پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی یەکەم
: A) ئاخۆ ژماره‌ی (26820) توانای دابه‌شبوونی هه‌یه به‌سه‌ر هەر یەك لە ژمارەكانی 2 ، 3 ، 4 ، 5 ، 9 دا؟ B) ئه‌گه‌ر 9 ≥ y ≥ 0 دا بێت، ئاخۆ بڕی (y) چه‌ند بێت له ژماره‌ی (y15y) دا، تاكو ببێته چهندجاكانی 2 ، 3 ، 4 ، 9 ؟ C) چ ڕێگه‌یه‌ك شك ده‌به‌یت تــا بزانیت كه ژماره‌ی 686 توانای دابه‌شبوونی هه‌یه به‌سه‌ر 7دا؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
A)// 1) له‌به‌رئه‌وه‌ی خانه‌ی یه‌كانی ژماره (26820) سفره، كه‌واته توانای دابه‌شبوونی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له ( 2 و 5) دا. 2 ) له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆی گشت خانه‌كانی ژماره‌كه [ 0 + 2 + 8 + 6 + 2 = 18 ] و ئه‌م ژماره‌یه‌یش له چه‌ند جارەكانی ( 3، 9 ( یه كه‌واته دابه‌شی 3 ، 9 ده‌بێت. 3) له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوو خانه‌ی یه‌كان و ده‌یانی ژماره‌كه (20) له چهندجاكانی 4 ده‌ژمێرێن. كه‌واته ژماره‌كه دابه‌شی 4 ده‌بێت.له‌و باسانه‌ی ڕوونمانكرده‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌ی 26820 توانای دابه‌شبوونی هه‌یه به‌سه‌ر هەر یەك لە (9،5،4،3،2)دا. B) بۆئه‌وه‌ی ژماره (س15س) ببێته چه‌ند جاره‌كانی 2، ئه‌وا پێویسته كه (س) له خانه‌ی یه‌كاندا یه‌كێك بێت له شمارەیە جووته‌كانی نێوان سفر تاكو 9، واته یه‌كێك بێت له (8،6،4،2،0). ئه‌مجا بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌كه دابه‌شی 4 بێت، ئه‌وا پێویسته كه خانه‌ی یه‌كان و ده‌یانی (س5) له چهندجاكانی 4 بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی چهندجاكانی 4 له‌م باره‌دا ده‌كه‌وێته نێوان ژماره‌كانی (59،،50) وه كه ته‌نیا بریتین له(52 ، 56 )،كه‌واته له‌م باره‌دا (س) ده‌بێت هه‌ر (2 یــا 6 ) بێت. بۆئه‌وه‌ی ژماره‌كه (y15y) دابه‌شی 3،9 بێت ئه‌وا پێویسته كه كۆی خانه‌كانی بكاته چهندجاكانی ژماره‌ی 9. به‌ڕوانینی ژماره‌كه، ئه‌وا:ـ y + 1 + 5 + y = 2y + 6 . پاشان به تاقیكردنه‌وه ده‌رده‌چێت كه هه‌ر له شمارەی1 تـــا 5 ناگونجێت و مه‌به‌ست ناپێكێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر س = 2 كه‌واته 2×2 + 6 = 10 ناگونجێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر (y=6 ) بێت ئه‌وا مه‌به‌ستی پرسه‌كه ده‌پێكێت كه:ــ 2×6 + 6 = 18 كه له چهندجاكانی 9 ده‌ژمێرێت. ئهمهێش مانای پێویسته كه (y) هه‌ر 6 بێت وه‌ك كه‌مترین شمارە كه وه‌ربگیرێت. كه‌واته (y15y) ده‌بێت به شێوه‌ی (6156) بێت... C) بۆئه‌وه‌ی بزانرێت كه ژماره‌یه‌ك به‌سه‌ر 7 دا بهشدهكرێت ئه‌وا ده‌بێت، دوو ئه‌وه‌نده‌ی خانه‌ی یه‌كانی له ته‌واو ژمارهكانیتر ده‌ربكرێن و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی مایه‌وه له چهندجاكانی 7 بێت ئه‌وا ژماره‌كه توانای دابه‌شبوونی هه‌یه به‌سه‌ر 7 دا. چهندجاكان بریتین له 70،63،56،49،42،35،28،21،14،7 ، 77...). كه‌واته//ـ 6×2 =12 ، 68 – 12 = 54 كه بە چه‌ندجار 7 داده‌نرێت.
پێشوو
دواتر