پرسیارەکان
174) چ ژماره‌یه‌ك به‌ڕاست ده‌زانیت که له‌و خانه‌یه‌دا دابنرێت؟
175) A/ سەپان بە دابان/ی وت، ئەگەر درێژی شهمهنهفهرێك 2 كیلۆمه‌تره و خێراییه‌كه‌ی 2 كیلۆمه‌تر/خوله‌كێكدا بێت و به‌ناو تۆنێلێكدا تێپهڕدەكات كه درێژیه‌كه‌ی 4 كیلۆمه‌تره بێت. ئاخۆ كاتی ئه‌و تێپهڕكردنهی چه‌ند خوله‌كی بوێت؟ B / سروشت زۆر حەزی بە خوێندنەوەی پەرتووکەکان بوو، ئەگەر جارێك لە لاپەڕەی 51 تا 94 ی لێخوێندبێتەوە و بۆ جاری دووەم لە لاپەڕەی 102 تا پەڕەی 151 لێخوێندبێتەوە. ئایا بە گشتی چەند پەڕەی لەو پەرتووکە خوێندبێتەوە؟
176) چۆن لە خانەی (S) وە دەگەیتە خانەی (F)، بەو مەرجەی بە چەقی گشت خانەکاندا بە ڕاستە هێڵێك تێپەربکەیت بێجگە لە خانە ڕەشەکان؟
177) ژماره‌ی گونجاو بۆ ئه‌و خانه نادیارە بە چه‌ند مەزەنەبکرێت؟
178) ژن و پیاوێك له‌سه‌ر ته‌مه‌نی خزمێكیان ده‌كه‌ونه گفتوگۆ:ـ پیاوەکە ده‌ڵێت ژماره‌ی منداڵه‌كانی خوشكه‌كه‌ت چه‌نده؟ ژن:ـ ته‌نیا سێ منداڵی هه‌یه...پیاو:ـ ئه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌كه‌یان چه‌نده؟ ژن:ـ ئه‌نجامی لێكدانی ته‌مه‌نی هه‌رسێكیان ده‌كاته36، هەروەها كۆی ته‌مه‌نیان ده‌كاته ڕەنووسی ئه‌و خانوه‌ی كه كاتی خۆی له‌گه‌ڵ باوكمدا تێدا ده‌ژیام، تۆیش ده‌یزانیت كه 13 یه. هەروەها ژنەکە دەڵێت:ـ ئەی نازانیت گه‌وره‌كه‌یان چەند حەزی له یاری تێنس دەكرد. پیاو: ئااااا.... ده ئێستا تێگه‌یشتم و تهمهنیانم بۆ ده‌ركه‌وت كە چەندن، چاوەڕێ بە. ئایا چۆن ئه‌و پیاوه توانیبێتی ته‌مه‌نه‌كانیان دیاریبكات؟
179) به چ ژماره‌یه‌ك کۆتایی به‌م دوو شـێوه قووچه‌کییه دهێنیت؟
180) ئاخۆ چۆن ئەو شەش شێوەی دەوروبەر بخرێنە ناو چوارگۆشەی نێوانیانەوە تا بە گشتی، وەك ڕەش و سپی تاکولۆ دەرچێتەوە؟
181) مه‌ته‌ڵه ســوڕهێنهرهكهی زانای بەناوبانگ ئاینشتاین!!! زانای به‌ناوبانگ ئاینشتاین له كاتی خۆیدا مه‌ته‌ڵێكی داهێنا كه وه‌ك باسی لێوه‌كراوه له 98 % ی خه‌ڵك بۆیان شیكار نه‌ده‌كرا، بۆیه ناونرا ســووڕهێنهرهكهی ئاینشتاین. مهتهڵهكهیش به‌م جۆره‌یه:ــ 1) پێنج خانوومان هه‌یه هه‌ریه‌ك له ڕه‌نگێك. 2) له هه‌ر خانوویه‌كدا كه‌سێكی بییانی ده‌ژێ. 3) هه‌ر یه‌كه‌یان ئاره‌زووی ڕاگرتنی جۆره گیانله‌به‌رێكی ماڵی و جۆره نۆشهمهنییهك و جۆره جگه‌ره‌یه‌كی تایبه‌تییان هه‌یه. 4) هیچ دراوسێیه‌ك له‌وانه، نه هه‌مان گیانله‌به‌ریان هه‌یه و نه هه‌مان نۆشه‌مه‌نی و جگه‌ره به‌كارده‌هێنن. ۞ زانیاری زیاتر بۆ ئاسانكردنی شیكار:ـ ** ئینگلیزێك/ له خانووه سـوورهكهدا نیشته‌جێیه. ** سـویدی/یه‌ك/ سه‌گێكی له‌گه‌ڵدا نیشته‌جێیه. ** دانیماركی/یه‌ك/ زۆر حه‌زی له چایه. ** نه‌رویجی/یه‌ك له یه‌كه‌م خانوودا دەژی. ** ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی پاڵماڵ ده‌كێشێت باڵنده‌یه‌كی هه‌یه. ** خانوه سه‌وزه‌كه له‌به‌ری چه‌پی خانووه سـپییهكهیه. ** دانیشتووی خانوه سه‌وزه‌كه حه‌زی له قاوه‌یه. ** ئه‌ڵه‌مانی/یه‌كه جگه‌ره‌ی ڕۆزمان ده‌كێشێت. ** دانیشتووی خانووه زه‌رده‌كه جگه‌ری دانهێڵ ده‌كێشێت. * ئه‌وه‌ی له خانووی ناوه‌ڕاستدایه حه‌زی له شیره. ** نه‌رویجی/یه‌كه به‌رامبه‌ر به خانووه شینه‌كه ده‌ژی. ** ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی وێنفێڵد ده‌كێشێت حه‌زی له بیره‌یه. ** ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی ماڵبۆرۆ ده‌كێشێت دراوسێی ئه‌و ماڵه‌یه كه پشیله‌یه‌كی هه‌یه. ** ئه‌وه‌ی ئه‌سپێكی هه‌یه دراوسێی ئه‌وه‌یه كه جگه‌ره‌ی دانهێڵ ده‌كێشێت. ** ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی ماڕڵبۆرۆ ده‌كێشێت دراوسێیه‌كی هه‌یه حه‌زی له ئاونۆشینه. ۞ داواكراوه‌كان:ــ دیاریكردنی جۆری ڕه‌نگه‌كانی هه‌ر خانوویه‌ك، ڕه‌گه‌زی هه‌ر یه‌كه له نیشته‌جێبووه‌كان، چه‌شنی گهیانلهبهرهكان، جۆری نۆشهمهنییهكان و جۆری جگهرهكانه.
182) چۆن بە کێشانی تەنیا سێ ڕاستەهێڵ هەر یەك لەم شێوەندازانە :ـ //A هەر تاکە سێوێك بە جیا سنووردار بکرێت؟ /B/ نۆ ( 9 ) سێگۆشەی لێبەدەسبێت ؟
183) ئەگەر 12 گۆی هاوڕه‌نگ و قه‌واره و كێش/مان هه‌بێت و ته‌نیا یەکێکیان له‌وانیتر جیاواز بێت لە سەنگدا (قورستره یا سووكترە). ئاخۆ چۆن به‌هۆی ته‌رازوویه‌ك ئه‌و دانه‌یه‌یان دیاریبكرێت ئەگەر هەر بۆ سێ‌جار ته‌رازووه‌كه به‌كاربهێنرێت؟