بەرگی دووهەم : نامۆ زۆر خۆشی به‌ ژماره‌ 400 دەهات، كه‌چی ژماره‌ 300 ی پێخۆش نەبوو. ژماره‌ 100 ی هه‌ر زۆر لا جوانه‌، كه‌چی 87 ی ناچێت به‌ دڵا، ژماره‌ی 144 و 625 ی زۆر لا په‌سه‌نده‌ كه‌چی ژماره‌ 134، 623 ی لا په‌سه‌ند نییه‌. ئه‌مه‌ بۆ هاوڕێیانی بووه‌ شتێكی سه‌رسووڕهێنه‌ر كه‌ نهێنی له‌مه‌دا چییه‌ و بۆچی؟ پاشان پێیان گوت: ئێمه‌ ئه‌م ژمارانه‌ت پێ ده‌ده‌ین و بزانین چی ده‌ڵێیت و كامیانت لا پەسەندە؟ ژماره‌كان بریتی بوون له‌ 121، 270، 650، 900، 1100، 1340. ئاخۆ نامۆ چۆن وه‌ڵامی ئه‌و نهێنییه‌ی خۆی دابێته‌وه‌؟

نیشاندانی وەڵام