تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارەق کردنەوە
«مستـ. لا.» تمـ : ئارەق کردن.
ئارەقی ڕەش و شین کردن
[[ مستـ. لا. ]]
تمـ: ئارەقی ڕەش و شین دەردان.
ئارەقی ڕەش و شێن دەردان
[ [مستـ. لا. ]]
«کنـ.» زۆر ماندوو بوون، زۆر خۆماندوو کردن بە ئیش یا قسە و کاری فیکرییەوە: تا کتێبــ.خانەکەم ڕێکخست ئارەقی ڕەشو شینم دەردا، شاسوار تا مەسەلەکەی جەبری حەل کرد ئارەقی ڕەش و شینی دەردا. «... شیخ سەعیدی سەبیلان چەند ڕۆژێ دوکانی دانەنا، لێمان پرسی ئاغا ! لە کوێ بووی؟ وتی: خێڵێکی جنۆکەی کافر هاتبوون لە دەرەوەی «سابڵاغ» هەڵیا ندابوو، نیازیان خراپ بوو، چوومە گیانیان تا دەفعم کردن ئارەقی ڕەش و شینم دەردا» «بیرەوەری خۆم».
ئازاد کردن
«مستـ. متـ.» ١- بەرەڵڵاکردنی یەکێک لە بەندیخانە و دیلی و ئێخسیری. ٢- پساندنی پێوەندی بەندەیی و غوڵامێتی لە ئەستۆی کەسێ، دەرهێنانی تۆقی عەبدایەتی لە ملی ئەو کەسانەی «عەبد» ن. ٣- ڕزگارکردنی وڵاتێ لە دەس بیگانە. ٤- داماڵینی بەندوداوی ماددی و مەعنەوی لە کەسێک یا لە شتێک: ئازاد! «وەڵامی سڵاوی عەسکەرییە لە سوپای ئێران و کەوتۆتە ناو زمانی کوردییەوە، وەکوو ئەو سەربازەی سڵاوی نیزامی بۆ ئەفسەرەکەی دەکا، بەسترابێتەوە.»، شۆڕشی چاردەی تەمووز، عێراقی لە دەست ئیمپڕیالیزم ئازاد کرد. ٥- «مجـ.» تەڵاق دان و بەرەڵڵاکردنی ژن.
ئازاردان
[[ ١- ئازار + دان] ]
«مستـ. متـ.» ئێش گەیاندن بە کەسێک چ بە لێدان چ بە قسە یا هەر شتێکی تر: کەوشی تەنگ قاچ ئازار دەدا، قسەی ئەم کابرایە هێندە ڕەقن دڵی پیاو ئازار دەدەن.
ئازاکردن
[[ ١- ئازا + کردن] ]
«مستـ. لا.» ١- «سنـ.» خێرایی کردن لە کارێکا، تاڵووکەکردن. ٢- «مستـ. متـ.» خۆشبوون لەهەق: گەردنی ئازا بکەن. خۆئازاکردن: خۆنەترس پێشاندان، کارێکی وا کردن کە خەڵک هەست بە جەربەزەیی بکەن: وەرە دانیشە هێندە خۆتمان لێ ئازا مەکە.
ئاسان کردن
[[ مستـ. متـ. ]]
ئاسوودەکردن
«مستـ. متـ.» ١- گیروگرفت لە کۆڵ یەکێک کردنەوە. ٢- بارسووک کردن و حەساندنەوەی «ماددی و مەعنەوی» کەسێک. ٣- «کنـ.» کوشتن و لە ناو بردن: بیبەن ئاسوودەی کەن «بیکووژن».
ئاشتکردنەوە
«مستـ. متـ.» ڕێکخستنەوە و پێکهێنانەوەی دوو یا چەند کەس، دەستە و بەرە و خێزان و دەوڵەتان، کە نێوانیان ناخۆش بێ، دەنگیان پێکەوە نەبێ یا لە حاڵی شەڕدا بن.: ئاشتمانکردنەوە. ئاشتکردنروەیان باشە. هەر چۆنێ بوو ئاشتیانکردینەوە. ئەمریکا هەرچی دەکا عەرەب و ئیسڕائیلی پێ ئاشت ناکرێتەوە.
