تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
لوولوو
لوءلوء.

لە ئالیی ئەشکی « نالیی » بێکەسە، غەڵطانی نێو خاکە
مەگەر سەمعی قەبووڵت موشتەریی لوولوویی لالا بێ!
سەرچاوە: نالی
ئالوودە
گرفتار. تێکەڵ.

ئالوودە نەبێ دا، بە زەبوونگیریی خوێنم
بۆ کوشتنی من دامەنی پاکی لە کەمەر دا
سەرچاوە: نالی
ئالوودە
تێکەڵ. شتێ لە شتێکەوە گلابێ.

دەست لە خوێنم مەدە، ئالوودە مەکە دامەنی پاک
خوێنی من ثابیتە، باطیل نییە وەک ڕەنگی خەنە
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
بلوور
سەرچاوە: نالی
بلوورین
شوشەیی.

کاسێکی بلوورینی نخونیی لە سەرابێ
نەختێکی لەبەر مەوجی لەطافەت قڵەشابێ
سەرچاوە: نالی
خۆش سلووکتر
ڕەوشت باشتر.

عاقڵێ بوو ناوی کەر بو، قاطیعی ڕێگەی سەفەر
خۆش سلووکتر بوو لە صەد وێڵداشی هەرزە و گێژ و وێژ
سەرچاوە: نالی
زووڵفی بەهلوولیی
زووڵفی ئاڵۆز و پرژ و بڵاو. لەوەوە هاتووە کە (بەهلوول) بە شێت و بەرەڵڵا ناوبانگی دەکردووە.

پەرچەمی سونبولیی و، قەددی  (قضيب البان) یی
زوڵف بەهلوولیی و، خەط زەنگیی و، وەجهی حەسەنە
سەرچاوە: نالی
سالووس
فڕوفێڵ.

نەرم و زەرقیی خەرقەیی سالووسیان
شاهیدی زوورە زوبانی لووسیان
سەرچاوە: نالی
سلووک
گرتنی ڕێگای سۆفییەتی.

(صائم الدهر) ی بە ڕۆژ، ئەمما بەڕۆژووی بێ نییەت
(قائم اللیل) ی سلووک، ئەمما سلووکی بێ نوێژ!..
سەرچاوە: نالی
سولووک
ڕێگرتنەبەر. لە زاراوەی ئەهلی تەصەووفدا جۆرە خواپەرستییەکی تایبەتییە لە ڕێگای ئازاردانی دەروونەوە.

بە میعراجی سولووکی سالیکداندا تا نەچیی ڕۆژێ،
لەناو جەهلی مورەککەبدا دەمێنیی هەروەکوو ماوی
سەرچاوە: نالی
سولووک
ڕەوشت. خواپەرستیی ئەهلی تەصەووف.

« نالیی » کە ویقاری نییە، بێباکە لە خەڵقیی
صۆفیی کە سلووکێکیی هەیە، عوجب و ڕیایە
سەرچاوە: نالی
سولووک
ڕێ گرتنەبەر.

بەڵێ بەم ڕێگەدا جەممازە جانبازە کە ڕۆژ و شەو
دەکا سەیر و سولووکی دائیمەن سەرخۆش و مەستانە
سەرچاوە: نالی
سولووک
سالیک، مرید، ئەوەی خەریکی خواپەرستییە.

کوشتەی نیگاهی دیدەتە، گەر مەست، ئەگەر خەراب
بەستەی کەمەندی زوڵفتە، گەر شێخ، ئەگەر سولووک
سەرچاوە: نالی
مولووک
جەمعی مەلیکە بەمەعنا پادشاە.

دەس بەندیانە دێن و دەچن سەرو و نارەوەن
صاحێب کولاە و سایەوو بەرگن وەکوو مولووک
سەرچاوە: نالی
مەسلوول
ڕووتکراو.

برۆت تیغێکە کە وسمەی صەیقەل و مەسلوول و مووکارە
کە عیشوەی جەوهەرە، ڕەمز و ئیشارەی ئاوی مەودایە
سەرچاوە: نالی
مەملووک
بەندە. ئێمە وای بۆ ئەچین مەبەستی نالییی لە (مەملووک) یەکێ لە کۆیکەمەنە حوکمڕانەکانی بەغدا بێ و، مەعنای بەیتەکە وابێ کەوا کە بیستم دڵی (میران) واتە مەحموود پاشا بەسەر والیی مەمالیکیی بەغدادا ئاغا و حوکمڕانە و والیی وەک مەملووک و بەندەی وایە چیی لێ بوێ دەس بەروویەوە نانێ، لەخۆشییانا سەری گەورەیی و شانازیم گەیشتە ئاسمانی شین.

کولاهی فەخر و تەعظیمم گەیشتە چەرخی ئەطلەس ڕەنگ
کە بیستم قەلبی میرانم لەسەر مەملووکی ئاغایە
سەرچاوە: نالی
چاپلووس
مەراییکەر و شانتەکێن.

صابوونی کەففی پێیە کەفی زاری چاپلووس
خاصییەتی ڕەقیقی هەیە نەرمیی زوبانی لووس
سەرچاوە: نالی
کولووە بەفر
دانە دانەی بەفری شیی کە بەتوندی و گەورەیی ببارێ یا با لە شوێنێکەوە هەڵیگرێ بۆ شوێنێکی کە.

ڕایێڵ و تار و پۆیی کولووی بەفرە، ئابشار
با بای دەدات و ماسییی پێدا دێ وەک مەکووک
سەرچاوە: نالی
گەلووگیر
لە قوڕگا گیراو.

ڕاستیی جەوهەرییە تیغی زوبانی « نالیی »
نەرم و توند، ئاوی گەلووگیرە، قصەی پێ دەبڕێ..