پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: لە مانگی ڕێبەندان-دا، ڕۆژێک هانا بۆ کێشهیهکی ماتماتیکی چووە خزمەت مامۆستاکەی. پاش گفتوگۆ مامۆستاکهی پێی گوت دهزانیت لە کۆتایی ڕۆژەکانی مانگی ڕابردوو سێ دەستە لە خوێندکاران هاتنە لام و هەمان کێشهیان هەبوو؟ جا گەر بتەوێت بزانیت چەند بوون و لە چ ڕۆژێکدا هاتبوون ئەوا ئهم ڕوونکردنهوهیهت پێ دەڵێم:ـ خوێندکارەکانی هەر سێ دەستەکە لە شمارە یەکلەدوایەکەکان بوون و ئەنجامی لێکدانی هەرسێ دەستەکە دەیکردە ئەو ڕۆژەی هاتبوونە لام. ئهویش گوتی که منیش لەگەڵیاندا بووم؟ مامۆستا یهکسهر گوتی نەخێر. هانا-یش گوتی ئێستە زانیم ئهو خۆێندکارانه چەند بوون و لە چ ڕۆژێکیشدا بووە. ئاخۆ چۆنچۆنی گەیشتبێتە ئەو ئەنجامە؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
[2 ، 3 ، 4] خوێندکار و ڕۆژی 24ی مانگی بەفرەنبار.
پێشوو
دواتر