تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاژاوە تێخستن
«مستـ. متـ.» سازکردنی هەرا و هوریا و بەربەشۆیی لە چێگەیەک: ئەم گەڕەکە چەند ئارام و خٶش بوو، ئەم سەرسەرییانە ئەژاوەیان تێخستووە.
ئەگەر تێخستن
(مست. مت.) ١- گومان خستنە سەر قسە و باسێک. ٢- بەرهەڵست هێنانە سەر ڕێگای جێبەجێ بوونی کارێک. تۆخوا ئەگەر ئەگەری تێبــ.خەی. هیچ ئەگەری تێمەخە لە بەیانی زووتر نییە بچوو. ئەوە چیتە گەرچی پێتدەڵێن ئەگەرێکی تێدەخەی؟
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێخستن
خستنی شتێک بۆ ناو شوێنێک .
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێخستن
داکردنی هێندێ کەس لە یاریدا
تێخستن
تێ ئێخستن، چتێک لە چتێکی ترەوە بخرێ و قایم بکرێ:_ی پێدەڵێن، لێ قایم کردن. چتێک لەناو چتێکی تر نان، کە قووڵ بێ، تێ ئاویژتن، خستنە ئاو. کەسێک تووشی ڕووشەو گێچەڵ و کارەسات کردن. سەماوەر_: ئاوو ئاوور لە سەماوەر کردن، سەماوەر تێئاوێژتن. تووشی زیانکردن. پێ دۆڕاندن؛ فیسارەکەسم لە قومارێدا تێخست
تەگەرە تێخستن
تێکدانی کارو دوواخستنی
دەست تێخستن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەگەرەتێخستن
تێکدانی کار و دواخستنی
قڕتێخستن
کوژتاری تێکڕایی