تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 6
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
بۆرژوازی
بورژوازی
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
بۆرژوازی
Bourgeoisie
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بۆرژوازی
لە
سەدەکانی ناوەڕاستدا
بە
کەسێکیان ئەگوت
کە
خەڵکی
شاری
ئازاد
یا
«بۆرگ» بێت، کەسێک
کە
نە
ئاغا
بێت و
نە
ڕەعیەت
، پێیان دەگوت بۆرژوا.
لە
سەدەکانی 17و18
ئەرباب
و خاوەنکار
لە
بەرانبەر
چەرچی
و
کرێکار
،
یان
بازرگان
لە
بەرانبەر
کاسبکار
،
بە
بۆرژوا
ناو
دەبرا.
کەواتە
بۆرژوا
بە
مانای کەسێک
لە
چینی
مامناوەندی
ناوبردە
کرا
. بۆرژوازی،
لە
فەرەنسە بەگشتی ناونیشانێک
بوو
بۆ
چینی
مامناوەندی
مەعامەلەچی
یان
شارۆمەندانێ
کە
بەهۆی
پارە
و دارایییەوە ببوونە
خاوەن
مافی
سیاسی
،
بەڵام
دواتر
لە
باسوخواسە سیاسییەکاندا مانایەکی بەربڵاوی لێکەوتەوە.
لە
سەدەی
نۆزدە
بە
دواوە
ئەم
چینە
کە
بنیاتنەری شارستانییەتی
نوێ
لە
ئەژمار
هاتووە،
بە
شێوەی
جۆراوجۆر
نرخێندراوە.
لە
ڕوانگەی
ئابووری
و سیاسییەوە بۆرژوازییان
بە
چینێکی
کراوە
و
سەربەگێچەڵ
و شۆڕشگێر
لە
قەڵەم
داوە.
بەو
جۆرەی
کە
مارکس
لە
«مانیفیستی کۆمۆنیست»
دا
دەنووسێ: بۆرژوازی
لە
باری
مێژووییەوە باڵاترین
دەوری
هەبووە. بۆرژوازی
ئەگەر
هەمیشە
ئامرازی
بەرهەمهێنان
و
سەرجەم
پێوەندییەکانی
بە
شێوەیەکی شۆڕشگێرانە وەرنەگێڕێ، ناتوانێ
بژی
. بۆرژوازی ئاڵاهەڵگری لیبراڵیزم*
لە
ئەژمار
دێت
و
ئەو
شۆڕشانەی
کە
لەژێر سێبەری ئەودا
بە
سەمەر
گەیشتوون
بە
تایبەت
شۆڕشی فەرەنسە.
کۆتایی
هێناوە
بە
زێدەمافی
ڕەچەڵەک
و
لەسەر
تاک
و
ماف
و دەسکەوتەکانی
تاک
وەکوو
پێودانگێک
بۆ
نرخاندنی بەهای
کۆمەڵایەتی
مرۆڤ
پابەند
بووە
،
بەڵام
لە
بواری کەلتوورییەوە نووسەران،
لە
«مولیر»ەوە
بگرە
تاکوو
«باڵزاک»، بۆرژوازییان
بە
نیشانەی تەماحکاری و
پەستی
و
ناحەزی
ناوبردە کردووە و
بێجگە
لە
پووڵپەرستی هاندەرێکی
بۆ
نابینن.
لە
دیدی
خەڵکانی
هونەری
و کەلتوورییەوە بۆرژوازی، چینێکە
کە
هەموو
شتێک
تەنانەت
کەلتووریش
بە
چاوی
شمەک
و
کاڵا
سەیر
دەکات.
بۆرژوازی
لە
گوتاری مارکسیزمدا
بە
واتای
سەرمایەدار
و مەعامەلەچی و کاسبکاری
سەربەست
لە
قەڵەم
ئەدرێ،
لە
بەرانبەر
پرۆلتاریا
کە
تەنیا
بە
فرۆشتنی
وزە
و هێزی بازووی
خۆی
ئەژی
. بەپێی
ئەم
پۆلێنبەندییە، بۆرژوازی
لە
لایەکەوە
بە
سەرمایەداری
پیشەسازی
و
پارەدار
و
لە
لایەکی دیکەوە بۆرژوازی
گەورە
(سەرمایەدارەکان) و وردەبۆرژوازی (کاسپکاری دەستتەنگ و
دوکاندار
و کەسانێک
کە
ئاستی ژیانیان
لە
پرۆلتاریا سەرناکەوێت)
دابەش
دەکرێت. بەڕای مارکس،
سەرمایەداری
* پێکهاتێکە
لە
گەشەی
چینی
مامناوەندی
معامەلەچی و سنعەتکاری کۆمەڵگەی سەدەکانی
ناوەڕاست
کە
بنیاتی
سیاسی
خۆی
لەسەر
بنەما
وێرانەکانی داناوە و
بە
ڕێبازە لیبراڵەکانییەوە
پێوەندی
ئابووری
و
سیاسی
کۆمەڵگەی وەرچەرخاندووە.
