پرسیارەکان

184) له‌م بازنۆکانه‌دا... ئه‌و شماره‌‌ شیاوه‌ی بۆ ناو بازنۆکه‌ نادیاره‌که‌‌ دابنرێت چه‌نده‌؟

185) لەم کۆمەڵە دەنکە شقارتانەدا کە ژمارەیان 12 دانەیە، چۆنچۆنی:ـ 1) به‌ چزکردنی دوو دەنکە شقارته‌، دوو چوارگۆشەیان‌ لێپێكبێت؟ 2) به‌ بزواندنی ته‌نیا سێ ده‌نكه‌ شقارته‌ سێ چوارگۆشەیان لێپێکبێت؟ 3) به‌ بزواندنی ته‌نیا چوار ده‌نك 3 چوارگۆشەی لەسەر یەك لێپێکبێت؟ 4) به‌ چزکردنی 3 دەنك و بزواندنی 2 دەنك، تەنیا 3 چوارگۆشەیان‌ لێپێكبێت؟ 5) به‌ چزکردنی دەنکێك و بزواندنی4 ده‌نك،10 چوارگۆشەیان‌ لێپێكبێت؟ 6) به‌ بزواندنی 2 ده‌نك 7 چوارگۆشەیان لێپێکدێت؟

186) ملکۆ هەموو ڕۆژ كە دەگەیشتە ویستگەی مێترۆ، وا پێویستی دەكرد کە بەسەر پلیكانە کارەباییەکه‌دا بڕوات تاکو زووتر بگاتە میترۆكە، ڕۆژێك ویستی تاقیكردنەوەیەك ئەنجامدا بەوەی ئەگەر گوڕبداته‌ خۆی و ته‌نیا به‌سه‌ر 7پلیكانە سه‌رکه‌وێت، ئه‌وا بە 30چركە دەگاتە دوا پلیکانه‌، بەڵام ئه‌گەر به‌سه‌ر 13پلیكانە بڕوات ئەوا بە 21چركە دەگات. ئه‌گەر هەر بە ڕەوتە ئاساییەكەی خۆی له‌سه‌ر پلیکانه‌یه‌ك ڕاوه‌ستاو بێت تاکو دواپلیکانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌، ده‌بێت به‌ چەند چركە بگاته‌ دوا پلیکانه‌ی سەرەوە.

187) سۆما لەسەر ئەو خشتەڕێگه‌ی پێیبوو ویستی بە ترومبێلەکەی لە شاری G /ەوە ده‌ست به‌ گه‌شتێك بکات و به‌ گشت شار و ڕێگه‌کانیدا بڕوات و بشگه‌ڕێته‌وه‌ هەمان خاڵی دەسپێك G و کورترین ماوەیش بە کیلۆمەتر ببڕێت. ئاخۆ چۆنچۆنی ئەو ڕێگەیەی گرتبێتەبەر؟

188) له‌م کۆمه‌ڵه‌ نیگاره‌دا...چ ژماره‌یه‌ك بۆ شوێنه‌ نادیاره‌کانی ده‌گونجێت‌؟

189) مه‌به‌ست له‌م شــیعره‌‌ په‌رده‌که‌ی ‌(له‌غز) شــاعیری به‌ناوبانگ مه‌حوی چیه‌؟ چۆن په‌رده‌‌‌ له‌ سه‌ر ڕووی ئه‌و په‌رده‌که‌ هه‌ڵده‌ماڵیت؟ من له‌ یه‌کــدا یه‌ك ده‌بینم، چل له‌ دوودا، ده‌ له‌ ســــێ مه‌نهه‌جی عیشقی حه‌قیقی (نوون)ه‌ په‌نجای جێبه‌جـێ

190) چ ژماره‌یه‌ك بۆ که‌رتی بازنه‌که‌ به‌ڕاست و شیاو ده‌زانیت؟

191) کام لەو چوار بلۆکە شمارێنراوانەی خوارەوە دەگونجێت تا شوێنە نادیارەکە پڕبکاتەوە

192) لاوین بە ساوین/ی وت:ـ ئەگەر لەو 20 خوێندکارەی کە زوانی عارەبی و زانستی ماتماتیك بە هاوبەش دەخوێنن تەنیا هەشت/یان لە عارەبیدا و شەش/یان لە ماتماتیکدا پلەی سەرکەوتن و هەروەها تەنیا سیان/یان لە هەردوو وانەکەدا پلەی سەرکەوتن بەدەسبێنن. داخۆ ژمارەی دەرنەچووان چەند بێت؟

193) له‌م نیگاره‌ سـێ خشته‌ نۆڕسکێنه‌ییه‌‌دا،‌ له‌ هه‌ر چوارگۆشه‌یه‌کی گەورە ‌ 9 گچکه چوارگۆشه‌ی تێدایه‌. چۆن ئه‌و خانانه‌ به ژماره‌کانی 1 تا 9 پڕده‌کرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر‌ له‌ هه‌ر چوارگۆشه‌یه‌ك و ڕیزێکی سـتوونی و ئاسۆییدا ته‌نیا جارێك ئه‌و ژمارانه‌ به‌کاربهێنرێن؟