی کوردیدا، دەکەوێته نێوان قەدەکانی پێشتێندیی کوردی و ئەو شوێنەی لەشی ئینسان که پشتێندی لێ دەبەسترێ.:: خەنجەرێکی دەسک ماهی دەبەر پشتێندی دابوو.