پرسیارەکان

214) ئه‌و‌ ژمارانه‌ چه‌ندن که‌ به‌شـــێوه‌یه‌کی ڕاست ئه‌م دوو خانه‌یه‌‌ پڕ ده‌که‌نه‌وه‌؟

215) لالۆ جووتیار، مە‌ڕێك و بزنێك و مانگایه‌كی له‌ له‌وه‌ڕگەکه‌‌یدا هه‌یه‌. ڕۆژێك له‌ کوڕەزاکەی ده‌پرسێت: 1) ئەگەر مانگا و بزنه‌كه‌ی پێكه‌وه‌ تێ بكه‌م، ئه‌وا سه‌وزاییه‌که‌ به‌شی 45 ڕۆژی تەواویان ده‌كات. 2) ئه‌گه‌ر مانگا و مه‌ڕه‌كه‌ی پێكه‌وه‌ تێ بكه‌م، ئه‌وا‌ به‌شی 60 ڕۆژیان ده‌كات. 3) ئه‌گه‌ر به‌ ته‌نیا هەر مانگاكه‌ی تێ بكه‌م، ئه‌وا به‌شی 90 ڕۆژیان ده‌كات. 4) ئه‌گه‌ر مه‌ڕ و بزنه‌كه‌ی پێكه‌وه‌ تێ بكه‌م، ئه‌وا به‌شی 90 ڕۆژیان ده‌كات. ئێستە له ‌تۆم گه‌ره‌كه‌ بۆمی ڕوون بكه‌یته‌وه‌!! ئه‌گه‌ر هه‌ر سێكیانی پێكه‌وه‌ تێ بكه‌م، ده‌بێت سه‌وزایی له‌وه‌ڕگەکه‌ به‌شی چه‌ند ڕۆژی تەواویان بكات؟

216) چەندین خانوو بە دەوری گۆڕەپانیکدا هەن و هەر یەکە شوێن و جێگە و شمارەیەکی تایبەتی خۆی هەیە، ئاخۆ چۆنچۆنی دەستنیشانی هەر یەکەیان بکرێت لەم زانیارییانەی خوارەوە؟ 1// خانووی شمارە 1 بەتەواوی لەسەر گۆڕەپانەکەیە و کۆی شمارەی دراوسێکانی دەکاتە 27. 2) خانووی شمارە 2 لەو شوێنەدایە کە کۆی ڕەنووسی دراوسێکانی دەکاتە 26. 3) خانووی شمارە 3 لەو شوێنەدایە کە کۆی شمارەی دراوسێکانی دەکاتە 5 ، 4) خانووی شمارە 4 لەو شوێنەدایە کە کۆی شمارەی دراوسێکانی دەکاتە 19. ئیتر بەم شێوە بەردەوام دەبێت. خانووی 5 = 12، خانووی 6 = 8، خانووی 7 = 13، خانووی 8 = 13، خانووی 9 = 12، خانووی 10 = 4، خانووی 11 = 19.

217) دوو باری جیاوازی دانان لەو دوو زارەدا بەدی دەکرێت ئەگەر 6 بکەوێتە بەشی خوارەوەیان ئاخۆ چ شمارەیەك دەبێت لە بەشی سەرەوەیاندا بێت؟

218) مامۆستا ئەحمەد قەرەداخی هەر بۆ بەرزکردنەوەی ڕادەی بۆچوون و تێگەیشتنی زانستی ماتماتیك له‌ پرســێکیدا بە خوێندکارەکانی گوت: ژمارەیەکی 22 خانه‌مان هەیە، شمارەی 7 لە خانەی یەکانیدایە (یەکەم شمارەی لای ڕاست). گەر ئەو ژمارەیە بدرێت لە 7 ئەوا هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە بەڵام ده‌بێت شمارەی 7 بگوازرێتەوە بۆ یەکەمین خانەی لای چەپی. وەك ئەو شێوەیەی کە لە خوارەوە دیاریکراوە. ئاخۆ ئەو ژمارەیە چەند بێت؟ [[* بە مانای هێمای لێکدان × دێت]. ABCDEFGHIJKLMNOPQRSTU7*7 =7ABCDEFGHIJKLMNOPQRSTU

219) چ شمارەیەک بۆپڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌که‌ به‌ڕاست ده‌زانیت؟

220) چ نهێنییەك لە ژمارەکانی ناو ئەم شەشگۆنایانەدا بەدی دەکرێت؟

221) لە مانگی ڕێبەندان-دا، ڕۆژێک هانا بۆ کێشه‌یه‌کی ماتماتیکی چووە خزمەت مامۆستاکەی. پاش گفتوگۆ مامۆستاکه‌ی پێی گوت ده‌زانیت لە کۆتایی ڕۆژەکانی مانگی ڕابردوو سێ دەستە لە خوێندکاران هاتنە لام و هەمان کێشه‌یان هەبوو؟ جا گەر بتەوێت بزانیت چەند بوون و لە چ ڕۆژێکدا هاتبوون ئەوا ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ت پێ دەڵێم:ـ خوێندکارەکانی هەر سێ دەستەکە لە شمارە یەکلەدوایەکەکان بوون و ئەنجامی لێکدانی هەرسێ دەستەکە دەیکردە ئەو ڕۆژەی هاتبوونە لام. ئه‌ویش گوتی که‌ منیش لەگەڵیاندا بووم؟ مامۆستا یه‌کسه‌ر گوتی نەخێر. هانا-یش گوتی ئێستە زانیم ئه‌و خۆێندکارانه‌ چەند بوون و لە چ ڕۆژێکیشدا بووە. ئاخۆ چۆنچۆنی گەیشتبێتە ئەو ئەنجامە؟

222) لەم 13 بازنۆکە لەسەر یەکتر دانراوانە ئاخۆ ئەگەر سێدانە سێدانە وەربگیرێن چەند سێگۆشەی یەکلایان لێ پەیدا ببێت؟

223) ژماره‌ی شـیاو که‌ ئه‌م بۆشاییه‌ی پێ ـپڕ بکرێته‌وه‌ چه‌نده‌؟