پرسیارەکان

152) ڕۆژێك راسان پرسێکی لە دابان کرد بەوەی گۆایا هەندی لە هەڤاڵانی و هەروەها مامۆستاکەی دەڵێن کە سەهۆڵ لە ئاوی لەکوڵدا ناتوێتەوە! ئاخۆ دەتوانیت زانیاری زیاترم پێ بدەیت؟

153) ئەم خشتەیە کە لە نیشانەی گەورە و بچووك و یەکسانی پێکهاتوە چۆن پڕ دەکرێتەوە بەو مەرجەی شمارەکان لەنێوان (1 تا 6)دا بن؟

154) كام له‌و پێنج شێوه‌ ڕه‌نووسێنراوانه‌ی خواره‌وه‌ دەگونجێت بۆ پڕ كردنەوەی شوێنه‌ نادیاره‌كه‌؟

155) کاکۆ لە دارۆ-ی پرسی: ئەگەر لە پانی لاکێشەیەك 6 مەتر و لە درێژییەکەی 8 مەتر زیاد بکرێت، ئەوا ڕووبەرەکەی هەر بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە. بەڵام گەر لە پانییەکەی 8/1ی درێژییەکەی و لە درێژییەکەی 5/2ی پانییەکەی زیاد بکەین، ئەوا دەبێتە چوارگۆشەیەك. ئاخۆ دەزانیت پانی و درێژی ئەو لاکێشەیە چەند بوو بێت؟

156) چ ژماره‌یه‌ك به‌ شیاو ده‌زانیت بۆ جێگه‌ی نادیاری ناو سێگۆشه‌که‌؟

157) له‌م دوو هێڵه‌ یه‌کتربڕانه‌‌ چ ژماره‌یه‌ك ئه‌و شوێنه‌ نادیاره‌ پڕ بکاته‌وه‌؟

158) نامۆ زۆر خۆشی به‌ ژماره‌ 400 دەهات، كه‌چی ژماره‌ 300 ی پێخۆش نەبوو. ژماره‌ 100 ی هه‌ر زۆر لا جوانه‌، كه‌چی 87 ی ناچێت به‌ دڵا، ژماره‌ی 144 و 625 ی زۆر لا په‌سه‌نده‌ كه‌چی ژماره‌ 134، 623 ی لا په‌سه‌ند نییه‌. ئه‌مه‌ بۆ هاوڕێیانی بووه‌ شتێكی سه‌رسووڕهێنه‌ر كه‌ نهێنی له‌مه‌دا چییه‌ و بۆچی؟ پاشان پێیان گوت: ئێمه‌ ئه‌م ژمارانه‌ت پێ ده‌ده‌ین و بزانین چی ده‌ڵێیت و كامیانت لا پەسەندە؟ ژماره‌كان بریتی بوون له‌ 121، 270، 650، 900، 1100، 1340. ئاخۆ نامۆ چۆن وه‌ڵامی ئه‌و نهێنییه‌ی خۆی دابێته‌وه‌؟

159) وەك پێویست چۆنچۆنی هەر چوار هێماکانی (+ ، - ، × ، ÷) لە ڕیزی ئاسۆیی و ستوونیدا دابنرێن تا هاوسانییەکە بهێنرێتە ئەنجام

160) ئاخۆ دەکرێت بێ دەست هەڵگرتن لە پێنووسەکەت ئەم شێوەندازانە بکێشرێتەوە؟

161) سـیسته‌می لێدانی زه‌نگی کاتژمێرە‌کانی(سەعاتەکانی) سه‌ر کڵێسه‌ و شوێنه‌ گشتییەکان له‌ وڵاتی سویسرا به‌م چه‌شنه‌ کۆنترۆڵکراوه‌: له‌ سه‌ری هه‌ر چاره‌کێکدا یه‌کجار، له‌ هه‌ر نیودەمکاتێکدا دووجار، له‌ هه‌ر سێ چاره‌کێکدا سێجار، له‌سه‌ری هه‌ر دەمکاتێکی ته‌واودا چوار جار زه‌نگ لێ ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌سه‌ری هه‌ر دەمکاتێکدا که‌ ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌که‌ی زه‌نگ لێ ده‌دات. ئایا: 1) له‌ ڕۆژێکدا چه‌ند جار ئه‌و کاتژمێره‌ زه‌نگ لێ ده‌دات ؟ 2) له‌ دەمکاتی08:03 تاکو دەمکاتی17:47 ‌چه‌ند جار زه‌نگ لێ ده‌دات؟