پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی دووهەم
: مه‌به‌ست له‌م شــیعره په‌رده‌که‌ی (له‌غز) شــاعیری به‌ناوبانگ مه‌حوی چیه؟ چۆن په‌رده له سه‌ر ڕووی ئه‌و په‌رده‌که هه‌ڵده‌ماڵیت؟ من له یه‌کــدا یه‌ك ده‌بینم، چل له دوودا، ده له ســــێ مه‌نهه‌جی عیشقی حه‌قیقی (نوون)ه په‌نجای جێبه‌جـێ
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
ئه‌م شیعره په‌رده‌که واتای( آمین )ده‌به‌خشێت و لێکدانهوهکهیشی پێویستی به شارەزایی هه‌یه له پیته ئهبجهدیهکانی زمانی عاره‌بیدا ( بڕوانه پرسیاری 4 به‌ندی 8 لە بەرگی یەکەم).له پیته‌كانی ئەلف و بێی عه‌ره‌بیدا واته { ابجد / هوز / حطی / كلمن / سعفص / قرشت / ثخذ / ضظغ }دا هه‌ر پیته و به‌رامبه‌ر به ژماره‌یه‌كی تایبه‌ته:ـ { ﺃ= 1 ،، ب=2 ،، ج= 3 ،، د= 4 ،، ﻫ = 5 ،، و= 6 ،، ز= 7 ،، ح= 8 ،، ط= 9 ،، ي= 10 ،، ك= 20 ،، ل= 30 ،، م = 40 ،، ن= 50 ،، س= 60 ،، ع= 70 ،، ف= 80 ،، ص= 90 ،، ق= 100 ،، ر= 200 ،، ش= 300 ،، ت= 400 ،، ث= 500 ،، خ= 600 ،، ذ= 700 ،، ض= 800 ،، ظ = 900 ،، غ= 1000.}... ئه‌مه‌یش ده‌رهینانی وشه پهردهکهکهی ئه‌و به‌یته‌یه// له یه‌که‌مدا یەك ده‌بینم که ژماره(1) به‌رامبه‌ر پیتی( ئهلف= آ)ه. له دووهمیشداچل ده‌بینم که‌ژماره(40)به‌رامبه‌ر به پیتی( م، میم)ه. له سێیه‌میشدا ده ده‌بینم که ژماره‌ی( 10 )یش به‌رامبه‌ر پیتی ( ي )یه. مه‌نهه‌جی عیشقی حه‌قیقیش چهمینهوهیه له ڕێگای خۆشه‌ویستی یەزداندا وه‌ك پیتی (ن)ه که به‌رامبه‌ر به ژماره‌ی(50 )یه و ده‌بێته‌وه به(ن). ئا به‌مجۆره وشه‌ی(آمین) له:ـ (آ) ، (م ) ، (ي) ، (ن) پێکدێت. (دیوانی مه‌حوی)
پێشوو
دواتر