تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیزن
فلهی، بار، گفت، گفتار، دستور.
ئیزن
دەسوور، دەسەڵات، گفت. [مۆڵەت]
ئیزن
اذن، اجازة، قول، رخصة.
ئیزن
اجازه، رخصت
ئیزن
[[=عا.: ئیزن]]
(نا.) ئیجازە، دەستوور. لە ئێمەوە ئیزن بە، تۆ ئیزنت بە دەستی خۆتە، بە بێ ئیزن بۆ هیچ کوێ نەچی. ((... مەرکەبی سەگلاوی لە ئێختەخانەی دێنا دەرێ بە ئیزنی خوڵا و پیغەمبەری لێ دەبوو سوارە)) (تحفە: ج٢-١٩٦).
ئیزن خواستن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- داوای ئیجازە کردن بۆ کردنی کارێک. ئیزنمان لە مامۆستا خواست و هاتینەوە، دەبوایە ئیزن بخوازی نەک سەربەخۆ لیدەی بڕۆی. ٢- داوای ئیجازەی ڕۆیشتن لە خانەخوێ کردن، خواحافیزی کردنی میوان لە خانەخوێ. سێ ڕۆژ میوانیان بووین هەر ئیزنمان دەخواست ئیزنیان نەدەداین.
ئیزن دان
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- ئیجازەدان، ڕیگادان بە کەسێ بۆ کردنی کارێک. باغەوانەکە خۆی ئیزنی داین ئەم تووە بتەکێنین. هەرچەندی بەهانەی هێنایەوە مامۆستا هەر ئیزنی نەدا. ٢- بەڕەڵڵا کردنی قوتابی و کرێکار و... لە قوتابخانە و لەسەر ئیش پاش تەواو بوونی خوێندن و کاری ڕۆژانە. ٣- دەرکردنی کرێکار و کاربەدەست لەسەر کار. ((قادر! بزانە و تاوزەند، چەند ڕۆژی ئیش کردووە پارەکەی بدەیە و ئیزنی دە)). ٤- ڕازی بوونی خانەخوی بە ڕۆیشتنی میوان. ئەوە بۆ هێندە پەلەتانە؟ یەک دوو ڕۆگی دیکەش لێرە بن ئەو وەختی ئیزنتان دەدەین و خواحافیزتان بێ.