پرسیارەکان

251) ەگەر لە شێوەندازی (A) وە (B) بەرجەستە ببێت، ئەی ئاخۆ کام لەو چوار شێوەندازانەی خوارەوە (C) بەرجەستە بکەن؟

252) دوو كوڕ و باوكێك له‌ به‌ری ڕوبارێكدا وه‌ستاون تاكو بپه‌ڕنه‌وه‌ ئه‌وبەری. به‌له‌مێك دانراوه‌ و لەسەری نووسراوه‌ تاكو 100 كگم بار هه‌ڵده‌گرێت. جا ئەگه‌ر كێشی باوكه‌كه‌ 100 كگم و هه‌ریه‌كه‌یش له‌ كوڕه‌كان 50 كگم بێت. ئاخۆ چۆنچۆنی توانیبێتیان بە ئاسانی بپه‌ڕنه‌وه‌ ئه‌وبه‌ری ڕوباره‌كه‌؟

253) نادیارە ژمارەی ناو کەرتی ئەو دوو بازنەیە چۆن دیاریدەکرێت؟

254) لە نیگاری A دا/ چۆنچۆنی شمارەکانی 1 تاکو 8 دابنرێن لە بازنەکاندا تاکو کۆی هەر ڕوویەکیان بکاتە 18 خاڵ؟ بەڵام لە نیگاری B/دا بە شمارەکانی 0 تاکو 7 تا کۆی سووچەکانیان یەکسان بە یەکتربن؟

255) سۆما نەیدەویست شمارەی مۆبایلەكەی بدا بە هاوڕێكانی و تەنیا ئەوەندەی پێیـوتن كە لە 7 شمارەخانە پێكهاتووە و بە هەردوو شمارەی 45 دەستپێدەكات. بە مەزەندە ئاخۆ هاوڕێكانی چەند شیمانەیان لە بەردەمدا بێت تاكو ئەو شمارەی مۆبایلە دیاریبكەن؟

256) نامۆ بە سۆمای وت كە ئاخۆ بە ڕێگەیەكی ماتماتیکی ئاسان دەتوانێت ئەنجامی ئەم لێكدانەی ( جار ) بۆ دەربهێنێت؟ 99999 × 44444 = ??????

257) نامدا و دیندار هه‌ردوو پێكەوە له‌ خاڵێكه‌وه‌ ده‌سده‌كه‌نه‌ جووڵه‌. ئەگەر نامدار 13 هه‌نگاو بنێ ئه‌وا دیندار به دووچەرخەكەی واتە (پاسكیلەكەی) ده‌گاته‌ شوێنی مه‌بەست. به‌ڵام گه‌ر نامدار بە 91 هه‌نگاو بگاتە لای دیندار. ئه‌گه‌ر خێرایی دیندار 6كم/كاژێر بێت، ئاخۆ خێرایی نامدار چه‌ند بووبێت؟

258) ئاخۆ چۆنچۆنی هەر 28 پوولەدۆمینەكە وەك ئەوەی لە خوارەوە دیاریكراوە ڕێكبخرێن تا كۆی خاڵەكان لە باری ئاسۆیی و ستوونی هەر نیگارێكیاندا بكاتە 13 خاڵ؟

259) کام له‌م ژمارە ڕیزکراوانە لەگەڵ ئەوانی دیکەدا ناگونجێت؟

260) كام دانه‌ له‌م‌ چوار بلۆكانەی‌ خوارەوە له‌باره‌ تاكوو بلۆكه‌ نادیاره‌كه‌ی لای سەرەوەی پێ پڕبكرێته‌وه‌؟ كام دانه‌ له‌م‌ چوار بلۆكانەی‌ خوارەوە له‌باره‌ تاكوو بلۆكه‌ نادیاره‌كه‌ی لای سەرەوەی پێ پڕبكرێته‌وه‌؟