پرسیارەکان

291) له‌م شێوه‌ به‌له‌میه‌دا چ شماره‌یه‌ك جێگه‌ نادیاره‌كه‌ پڕ ده‌كاته‌وه‌؟

292) له‌م شێوه‌ ئه‌ستێره‌ییانه‌دا چۆن ژماره‌ نادیاره‌كه‌ دیاری ده‌كه‌یت؟

293) 1) ئاخۆ دوا ژماره‌ی ئەم زنجیرەیە بە چەند مەزەندە بكرێت:ـ 11 ، 12 ، 26 ،81 ، 328 ؟ 2) به‌ مه‌زه‌نه‌، چ ژماره‌یه‌ك‌‌ دووجا و سێجاكه‌ی پێكه‌وه‌ گشت شمارەکانی له‌نێوان 0 تـــا 9 لەخۆ گرتبێت؟ 3) به‌ چ شمارەیەك لێكدانی ئه‌و سێ هێمایه‌ی كه‌ یه‌كسانییه‌كه‌یان پێكهێناوه‌ پڕ بكرێنه‌وه‌ تا پێكه‌وه ‌شمارەکانی 1 تــا 6 له‌خۆ بگرن، به‌و مه‌رجه‌ی ته‌نیا جارێك شماره‌كه‌ به‌كار بهێنرێت:ـ [A = B * C]؟ هێمای (*) بە مانای نیشانەی لێكدانی ماتماتیكی دێت واتە بە مانای جار دێت یان [A = Cجار B .

294) له‌م نیگاره‌ هه‌شت سـووچه‌ییه‌دا چ شماره‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كه‌ ده‌گونجێت؟

295) چ ژماره‌یه‌ك به‌گونجاو ده‌زانیت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شـوێنه‌ نادیاره‌كان؟

296) چۆن بازنۆکە نادیارەکان بە ژمارەی 1 تاکو 30 پڕ بکرێنەوە بەو مەرجەی کۆی سەر هەر شەشگۆنایەك بکاتە 100 و ته‌نیــا بۆ جارێك ئه‌و ژمارانه‌یش به‌كار بهێنرێن؟

297) ئاخۆ نیشانه ‌و هێمای ناو ئه‌و نۆ شێوازە‌ ڕه‌نگتارانه‌‌ كامانه‌ بن تاكو ڕاستی ئەوانیتریش بسەلمێنێت؟

298) نامۆ لەسەر ئەو خشتەڕێگەیەی کە لای بوو ویستی بە ئۆتۆمبیل(گەڕۆک)ـەکەی لە شاری بە گەشتێک بکات و بەگشت شار و ڕێگەکانیدا بڕوات و بشگەڕێتەوە هەمان خاڵی دەسپێك M و کورترین ماوەیش بە کیلۆمەتر ببڕێت. ئاخۆ چۆنچۆنی ئەو ڕێگەیەی گرتبێتەبەر؟

299) ئەگەر لە ژمارەی 586321 وە ژمارەی 268 بەدەست بێت، ئەی ئاخۆ لە ژمارەی 94783219647، چ ژمارەیەك بە دەست بێت؟

300) نهێنی ئەو ژمارانە چییە لەسەر ئەو کاتژمێرە سووڕێنەرە؟