تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بای باڵ دان
«مست.، لا.»، «کن.» ١- دەست له بەریەک بڵاو کردنەوه و خۆ لەبەریەک کێشانەوه و ماندوویی لەخۆدەر کردن. ٢- «مج.» پیاسەیەکی بچووک لە شوێنێک هەوای پاکی لێ هەبێ «دەرەوەی شار، ناو باخ و بێستان» :: ئێواران تۆزێ بای باڵی خۆت بده. چووینه تووی مەلیک بای باڵی خۆمان دا.
بایبلکه
[[٣-با/١+ئیلكه]]
«نت.» «سیەگوڵی گیایەکی دڕکاوییه «گۆیا - کەڵەوی - یه»، پاییزان له گیایەکه دەبێتەوه و به شکڵی «گۆ» یەکی پچووک که هەمووی هەودا هەودای باریکە و لە ناوکێکی ڕەقی وەکوو ئاڵقە هەڵچەقیون بە دەشت و چۆڵاندا بڵاو د بێتەوه *«مک.» پشیله پاییزه، پەپووله پاییزه. «سیهباویلکه، باویلێ. «هل.» پشیلۆکه، گەورەگله. «سن.» شەلەمین کەره.
بایی بوون
«مست.، لا.»، «کعر.» خۆ لێگۆڕان، بەدەعیەبوون:: ئەوەنده له خۆ بایی بووه لە بیری چۆتەوه دوێنێ چبوو.
بایینجانی
[[بایینجان/١-ب+٣-ئی]]
«ست.»، «مک.» ڕەنگی بەڕەنگی توێکڵی بایینجانی ڕەش، بنەوشی تاریک.
برا باب
«نت.»، «مک.» دوو کەس کە باوکیان یەک بێ و لەدایکێک نەبن.
برای باب
«حافیدی» «نت.»، «مک.» تم: ١- ئام «مام» «خزم برای بابیش بێ هەرباشه» «فولکلۆر» .
بریق و باق
«نت.» تم: بریسکه.
به باچوون
[[به/3+3-با/1+چوون]]
«مست. لا.» له دەست دەرچوونی شتێک به هاسانی، له کیس چوونی شتێ «ماددی یا مەعنەوی» به خۆ ڕایی.
به باڵابڕان
[[به /3+باڵا/1+بڕان]]
مست. لا.»، «کن.» 1- به قیسمەت بوون، به نەسیب بوون:: ەد یگوت من ناچم با ئەو جاره یەکێکی تر بچێ خۆ بە باڵای منەوه نەبڕاوه، 2-کارێک که له هەموو کەس چاتر به کەسێ بکرێ یا شتێ بۆ یەکێ له هەموو کەس زیاتر دەست بدا:: ئەوه هەر به نەوزاد دەکرێ دەڵەی به باڵی بڕاوه.
بۆمبی باڵدار
نت.»، «کئێر.» جۆرێک تەقەمەنییه که لە خۆیەوه- بێ ئەوەی به فڕۆکە فڕێ بدرێ یا بەتۆپ و... بهاوێژرێ- دەچێته سەر شوێنی مەبەست و بەسەریا دەتە قێتەوه. تێبــ.- یەکەم شتی لەم بابەته ئەڵمانیای نازی ساڵی 1944 دایهێناوه و ئەوسا به ناوی «ڤ-2» ناوبانگی دەرکرد.
وە باژۆر کەوتن
(مصت. لا.) هەوا و کەلکەلە کردنی کارێ کەوتنە سەری کەسێ: نازانم نەوزاد بۆچی وەباژۆر کەوتووە هەر د ەیەوێ بچێتە شار.ئە م کچە وەباژۆر کەوتووە بۆ مێرد کردن.
١-باش
[[؟]]
(س.) ١-سروشتی چاکە لەشتی یا کەسێکدا.: پیاوێکی باش، قەڵەمەکەت باش نانووسێ، باشت نەکرد تووڕەبووی. *چاک، قنج. (بک.) قەنج، (جنو.) خاس،خوو. ٢-(مج.) زۆر، گەلێک.: دوێنێ چوینە باخی ئاشی ترێی باشمان خوارد. خەڵکێکی باش هاتبوونە سەر قەبران.
١-باغە
[[؟]]
(نا،)، (مک) نەخۆ شییە تووشی سمی و وڵاغی یەکسم دێت و کاسەی سمی درێژ دەکا و کەڵکی سواری پێوە نامێنی.
٢-بازە
[[؟] ]
(نا،) (کعر) کۆتاڵێکە لە پەمبۆ درووست دەکرێ دیوێکی تۆزێ تێسکنە *(کئیر.) بەمبازی
٢-باش
[[= تۆ= سەر]]
سەرۆک، گەورە. تێبــ. - ئەم وشەیە لەپێش یێمەوە و لە دوایی دەگەڵ وشەی کوردی تەرکیب دەبێ و مانای (سەرۆ ک و گەورە) یان لێ زیاد دەکات.: باشچاوەش، تاجر باشی، باش دەوڵەمەنی شار.
1-بانوو
[[په:بانووك، بانۆی]]
«نا.» ١- ژنی گەورەپیاوان، ژنی بەڕێز و له خانەدانی گەوره. «بانووی پڕ تەمکین ساحێب سایە ی فەڕ» «بە جای تەخت نیا پەڕێش تەختەی زەڕ» «خانا -١٢٤» *خاتوون، خانم. ٢- ناوه بۆ ئافرەت تێبــ.- ئەم وشەیه له زمانی کوردیدا بەڵاوه نرابوو، تا ئەم ١٥/٢٠ساڵەی دوایی له چەند وشەیەکی مڕەکەبدا «کەیبانوو، ئاغابانوو،....» نەبێ نەدەبیندرا، هێستاش بەمانای یەکەمی هەر زۆر کەم دەکار دەکرێ، ئەگەرچی ئەدەبیاتی گۆرانی «خورشیدی خاوەر،، شیرین و خەسرەو، بە دیعولمولک و بەدیعولجەمال...» پڕن لەم وشەیه.
1-باو
«نا» تم: ١- باب/١.
1-باوکه
[[باوك+٥-ئه/١]]
«مک» نێرەی باڵندە و پەلەوەری وەکوو چۆلەکه و پاساری و پەڕەسلێرکە و... و،....
1-باڵەوان
[[؟]]
«نا.» «سن.» تم: ١-باڵەبان.
2- بانوو
[[١- بان/٢+ئوو]]
«نت.»، «مک.» تم: ١- بان/٢. تێبــ.- کەرتی دووە می ئەم وشەیه بەلای منەوه «ئووک» ئامرازی بچکۆله کردنەوەیه «هەروەکوو له وشە ی - بچووک -دا د بیندرێ» و «ک» ەک ی سواوه و کەوتووه. ب» فەرقێک له نێوان مەدلوولی ئەم وشەیه و «١- بان /٢» هەیە، هەرچی (١-بان/٢)ە به د شتایێکی بەرزی نسبەتەن گەوره دەگوترێ، بەڵام «٢- بانوو» دەشتایێکه لەچاو دەوروبەر ی خۆی بەرزتره و له «١- بان/٢» بچووکتر.