تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێسکی خواتەوە
(کن.) بمرێ. جنێوێکە لە ناو ژناندا باوە، پیاو نایڵێن *ئێسقانی ڕەش بێ، ئێسکی مرێ.
خواترس
پارێزگار. [ئەو بندەیەی له خودا دەترسێت.]
خواترس
مُتَقي، وارِع.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
خواتم
[ا.ع ]
(خەڤاتیم - xevatim)
ئەنگوستیلان، نگینان.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
خواتیم
[ا.ع ]
(خەڤاتیم - xevatîm)
خاتیمە، کۆتایی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
خواتین
[ا.ع ]
(خەڤاتین - xevatîn)
خاتونان.
پیشووی تێدا دەخواتەوە
بە کەسێک دەگوترێت کە لە یەک کاتدا فوو بە شمشاڵدا دەکات و لە لووتیشەوە هەناسە هەڵدەمژێت! واتە کاکی ژەنیار هەناسەی سووڕ دەخواتەوە لە کاتی ژەنیندا! ئەم کارە بەردەوامی هەیە بۆیە بڕین لە ژەنینەکەدا نابیستیت. هەر ژەنیارێک بگاتە ئەم پیشووخواردنەوەیە، ئەوە پلەی ئوستادییە!


«پشوو»، «پیشوو»، «پیش» و «بین» زۆریان بەبەرەوە هەیە و بەپێی زاراوە و ناوچە دەربڕینەکانیان دەگۆڕێت، بۆ نموونە،


- « پیشی لێ دەخواتەوە!» بە مرۆڤێکی داخلەدڵ لە شتێک دەگوترێت کە بۆنی بێدەسەڵاتیی یان ئارامگرییەکی لێ بێت، بۆی هەیە پیشخواردنەوەکەیش کاردانەوەی لێ بزێتەوە.

- «هەروا پیشووانی لێ دەخواتەوە!»، بە مرۆڤێکی تووڕە لە کارێک دەگوترێت کە جارێ هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، بەڵام ئامادەکاری دەکات و بۆی هەیە کاردانەوەی هەبێت.

- «پشوودرێژ بە!» دەربڕینێکە بە مرۆڤێکی توڕە و لە بارێکی تایبەتدا دەگوترێت.

- «پشووە بایەکی نایەت!»، مەبەست لە شنەبایەکە کە ئاسوودەبەخش بێت بۆ مرۆڤ.

- «کابرا پشوی لێ دەخواتەوە!»، بە کەسێکی زۆربڵێ دەگوترێت کە بواری قسە بە بەرانبەرەکەی نەدات.

- «پشووی هەر دەمێنێ!» کاتێک یەکێک تەنگەنەفەس دەبێت. ئەم دەربڕینە لە دەشتی هەولێرە بەکاردەبرێت.

- «بیندرێژە!»، واتە پشوودرێژە.

- «بین دەخواتەوە»، دەربڕینێکە بۆ کەسی ژەنیار کە دەتوانێ بێ وچان و بێ پسانەوە زوڕنا یان دووزەلە و باڵبەبان بژەنێت و بە دەمییەوە هەناسە بدات.