تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارتەقا
بارتەقا
(نت.) ١- هاوتا، هاوسەنگ. (عا.) معادل. ٢- لەباتی، لەبری. ٣- بەئەندازە، بەقەدەر. بارتەقای دە پووتێک دەبوو نازانم چۆنی بۆ هەڵگیرابوو. تێبــ.- آ) بەلای منەوە زیاتر لەوەدەچێ ئەم وشەیە لە (بار) وەرگیرابێ، سەرەڕای ئەو ڕێتێچوونانەی لە (ب)دا باس دەکرێن. ئەگەر باری بارەبەرێک تەواو نوبووبێ بۆ ئەوەی (تا) کانی بارەکە هەرتکیان بە یەک ئەندازە قورس بن شتێکیان خستۆتە سەر (تا) سووکەکە و ئەم وشەیان بە مانای (وسیلە التعادل) بۆ داهێناوە و بەرەبەرە بۆ شتی دیکەش غەیری (بار) بەکارهێندراوە، بەڵام بۆچی لە (تا) قورسەکەیان دەرنەهێناوە و نەیانخستۆتە سەر (تا)یە سووکەکە؟ کارێکی وانییە کە بە هاسانی بدۆزریتەوە و زۆر ڕێی تێدەچێ یەکەم جار کە ئەم کارە ئەنجام دراوە و ئەم وشەیەی بۆ داتاشراوە هەردوو (تا)ی بارەکە یەک جسن نەبوون و تێکەڵ کردنیان مومکین نەبووبێ و... و.... ب) ڕێی دەچێتێ ئەم وشەیە لوم کەرتانە پێکهاتبێ: ١-[ بار + دەق +ئە]، ٢- [بار + تەقا (؟)]، ٣- [ بار { دەق + ها].
بارتەقا
بەرتەقا، هێندە، بەقەد، هەندە، چەندە، بەرانبەر، باتەقا، بارتەقاکردن، بەرانبەرکردن