بەم
پێیە، چەمکی«بۆرژوا» (
بە
مانای
تاکی
هاوپێوەند
بە
چینی
بۆرژوازی) و«بۆرژوازی»
لە
زمانی سۆسیالیستەکانی ئەورووپای کیشوەریی ــ
کە
لە
1890 بەملاوە زۆریان بوونە
مارکسیست
ــ
هاتە
ئاراوە.
لەوەدوا
بە
مانای«
سەرمایەدار
» و«نامارکسی»
باو
بووە
.
کەواتە
لە
گوتاری مارکسیزمدا «کۆمەڵگەی بۆرژوایی»
بە
مانای«کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
» و«حیزبی بۆرژوایی»
بە
مانای«حیزبی ناسوسیالیستی» و سۆشیالیزمی بۆرژوایی بەواتای «سۆشیالیزمی نامارکسی» شرۆڤە
کراوە
.
جاری
واش
هەیە
،
هەر
بە
مانای
چینی
مامناوەندی
ڕاڤە
دەکرێت.
دابەشکردنی بۆرژوازی
بە
بۆرژوازی
گەورە
(
grand
bourgeoisie
) و
وردە
بۆرژوازی،
لە
ڕوانگەی کەلتووریشەوە مانای
تایبەتی
لەخۆگرتووە. بۆرژوازی
گەورە
،
بەو
توێژە
ئەڵێن
کە
تەنیا
فێر
بووە
دارایی
بخاتە
خزمەت
بەهرەمەندی لایەنە
مەعنەوی
و کەلتوورییەکانی
ژیانی
ئاریستۆکراسی.
بەڵام
بەڕای
هەندێک
،
وردە
بۆرژوازی هێمایەکە
بۆ
ڕۆحی کاسبکارانەی حسێبگەری
بەرچاوتەنگ
و
دوور
لە
بەرزەفڕی و بەگشتی باڵانوێنی مرۆڤی
ناباڵغ
و
پێ
نەگەیشتووە.
لەم
ساڵانەی دواییدا بۆرژوازی
کەمتر
بە
مانای
پارە
سەریەکخستن لێکدراوەتەوە
بەڵکوو
زیاتر
بە
مانای
شێوازی
ڕوانین
بە
ئاکاری
زایەندی
(ئەخلاقی سێکس) شرۆڤە
کراوە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
وردە بۆرژوازی
Petite
bourgeoisie
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
وردە بۆرژوازی
بەشێکە
لە
بۆرژوازی
کە
پێکهاتووە
لەو
خەڵکانەی
چینی
مامناوەندی
لە
کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا
کە
ماڵ
و داراییەکی کەموکووڕیان
هەیە
.
بۆ
وێنە:
دووکاندار
، خاوەنماڵ، زەمیندار
یان
خاوەن
کارگەی
بچووک
. وردەبۆرژوا
بە
هەمان
شێوە
کە
لە
فەرەنسەدا
باو
بووە
مانایەکی سووکایەتیئامێزی
هەیە
و بەواتای
خۆ
سەرقاڵکردن
بە
سەروەت و
سامانی
بچووک
و
بەرژەوەندی
خۆت
و ڕوانینێکی بەرچاوتەنگانەیە
بۆ
ژیان
.
لەم
واتایەدا ئاوەڵناوی «
وردە
» بەمانای
کردار
و بایەخەکانی
ئەم
جۆرە کەسانەیە
بەڵام
لە
کۆمەڵناسی مارکسیدا
بە
لەبەرچاوگرتنی
مانا
سووکایەتی ئامێزەکە، واتایەکی دیکەیش لەخۆ دەگرێ.
لەم
دیدەوە
وردە
بۆرژوازی
جگە
لە
موڵکدارانی
کەم
داهات
، زۆربەی
مووچەخۆر
و کاسپکاری
ئازاد
و کارمەندانی بەشی خزمەتگوزاریش
لە
خۆ
دەگرێ و
بە
گەشەسەندنی
ئەم
جۆرە کەسانە
لە
کۆمەڵگە
پیشەسازییەکان،
ڕۆژبەڕۆژ
لەباری سیاسیەوە گرنگتر دەبێت.
لەم
کۆمەڵگەیانەدا وردەبۆرژوازی
لەگەڵ
چینی
مامناوەندیدا
هاوواتا
دەبێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
وردە بۆرژوازی
خرده
بورژوازی