تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
لاله کولاه
کڵاو سوور وەک گوڵی لاله.

نەرگس نیگەهـ و ساق سەمەن، کورتە بەنەفشەن
موو سونبول و، ڕوومه ت گوڵ و، هەم لاله کولاهن
سەرچاوە: نالی
کوانی
کێوەکانی، یان کَوانی

شَوانیِ (سُلَیمانیِ) و صَبایْ (پیرْ مَصورَ) کَیْ
کِوانیِ (قَرَەداغٌ) و هَوایْ (دارِ زَرْدِ) ەِ
سەرچاوە: نالی
کوحل
کلە.

بە کوێریی دوور لە (نووریی) مایەوە « نالیی » لەمێ، یاڕەب!
فویووضی تۆزی ڕێگەی کوحلی چاوی ئەشکباری بێ!
سەرچاوە: نالی
کودوورات
تۆز و خۆڵ.

بەو ئاوە خوت بشۆ لە کودووراتی سەر زەمین
شاد بن بە وەصلی یەکدی: کە تۆی طاهیر، ئەو طەهوور
سەرچاوە: نالی
کورتە بەنەفشە
کورتەکی بەریان وەنەوشەیی ڕەنگ، مەبەستی له کەوای تاقەی شینه که ئەو خوڵامانه له بەریان کردووە.

نەرگس نیگەهـ و ساق سەمەن، کورتە بەنەفشەن
موو سونبول و، ڕوومه ت گوڵ و، هەم لاله کولاهن
سەرچاوە: نالی
کوشتوگیر
جۆرە زۆران گرتنێکی بێ نەخشە و پلانە.

چ مشت و پەنجە؟ وەکوو مشتی شانە ڕەق کە دەڵێی
لە شانیدا نەبووە دەستوبردی کوشتوگیر
سەرچاوە: نالی
کوشتە
کوژراو.

کوشتەی نیگاهی دیدەتە، گەر مەست، ئەگەر خەراب
بەستەی کەمەندی زوڵفتە، گەر شێخ، ئەگەر سولووک
سەرچاوە: نالی
کوشندە
بکوژ.

مەڵێ ڕێگەی کەشندە، یا کوشندە ئەژدەرە، یاخۆ
کەمەندە، یا طەنابی خێوەتی گەردوونی گەردانە
سەرچاوە: نالی
کوفر
کافریی.

لە سایەی کوفری زوڵفت دڵ (فنا فی النور) ی ئیمانە
مەڵێن ظوڵمەت خراپە، وەصڵی پەروانە لە شەودایە
سەرچاوە: نالی
کولاه
کڵاو.

کولاهی فەخر و تەعظیمم گەیشتە چەرخی ئەطلەس ڕەنگ
کە بیستم قەلبی میرانم لەسەر مەملووکی ئاغایە
سەرچاوە: نالی
کولاە
کڵاو،

دەس بەندیانە دێن و دەچن سەرو و نارەوەن
صاحێب کولاە و سایەوو بەرگن وەکوو مولووک
سەرچاوە: نالی
کولبە
کەلاوە.

بۆچ مایلی تەنهایی؟ سەوداێیکە خۆڕایی..
ئەی مەردومی بینایی، لەم کولبەیی تارەت چی!
سەرچاوە: نالی
کولووە بەفر
دانە دانەی بەفری شیی کە بەتوندی و گەورەیی ببارێ یا با لە شوێنێکەوە هەڵیگرێ بۆ شوێنێکی کە.

ڕایێڵ و تار و پۆیی کولووی بەفرە، ئابشار
با بای دەدات و ماسییی پێدا دێ وەک مەکووک
سەرچاوە: نالی
کوم
قۆڵ.

ئەو شێخە بە کوم مەگرە کە پەشمینە مەریدە
ئەو ڕیشە بەسەر دارەوە ڕیسێکی بوزانە
سەرچاوە: نالی
کووچە
کۆڵان.

کووچە کووچە خوون چەکەی پەیکانی موژگانی گوڵم،
بۆ شەهیدیی شاهیدە دائیم کە خوێنم جارییە
سەرچاوە: نالی
کوچە
کۆڵان.

دا کووچە کووچە خۆڵی بەسەردا بکا به چنگ
لەو خاکه ئەفخەرە کە هەموو تاج و ئەفسەرە
سەرچاوە: نالی
کوڵخەن
سەرچاوە: نالی
خاکوخۆڵ
دێیەکە لە نزیکی چەمی تانجە ر ۆوە، لە ناوچەی (عەربەت) ، ٢٤ کیلۆمەترێک لە ڕۆژەڵاتی سولەیمانییەوەیە.

داخڵ نەبی بە عەنبەری سارایی (خاکوخۆڵ)
هەتا نەکەی بە خاکی (سولەیمانی) یا عوبوور
سەرچاوە: نالی
خەرکوڕڕە
جاشوولکە.

ڕەقیبی جوفتەلی، نابێتە نەخچیرت، کە خەرکوڕڕە
ئەلیفی چایرە دائیم لە قەشقەی کەردڕ و جەودا
سەرچاوە: نالی
عوکووس
شەوق و ڕووناکیی ڕۆژ.

زەڕڕاتی عوکووسی کەششی میهری جەلالن
وا دێن و دەچن سەرزەدە سوڵطان و شەهەنشا
سەرچاوە: نالی
غونچە پشکوت
سەرچاوە: نالی
فەلەکول ئەتڵەس
لای فەیلەسووفە کۆنەکان ناوی ئاسمانی نۆهەمە چونکە ئەوان (عەرش) و (کورسی) یشیان بە ئاسمان داناوە.

حوققەی فەلەکول ئەطلەس و ئەستوونەیی زێڕین
بێ بییکە بە تارای سەر و ترکەی خەز و واڵا
سەرچاوە: نالی
مەشکور
سوپاسکراو.

شەعائیر یەک بەیەک مەسرووری سیڕڕی غەیبی لاڕەیبیی
مەساعیی سەربەسەر مەشکووری دەرکی بەیتی باریی بێ!
سەرچاوە: نالی
مەلەکولمووت، مەلەکولمەوت ملک الموت
فریشتەی گیانکێشان، عیزرائیل.

خاڵی نییە « نالیی » دڵەکەت ساتێ لە هیجران
تا تاری وجوودت نەپسێنێ مەلەکولمووت
سەرچاوە: نالی
مەکووک
مەکۆ.

ڕایێڵ و تار و پۆیی کولووی بەفرە، ئابشار
با بای دەدات و ماسییی پێدا دێ وەک مەکووک
سەرچاوە: نالی
کاکوڵ
کاکۆڵ

کەسێ پوشتانی باڵاتە، حەریفی ئاڵ و واڵاتە
کە شیبهی کاکوڵی ژۆلیدە سەرگەردانی سەودا بێ
سەرچاوە: نالی
کەچکولاە
کڵاولار.

که تۆی شای کەچ کولاهی دیدە مەستان،
چ باکم قەیصەر و فەغفوورە ئەمشەو؟!