تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوبارە
هەڵاڵەی هەنگ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوبارە
جۆگەیەکی گەورەیە لە ڕۆژئاوای شاری سلێمانییەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوبارە
ئاوێکە کە لە بەرزییەکەوە ببرێ بۆ بەرزییەکی تر بە هۆی لەوح یا تەنەکەوە
ئاوبارە
ئاوبارە
بند، چل، ورغ، درغ، برغ، برغاب، بندوغ، دارغ، وارغ، دلنگ، بندگاه، بندگە. (بندآب)
ئاوبارە
[شیلە (ئەو شیلەیەی کە هەنگ لە گوڵانی دەمژێت.)]
ئاوبارە
بەنگە، بنەبەنگە. [بەست، بەنداو]
ئاوبارە
مجاج، مجاج النحل.
ئاوبارە
حاجور، سد.
ئاوبارە
داری درێژ و ئەستوور کۆڵدراو کە بۆ پەڕاندنەوەی ئاو بە سەر کەنداڵیدا دەکێشن و دەبێتە جۆگە، قەمتەرە
ئەو شیرەی کە هەنگ لە گوڵانی دەمژێ و دەیکاتە هەنگوین
ئاوبارە
[[ئاو/١+ بار + ئە/١]]
(نت.) پلووسکێکی گەورەیە، لە دار یا تەنەکە و ئەو جوورە شتانە دروست دەکرێ، بە سەر (شیو) یا شوێنێکی نزما کە کەوتبێتە نێو کێڵگەوە ڕایەڵ دەکری و ئاو لە بەرێکەوە دەباتە ئەو بەر بۆ کشتوکاڵ. * قەمتەرە. تێبــ.- آ) ئەمەی لە سەرەوە باس کرا، شکڵی ئەم دوایانەی دروست کردنی (ئاوبارە)یە کە کەرەستەی نوێ پەیدا بووە، دەشێ لە ڕابردوودا (شیو) یا شوێنە نزمەکەیان بە پانایی پێویست پڕکردبێتەوە، بە خۆڵ یا ئیشکە کەڵەک دیواریەکان هەڵچنی بێ، تا هاتۆتە ئاستی زەویەکان و ئەوجار جۆگەیان بە سەردا کێشابێ. ب) ئەسڵی کەرتی دووەمی ئەم وشەیە (بارەدوو ڕێی دەچێتێ: یەکەمیان ئەوەیە کە لە (ڤەرە)ی ئاوێستایی بە مەعنای (شوێن، جێگا) وەرگیرابێ کە (وار) ئێستاش لە لەهجەی باکووریدا (تم: ژابا-٤٢٩) و لە (هەوار)ە ناوەندیشدا بەم مانایە بەرچاو دەکەوێ. یاخۆ لە (ڤارە)ی ئاوێستایی کە (بارە، باروو)ی فارسی لێ کەوتۆتەوە بە مانای (دیوار، قەڵا) (تم: معین. فەرهەنگ، ج١-٤٥١) و لە (دیوار)ی کوردیشدا دەبیندرێ، ئەگەر ڕاستی بۆ چووبم ئەوا مانای وشەکە دەکاتە (دیواری ئاو، جێگای ئاو). دووەمیشیان ئەوەیە کە کەرتی (بارە) لە ئەسڵا (بوارە) بێ و دەنگی (و) کەوتبێ، لەم حاڵەتەدا مانای وشەکە دەبێتە بواردنی ئاو، پەڕاندنەوەی ئاو...
ئاوبارە
[[؟]]
«نتـ.»، «سنـ.» شیرەی گوڵان کە هەنگ دەیگێڕێ و دەیکا بە هەنگوین. «تم: مخـ. جـ۱- ۲۵»
ئاوبارە
بنە، بنە بەنگە، بەندی ئاوێ، جۆگەی ئاسن، جۆگەیەکە وەکوو پرد بەسەر جێگای قووڵ و نزمدا ئاوی پێدا دەپەڕێننەوە. جۆگەیەکی گەورەیە لە ڕۆژاوای شاری سلێمانی. هەڵاڵەی هەنگ، مەیەو گەوهەری هەنگوینییەکە هەنگان لە گوڵانی وەردەگرن