پرسیارەکان
281) چۆن خانه‌كانی ئەم دوو خشتە هەشت ڕسكێنانه كە 8 بەش و 64 خانه‌ی تێدایە به شمارەکانی 1 تــا 8 پڕده‌كرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر بەشە و ڕیزێكی سـتوونی و ئاسۆییدا بۆ ته‌نیــا جارێك ئه‌و شمارانه به‌كاربهێنرێن؟
282) چۆنچۆنی شمارەکانی 1 تاکو 6 دابنرێن لەم نیگارەدا تا کۆیان لەسەر هەر ڕاستە هێڵێك جارێك بکاتە 9 و جاڕێك بکاتە 10 و جاڕێك بکاتە 11 و دواجاریش بکاتە 12؟
283) هەڵۆ، 10دیناری له دایكی وه‌رگرت و چوو بۆ لای دوكانێك و دەستە لەبزینەیەك و كیسەیەك گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی كڕی و دوكاندارەكەیش دوو دیناری بۆ گێڕایه‌وه. ڕۆژی دوایی باوكی 15 دیناری پێدا و به‌هه‌مان شێوه چووه‌وه لای دوكانداره‌كه و ئه‌مجاره دوو دەستە لەبزینە و كیسەیەك گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی كڕی و هه‌مدیس دوكاندارەكە دوو دیناری بۆ گێڕایه‌وه. لەدواییدا باوكی داوای لێ‌كرد كه نرخی هه‌ریه‌كه‌یانی بۆ دیاری بكات. ئاخۆ هەڵۆ چۆنچۆنی ئەو نرخانەی ژماردبێت؟
284) لەم زنجیرە ژمارەیەدا ئاخۆ ئەو نەزانراوە بە چەند مەزەندە بكرێت؟
285) له‌م دووهێڵه یه‌كتربڕانه، چ شماره‌یه‌ك ئه‌و شوێنه نادیاره پڕ ده‌كاته‌وه؟
286) ئاخۆ به پێنج هێڵی لاوەكی، ده‌توانرێت هه‌شت سێگۆشه‌ی یەکلا لەم شێوەندازه‌دا پێك بهێنرێت؟
287) (كامۆ، لالۆ، بابۆ) سێ برای سەربازبوون و كاتی سەردانی ماڵەوەیان بەم شێوەیە بوو:ـ كامۆ هەر بە پێنج ڕۆژ جارێك، لالۆ هەر بە چوار ڕۆژ جارێك، بابۆ هەر بە 11 ڕۆژ جارێك. ئاخۆ كەی هەرسێكیان لە هەمان ڕۆژدا پێكەوە لە ماڵەوە یەكتر ببینن؟
288) گەر بزاوتنی شێوەندازی «A» شێوەندازی «B» لێ پەیدا بێت، ئەدی بزاوتنی کام لەو شێوەندازانەی خوارەوە شێوەندازی «C» دەنوێنێ؟
289) ئه‌م خشته‌یه کە له هێمای گه‌وره و بچووك پێكهاتووه پڕ بكەرەوە بە مەرجێك شمارەكانی له 1 تـــا 8 ی تێدا بێت، بێ دووبارەبوونەوە لە هەر ڕیزێکدا؟
290) A) ئاخۆ ژماره‌ی (26820) توانای دابه‌شبوونی هه‌یه به‌سه‌ر هەر یەك لە ژمارەكانی 2 ، 3 ، 4 ، 5 ، 9 دا؟ B) ئه‌گه‌ر 9 ≥ y ≥ 0 دا بێت، ئاخۆ بڕی (y) چه‌ند بێت له ژماره‌ی (y15y) دا، تاكو ببێته چه‌ندجا‌كانی 2 ، 3 ، 4 ، 9 ؟ C) چ ڕێگه‌یه‌ك شك ده‌به‌یت تــا بزانیت كه ژماره‌ی 686 توانای دابه‌شبوونی هه‌یه به‌سه‌ر 7دا؟