ئاشنا پەیدا کردن
«مستـ. ـتـ. » تمـ: ئاشناگرتن١ و ٢.
ئاشکرا کردن
«مستـ. متـ.» ١- دەرخستنی نهێنی کارێک، قسەیەک یا مەسەلەیەک لە لایەن کەسێکەوە. ٢- داماڵینی پەردە لە سەر کارێکی تا ئەو کاتە کەس نەیزانیبێ. ٣- ڕوون کردنەوەی مەسەلەیەک: کەس بە جێگای چاپخانەکەی نەدەزانی خولە ئاشکرای کرد. کەس ئاگای لەم کەین و بەینە نیە تۆ بۆ چی ئاشکرای دەکەی. حوکمی زاتی مەسەلەی کوردی بۆ دنیا ئاشکرا کرد.
ئاغا کردن
[[ مستـ. متـ. ]]
«مکـ.» گەیاندنی داشێکی دامە لە بەرێکەوە بۆ ئاخر ڕێزەکانی ئەوبەر، کردنی یەکێک لە دارەکانی دامە با ئاغا.: هەر ئێستا ئاغای لێدەکەم. نەمزانی کوێڕا ئاغات کرد. * دامە کردن.
ئافتاب گەردان
[[ ئافتاب/١ + گه‌ردان= وه‌رگێڕ]، [فر. کو.] ]
«نتـ.»، «مکـ.» پێشچاوکەیە کە لە چەرم یا موقەبا - بە شکڵی مانگی کەمتر لە حەوت شەوە - دروستی دەکەن و ئەو سەرەو سەرەکەی بەنێکی تێدەخەن. لە وەختی دروێنە یا کاری دیکەی کشتوکاڵا جووتیاران لە ناوچاوانیانی دهادەنێن و لە پشتە سەریان گرێی دەدەن تا تیشکی هەتاو لە دەم و چاویان نەدا.
ئافریدە کردن
«مس. متـ.» لە نەبوومنەوە دروست کردنی شتێک. داهێنان. خەلق کردن. □ «بەو خودایەی هەموومانی ئافریدە کردووە.»
ئافەرین لێکردن
«مستـ. متـ.» بە کەسێ وتن ئافەرین: ئیشەکەی ئەوەندە بە ڕێ جێ بوو هەموو بە جارێک ئافەرینیان لێکرد.
ئاقڵ کردن
«مستـ. لا.» «عا. کو.»، «مکـ.» ١- تەمبێ کردنی کەسێک «بە قسە یا هەر کارێکی مەعنەوی کە بی ئێشێنێ، یا بە لێدان و پێ گەیاندنی زەرەری ماددی» : وەهای بە گژ داچوو بۆ حەوت پشتی ئاقڵ کرد. دار و نەداری لێ بردووه، بۆ بابەڵبابی ئاقڵ کرد. ٢- دابین کردنی مناڵان و بێدەنگ کردنیان «بە لێدان یا بە هەڕەشە گوڕەشە» : بێدەنگ دەبن دەنا بانگی دەکەم ئاقڵتان کا. * عاقڵ کردن.
ئام و شۆ کردن
«مستـ. لا.» ١- بەڕێک و پێکی چوونە لای کەسێک. ٢- هات و چۆ کردنی جێگایەک یا کەسێک. ٣- سەر لە کەسێ یا شوێنێ دان: قوباد ئێستا ئامو شۆی ماڵی خەسرەو ناکا. دەمێکە ئام و شۆیان پێکەوە نییە. ئام و شۆیان بکه، نەکەی پێیان لێ ببڕی.
ئامادە کردن
«مستـ. متـ.» سازدان و حازر کردنی یەکێک یان شتێک بۆ مەبەستێک یا بۆ جێ بە جێ کردنی فەرمانێک.: نەریمان خۆی ئامادە کردووە دەچێتە مەکتەب، خۆیان بۆ ڕاو ئامادە کردووە، لێژنەی ئامادە کردن، ژوورەکە ئامادەیە فەرموون.
ئامۆژگاری کردن
«مستـ. متـ.» نەسیحەت کردن، دەرس دادان قسەوەبەرنان «تەلقین».
ئامێتە کردن
«مستـ. متـ.» تێکەڵ کردنی دوو ماددە.