پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: ژن و پیاوێك له‌سه‌ر ته‌مه‌نی خزمێكیان ده‌كه‌ونه گفتوگۆ:ـ پیاوەکە ده‌ڵێت ژماره‌ی منداڵه‌كانی خوشكه‌كه‌ت چه‌نده؟ ژن:ـ ته‌نیا سێ منداڵی هه‌یه...پیاو:ـ ئه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌كه‌یان چه‌نده؟ ژن:ـ ئه‌نجامی لێكدانی ته‌مه‌نی هه‌رسێكیان ده‌كاته36، هەروەها كۆی ته‌مه‌نیان ده‌كاته ڕەنووسی ئه‌و خانوه‌ی كه كاتی خۆی له‌گه‌ڵ باوكمدا تێدا ده‌ژیام، تۆیش ده‌یزانیت كه 13 یه. هەروەها ژنەکە دەڵێت:ـ ئەی نازانیت گه‌وره‌كه‌یان چەند حەزی له یاری تێنس دەكرد. پیاو: ئااااا.... ده ئێستا تێگه‌یشتم و ته‌مه‌نیانم بۆ ده‌ركه‌وت كە چەندن، چاوەڕێ بە. ئایا چۆن ئه‌و پیاوه توانیبێتی ته‌مه‌نه‌كانیان دیاریبكات؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
كاتێك ژنه‌كه ده‌ڵێت كۆی ته‌مه‌نیان = 36 ، كه‌واته چه‌ند شیمانهیهك هه‌یه له شێتهڵكردنی ژماره‌ی 36 دا گه‌ره بیخەێنه به‌رچاو = [ 1×2×18)) ، (1×1×36) ، (1×6×6) ، (1×4×9) ، (2×3×6) ، (2×2×9) ،(1×3×12) ، (3×3×4) ]. كاتێك ژنه‌كه ده‌ڵێت كۆی ته‌مه‌نی هه‌رسێكیان ده‌كاته ژماره‌ی ئه‌و خانوه‌ی له‌گه‌ڵ باوكم تێیدا ده‌ژیاین كه 13 یه. كه‌واته دوو شیمانه‌مان له‌به‌ر ده‌ستایه و یه‌كێكیان ده‌گونجێت بۆ ئه‌و پرسه:ــ 6 + 6 + 1 = 13، یان 2 + 2 + 9 = 13. شیمانه‌ی یه‌كه‌م ناگونجێت كه دوان له‌و منداڵانه حه‌ز له یاری تێنس بكه‌ن (بڕوانه مه‌ته‌ڵه‌كه!). كه‌واته شیمانه‌ی دووه‌م ڕاسته و ده‌گونجێت كه منداڵه‌كه 9 ساڵه و دوانهكهیتر هه‌ر یه‌كه دوو ساڵن و جمكن.
پێشوو
دواتر