پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: مه‌ته‌ڵه ســوڕهێنه‌ره‌كه‌ی زانای بەناوبانگ ئاینشتاین!!! زانای به‌ناوبانگ ئاینشتاین له كاتی خۆیدا مه‌ته‌ڵێكی داهێنا كه وه‌ك باسی لێوه‌كراوه له 98 % ی خه‌ڵك بۆیان شیكار نه‌ده‌كرا، بۆیه ناونرا ســووڕهێنه‌ره‌كه‌ی ئاینشتاین. مه‌ته‌ڵه‌كه‌یش به‌م جۆره‌یه:ــ 1) پێنج خانوومان هه‌یه هه‌ریه‌ك له ڕه‌نگێك. 2) له هه‌ر خانوویه‌كدا كه‌سێكی بییانی ده‌ژێ. 3) هه‌ر یه‌كه‌یان ئاره‌زووی ڕاگرتنی جۆره گیانله‌به‌رێكی ماڵی و جۆره نۆشه‌مه‌نییه‌ك و جۆره جگه‌ره‌یه‌كی تایبه‌تییان هه‌یه. 4) هیچ دراوسێیه‌ك له‌وانه، نه هه‌مان گیانله‌به‌ریان هه‌یه و نه هه‌مان نۆشه‌مه‌نی و جگه‌ره به‌كارده‌هێنن. ۞ زانیاری زیاتر بۆ ئاسانكردنی شیكار:ـ ** ئینگلیزێك/ له خانووه سـووره‌كه‌دا نیشته‌جێیه. ** سـویدی/یه‌ك/ سه‌گێكی له‌گه‌ڵدا نیشته‌جێیه. ** دانیماركی/یه‌ك/ زۆر حه‌زی له چایه. ** نه‌رویجی/یه‌ك له یه‌كه‌م خانوودا دەژی. ** ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی پاڵماڵ ده‌كێشێت باڵنده‌یه‌كی هه‌یه. ** خانوه سه‌وزه‌كه له‌به‌ری چه‌پی خانووه سـپییه‌كه‌یه. ** دانیشتووی خانوه سه‌وزه‌كه حه‌زی له قاوه‌یه. ** ئه‌ڵه‌مانی/یه‌كه جگه‌ره‌ی ڕۆزمان ده‌كێشێت. ** دانیشتووی خانووه زه‌رده‌كه جگه‌ری دانهێڵ ده‌كێشێت. * ئه‌وه‌ی له خانووی ناوه‌ڕاستدایه حه‌زی له شیره. ** نه‌رویجی/یه‌كه به‌رامبه‌ر به خانووه شینه‌كه ده‌ژی. ** ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی وێنفێڵد ده‌كێشێت حه‌زی له بیره‌یه. ** ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی ماڵبۆرۆ ده‌كێشێت دراوسێی ئه‌و ماڵه‌یه كه پشیله‌یه‌كی هه‌یه. ** ئه‌وه‌ی ئه‌سپێكی هه‌یه دراوسێی ئه‌وه‌یه كه جگه‌ره‌ی دانهێڵ ده‌كێشێت. ** ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی ماڕڵبۆرۆ ده‌كێشێت دراوسێیه‌كی هه‌یه حه‌زی له ئاونۆشینه. ۞ داواكراوه‌كان:ــ دیاریكردنی جۆری ڕه‌نگه‌كانی هه‌ر خانوویه‌ك، ڕه‌گه‌زی هه‌ر یه‌كه له نیشته‌جێبووه‌كان، چه‌شنی گه‌یانله‌به‌ره‌كان، جۆری نۆشه‌مه‌نییه‌كان و جۆری جگه‌ره‌كانه.
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
(ئاینشتاین) یەكێكە لەو زانا بەناوبانگانەی كە زوربەی زۆری خەڵكی بە ناوی ئەو ئاشنان ودەزانن كە چ ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لەزانستی فیزیك و ماتماتیکدا و بەردەوام داوای لە خەڵكی كردوە كە هزر و بیر و بۆچوون بخەنە گەڕ و وردبینی بكەن لە هەر پرس و مەتەڵ و گرفتێكدا. جا گەر ئێمه‌یش زۆر بە وردی بڕوانینە مەتەڵەكە و باس و داواكارییەكانی، بێشك دەگەینە سەر شیكارەكەی و بەمەیش ڕادەی تێفکرینی خۆمان بۆ تاقیدەکرێتەوە. ئاینشتاین به‌و جۆره‌ی کە لە خشتەکەدا دیاریکراوە، وەڵامی خۆی داوەتەوە.
پێشوو
دواتر