پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: A/ مامۆستا له‌سه‌ر تهختهنووسهکهی پۆل نووسی (517×38). پاشان ڕوویکرده ئامەد و گوتی که ئاخۆ ڕێگه‌یه‌کی دیکە هەبێت له لێکدانی ئاسایی په‌ی پێده‌بات بۆ دیاریکردنی ئه‌و ئه‌نجامی لێکدانه؟ B/ ئەوجا نووسی (984 × 47) و سمکۆ-ی هەستان کە ئاخۆ دەتوانێت هەر بەو ڕێگەیە ئەنجامەکەی دیاری بکات؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
A/ به‌و جۆرە لێکدانه باوه‌ی لای هه‌مووان زانراوه ئه‌وا:ـ 517 × 38 = 19646. ده‌توانین به‌م ڕێگهیهیش ئه‌و ئەنجامەدووباره به‌ده‌ست بێنین کە بە ڕێگەی چینی ناسراوە و وه‌ك ئەوەی دیاریکراوە له شێوازەکەی بەرامبەردا. 1)) یەکێك لە ژمارەکان ( 517 ) لە سەرەوە و ژمارەکەی تریان ( 38 ) لە لای ڕاستی خانەکانی خشتەکە دیاری دەکەین. 2)) تیرەی ئەو خانانەی دەکەونە نێوان هەردوو ژمارە لێکدراوەکان دەکێشین.. 3)) تاك شمارەی ناو هەر خانەیەکی سەرەوە ( 517 ) دەدەین لە هەر یەك لە شمارەکانی لای ڕاست ( 38 ) بە جیا و پاشان لە بەرامبەر خۆیاندا لە سەرو ژێری تیرەی خانەکاندا دەیانووسین. 3 × 7=21 ،، 3 × 1=03 ،، 3 × 5=15، ئەوجا 8×7=56 ،، 8×1=08 ،، 8×5=40 . 4)) پاشان شمارەی ناو تیرهخانهکانی ناو هه‌مان ڕیز کۆدهکهێنهوه ( خانە سپییەکان ) ئەویش لە ڕاستەوە بەرەو چەپ و لە خانە ڕەنگتارەکەی خوارەوەدا دەیانووسین بەو شێوەیەی کە لە خشتەکەدا بە هێڵێکی بە ژێرهاتوودا دیاریکراوە. 5)) گه‌ر کۆی ژماره خانه‌کان له 10 زیاتر بوو ئه‌وا خانهکەی ده‌یان ده‌خرێته سه‌ر یه‌کانی دوای خۆی. [[سه‌یری هه‌نگاو به هه‌نگاوەکان بکه تا ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێت]]. 6 وەك خۆی دەنووسرێتەوە چونکە تاکە لەو خانەیەدا. 1+5+8=14 ، 4 دەنووسرێت و 1 دەخرێتە سەر خانەی دوای خۆی. 1+2+3+0+0=6 ،، 0+5+4=9 ،، 1 وەك خۆی دەنووسرێتەوە و چونکە تاکە لەو خانەیەدا ، وەك چۆن 6 تاکە لە خانەکەیدا]. کەواتە ئەنجامی ئەو لێکدانە // [[ 517 × 38 = 19646 ]]. B// 2 // گەر بە ڕێگەی ئاسایی ئەنجامی لێکدانەکە وەربگرین دەکاتە// 984 × 47 = 46248 .... ئەوجا گەر بە ڕێگەی لێکدانی چینی بێت:ــ لە خشتەکەی بەرامبەردا دەردەکەوێت:ــ 4×4=16 ، 4×8=32 ، 4 × 9=36 . 7×4=28 ، 7×8=56 ، 7 × =63. 8 وەك خۆ دەنووسرێتەوە چونکە تاکە لەو خانەیەدا، 6+2+6=14 ، 4 دەنووسرێت و 1 دەخرێتە سەر دوای خۆی،1+1+2+5+3=12 ، 2 دەنووسرێت و 1 دەخرێتە سەر خانەی دوای خۆی، 1+3+6+6=16 ، 6 دەنووسرێت و 1 دەخرێتە دوای خۆی، 1+3=4 . کەواتە بە گشتی ئەنجامی لێکدانەکە دەکاتە ( 46248 ).
پێشوو
دواتر