پرسیارەکان
261) مەندانە بە مه‌ستانه-ی گوت: قه‌واره‌ی ئەو دوو ده‌فرە به‌تاڵەی لامانە (4 ، 7) لیترە، ئاخۆ چۆن دەتوانیت له‌م دوو ده‌فره‌وە قه‌واره‌ی تەنیا 6 لیتر شیر بۆ دراوسێكەمان بەریت؟
262) له‌م كۆمه‌ڵه نیگاره‌دا ده‌بێت چ شماره‌یه‌ك له‌و شوێنه‌دا دابنرێت؟
263) ئاخۆ دوا شێوە بە چ هێمایەك پڕ بكرێتەوە تاكوو ڕاستی بداتە ئەوانی دیکە؟
264) نامۆ هه‌رچه‌ندی ده‌كرد سه‌ری ده‌رنه‌ده‌چوو له‌و پرسه‌ی كه مامۆستا پێیدابوون به‌وه‌ی كه ئاخۆ چۆنچۆنی ئه‌م نیشانانه و ژمارانه وه‌ك هاوكێشه‌یه‌كی ماتەماتیکی لێك بداته‌وه بۆیه په‌نای برده به‌ر دانا-ی هاوڕێی. ئاخۆ چۆنچۆنی ئه‌و گرفته‌ی بۆ ئاسان كردبێت؟ 2.2.2=6 3.3.3=6 4.4.4=6 5.5.5=6 7.7.7=6 8.8.8=6 9.9.9=6
265) له‌م شێوه خانوەییه‌دا ... ئاخۆ چ ژماره‌یه‌ك بو جێگه نادیاره‌كه ده‌گونجێت؟
266) ئەگەر لە شێوەندازی (A) وە (B) بەرجەستە ببێت، ئەی ئاخۆ کام لەو چوار شێوەندازانەی خوارەوە (C) بەرجەستە دەبێت؟
267) هەر بۆ ڕەنگینی شاخی گۆیژە، مام هۆمەر هه‌شت نه‌مام دارسەرووی چاند له‌سه‌ر یه‌ك ڕاسته‌هێڵ كه دووری نێوان هه‌ریه‌كه‌یان چوار مه‌تر بوو. ئاخۆ دووری نێوان یه‌كه‌م تـاكو دوا نه‌مام چه‌ند بێت؟
268) ئاخۆ كام ئاڵایە لەوانیتر ناچێت و جیاوازە؟
269) بە چزكردنی تەنیا شەش دانە گۆ ئاخۆ دەكرێت وا لە ژمارەیان بکرێت كە لە هەردوو باری ئاسۆیی و ستوونیدا وەك یەك بن؟
270) خانزاد له خانوویه‌كی چه‌ند نهۆمیدا ده‌ژیا. ڕۆژێك بە لانە-ی کچی وت:ـ ئەگەر تۆ 3 نهۆم بێته خوارێ ئه‌وا ئه‌و نهۆمانه‌ی دەكەونە سه‌روومانەوه دوو هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌مان ده‌بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو نهۆم سه‌ركه‌وێت ئه‌وا ئه‌وانه‌ی له خواره‌وه‌مان ده‌بن دوو هێنده‌ی ئه‌وانه‌ن كە له سه‌روومانەوە دەبن. ئاخۆ ژماره‌ی نهۆمه‌كان چه‌ندب ێت و خوێشمان له چ نهۆمێكدا ده‌ژین؟