پرسیارەکان
244) سیوەیل كیلۆمه‌ترپێوی ترۆمبێله‌که‌ی سفر كرد، مه‌به‌ستی له‌وه‌یش تاقیكردنه‌وه‌ی زیره‌كی راسان بوو. ماوه‌یه‌ك به خێراییه‌كی نه‌گۆڕ ڕۆیشتن و سه‌یری كرد ئه‌وه‌ی به كیلۆمه‌تر بڕیویه‌تی له دوو ژماره‌خانه پێكهاتووه. دوای یه‌ككاژێر هه‌مدیس سه‌یری كرد ئه‌وه‌ی بڕیویه‌تی هه‌ر وه‌ك دوو ژماره‌كه‌ی پێشووه به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی ئاوه‌ژوو. پاش كاژێرێكیتر له ڕۆیشتن هه‌مدیس سه‌یری كرد كیلۆمه‌ترپێوه‌كه وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار پیشان ده‌دات به‌ڵام ئەمجارە سفرێك لە نێوانیاندایه. ئه‌مجا سیوەیل به راسان/ی وت:ـ ئه‌گه‌ر خێراییه‌كه‌مان له‌م هه‌موو ماوه‌ی جووڵه‌یه‌دا هه‌ر به نه‌گۆڕی بمایه‌ته‌وه. ئەو خێراییەت به چه‌ند مه‌زه‌نه ده‌کرد و بۆچی؟
245) كام له‌و چوار شێوە شمارێنراوانەی خواره‌وه بە گونجاو دەزانرێت کە له‌و شوێنه نادیاره‌دا دابنرێت؟
246) شەونم له دەمکاتی 09:00دا (واته سه‌رله‌به‌یانی) کاتژمێری سەر دیواری ژووره‌که‌ی کۆنترۆڵ کرد. ئه‌گه‌ر له هه‌ر دەمکاتێکدا 12 خوله‌ك دوابکه‌وێت، ئاخۆ هه‌ردوو میلی خوله‌کنما و کاژێرنما له دەمکاتی 19:30 دا (واته 07:30ی ئێواره) به گوێره‌ی کاتژمێرێکی ساخڵه‌م له کوێدا ده‌وه‌ستن؟
247) 1) بە چزکردنی 5 دەنکە شقارتە پێنج سێگۆشە بهێڵرێتەوە؟ 2) بە چزکردنی 4 دەنکە شقارتە شەش شێوە لەبزینەیی Rhombuses بهێڵرێتەوە؟
248) كۆی ته‌مه‌نی ژن و پیاوێك 90 ساڵه و سەبارەت بە تەمەنیان پیاوه‌كه وا گوتی: ته‌مه‌نم له كاتی هاوسه‌رگیریدا هێنده‌ی ئێستای ته‌مه‌نی هاوسه‌ره‌كه‌م بوو. كاتی گواستنه‌وه و زه‌ماوه‌ندگێڕان، ته‌مه‌نم دوو هێنده‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م بوو. ئاخۆ ته‌مه‌نی ئێستەی هه‌ریه‌كه‌یان به‌چه‌ند مه‌زه‌نده بكرێت؟
249) ئاخۆ چۆن ئەم شێوەی خوارەوە بکرێتە چوار بەشی یەکسان، بەو مەرجەی هەر بەشە و سێ شێوە ڕەنگ ڕەشە جیاوازەکە لەخۆ بگرێت؟
250) چۆن ئەو شوێنە نادیارانە بە ژمارەی پێویست پڕ بکرێنەوە بەو مەرجەی ئەنجامی لێکدانی دوو ژمارەی سەر سووچەکان بکاتە ژمارەکەی نێوانیان؟
251) موژگان، لێزان، زیلان، حەیران، پێكه‌وه دوو بەرچنە ته‌ماته‌یان كڕی كه 60 كگم بوو. بۆ ئاسان هەڵگرتنی، ئەو کێشەیان لەنێو خۆیاندا بەشکردەوە. ئه‌گه‌ر موژگان یه‌ك كگم زیاتری هه‌ڵ گرتبێت له‌وه‌ی لێزان به‌ری ده‌كه‌وێت، زیلان یه‌ك كگم زیاتری هه‌ڵ گرتبێت له‌وه‌ی حەیران به‌ری ده‌كه‌وێت. به‌ڵام موژگان و لێزان پێكه‌وه 10 كگم زیاتریان هه‌ڵ گرتبێت له‌وه‌ی كه زیلان و حەیران به‌ریان كه‌وتبێت. ئاخۆ هه‌ر یه‌كه چه‌ندیان به‌ركه‌وت بێت؟
252) وەك پێویست چۆن هەر چوار هێماکانی (+ ، - ، × ، ÷) لە ڕیزی ئاسۆیی و ستوونیدا دابنرێن تا هاوسەنگییەکە بهێنرێتە ئەنجام؟
253) A/ مامۆستا له‌سه‌ر ته‌خته‌نووسه‌که‌ی پۆل نووسی (517×38). پاشان ڕوویکرده ئامەد و گوتی که ئاخۆ ڕێگه‌یه‌کی دیکە هەبێت له لێکدانی ئاسایی په‌ی پێده‌بات بۆ دیاریکردنی ئه‌و ئه‌نجامی لێکدانه؟ B/ ئەوجا نووسی (984 × 47) و سمکۆ-ی هەستان کە ئاخۆ دەتوانێت هەر بەو ڕێگەیە ئەنجامەکەی دیاری بکات؟